فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئەسرین محمدزادە

لە یەک مانگی ڕابردوو بە پێێ ئامار و داتاکان لە ڕۆژهەڵاتی زێدمان زیاتر لە بیست دیاردەی خۆکوژی ژنان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان تۆمار کراوە وبە داخێکی گرانەوە زۆرینەی ئەم کارەساتەمرۆڤایەتیە لە بیدەنگی ویژدانەکان ڕووی داوە و ڕووشدەدات .
ژنان بونەوەرێکن کە تەواو کەر و ئیلهام بەخش و تروسکەی ڕووناکی ژیانن لە هەموو کۆمەڵگایەکی مرۆڤایەتی ، رەنگە ئینسان نەتوانێ وەک پێویست تیشک بخاتەسەر بنەمای ئازارەکان و وەک خۆی هەستیان پێ بکات چونکە ژن بوون خۆی لە خۆی دا تەواو هەڵگری کێشە و گرفت و دیاردە قێزەونە خوازیار و نە خوازایارەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین بەگشتی و لە کوردستان بە تایبەتی.

کۆمەڵگایەک کاتێ لە هەموو ڕوویەکەوە گە شە دەکات کە بتوانری رەچاوی چەند خاڵی گرینگ و جێی رامان بکرێت:
الف: ژنان خۆیان و پێگەیان و چۆنیەتی هەڵسوکەوت و ویست و خواستیان لە ژیان دیار و هاوکات خۆیان ڕچەشکین بن لە هەمبەر ئەو زوڵم و زۆرەی بەرانبەر بە خۆیان دەکرێت و سەیر نییە کە بڵیم ئێمەی ژنان بەشێکی گەورەی هۆکاری پێشێل کاری مافەکانمانین ، کاتێ لە ژیان تەنی بیر لە مادیات و ....... بکەینەوە زۆر ئاساییە ڕەنگە لەبەر ئەو ویست و خواستە سروشتیەی ئێمەی ژنان چاو پۆشی لە زۆر کارەسات و پێشێلکاری مافەکانمان بکەین. کە واتە تا خۆمان وەک ژن ئەو بەستێنە نەشکێنین و خۆمان دوورە پەرێزی ئەو شتانەی ئاماژەم پێکرد لە لایەن کۆمەڵگا و تەیفی بەرانبەر هیچ کات ناتوانین چاوەڕوانی ڕیز وئەمەگ بەرانبەر بە مافی ئینسانی خۆمان بین.

ب: دەبێ بڕوامان بە مافی ئینسانی خۆمان واتە ژنان هەبێت و نەک مافی رەگەزی وبە چاوی کاڵایک و خزمەتکارێکی بێ موراد لە چوار چێوەی زاوزێ و ماڵەوە سەیر بکرێین.
ج: پیویستە بەم مکانیزمە تامول لە گەڵ کۆمەڵگا و رەگەزی بەرانبەر وەک هاو ژین و دۆست و ناسیار ولە قەوراەی گەورە تر دا کۆمەڵگا هەست بەرپرسیارەتی بە واتای راستەقینەی بکات و ڕیز لە ماف و کەرامەتی ئینسانی ژنان بگرێت.

ئەم سێ خاڵەی ئاماژەم پێکرد دەور و ڕۆلی بەرچاویان سەبارەت بە دیاردە کۆمەلایەتییە کانی ژنانەوە هەیە لە روانگەی دەروون ناسیشەوە ڕەچاو نەکردنی ئەو سێ خاڵە کۆمەڵگا تووشی ئالۆزی و بێ متمانەیی دەکات . خەسار ناسی و هۆکاری دیاردەی خۆ کوژی ژنان ئەوەندە بەرفراوانەو کە ناتوانین لە یەک و دوو بابەت دا ئاماژە و شیکاری بۆ بکەین ،بەلام ئەوەی دیارە کۆمەڵگای کوردی بە هۆی داب و نەریتی هەلە و گێرە خۆڵقێن لە لایەک و ئایین لە لایەکی تر وای کردووە کە زۆرترین زولم و نابەرابەری بەرانبەر بە ژنان بکردرێت. هەر بۆیەش بە ناچاری ژنان پەنا دەبەنە بەر دیاردەی خۆکوشتن جا بە هەموو جۆرەکانیەوە کە جێ داخ و خەفەتە بۆ ویژدانی ئینسانێکی ئازادیی خواز و دادپەروەر ....
پێویستە کۆمەڵگا بە مافی ئینسانی ژنان ئاشنا و پێناسە بکرێت ، دەبێ هەر لە مناڵییەوە لە پۆلی یەکی قوتابخانەوە مناڵان وا رابێنین فێری ڕیز و پێناسەی مافی ئینسانی ژنان وەکوو پێکهاتەی سەرەکی و بنەمای بنەماڵەکان کە پێک هێنەری کۆمەڵگان ، هیوادارین لە بارودۆخی ئێستادا چالاکوانانی مەدەنی ناو خۆی ولات بتوانن لەم بابەتەدا دەور و ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە نەبوونی دەوڵەتی کوردی و سیستمێکی دڵسۆز و داد پەروەر تەنیا مکانیزممان ڕێکخراوە مەدەنییەکانی نێو خۆی ولاتە بە هەموو پێکاهاتەکانییەوە کە بتوانی بە کردەوە هەنگاوی بۆ هەڵ بگریت و کاری بۆ بکرێت.

ئەسرین محمدزادە

لێپرسراوی شوڕای ژنانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان
٩/٣/٢٧١٢٧

31/5/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان