كۆڵن پاوڵ
له باشترین حاڵه‌تی ئێمه‌دا بوون به نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زن هه‌میشه مانای وابووه پابه‌ندبین به بنیاتنانی جیهانێكی باشتر و ئارامتره‌وه- نه‌ك هه‌ر بۆ خودی خۆمان، به‌ڵكو بۆ منداڵه‌كانی خۆمان و منداڵی منداڵه‌كانمان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه كه سه‌ركردایه‌تیكرنی جیهان له پێشخستنی هۆكاری ئاشتی و وه‌ڵامدانه‌وه له‌كاتی نه‌خۆشی و ڕوودانی كاره‌ساته‌كاندا، بریتی بووه له‌ده‌رهێنانی ملیۆنان كه‌س له هه‌ژاریی و هیوابه‌خشین به‌وانه‌ی ئاره‌زووی ئازادی ده‌كه‌ن.
ئه‌م بانگه‌وازه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
پێشنیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه رۆژی سێشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه بۆ بڕینی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 30ی بودجه‌ی هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یه‌كه بۆ پاشه‌كشه‌یه‌كی ئه‌مریكی، و بۆشاییه‌ك به‌جێده‌هێڵێت كه وامان لێده‌كات سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانیمان كه‌مترببێته‌وه. ئه‌م پێشنیاره زیانی له سودی زیاتره و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت بریاردان بۆ بڕینی به‌شێكی بچووكی پاره كه‌ڕه‌نگه وه‌كو شتێكی ژیرانه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام كه دواجار ده‌بێته هۆی خه‌رجی و تێچوونێكی زۆرتر شتێكی گه‌مژانه‌یه.
ئه‌م پێشنیاره سه‌رچاوه داراییه‌كانی هێزه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێمه بۆ سێیه‌كی ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌رجمان كرد له به‌رزترین ئاستی "به‌هێزكردن له‌ڕێگای ئاشتییه‌وه" له‌ماوه‌ی ساڵانی سه‌رۆكایه‌تی رۆناڵد ڕیگاندا، وه‌كو رێژه‌یه‌ك بۆ كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نابه‌رپرسیار ده‌بێت و دۆسته‌كانمان نا‌ئومێد ده‌كات و دوژمنه‌كانمان هانده‌دات و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی خودی خۆمان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان لاواز ده‌كات.
بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی دانانی ئه‌مریكییه‌كان له پێشه‌نگی ئهولهوییهتهكاندا پاشه‌كشه‌یه‌ك ده‌خوازێت له جیهان و ئه‌وه‌ش به‌سانایی بیرۆكه‌یه‌كی نالۆژیكییه، چونكه پاشه‌كشه به‌ته‌واوی ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی بۆ هاوڵاتیانی ئێمه لێده‌كه‌وێته‌وه، من ئه‌و وانه‌یه به ڕێگایه‌كی سه‌خت فێربووم كاتێ بوومه وه‌زیری ده‌ره‌وه دوای ده‌یه‌یه‌ك له بڕینی بودجه كه ئامرازه‌كانی سیاسه‌تی مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌ره‌كی ئێمه‌ی ووشك كرد و پووچه‌ڵی كردنه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر وایان دانابوو كه كۆتایی جه‌نگی سارد بوارمان پێده‌دات كه پاشه‌كشه له جیهان بكه‌ین، به‌ڵام بڕینی ئه‌و بودجانه‌ی كه وا ده‌بینرا شتێكی لۆژیكی بێت جارێكی دیكه بووه‌وه به مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه له‌كاتێكدا بارگرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و نیمچه دوورگه‌ی كۆریادا زیاترده‌بێت، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگی له‌و چه‌شنه هه‌ر پێویستی به سوپایه‌ك نییه، به‌ڵكو پێویستی به دیپلۆماتی به‌هێز و كاریگه‌ر و كارمه‌ندی فریاگوزاریی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی دارایی باشیان له‌به‌رده‌ستدا بێت.
له‌ڕاستیدا ئێمه ئه‌و كاته به‌هێزترین ده‌وڵه‌تین كاتێ ڕووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر سه‌ربازێك نییه كه چه‌كێكی هه‌ڵگرتبێت، به‌ڵام دیپلۆماتێكیشه كه دانوستانی ئاشتی ده‌كات و خۆبه‌خشێكی تیمی ئاشتییه كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك بۆ گوندێك دابین ده‌كات یان كارمه‌ندێكی فریاگوزاریی له كاتی ڕوودانی لافاودا به فرۆكه‌یه‌كی پڕ له‌كه‌لوپه‌لی فریاگوزارییه‌وه به‌فریای لێقه‌وماوانه‌وه ده‌چێت.
له‌كاتێكدا من له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری و ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌هێزكردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (U.S.A.I.D) دام، پێشنیاره‌كان بۆ سفركردنه‌وه‌ی هاریكاریی و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی له زیاتر له 35 ده‌وڵه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئاڵای ئێمه له‌وڵاتانی دۆستی ئێمه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزمتردهكاتهوه و واده‌كات ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریی ئێمه كه‌مترببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ، جیهان هه‌ندێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی له یاده‌وه‌ریی زیندوودا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. زیاتر له 65 ملیۆن خه‌ڵك ئاواره‌بوون، و له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه هه‌رگیز ئه‌وه‌نده خه‌ڵك له شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری هه‌ڵنایه‌ن، برسێتی ته‌نگی به خێزانه‌كانی باشووری سودان، یه‌مه‌ن، نه‌یجیریا، و سۆماڵ ته‌نیوه و هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی دروستكردووه بۆ زیاتر له 20 ملیۆن خه‌ڵك، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچهیهیهكی ناسه‌قامگیر پێشتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ئه‌لقاعیده و بۆكۆ حه‌رام و ئهلشهبابدایه.
ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێت بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكی وه‌ها مه‌ترسیداردا ببڕین؟ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكی هه‌میشه بریتی بووه له نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاری بڕینی بودجه‌یه ئێمه‌ی ناچاركردووه پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا چییه و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین چی جۆره نه‌ته‌وه و وڵاتێك بین؟ به‌رێوه‌به‌ری بودجه‌ی سه‌رۆك، مایك بوڵڤانی، ئه‌م لێبڕینی بودجه‌یه‌ی وا وه‌سفكردووه كه " ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك نییه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه" به‌ڵام له‌سه‌دا 32 ی پرۆگرامه‌كانی مه‌ده‌نی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیچی شتێكی دیكه نییه جگه له ده‌ربڕینێكی ڕوونی سیاسه‌ت؟.
ڕاسته هه‌ندێك له كۆنگرێس به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڕایانگه‌یاندووه پێشنیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا مردووه" ، به‌ڵام دیسانه‌وه دان ده‌نێن به‌وه‌ی ئه‌وه زه‌مینه‌ی تاوتوێكردنی بودجه‌ی چاوه‌ڕوانكراو ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئه‌وه‌ش وتوێژه هه‌ڵه‌كه‌یه، بودجه‌ی دیپلۆماتی و گه‌شه‌پێدانی ئێمه هه‌ر بریتی نییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و دۆزینه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كان. پێویستمان به وتوێژێكی ڕاشكاوانه هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه به‌رگریی له چی ده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ڕووناكی خۆر ناتوانرێت بشاردرێته‌وه، ئه‌و گفتوگۆیه‌ش ده‌ستپێده‌كات به داننان به‌وه‌ی ناتوانین ئه‌وه به هه‌رزانی ئه‌نجامبده‌ین.
لهپێشنیارهكهی ئیداره‌ی تره‌مپدا كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی دیپلۆماتی و هاوكاری ته‌نها لێبڕین نین، به‌ڵكو داوایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گشتگیری دوو ده‌زگای هاندانی هه‌نارده‌كردن كه بریتین له دامهزرراوهی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌زگای بازرگانی و گه‌شه‌پێدان، زیانده‌گه‌یه‌نێت به هه‌زاران كرێكاری ئه‌مه‌ریكی و له‌ڕاستیدا كورتهێنانی بودجه‌كه زیاتر ده‌كات. هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنانه‌كانمان له گه‌شه‌پێدانی ئابووری له ئه‌فه‌ریقا و چه‌ند شوێنێكی دیكه توانای ئێمه بۆ دروستكردنی بنكه‌ی به‌كارهێنان و كڕیار له بازاڕه هه‌ره خێراترین گه‌شه‌سه‌ندووه‌كاندا لاوازده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا 95ی كڕیارانی جیهان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێمه‌ن، ئه‌وه " پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریكا" نییه گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵبكات بۆ چین كه به‌خێرایی هه‌ژموونی خۆی فراوانتردهكات، و رێگای خێرا و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌درێژایی ئه‌فریقا وئاسیا دروست ده‌كات.
چین دووره له‌وه‌ی بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی خۆی كه‌مبكاته‌وه، له‌بری ئه‌وه گه‌شه‌ی به بودجه‌ی خۆی داوه،له‌رێگای زیاتر له 78 له‌سه‌دا به‌ته‌نها له ئه‌فه‌ریقا له‌ساڵی 2003 ه‌وه.
له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی داواكاری سه‌ره‌تایی خۆی له مانگی ئازاردا، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستی كردووه به ده‌رخستنی شێوازێكی سیاسه‌تی دره‌كی ستراتیژییانهتر، ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵییه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به زیاتر له ته‌نها گورزێك له‌دژی سوریا و هێڵێكی توندتر سه‌باره‌ت به ڕوسیا، و زیاتركردنی فشارله‌سه‌ر كۆریای باكوور و كۆبونه‌وه‌ی قووڵتر له‌گه‌ڵ چین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه پێویستی به‌وه‌یه كه سه‌رچاوه داراییه‌كان گره‌نتی بكرێن.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاته مه‌زنه كه ئێمه ئه‌و وڵاتهبین كه جیهان پێی سه‌رسامه، نموونه‌ی هیوا و خه‌ڵكێكی به بیروباوه‌ڕ و پرنسیپی وه‌كو به‌خشنده‌یی و دادپه‌روه‌ریی و به ته‌نگه‌وه‌هاتن، ئه‌وه شێوازی ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌گه‌ر ئێمه هێشتا ئه‌و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ین، ئه‌وا پێویسته به‌رده‌وامبین له ته‌رخانكردنی ئه‌م بودجه بچووكه به‌ڵام ستراتیژییی له‌سه‌دا یه‌كی بودجه‌ی فیدراڵی ئێمه بۆ ئه‌م ئه‌ركه كه‌مه.
به‌درێژایی پیشه‌كه‌م، من زۆر شت فێربوم له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه له مه‌یدانی جه‌نگه‌وه، به‌ڵام من ته‌نانه‌ت زیاتر فێربوووم له‌باره‌ی گرنگی دۆزینه‌وه‌ی ئاشتی، ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن: دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه ده‌توانین خۆمانی لێ به‌دوور بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكه‌ین كه پێویسته، بۆ ئه‌ندامانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و هاوڵاتیان، ئه‌وه وه‌به‌رهێنانێكه كه پێویسته دروستی بكه‌ین.
*كۆڵین پاوڵ: وه‌كو یه‌كه‌مین ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی له‌ماوه‌ی ساڵانی (2001-2005) وه‌كو 65 همین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا دهستبهركاربووه، و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین ئه‌مه‌ریكی ئهڕهچهڵهك ئه‌فریكییه كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشووی سوپای ئه‌مریكای وه‌رگرتووه و ئێستا ژه‌نه‌راڵێكی خاوه‌ن چوارئهستێرهییی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مه‌ریكایه.
له ئینگلیزییه‌وه: دانا ته‌یب مه‌نمی
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
30/5/2017