سولەیمان زەکی (سوورکێو)
چەند دێرێک لەبابەت کاریگەریی حیزبی توودە لەسەر حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کوردی ڕۆژهەڵات، لە ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی توودە ی ئێران (بە زمانێکی خۆماڵی).
حیزبی توودەی ئێران لە ساڵی ١٣٢٠ هەتاوی لە ئێران دامەزرا و لە سەردەمێکدا کە بزووتنەوەی چەپی مارکسیستی و خەباتی دژی سیستەمی سەرمایەداری و بەرگریی لە چینی هەژار و کرێکار و سەرکەوتنی شۆڕشی سوور، واتە شۆڕشی ١٩١٧ی لێنین بەسەر ئیمپراتۆڕی تێزاری ڕووسیە دا، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەنێو گەلانی ژێردەستدا پێکهێنابوو، کورت و کوردمانجی لە سەردەمانێکدا کە ئاغا و فێئۆداڵەکان گێرەی دڕوانیان بە خەڵکی چەوساوە و ڕەعیەت دەکرد و ڕۆژ ڕۆژی درووشمی دژی بورژوا بوو،
عەبدولڕەحمان سدیق
پەرلەمان وەك دامەزراوەیەك بۆ نوێنەرایەتیكردنی خەڵك و ، بەپێی هەر دەستوورێك و لەهەر وڵات و هەرێمێكدا زۆر ئەركی گەورەی لەئەستۆدایە . لێرەوەو لەبەر ئەم رۆڵە گرنگە و ، لەگەڵ دەستپێكردنی خولی یەكەمی ساڵی چوارەمی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، لەبەر رۆشنایی ئەو ئەركە زۆر و ئەو كاتە كەمەی لەبەر دەستیدایە، گرنگتر ئەوەیە كە پەرلەمانتار پێداچوونەوەیەك بەستایلی كار و چالاكییەكانی خۆیدا بكاتەوە. چونكە ئەگەر بڕوانینە وتاری بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی كردنەوەی خولی نوێی پەرلەمان، ئەو كارنامەیەی خستییەڕوو ، ئەوا بۆمان دەردەكەوێ كە ئەو كارنامە پڕە ماندووبوون و كاری زۆری دەوێت.
دەیڤد رۆمانۆ
عێراقییەكان دەستوورێكی نوێیان نووسییەوە و لە ریفراندۆمی ساڵی 2005دا پەسەندیان كرد. لەو دەستوورەدا یاسای فیدرالی عێراقیان نووسی كە گرەنتی مافی سەرجەم تاكەكان و كەمینە و نەتەوە و پارێزگا و هەرێمەكان دەكات. رەخنەگرانی ئەو دەستوورە بە دەنگی بەرز هاواریانكرد كە ئەو بەڵگەنامەیە پشتگیری تەواوەتی لامەركەزییەت دەكات لە عێراقدا. ئەمەش رێگە بۆ پارچەبوونی عێراق خۆشدەكات، بۆیە لە ساڵی 2005، دەستوورەكەیان ناونا "دەستووری كوردی". بەشێوەی سەرەكی گرووپە چەكدارە سوننەكان، كە لە ساڵی 2005 و 2006 وڵاتەكەیان كردە شوێنێكی مەترسیدار، لەبەر هەمان هۆ ئەو دەستوورەیان رەتكردەوە. ئەو ناسەقامگیرییەی ئەوكاتیش دروستبوو بۆئەوەبوو كە بسەلمێندرێ بۆ
ره‌زا شوان / نه‌رویج
منداڵان نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکن.. منداڵان تۆی ژیان و مانن.. چرای رووناکی ماڵانن.. خۆشه‌ویستن و هه‌رده‌م له‌به‌ر دڵانن.. تافی منداڵی ، قۆناخی جوانی و دڵ‌پاکی و راستگۆییه.. جیهانی منداڵان ، جیهانێکی بێ فڕوفێل و بێ درۆ و بێ رق و بوغز و کینه‌یه.. جیهانێکی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له‌حه‌ز و له‌هیوا و له‌خه‌ونی شیرین و سه‌وزه.. زۆرن ئه‌و په‌ند و قسه‌نه‌سته‌ق و وتانه‌ی که‌ده‌رباره‌ی منداڵان وتراون.. چه‌پکێک له‌وته‌کانی ناودارانی جیهانم بۆ گوڵبژێر کردوون:
تۆماس فۆله‌ر:
(*) چه‌ند بهختیارهئهو که‌سه‌ی که‌دڵی به‌منداڵه‌کانی خۆشه.
شکسپیر:
(*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته‌سه‌ر منداڵ.
تاگوور:
(*) له‌به‌ر ئهوهخۆشم ناوێ کهجوانهیا ناشیرینه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئهوهخۆشم ده‌وێ کهمنداڵمه.
كامەران قەرەداخی
نزیكەی 20 ساڵ لەمەوبەر، بە دروستی لە شوباتی 1993دا كاتێك كە قەوارەی كوردی لە عێراق خەریكبوو سەروسیمای دەردەكەوت و گەڵاڵە دەبوو، گراهام فۆلەر توێژەری ئەمریكی لە كاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بزووتنەوە ئیسلامییەكان، پێیوابوو كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوەی ناوی نابوو "گرێكوێرەی كورد"، شتێك نییە قابیلی دواخستن بێت، لەبەرئەوەی خەریكە خۆی بەسەر ئەولەویەتی ئەجێنداكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەسەپێنێ و بۆ یەكەمین جاریشە لە مێژووی هاوچەرخدا، لە كۆنترۆڵی هەموو لایەنە هەرێمییەكان دەردەچێ، چونكە تین و تاوی خۆی وەرگرتووە. بەگوێرەی وەسفەكەی فۆلەر. ئاخۆ ئەوەی ئێستا لە ناوچەكەدا روودەدات، واتای ئەوەیە كە ئەو گرێكوێرەیە بەڕاستیگەیشتووەتە لووتكەی لیستی ئەولەویەتەكان؟
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، كە ئێستا تەمەنی 64 ساڵە، لەساڵی 1999ەوە لە دوورگەی ئیمرالی زیندانیكراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لە زیندانەوە هەژموونی خۆی بەسەر PKKەوە پاراستووە و ئەجێندای خۆی پێ جێبەجێدەكات. پاش ئەوەی دانوستاندنەكانی نێوان دەوڵەتی توركیا و PKK لەساڵی 2011 شكستیان هێنا، ئۆجەلان لەبەرچاوان دوورخرایەوە. كەچی هەرواش PKK توانیویەتی بەبێ ئەو درێژە بە ژیانی خۆی بدات. دەكرێ ئەمەش نیشانەیەك بێت بۆ ئەوەی تێبگەین كە PKK بەبێ ئۆجەلانیش دەتوانێ بەردەوامبێ. ئۆجەلان هەموو ئەوانەی لەنێوبرد كە دەكرا لەنێو پارتەكەیدا ببنە دوژمنی یان ركابەری بكەن لەسەر دەسەڵات لەگەڵیدا لەناو PKK، دەرەنجامی ئەمەش ئەوەبوو كە پەیكەری پارتەكەی بووە
ره‌زا شوان / نه‌رویج
دوای ئه‌وه‌ی که‌له‌رۆژی ( 4 / 9 / 2012) دا، گریلا نه‌به‌ز و دلێره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ناوچه‌ی( شێرناخ) له‌باکووری کوردستاندا. لههێڕشێکی قاره‌مانانه‌دا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی سوپای دڕنده‌و خوێنڕێژی تورکیای داگیرکه‌ری کوردستان.. له‌شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی نه‌به‌ردانه‌دا.. گورزێکی گورچکبڕیان له‌سوپای له‌خۆبایی تورکیا دا و ( 10) سه‌ربازیان لێ کوشتن و زیاتریش له(15) سه‌ربازیان به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌هه‌مان رۆژدا، به‌م هۆیهوهسهرۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌ڕکانی سوپای تورکیادا کۆبۆوه.. وه‌کو جارانی تری ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و تۆڵهکردنهوهلهپارتی کرێکارانی کوردستان کرد و وتی : " ئێمهبهههموو جۆرێک به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه‌و، رێ به‌چه‌کدارانی پهکهکهنادهین کهئامانجهکانیان بهێننه‌دی.." وتیشی : " ئێوهبوونهتهیاری به‌ده‌ست
سیاوەش گۆدەرزی
چەند رۆژێكە بانگەوازێك لەژێر ناوی (زمان و ئەلفوبێی كوردی: لە نێوان شێواندن و چارەسەری زانستیدا) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دێت و دەچێ. لەم بانگەوازەدا رەخنە لە سیاسەتی زمانیی لە باشووری گیراوەو بۆ سەرڕاستكردنەوەی زمانی كوردی و پاراستنی لە شێواندن كەمپەینی واژۆ كۆكردنەوە وەڕێخراوە. بانگەوازەكە بە دژایەتییەكی راستەوخۆی كۆنفرانسەكانی زمانی كوردی لە ئامەد(دیاربەكر لە بانگەوازەكەدا) و هەولێر دەستپێدەكات و پێیوایە ئەو دوو كۆنفرانسە لە خۆپیشاندانێكی سیاسی بەولاوە هێچی دیكە نەبوون. جگە لەوە بەپێی بانگەوازەكە لەو كۆنفرانسانەدا دوو هەنگاو، یەكەم بۆ هەڵوەشانەوەی زمانی ستانداردی ئێستای كوردی و دووەملێكترازان و دوورخستنەوەی شێوەزارە كوردییەكان لە یەكتری هەڵگیراوە. نێوەڕۆكی ئەم بانگەوازەو
د. عەزیز بارزانی
زۆر نموونە هەن لە جیهان لەسەر كاریگەری فاكتەری ئابووری لەسەر نزیكبوونەوەی وڵاتێك یان هەرێمێك لە وڵاتێكی دیكە و زاڵبوون بەسەر كێشە و گرژییە سیاسییەكان لەنێوانیاندا بە تایبەت ئەو كێشانەی كە باكگراوەندێكی مێژووییان هەیە، وەك نموونەی ئەڵمانیا و فەرەنسا ، میسر و ئیسرائیل و چەند نموونەیەكی دیكە.هەمان شت دەكرێ بڵێین رۆلی خۆی گێڕاوە لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەڵام لە كەمكردنەوەی ئاڵۆزی و كێشە سیاسییەكان نەك لەنێوبردنی یان چارەسەركردنیان، بە تایبەت كێشەی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كە بە تێڕوانینی توركیا هەڕەشەیەكی گەورەیە لەبەردەم پێشكەوتنی ئەو پەیوەندییانە، بەتایبەت ئاموژگارییەكانی سەركردەكانی هەرێمی كوردستان بۆ PKK سەبارەت بە
ره‌زا شوان / نه‌رویج
ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم قاسم، چه‌ند جوانه، کاتێک که‌خاوه‌نی نانه‌واخانه‌یه‌کی بینی، وێنه‌که‌ی گه‌وره‌تر کردبۆوه‌و لهنانهواخانهکهیدا هه‌ڵیواسی بوو، به‌ڵام قه‌واره‌ی نانه‌کانی بچووکتر کردبۆوه‌و به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشتن. ئه‌م وتهبۆهاتووهی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم قاسم کهبهخاوهنی نانه‌واخانه‌که‌ی وت وته‌یه‌کی جوانه و له‌جێی خۆیدایه.. که‌وێنه‌که‌ی له‌جاران گه‌وره‌تر کردبۆوه، که‌چی ئهونانانهی کهبهخهڵکی ده‌فرۆشتن له‌جاران بچووکتری کردبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر بزانین و به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌م وته‌یه‌و، ئه‌و خزمهتهتگوزارییانهی که‌ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی به‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن زۆر که‌متر و بچووکترن.. له‌چاو وێنهگهورهو زۆر و زهبهندهههڵواسراوهکانی خۆکاندیدکراوهکانی هه‌ڵبژارده‌کان.. کهلهرێگا و بانه‌کان و له‌سه‌ر پرده‌کان و دیواره‌کانی باڵه‌خانه‌کان و،له‌هه‌موو شه‌قامه‌کان و
د. عەزیز بارزانی
هەر لە ساڵانی سەدەی نوزدەوە رووسیا بەهۆی نزیكبوونی جوگرافی یەكیكبووە لەو وڵاتانەی كە سەركردەكانی كورد هەوڵیانداوە پشتیوانی بەدەستبێنن بەرامبەر ئێران و دەوڵەتی عوسمانی بەهۆی ئاڵۆزی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە، لە سەدەی دواتریش هەوڵەكانی كورد بەردەوامبوون بە مەبەستی نزیكبوونەوە لە رووسیا ئەمجارە لەسەردەمی یەكێتی سوڤێیتەوە، بەڵام ناسەقامگیری هەڵوێستی مۆسكو لە ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوو بەرامبەر كێشەی كورد بەهۆی بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ نزیكبوونەوەی سەركردەی كورد مستەفا بارزانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، پاش ئەوەی رووسەكان بڕیاریاندا یارمەتی حكومەتی ئەوكاتی بەغدا
سیاوەش گودەرزی سوێد
هاوخەباتی كورد لەنێوان پارچە جیاوازەكانی كوردستان لە مێژووی هاوچەرخی كوردستان و بەتایبەتی لەسەردەمی كۆماری كوردستان بە چوونی بارزانییەكان بۆ مەهاباد بەشێوەیەكی كردەیی لە كوردستان دەستیپێكرد. لەو سەردەمە بەدواوە، خاكی هیچ پارچەیەكی كوردستان نابینرێ كە خوێنی رۆڵەیەكی دیكە لە پارچەیەكی دیكەی لەسەر نەڕژابێت. لەگەڵ بووژانەوەی ئەم هەستە نەتەوەییە لەنێو كورد و هاوخەباتی لەگەڵ یەكتر، بەڵام لایەنێكی نەرێنی ئەوەبووە كە كەسانێكی قامكژمێر لە پارچەكانی دیكە لەم نێوەدا بە تێكەڵكردنی بازرگانی و سیاسەت و پاڵدان بە حیزبێكەوە لە دژی حیزبێكی دیكەی كوردی بەكارهاتوون یان بەپێچەوانە ئەوان لەو دژایەتییانە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان كەڵكیان وەرگرتووە.
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
عەبدولباست سەیدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا (كە كوردە) لە ماوەی سەردانەكەی هەفتەی رابردوویدا بۆ هەرێمی كوردستان، رایگەیاند كە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەست لە كاروباری سووریا وەرنادات ، بەڵكو پشتیوانی لە گەلی سووریا دەكات . كەچی لە راستیدا پارتە كوردییەكانی سووریا ساڵەهایە دەست لە كاروباریان وەردەدرێت و ئەمەش شتێكی زۆر ئاساییە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. بە گوتەی جۆردی تێجێڵ، پسپۆڕی كاروباری سووریا، حكومەتی دیمەشق لە هاوپەیمانێتییە ستراتیژییەكانی رابردوویدا لەگەڵ هەریەكە لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا و هەندێك لە پارتە كوردییەكانی ناو سووریادا وایكردووە
کاوه رۆژهه‌لات
مێشێل فۆكۆ ده‌لێ: ڕەخنە لەو كاتەوە لەداییكبوو، كە مرۆڤ نەیویست بڕوا بەوە بكات كە گوێی لێدەبێت. لە دەوروبەری سەدەی شازدەهەمدا، ڕەخنە بە ڕەتكردنەوەی ئەوەی گوێمان لێیدەبێت، یەكەم زللەی لە ئۆرتۆدكسی مەسیحیەكانی ئەوروپا دا و لەدایكبوونی ئەمڕۆییانەی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش بەوەی كە گومانی خستە سەر پیرۆزی ڕەخنە بۆ ئەوەی زمانی پیرۆزی بەجێبهێڵێت و بە زمانی خۆی بدوێت، دەبوو گوزارە یەقینیەكان و ڕەهاكان لەخۆی فڕێداتە دەرەوە. لێرەوە زمانی ڕەخنە، زمانێكی گومانكارانە و ئەگەریانە و گریمانەكراوە: ڕەخنە دەڵێت: ("ڕەنگە"، "لەوانەیە"، "پێدەچێت"، "مەزەندە ده‌كرێت" ئا لێرەدا شتێكی تر مەبەست بێت!). ئەم دەربڕینانە بوونە سەرەتا بۆ بیركردنەوەیەكی تر، كە پرۆسەی تێگەیشتنیان لە باوەڕی ئایینی، لە سیاسەت و لە كۆمەڵگا، بەلایەكی تردا دەبرد، چونكە مرۆڤیان دەخستە سەر
ره‌زا شوان / نه‌رویج
منداڵهچاوگهشهکانمان.. جگه‌رگۆشه‌کانمان.. کوردیلهناسک و جوانکیله‌کانمان.. نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و هیوای داهاتووی کوردستانی شیرینمانن.. داهاتوویه‌کی گه‌شتر و شیاوتر و خۆشتر.. ژیانێکی له‌بارتر بۆ کورد و کوردستان.. لهبایهخدانمان بهگۆشکردن و په‌روه‌رده‌کردن و رێنمایی و ئاراسته‌کردنی راست و دروستی منداله‌کانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی.. گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و چاکسازی و تازه‌گه‌ری و چاندنی تۆی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی و ئاسووده‌یی و.. رێزگرتن و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری قبووڵ کردن و.. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و... لهپهروهردهکردنێکی راست و دروستی هاوچه‌رخی منداڵانهوهدهست پێ ده‌کا. په‌روه‌رده‌کردنی راست و دروستی منداڵان، ئه‌رکێکی پێویست و پیرۆزی ئه‌ستۆی هه‌موومانه