ره‌زا شوان / نه‌رویج
منداڵه‌چاوگه‌شه‌کانمان.. جگه‌رگۆشه‌کانمان.. کوردیله‌ناسک و جوانکیله‌کانمان.. نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و هیوای داهاتووی کوردستانی شیرینمانن.. داهاتوویه‌کی گه‌شتر و شیاوتر و خۆشتر.. ژیانێکی له‌بارتر بۆ کورد و کوردستان.. له‌بایه‌خدانمان به‌گۆشکردن و په‌روه‌رده‌کردن و رێنمایی و ئاراسته‌کردنی راست و دروستی منداله‌کانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی.. گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و چاکسازی و تازه‌گه‌ری و چاندنی تۆی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی و ئاسووده‌یی و.. رێزگرتن و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری قبووڵ کردن و.. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و... له‌په‌روه‌رده‌کردنێکی راست و دروستی هاوچه‌رخی منداڵانه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کا. په‌روه‌رده‌کردنی راست و دروستی منداڵان، ئه‌رکێکی پێویست و پیرۆزی ئه‌ستۆی هه‌موومانه .. به‌تایبه‌تیش دایک ئه‌رک و رۆڵێکی باڵا و کاریگه‌ری له‌به‌جوانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا هه‌یه.. نکووڵی له‌م راستییه‌ش ناکرێ، که‌منداڵ به‌منداڵی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌کی زیاتری بۆ دایکی هه‌یه.. له‌ئامێزی پیرۆزی دایکیدا چاو هه‌ڵدێنێ و ژیرده‌بێته‌وه‌و ئارام ده‌گرێ و پێ ده‌که‌نێ و خه‌و ده‌یباته‌وه.. منداڵ به‌ر له‌هه‌موو که‌سێکیش ره‌نگ و ده‌نگی دایکی شیرین و میهره‌بانی ده‌ناسێ.. به‌زۆریش قسه‌کانی دایکی له‌گوێ ده‌گرێ.. بۆیه‌رۆڵی دایک له‌په‌روه‌رده‌کردندا له‌رۆڵی باوک و مامۆستا گرنگتره.. دایک به‌یه‌که‌مین مامۆستای منداڵ ده‌زانرێ.
له‌م پێودانگه‌وه، ئه‌وه‌ده‌زانین که‌ئه‌رکی دایک ئه‌رکێکی قورس و زۆر هه‌ستیار و کاریگه‌ره‌و.. ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ژیان و ره‌فتاری ئه‌مڕۆ و داهاتووی منداڵدا هه‌یه.. تا دایک زیاتر هه‌ست به‌م ئه‌رک و به‌رپرسییه‌ته‌گرنگه‌ی ئه‌ستۆی خۆی بکات.. زیاتر به‌ته‌نگ داهاتووی منداڵه‌که‌یه‌وه‌دێ.. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌هه‌ست نه‌کردن و نابه‌ڵه‌دی دایک له‌به‌باشی په‌روه‌نه‌کردنی منداڵ و به‌سه‌قه‌تی پێ گه‌یاندنی، زیانێکی زۆر به ئه‌مڕۆ و داهاتووی تاک و کۆی گه‌له‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌م ئه‌نجامه‌نه‌خوازراوه‌شدا، دایکانی بێ ئاگا و بێ ئه‌زموون و نه‌شاره‌زایانی بواری په‌روه‌ده‌کردن و ده‌روونناسی منداڵان، پشکی شێری زیانیان به‌رده‌که‌وێت.
په‌روه‌رده‌کارێک ده‌ڵێ : " په‌روه‌رده‌که‌رێکی سه‌رکه‌وتووم بده‌نێ.. گه‌لێکی شارستانی و پێ گه‌یشتووتان ده‌ده‌مێ "
دایکانی دڵسۆز، داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه‌له‌به‌رچاو بگرن و ئه‌وه‌بزانن، که‌رۆڵی ئێوه‌ی دایک چه‌ند گرنگ و هه‌ستیار و کاریگه‌ره‌له‌سه‌ر منداڵه‌کانتان.. به‌شێکی زۆری شانازییه‌کان بۆ ئێوه ده‌گڕێنه‌وه.. له‌پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستی سوودبه‌خش و خێرده‌ره‌وه.
دایکی خۆشه‌ویست تکات لێ ده‌که‌ین.. وشه‌و رسته‌ی ناشیرین و سووک و چرووک و ناشایسته‌به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ.. ئه‌گه‌ر به‌گاڵته‌شه‌وه‌بێ جوێنی پێ مه‌ده.. هیوادارم سوود له‌م رێنماییانه‌وه‌ربگری و، ئه‌م وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و رسته زیان به‌خشانه‌به‌منداڵه‌که‌ت نه‌ڵێی و هه‌ستی نه‌ڕووشێنی :
یه‌که‌م : له‌کاتی تووڕه‌بوونت له‌منداڵه‌که‌ت.. نابێ پێی بڵێی تۆ ( گه‌مژه‌ی).. چه‌ند جارێک دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه.. منداڵه‌که‌ت بڕوا ده‌کات که‌ئه‌و به‌راستی گه‌مژه‌یه و، له‌به‌رده‌م هاوڕێکانی و که‌سوکاردا، هه‌ست به‌که‌موکوڕی ده‌کات.
دووه‌م : ( جوێندان و قسه‌ی سووک) ــ ئه‌گه‌ر به‌سوعبه‌تیشه‌وه‌بێت ــ شتێکی ناشیرین و ناشارستانییه.. ناشبێ دایک و باوک جوێن و قسه‌ی زه‌قی ناشیرین به‌یه‌کتری بڵێن.. به‌زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی جوێنده‌رن، به‌منداڵی ئه‌و جوێنانه‌یان له‌ماڵه‌وه پێداون، یان له‌هاوڕێ و خه‌ڵکی تره‌وه‌گوێی له‌و جوێنه‌قێزه‌وه‌نانه‌بووه.
سێیه‌م : به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( تۆ ده‌بێ گوێدێری له‌خۆت گه‌وره‌تر بیت ) و نابێت به‌قسه‌ی گه‌وره‌کان نه‌که‌یت، یا سه‌رپێچی بکه‌یت.. ئه‌گه‌ر منداڵ وا رابهێنرێت که‌هه‌میشه‌کڕنۆش بۆ له‌خۆی گه‌وره‌تر ببات و.. به‌قسه نه‌کردنیان بێ رێزی و هه‌ڵه و تاوان بێت.. ئه‌و منداڵه‌ده‌بێته‌نێچیرێکی ئاسان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌و گه‌وره‌ترن و ، ده‌یانه‌وێ له‌خشته‌ی به‌رن و به‌ئاسانی هه‌ڵێ بخه‌ڵه‌تێنن.
چواره‌م : به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( تۆ ته‌مه‌ڵی ).. ئه‌م رسته‌یه‌وا له‌منداڵه‌که‌ت ده‌کا که‌بڕوای به‌خۆی نه‌بێ و، خۆی بخاته‌باوه‌شی بێ ئومێدییه‌وه‌و..هه‌وڵ نه‌دات.
پێنجه‌م : له‌کاتی تووڕه‌بووندا به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵی ( بریا تۆم نه‌بووایه) یان ( خۆزگه‌سه‌گێک بوویتایه) یا ( خۆزگه‌بمردیتایه ) یا ئه‌گه‌ر کۆڕبێت ( خۆزگه‌کچێک بوویتایه ) یا ( خۆزگه‌هه‌ر وجاخم کوێر بووایه ) یا وشه‌و و رسته‌ی تری له‌م بابه‌تانه.. ئه‌م جۆره‌رستانه‌داخ ده‌خاته‌دڵی منداڵه‌که‌ته‌وه‌و.. رقی له‌خۆی ده‌بێته‌وه.. تا ئیستا گه‌لێ منداڵ و مێردمنداڵ له‌ئه‌نجامی پێ وتنی ئه‌م جۆره‌قسه‌سووک و ناخۆشانه‌دا، هه‌وڵی خۆله‌ناوبردنیان داوه.
شه‌شه‌م : منه‌ت به‌سه‌ر منداڵه‌که‌تدا مه‌که‌و پێی مه‌ڵێ ( من چیم بۆ نه‌کردووی ) یا ( من ژیانی خۆم له‌پێناوی تۆدا دانا ) یا ( ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه‌ژیانی ئێمه‌خۆشتر ده‌بوو) یا ( تۆ ژیانت لێ تاڵ کردووین ) یا هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌م جۆره‌قسه‌زه‌ق و ناشایستانه.. خۆ منداڵان داوای له‌دایک بوونیان نه‌کردووه.. رووه‌کی سروشتیش نین که‌له‌زه‌ویدا شین ببن.. به‌خیۆکردن و قوربانی دانی دایک و باوک ئه‌رکێکی پیویسته‌و.. ئه‌م ئه‌رکه‌ش له‌هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌کاندا هه‌یه.. که‌تا ئه‌و کاته‌ی بێچوه‌کانیان له‌خه‌م ده‌ڕه‌خسێنن و، پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن.. به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنیان ئه‌رکێکی پێویستی ئه‌ستۆیانه.. چونکه‌به‌ئاره‌زووی خۆیان ئه‌م منداڵ و بێچووانه‌یان هێناوه‌ته‌ژیانه‌وه.. کورد وته‌نیش : " دنیا وا هاتووه‌و وه‌هاش ده‌ڕوات "
هه‌شته‌م : نابێ له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌منداڵه‌که‌ت لێت ده‌پرسێ، به‌زۆری وشه‌ی ( نا) یا ( نه‌خێر) یا ( نازانم ) به‌کاربهێنی.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیشت نه‌زانی خۆت به‌نه‌زان دامه‌نێ و ، هه‌وڵ بده‌به‌شێوه‌یه‌کی تر قه‌ناعه‌تی پێ بکه‌ی بو نموونه : به‌منداڵه‌که‌ت بڵێ ( من بزانم ئاوهایه...) یا ( به‌بۆچوونی من....).. ئه‌م رستانه‌باشتره له‌وه‌ی که‌به( نازانم ، نه‌خێر ، نا ) وه‌ڵامی بده‌یته‌وه.
نۆیه‌م : هیچ ( جیاوازییه‌ک له‌نێوان کوڕه‌که‌ت و کچه‌که‌تدا مه‌که).. به‌چاوێکی یه‌کسانییه‌وه‌له‌هه‌ردووکیان بڕوانه‌و، سۆز و خۆشه‌ویستیشت بۆیان وه‌ک و یه‌ک بێ و.. له‌دابینکردن و کڕینی پێویستییه‌کانیشیان به‌هه‌مان شێوه.
ده‌یه‌م : به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( درۆده‌که‌ی ) یا ( تۆ درۆزنی )ئه‌گه‌ر قسه‌که‌شی درۆش بێ.. له‌هۆی درۆکردنه‌که‌ی بکۆڵه‌ره‌وه‌و ، به‌شێوه‌یه‌کی گونجا و بۆێ راست بکه‌ره‌وه.. بۆ نموونه‌پێی بڵێ من بزانم وایه ئه‌ی تۆ ده‌ڵێی چی ؟
ده‌شتوانی چیرۆکێکی له‌باره‌ی زیانی درۆوه‌بۆ بگێڕیته‌وه.. بۆ نموونه‌چیرۆکی ( شوانێکی درۆزن و گورگێک) یا خۆت ده‌توانی چیرۆکێکی ساده‌ی ئاسانی له‌م رووه‌وه‌بۆ هه‌ڵبه‌ستی و بۆی بگێڕیته‌وه.. تا به‌راستگۆیی رای بهێنیت.
یانزه‌یه‌م : به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( خۆ کوێر نی ) یا ( که‌ڕ نی ) یا ( لاڵ نی ) یا
( خۆت که‌رمه‌که ) یا ( خۆت شێت مه‌که) یا ( خۆت ناشیرین مه‌که ) یا هه‌ر ده‌سته‌واژه‌و رسته‌یه‌کی له‌م جۆره..
دوانزه‌یه‌م : ناو و ناتوره‌ی ناشیرین له‌منداڵه‌که‌ت مه‌نێ و قبووڵیش مه‌که‌که‌س به‌ناوێکی ناشیرین و سووکه‌وه‌ناوی به‌رێ بۆ نموونه: ( فڵانه.... که‌ر ) یا ( فڵانه.... شێت) یا ( فڵانه.... شه‌ل) یا ( فڵانه.... سه‌رپان).. چونکه‌ئه‌م جۆره‌ناوانه‌ده‌بنه‌هۆی گرێی ده‌روونی و شه‌رمه‌زاری و ته‌ریقی بۆ منداڵان.
سێنزه‌یه‌م : به‌منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ ( ده‌تکوژم ) یا ( باوکت بێته‌وه‌ده‌بێ بتکوژێت )
چه‌ند جارێک ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دووباره‌بێته‌وه.. ده‌زانێ ئه‌م قسه‌یه‌ت سواوه‌و تۆ نایکوژی و.. قسه‌که‌ت به‌درۆ وه‌رده‌گرێت.
چوارده‌یه‌م : گوێ له‌راز و قسه‌ی منداڵه‌که‌ت بگره‌و.. قسه‌که‌ی پێ مه‌بڕه و، پێی مه‌ڵێ ( به‌سه... بیبڕه‌وه) یا ( ده‌مت داخه ).
پانزه‌یه‌م : بڕوا به‌منداڵه‌که‌ت بکه‌و هێنده‌به‌گومان مه‌به‌لێی و.. مه‌ڵێ ( سوێندم بۆ بخۆ).. ناچاری مه‌که‌بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنی په‌نا بۆ سوێندی درۆ به‌رێ.
شانزه‌یه‌م : پێی مه‌ڵێ ( تۆ خوێڕیت) و ( فڵانه‌منداڵشت تیا نابێ ) یا ( خوا بتکات به‌قوربانی فڵانه‌منداڵ ).. ئه‌م وشه‌و رستانه‌وای لێ ده‌کات که‌ڕقی له‌و منداڵانه‌ببێته‌وه‌که‌تۆ ناویان ده‌به‌یت و، به‌له‌و باشتریان ده‌زانیت.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین ، منداڵ له‌ماڵێکدا به‌راستی و دروستی و باشی پێ ده‌گا و، ده‌بێته‌مرۆڤێکی به‌سوود و به‌خشنده‌ی داهاتوو.. که‌باوک مێچی ماڵه‌که‌بێت و دایکیش دڵ و کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که‌بێت.
ره‌زا شوان : 25/8 / 2012