فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq 

پەرلەمان وەك دامەزراوەیەك بۆ نوێنەرایەتیكردنی خەڵك و ، بەپێی هەر دەستوورێك و لەهەر وڵات و هەرێمێكدا زۆر ئەركی گەورەی لەئەستۆدایە . لێرەوەو لەبەر ئەم رۆڵە گرنگە و ، لەگەڵ دەستپێكردنی خولی یەكەمی ساڵی چوارەمی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، لەبەر رۆشنایی ئەو ئەركە زۆر و ئەو كاتە كەمەی لەبەر دەستیدایە، گرنگتر ئەوەیە كە پەرلەمانتار پێداچوونەوەیەك بەستایلی كار و چالاكییەكانی خۆیدا بكاتەوە. چونكە ئەگەر بڕوانینە وتاری بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی كردنەوەی خولی نوێی پەرلەمان، ئەو كارنامەیەی خستییەڕوو ، ئەوا بۆمان دەردەكەوێ كە ئەو كارنامە پڕە ماندووبوون و كاری زۆری دەوێت.  

ئەو كارنامەیەی دانیشتنی كردنەوەی خولی نوێی پەرلەمان كە زۆر خاڵی گرنگی لەخۆ گرتبوو وەك : گەڕانەوە بۆ گفتۆكردن لەبارەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان، سازان لەسەر ئەو یاسایانەی كە رەهەندی نیشتمانییان هەیە، پەسەندكردنی یاسای دەستخستنی زانیارییەكان، دانانی سەرۆك بۆ دیوانی چاودێری دارایی و دەستەكانی نەزاهەو مافی مرۆڤ، كاراكردنی لیژنەكانی پەرلەمان و چوونە نێو خەڵك و دەرچوون لەژێر كومەزی پەرلەمان، بانگهێشتكردنی وەزیران بۆ میوانداری و لێپرسینەوە، هەمواركردنی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان، باسكردن و چارەسەركردنی كێشەو پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای دانووستاندن ، رووكردنە شارەزایان و راوێژكردن بە پسپۆڕان .

بەڵام كات فاكتەری بنەڕەتی و كێشەی گەورەو رێگری سەرەكییشە لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەم بەڵێن و كارانەدا، چونكە بەڵێن لە هەموو دونیادا كاتی كراوەی لە بەردەمدا نییە، بەڵكو هەمیشە كات و بنمیچی وادەی جێبەجێكردنی هەر كارێك دەبێ دیار بێت ، بەڵێنەكانیش بۆ ئەوەی بێنەدی، پێویستە كەم بن، لە توانادابن، سەرەكی بن.

كاتیش لێرەدا دیارە كە كەمتر لە ساڵێكەو هەتا كاتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ، بۆیە پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەم كارانە كە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا نەكرابن لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ئەنجامدەدرێن؟

واقیع و ئەزموونی رابردوومان وەڵامێكی ئەرێنی ئەم پرسیارە ناداتەوە ، بەڵام دەكرێ پەرلەمانتاران هەوڵی خۆیان چڕتر بكەنەوەو لەبەر نێوبانگی خۆیان شەو بخەنە سەر رۆژ و ، واز لەپشووەكانی داهاتوویان بێنن بۆ ئەوەی لای زۆری ئەم كارنامەیە ئەنجامبدەن.

بۆیە پێم باشە ئاماژە بەو راستییە بدەم كە پەرلەمانتار وەك ئەرك و كار پێویستە دوو رۆڵی سەرەكی هەبێت:

یەكەم : رۆڵی بەرێوەبەرایەتی كە جووڵەیەكی بازنەییەو ، رۆژانە چەند بارە دەبێتەوەو، هۆكارە نەك ئامانج. 

دووەم : نوێنەرایەتی و سەركردایەتی كە جوڵەیەكی ئاسۆییە بۆ بەرەو پێشچوون ، یان ستوونییە بۆ سەركەوتن، بۆیە هەروەك بەڕێوەبەرایەتیكردنی بێ سەركردایەتی پرۆسەی خولانەوەیە لەجێی خۆداو،هۆكارێكی بێ ئامانجە، سەركردایەتییش بەبێ هونەری بەڕێوەبەرایەتیكردن پرۆسەی چوون بۆ ئامانجە بەبێ هۆكار.

كەواتە گرنگە پەرلەمانتار بەڕێوەبەری سەركردە، یان سەركردەی بەڕێوەبەربێ لەبواری نوێنەرایەتیكردنی دەنگدەرانیداو، پێویستیشە بەردەوام بەدوای گۆڕینی شیعارەوەبێت بۆ مەشروع، میكانیزم بدۆزێتەوە بۆ جێبەجێكردنی یاساو بڕیارەكانی بۆ گەیشتن بە ئامانج.

هەروەها دەبێ ستافێكی راوێژكاری هەبێ نەك تەنها سكرتێری نووسینگەیەك بۆ ئەوەی متمانەی دەنگدەرانی لەدەستنەدات، پێویستیشە كەسێكی بینراوبێ، نزیكبێ، خۆی پیشانبدات، بگەڕێت بەنێو دەنگدەرانیدا، كارەكانی دابەشبكات، كاری هاوكارانیشی دیار بكات ، بایەخ بە كات بدات، رەخنە لەخۆ بگرێت، بەدواداچوون و موتابەعەی هەبێ ، خاوەن پەیام بێت و بەدوای كارەوە بێت و لە ئەرك رانەكات .

www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان