فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ره‌زا شوان / نه‌رویجreza shwan  

منداڵان نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکن.. منداڵان تۆی ژیان و مانن.. چرای رووناکی ماڵانن.. خۆشه‌ویستن و هه‌رده‌م له‌به‌ر دڵانن.. تافی منداڵی ، قۆناخی جوانی و دڵپاکی و راستگۆییه‌.. جیهانی منداڵان ، جیهانێکی بێ فڕوفێل و بێ درۆ و بێ رق و بوغز و کینه‌یه‌.. جیهانێکی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له‌حه‌ز و له‌هیوا و له‌خه‌ونی شیرین و سه‌وزه‌.. زۆرن ئه‌و په‌ند و قسه‌نه‌سته‌ق و وتانه‌ی که‌ده‌رباره‌ی منداڵان وتراون.. چه‌پکێک له‌وته‌کانی ناودارانی جیهانم بۆ گوڵبژێر کردوون:

تۆماس فۆله‌ر:
(*) چه‌ند به‌ختیاره‌ئه‌و که‌سه‌ی که‌دڵی به‌منداڵه‌کانی خۆشه‌.

شکسپیر:
(*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته‌سه‌ر منداڵ.

تاگوور:
(*) له‌به‌ر ئه‌وه‌خۆشم ناوێ که‌جوانه‌یا ناشیرینه‌، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌خۆشم ده‌وێ که‌منداڵمه‌.

یۆ نامات:
(*) تا ته‌مه‌نی سیانزه‌ساڵیم وام ده‌زانی که‌ناوم " ده‌مت داخه " یه‌.

ریخته‌ر:
(*) شادی له‌منداڵیدا شاییه‌، له‌گه‌وره‌ییشدا زه‌رده‌خه‌نه‌و گریانه‌.

جۆن مێرکس:
(*) منداڵ ده‌ڵێت ، به‌ڵام گوێ ناگرێت.

بڕنادشۆ:
(*) منداڵان که‌سانێکی بچووکن ، رێیان پێ نادرێ که‌ئه‌و شتانه‌ی دایک و باوکیان له‌تافی منداڵییاندا کردوویانه‌، ئه‌مانیش بیان که‌ن.

چارلیز دیکنیس:
(*) هه‌ر منداڵێک که‌دێته‌دنیاوه‌، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر جوانتره‌.

گراهام گرین:
(*) ساتێکی شادییه‌له‌منداڵیدا ، که‌ده‌رگا ده‌کرێته‌وه‌و ئاینده‌ی لێ دێته‌ژووره‌وه‌.

کارین هۆرێنی:
(*) منداڵ هه‌میشه‌ئاره‌زووه‌کانی خۆی به‌راست ده‌زانێت.

جان جاک رۆسۆ:
(*) ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به‌هه‌ڵه‌و راستی نه‌کا ، شایانی سزادان نییه‌.

یوسف بۆ بێرت:
(*) منداڵان زیاتر پێویستییان به‌نموونه‌هێنانه‌وه‌هه‌یه‌، له‌وه‌ی که‌ره‌خنه‌یان لێ بگرن.

لودڤیچ ڤان بیتهۆڤن:
(*) ئامۆژگاری باش فێری منداڵه‌کانت بکه‌.. ئه‌مه‌ئه‌و شته‌یه‌که‌به‌خته‌وه‌ریان ده‌کات ، نه‌ک زێڕه‌.

جاکسۆن براون:
(*) کاتی گه‌ڕان و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا دوامه‌خه‌، ئه‌و کاتانه‌چۆن بۆ تۆ گرنگن ، ئه‌وها بۆ ئه‌وانیش گرنگن.

وین دایر:
(*) منداڵه‌کانت ده‌ڕواننه‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له‌ژیانتدا ده‌یان که‌یت.. نه‌ک له‌و قسانه‌ت که‌ده‌یان که‌ی.

پێته‌ر مارتین:
(*) له‌خێزانێکدا ، ژنه‌که‌حکوومه‌ته‌، پیاوه‌که‌گه‌له‌و ، منداڵه‌کانیش ئۆپۆزسیۆنن.

کۆلێت:
(*) شتێکی ناشیرین نییه‌، که‌هه‌ندێ جار به‌ره‌وشتێکی به‌رزه‌وه‌، منداڵان له‌سنوورێکدا دایک و باوکیان رابگرن.

دیجۆن راسکن:
(*) که‌مێک خۆشه‌ویستی به‌منداڵه‌که‌ت ببه‌خشیت ، له‌پاداشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت.

ماهاتما گاندی:
(*) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جیهانه‌دا فێری ئاشتییه‌کی راستی ببین ، پێویسته‌له‌منداڵه‌کانمانه‌وه‌ده‌ست پێ بکه‌ین.

جان جاک رۆسۆ:
(*) له‌پێش ژنهێنانمدا ، شه‌ش تیۆرم ده‌رباره‌ی منداڵان هه‌بوو ، ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه‌و ، هیچ تیۆرێکم نییه‌.

تۆڵستۆی:
(*) منداڵان له‌به‌زه‌ییدا باش نین.

جوبران خه‌لیل جوبران:
(*) گه‌لێ جار لای لایه‌بۆ منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین.. که‌چی خۆمان خه‌ومان ڵێ ده‌که‌وێت.

دایکێکی ماندوو:
(*) تۆ منداڵێکت هه‌بێ ، تۆ کارێکت هه‌یه‌.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوون به‌دوو منداڵ ، تۆ ده‌بێ ببیت به‌ناوبژیوان.

ئۆسکار وایڵد:
(*) منداڵان به‌خۆشه‌ویستیی دایک و باوکیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ، دوایش تاوانباریان ده‌که‌ن ، به‌ده‌گمه‌نیش لێیان ده‌بوورن.

پیره‌مێردی نه‌مر:
(*) با وجود ئێستا منداڵ په‌سه‌نده‌... که‌س به‌پیر ناڵێ که‌رت به‌چه‌نده.

جه‌واهیر لال نه‌هرۆ:
(*) له‌هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ، که‌منداڵان به‌یه‌کتری ده‌گه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی که‌بیر له‌ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و سامان بکه‌نه‌وه‌، پێ که‌وه‌یاری ده‌که‌ن.. تۆڕه‌ش بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه‌.. به‌ڵام به‌دبه‌ختییان له‌وه‌دایه‌که‌گه‌وره‌ده‌بن.. فێری ره‌فتار و خوی گه‌وره‌کان ده‌بن.

جۆن که‌نه‌دی:
(*) گرنگترین په‌یوه‌ندی ریشه‌یی له‌نێوانماندا ئه‌مه‌یه‌.. ئێمه‌هه‌موومان له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌ژین.. هه‌موومان هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین.. هه‌موومان بیر له‌داهاتووی منداڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه‌و.. هه‌مووشمان کۆچی دوایی ده‌که‌ین.

تێرنه‌س:
(*) چاکتر وایه‌به‌رێز و نه‌رم و نییانییه‌وه‌منداڵه‌کانت به‌خۆته‌وه‌بگرێت ، نه‌ک به‌ترسه‌وه‌بیان گریته‌خوت.

جاکسۆن براون:
(*) پانتاییه‌کی زۆر له‌ژیانی منداڵه‌کانتدا داگیربکه‌.

ئه‌لبێرت هۆبارد:
(*) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵی ژیر و زرنگت هه‌بێت ، زانا و رۆشنبیر به‌.

سیمۆنز:
(*) په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ، بیست ساڵ به‌ر له‌دایکبوونی ده‌ست پێ ده‌کات.

تۆماس فۆله‌ر:
(*) فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه‌.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه‌ده‌بێت به‌ئه‌مر.

مارتن لۆسه‌ر کینگ:
(*) خه‌ون به‌وه‌وه‌ده‌بینم ، که‌رۆژێک بێت ‌هه‌ر چوار منداڵه‌کانم ، له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بژین ، که‌له‌ره‌نگی پێستیان نه‌ڕوانن.. به‌ڵکو به‌پێی که‌سایه‌تییان هه‌ڵیان بسه‌نگێنن.

ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین:
(*) وێڵ بوون به‌دوای راستی و جوانیدا ، جیهانێکه‌له‌چالاکی ، بواری ئه‌وه‌مان نادات که‌، به‌درێژایی ژیانمان به‌منداڵی بمێنینه‌وه‌.

راڵف بۆس:
(*) من منداڵانم خۆشده‌وێت ، به‌زۆریش کاتێ که‌ده‌گرین ، چونکه‌یه‌کێک دێت و دووریان ده‌خاته‌وه‌.

رالف والدۆ ئه‌مه‌رسۆن:
(*) خۆشیمان له‌جوانی و شادی منداڵاندا به‌دی ده‌که‌ین ، که‌دڵ زۆر له‌جه‌سته‌گه‌وره‌تر ده‌کات.

هێنری دیڤید:
(*) هه‌موو پیاوان له‌منداڵان ده‌چن و ، له‌هه‌مان خێزاندان ، هه‌ر به‌هه‌مان چیرۆكیش خه‌و ده‌یان باته‌وه‌و له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن.

ئێریک هۆڤه‌ر:
(*) هه‌موو سه‌رکرده‌کان ، هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن ،که‌وه‌کو منداڵ سه‌یری لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن.

کۆکۆ تشانێل:
(*) مادام ئه‌وه‌ده‌زانن که‌، پیاوان وه‌کو منداڵان وان ، که‌واته‌هه‌موو شتێک ده‌زانن.

مارک توین :
(*) زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ده‌بنه‌‌هۆی بایه‌خ پێدان.. له‌منداڵانه‌وه‌دێن ، ئه‌وان چی بزانن ده‌یڵێن .

جان جاک رۆسۆ:
(*) مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌له‌دایک نه‌بووه‌، که‌هه‌ر به‌منداڵی له‌سه‌ر زه‌ویدا بمێنێته‌وه‌.

جاکسۆن براون:
(*) پێش هه‌موو شتێک ئاگات له‌خێزانه‌که‌ت بێت ، دوایی له‌منداڵه‌کانت بێت ، دواتریش له‌گیرفانت بێت.

سپیتله‌ر:
(*) منداڵ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاره‌، ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌میان هێناون ، که‌ته‌مه‌نی ئه‌ویان تێ په‌ڕاندووه‌‌.

ره‌زا شوان / نه‌رویج : (15 / 9 / 2012)

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان