ره‌زا شوان / نه‌رویج
دوای ئه‌وه‌ی که‌له‌رۆژی ( 4 / 9 / 2012) دا، گریلا نه‌به‌ز و دلێره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ناوچه‌ی( شێرناخ) له‌باکووری کوردستاندا. له‌هێڕشێکی قاره‌مانانه‌دا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی سوپای دڕنده‌و خوێنڕێژی تورکیای داگیرکه‌ری کوردستان.. له‌شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی نه‌به‌ردانه‌دا.. گورزێکی گورچکبڕیان له‌سوپای له‌خۆبایی تورکیا دا و ( 10) سه‌ربازیان لێ کوشتن و زیاتریش له(15) سه‌ربازیان به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌هه‌مان رۆژدا، به‌م هۆیه‌وه‌سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌ڕکانی سوپای تورکیادا کۆبۆوه.. وه‌کو جارانی تری ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌له‌پارتی کرێکارانی کوردستان کرد و وتی : " ئێمه‌به‌هه‌موو جۆرێک به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه‌و، رێ به‌چه‌کدارانی په‌که‌که‌ناده‌ین که‌ئامانجه‌کانیان بهێننه‌دی.." وتیشی : " ئێوه‌بوونه‌ته‌یاری به‌ده‌ست وڵاتانی جیهانه‌وه" ئۆردوگانی که‌مالیستی خۆپۆشراو به‌عه‌بایه‌کی سواوی ئیسلامی، که‌هه‌ڵگری ڤایرۆسی ره‌گه‌زپه‌رستییه.. ده‌سته‌کانی به‌خوێنی گه‌لی ئازادیخوازی کوردمان سوورن.. ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌سته‌خوێناوییه‌قێزه‌وه‌نانه‌ی به‌کورد بسڕێ و.. ناوی شۆڕشگێڕه‌رزگاریخوازه‌کانی شۆڕشه‌ره‌واکه‌ی گه‌لی کوردمان له‌باکووری کوردستانماندا به‌تیرۆریستان ده‌بات و.. به‌ناڕه‌واش و دوور له‌راستییه‌وه، ئه‌و توومه‌ته‌ده‌خاته‌پاڵیان که‌یارین به‌ده‌ستی وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه.
رژێمی فاشستی تورکیا ئه‌وه‌باش ده‌زانێت که‌پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌نگ و ره‌نگ و نوێنه‌ری بیست و پێنج ملیۆن کوردن له‌باکووری کوردستاندا .. له‌و پیلان و نیاز گڵاوانه‌شیان بۆ دابڕاندنی په‌که‌که‌و نانه‌وه‌ی دوو به‌رکی و سیاسه‌تی کورد به‌کورد کوشتن سه‌رنه‌که‌وتن.. زۆربه‌ی وڵاتان و گه‌لانی جیهانیش ئه‌وه‌ده‌زانن که‌پارتی کرێکارانی کوردستان و شۆڕشگێره‌قاره‌مانه‌کانیان تیرۆریست نین.. به‌ڵکو به‌رگری له‌کورستان و له‌مافه‌ره‌واکانی گه‌لی کوردمان ده‌که‌ن.
بێگومان به‌رگریکردن له‌خۆ و له‌خاکی کوردستانی نیشتمانمان و.. له‌مافه‌زه‌وتکراوه‌کانمان و له‌هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان.. به‌رگری مافێکی ره‌وا و پیرۆزی گه‌له‌که‌مانه.. کارێکی تیرۆریستی نییه.. تا ئێستا نه‌پارتی کرێکارانی کوردستان و، نه‌هیچ پارتییه‌کی تری کوردستان و، له‌هیچ شۆڕشێکی گه‌له‌که‌شماندا کاری تیرۆریستیمان نه‌کردووه‌و مرۆڤی بێ تاوانمان نه‌کوشتووه. هه‌رده‌م له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریکردن له‌خۆ و، له‌کوردستانی داگیرکراومان بووینه‌له‌دژی هێڕشی دڕندانه‌ی سوپاکانی داگیرکه‌رانی کوردستان.. که‌نیازی گڵاویان قڕکردنی گه‌لی کوردمان بووه.. تا ئه‌مڕۆش ده‌ستیان له‌م‌نیازه‌ره‌گه‌زپه‌رستی و بێ ره‌وشتییه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه‌و.. به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه‌به‌کوشنده‌ترین چه‌کی تازه‌ی کۆمه‌ڵکوژی سه‌رده‌مییانه.. به‌بێ ویژدانی و به‌شێوازێکی نامه‌ردانه‌درێژه‌به‌م سیاسه‌ته‌چه‌وته‌وئه‌م هێڕ‌شه‌دڕندانه‌یان ده‌ده‌ن.. ده‌ستیش ناپارێزن و منداڵ و ئافره‌ت و پیر و مه‌ڕ و ماڵات و په‌له‌وه‌ر ده‌کوژن و، چه‌م و باخ و دارستان و له‌وه‌ڕ و پووش و په‌ڵاشی کوردستان ده‌سوتێنن و، ماڵ و مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و پرد و رێگاوبانی کوردستان وێران ده‌که‌ن.. به‌بێ گوێ پێدان به‌مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵان و به‌یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و، به‌بێ رێزگرتن له‌داب و نه‌ریت و به‌ها مرۆییه‌کان.. ئه‌م ره‌وشت و به‌هایانه‌له‌فه‌رهه‌نگی که‌مالیستیه‌کاندا بوونیان نییه.
که‌واته‌کێ تیرۆریسته‌په‌که‌که‌ی شۆڕشگێڕی به‌رگریکه‌ر له‌کورد و کوردستان.. یان ده‌وڵه‌تی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی خوێنڕێژی داگیرکه‌ری کوردستان..؟؟
بێگومان داگیرکردن، به‌رزترین پله‌ی تیرۆره.. له‌راستیشدا تورکیا تیرۆریسترین ده‌وڵه‌ته‌جیهانه.. له‌سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیزمی عوسمانییه‌وه‌که‌له‌ژێر عه‌بای ئیسلامی‌دا، به‌ده‌یان تاوانی کۆمه‌ڵکوژیان ده‌رهه‌ق به‌گه‌لانی ره‌سه‌نی ناوچه‌که‌ئه‌نجامدا.. وه‌کو گه‌لی کورد و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌ب و یۆنانی و گه‌لانی بۆڵقان.. به‌تایبه‌تیش ملیۆن ونیوێک کوردیان کوشت و ملیۆن و نیوێک کوردیان راگواسته‌وه‌و له‌سه‌ر زێدی باب وباپرانیان ده‌ریان کردن و ئاواره‌و په‌رته‌وازیان کردن.. زیاتریش له‌ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌نییان به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه‌سه‌ربڕی.. هه‌موو ئه‌م تاوانانه‌ی که‌به‌رانبه‌ر به‌ئه‌م گه‌لانه‌کردیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌تورک نه‌بوون و نه‌بوونه‌تورک.. به‌داخه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌م ڤایرۆسه‌کوشنده‌یه‌له‌خوێنی پیسی تۆرانییه‌کاندا ماوه‌ته‌وه‌و.. جیهان گۆڕا و گۆڕانی به‌سه‌ردا هات.. به‌ڵام نیاز گڵاوی تۆرانییه‌دڵکرمێ و مێشك پووچ و ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و بوونه‌به‌به‌شێک له‌کولتووری بۆگه‌نیان.. دووباره‌ش خه‌ون به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه‌ده‌بینن و.. ده‌یانه‌وێ به‌ناوی ئسیلامه‌وه‌ناوچه‌که‌داگیربکه‌ن و ببنه‌وه‌به‌ئاغای گه‌لان.. و گه‌لانیش به‌نوکه‌ریان.. ئه‌مه‌یان خه‌یاڵ پڵاوه‌و خه‌ونێکی نه‌زۆکه‌و ده‌یبه‌نه‌ۆڕه‌وه.. چونکه‌عوسمانییه‌کان و ئه‌تاتورکییه‌کان که‌م تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌گه‌لانی ناوچه‌که‌نه‌کردووه‌و.. مێژوویه‌کی ره‌ش و خوێناوییان هه‌یه.
ئه‌ی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی داگیرکه‌ری کوردستان.. کێیه‌بووه‌به‌یاری به‌ده‌ست وڵاتانی زلهێزه‌وه.. په‌که‌که یا ئێوه‌ی هه‌لپه‌رست و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و جاشی به‌کرێگیراوی ئه‌مریکا..؟ که‌هه‌ر جاره‌ی به‌ده‌نگی ده‌هۆڵ و زوڕنایه‌ک بای ده‌ده‌ن و شاباشی ئه‌و وڵاته‌ده‌که‌ن که‌زۆرترین پاره‌بکه‌نه‌چنگتانه‌وه..! ئێوه له‌عه‌ره‌به‌کانیشتان چاوبه‌ست کردووه، به‌تایبه‌تیش گه‌لی فه‌له‌ستین که‌له‌سه‌ره‌وه‌فرمێسک بۆ منداڵانی فه‌له‌ستین ده‌ڕێژن و.. له‌بنه‌وه‌ش چه‌ک و فرۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له‌ئیسرائیل وه‌رده‌گرن.. په‌یمان و هاوکاری و رێکه‌وتنی سه‌ربازی و ئیستخباراتی و بازرگانی و گه‌شتگوزار له‌نێوان ئێوه‌ئیسرائیلدا هه‌یه.. به‌نهێنی و به‌ئاشکراش ده‌ست له‌کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌که‌وه‌رده‌ده‌ن.. ئه‌وه‌ئێوه‌ن که‌بوونه‌ته‌مه‌قاش و یاری و دارده‌ستی ئه‌مریکا و په‌یمانی ناتۆ و.. به‌کڵاوسووری پێش له‌شکر.. ئێوه‌ن که‌بوونه‌ته‌موهه‌ڕیج و بووکه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رده‌م و چۆن بیانه‌وێ وا هه‌ڵتان ده‌په‌ڕێنن و یاریتان پێ ده‌که‌ن.. ئه‌وه‌ئێوه‌ن بوونه‌ته‌جێبه‌جێکه‌ری نه‌خشه‌و پیلانه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.. ئێستا زانیتان که‌کێ یارییه‌به‌ده‌ستی وڵاتانی زلهێزه‌وه..؟؟ کورد یا ئێوه‌ی به‌کرێگیراو ؟
سیاسه‌تی تێکه‌ڵکردنی به‌رگریکردن و تیرۆریستی له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه‌سیاسه‌تێکی هه‌ڵبه‌ستراوی به‌ئه‌نقه‌سه‌ته‌و بیانوو دروستکردنه، بۆ پاکتاوکردنی کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کوردمان.. سیاسه‌تێکی ناڕه‌ویه‌بۆ چه‌واشه‌کردنی رووی راستیی خه‌بات و شۆڕش و به‌رگریکردنی ره‌وای گه‌له‌که‌مان له‌باکووری کوردستاندا.. که‌به‌رگری له‌مانه‌وه‌و له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌که‌ن.
به‌داخاوه‌که‌ئه‌مریکا وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی زلهێزی جیهان، گوایه‌هه‌ڵگری دروشمی ئازادی و دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و ره‌وا و ماف په‌روه‌ری و داکۆکی کردن له‌گه‌لانی چه‌وساوه‌ی سته‌ملێکرا و ماف و نیشتمان داگیرکراو و پاڵپشتی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیوازی گه‌لانه.. به‌ڵام ئه‌مانه‌ته‌نها دروشمی بریقه‌دار و رووتن و هه‌ڵویست و ره‌فتاره‌کانیان وا نییه.. به‌تایبه‌تیش له‌ئاستی کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان له‌باکووری کوردستاندا.
ئه‌مریکا به‌ناڕه‌وا پارتی کرێکارانی کوردستانی خستۆته‌لیستی تیڕۆره‌وه.. به‌م هه‌ڵویسته‌ناڕه‌وا و بێ ویژدانییه‌یان ، تیشکی‌سه‌وزه‌یان به‌تورکیا داوه‌و لایه‌نگرێتی بۆ سه‌رکوتکردنی شۆڕشی ئازادی و رزگاریخوازی کوردمان و چاوپۆشی له‌و تاوانانه‌ده‌کات که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی سفیلی گه‌له‌که‌مان ده‌یکا له باکووری کوردستاندا.. به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی که‌تورکیا نۆکه‌رێتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ئابووری و سیاسییه‌کانی ده‌پارێزێ و.. وه‌کو جاشێکی به‌کرێگیراوی ناوچه‌که‌ش نه‌خشه‌و پیلانه‌کانیان پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین ناهه‌قی و تاوان نییه‌که‌ئه‌مریکا ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کوردمان ده‌یکا.. ئه‌مریکا رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له‌توانه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌باشووری کوردستاندا و.. رێکخستنی رێکه‌وتننامه‌ی ره‌شی جه‌زائیردا.
سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکاش باراک ئۆباما، له‌کاتی هه‌ڵبژردنه‌کانی ئه‌مریکادا.. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و سه‌رکه‌وتن و بڕواپێکردن.. ئه‌و دروشمه‌جوانانه‌ی دووپات کرده‌وه‌و.. کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی جوانی دا، که‌پاڵپشتی له‌خه‌باتی گه‌لانی سته‌ملێکراو و ماف زه‌وتکراو ده‌کات و ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌له‌ره‌وشت و له‌باوه‌ڕی نه‌گۆڕی.. به‌ڵام هێنده‌ی پێ نه‌چوو که‌ئه‌م قسانه‌ی ئۆباماش ته‌نها بانگه‌شه‌یه‌کی بازرگانیی هه‌ڵبژاردن بوون و.. به‌ڵێنی تۆکڵداری بێ ناوک بوون.. چونکه‌ئه‌میش لایه‌نگیری تورکیا ده‌کا و له‌ئاستی ئه‌و تاوانه‌ی که‌ئێستا تورکیا ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کوردمان ده‌یان کا.. که ده‌چنه‌چواچێوه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رهه‌ق به‌مرۆڤ.. خۆی كه‌ڕ و نابینا و لاڵ کردووه.. مافه‌کانی مرۆڤ و ویژدان و دادپه‌روه‌ری و ره‌وا و سۆزی مرۆڤایه‌تی.. کرۆته‌قوربانی سوود و‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا.
تا ئه‌مڕۆش ئه‌مریکا له‌سه‌ر سیاسه‌تی : ( یا له‌گه‌ڵمدا به.. یا دژم به) ده‌ڕوات.. واته‌هه‌ر بزووتنه‌وه‌و شۆڕشێکی ئازادی و رزگریخواز له‌گه‌ڵیدا نه‌بێت.. ئه‌وان به‌دۆژمنی خۆیانی ده‌زانن و ده‌یان خه‌نه‌لیستی ره‌ش و تیرۆره.. به‌ڵام هه‌ر وڵاتێکی داگیرکه‌ری تیرۆریست له‌گه‌ڵیاندابێت و ببێت به‌ئه‌ڵقه‌له‌گوێیان، به‌دۆستی خویانی ده‌زانن و پشتگیری لێ ده‌که‌ن.. ئه‌مه‌یه‌دووڕوویی و سیاسه‌تی دووفاقی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا.. به‌تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کوردمان.. که‌له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه.. بووینه‌ته‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان و.. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م مێرده‌زمه‌یه‌به‌رۆکی به‌رنه‌داوین.
شایانی باسیشه‌و بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی قسه‌کانی ئۆردوگان، تا ئێستا چه‌ند جارێک پارتی کرێکارانی کوردستان یه‌ک لایه‌نانه‌شه‌ڕیان رگارتووه‌و.. ئاماده‌بوونه‌که‌له‌سه‌ر مێزی گفتوکدا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا دابنیشن و.. به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کوردمان له‌باکووری کوردستاندا بکه‌ن.. به‌ڵام رژێمی تورکیا له‌خۆبایی شه‌ڕی رانه‌گرتووه‌و.. ئه‌م هه‌ڵویسته‌ئاشتیخوازانه‌ی پارتی کریکارانی کوردستانیان به‌لاواز لێک ده‌دایه‌وه‌و.. زیاتریش په‌لاماری کوردستانیان داوه.. تا ئێستا له‌و ئه‌قڵییه‌ته‌بۆگه‌ن و دواکه‌وتووه‌دان.. که‌به‌له‌شکرتاری و به‌هێز ده‌توانن نزیکه‌ی په‌نجا ملێون کورد له‌کوردستاندا، که‌گه‌وره‌تین و ره‌سه‌نترین نه‌ته‌وه‌ی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستین له ناوبه‌رن..! جا جه‌نابی ئۆردوگانی ناودڵ پڕ له‌رق و ژه‌هر و قین.. ئێستا زانیت که‌کێ ئاشتیخوازه‌و کێش شه‌ڕخوازه..؟
تورکیا باش ئه‌وه‌ش ده‌زانێت.. که‌ئێمه‌ی کورد گه‌لێکی قاره‌مانی خه‌باتکه‌ر و شۆڕشگێر و چاونه‌ترس و کۆڵنه‌ده‌ر و پشوودرێژین.. وه‌کو کێوه‌سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستانخۆڕاگرین و.. له‌پێناوی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واکانمان.. له‌قوربانیدان و مردن سڵ ناکه‌ینه‌وه.. ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه‌که‌سازش بکه‌ین و ده‌ست له‌مافه‌ڕه‌واکانمان و له‌کوردستانی شیرینمان هه‌ڵبگرین و.. کڕنۆش به‌رین و چۆک بۆ ئێوه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان داده‌ین.. ئێمه‌ئه‌گه‌ر که‌مێش بژین به‌ڵام که‌ڵ ده‌ژین.. مردنمان پێ خۆشتره‌له‌دیلی و ژێرده‌ستی.. ئه‌و رۆژه‌ش نزیک بۆته‌وه‌که‌لووتان بنه‌وێنن و ناچاربن که‌دان به‌مافه ڕه‌وکانی گه‌له‌که‌ماندا بنێن.
نه‌رویج : 8 / 9 / 2012