فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ 

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، كە ئێستا تەمەنی 64 ساڵە، لەساڵی 1999ەوە لە دوورگەی ئیمرالی زیندانیكراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لە زیندانەوە هەژموونی خۆی بەسەر PKKەوە پاراستووە و ئەجێندای خۆی پێ جێبەجێدەكات. پاش ئەوەی دانوستاندنەكانی نێوان دەوڵەتی توركیا و PKK لەساڵی 2011 شكستیان هێنا، ئۆجەلان لەبەرچاوان دوورخرایەوە. كەچی هەرواش PKK توانیویەتی بەبێ ئەو درێژە بە ژیانی خۆی بدات. دەكرێ ئەمەش نیشانەیەك بێت بۆ ئەوەی تێبگەین كە PKK بەبێ ئۆجەلانیش دەتوانێ بەردەوامبێ. ئۆجەلان هەموو ئەوانەی لەنێوبرد كە دەكرا لەنێو پارتەكەیدا ببنە دوژمنی یان ركابەری بكەن لەسەر دەسەڵات لەگەڵیدا لەناو PKK، دەرەنجامی ئەمەش ئەوەبوو كە پەیكەری پارتەكەی بووە پەیكەری پارتێكی كۆمۆنیستی. ئەمەش وایكرد كە لە مەیدانی جەنگدا هەندێك كێشە بۆ پارتەكە دروستبن، چونكە ئۆجەلان ئامادە نەبوو هیچ رەخنەیەك قبوڵ بكات لەسەر ئەو ستراتیژانەی كە دایدەنا. 

دوای گیرانی ئۆجەلان لەساڵی 1999دا، ئەو كەسانەی كە بەرگەی ئەو هەموو گوشارەی ئۆجەلانیان گرتبوو و زۆرتر لە هەمووان بۆی دڵسۆز ببوون، دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت. ئەو كەسانەش هەریەكە لە جەمیل بایك و موراد قەرەیلانن. پاش گیرانی ئۆجەلان، جەنگاوەرانی PKK ئازادی زۆرتریان دەستكەوت لە شەڕكردن لەدژی سووپای توركیا و چیدیكە ئۆجەلان لەوێنەبوو تاوەكو سزایان بدات. 

هەروەها توركیاش لەوەدا شكستی هێنا كە لەجیاتی ئەوەی وەڵامی ئۆجەلانی بداتەوە، كە لە زیندانەوە پەسنی ئەتاتوركی دا و ئاستی داواكاری پارتەكەشی دابەزاند بۆ "كۆماری توركیای دیموكراتیك"، رۆیشت سەركەوتنی خۆی راگەیاند. 

لەنێوان ساڵانی 2002 و 2005دا ناكۆكییە نێوخۆییەكانی نێو PKK وایكرد كە ئەلتەرناتیڤێك بۆ ئەو پارتە بدۆزرێتەوە، بەڵام ئەو هەوڵەش شكستی پێهێندرا. لە ئەنجامی ئەمەشدا PKK درێژەیدا بە هەژموونكردن بەسەر كوردەكانی توركیاوە. 

لە مانگی 6ی ساڵی 2004دا، ئۆجەلان فەرمانیدا كە پارتەكەی كۆتایی بە ئاگربەست بێنێت، لەبەرئەوەی دەوڵەتی توركیا گوێی لێناگرێت. لە مانگی 5ی ساڵی 2005دا، ئۆجەلان ئایدیۆلۆژیایەكی نوێی راگەیاند كە بە كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیك بەنێوبانگە (مەبەستیش لێی هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی جۆرێك لە فیدرالیزم بۆ هەموو هەرێمە كوردییەكانی نێو ئەو دەوڵەتانەی كورد تێیاندا دەژیت). بەدوای ئەمەشدا كۆما جڤاكێن كوردستانێ لە ساڵی 2007دا دامەزرا. 

لە ساڵی 2011دا رەوشەكە بەتەواوی گۆڕا. ئەویش بەهۆی ئەوەوە كە حكومەتی توركیا بڕیاریدا چیدیكە ئۆجەلان و پارێزەرەكانی مافی یەكتردیتنیان نییە. لە رابردوودا ئۆجەلان PKKی لەڕێگەی پارێزەرەكانییەوە بەڕێوەدەبرد، بەڵام بە گوتەی ئەلیزا ماركۆس، پسپۆڕ لە كاروباری PKKدا، ئۆجەلان سیستمێكی وای دروستكردووە كە لە غیابی خۆشیدا دەتوانێ بەردەوامبێ لە كاركردن.

دەرەنجامی ئەمەش ئەوەیە كە PKK بەبێ ئۆجەلانیش دەتوانێ چالاك بێت. چونكە سەركردەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كە دڵسۆزی ئۆجەلانن) بەردەوامن لە كۆنترۆڵكردنی PKK و لە ساڵی 2005ەوە شەڕ لەسەر رێبەرایەتیكردنی PKK تەواو بووە. 

تەنانەت ئەگەر ئێستا ئۆجەلان بشمرێت، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر تواناكانی PKK نابێت. چونكە سیستمەكەی ئۆجەلان وایكردووە كە ئەو هەبێ و نەبێ كێشە دروست نابێت. 

تاكە شتێك كە بەهۆی مردنی ئۆجەلانەوە PKK لەدەستیدەدات ئەو رۆڵە سیمبوولییەیە كە ئۆجەلان لەنێو جەماوەری PKKدا هەیەتی. بە گوتەی ئەلیزا ماركۆس، ئەو جەماوەرە پێیانوایە ناكرێ كەسێك خۆی پێ كوردێكی نیشتمانپەروەربێت و هاوارنەكات "ئازادی بۆ ئۆجەلان". هەربۆیەشە لۆبی كورد لە بەریتانیا (كە نزیكە لە PKK ) بەردەوام هوتاف دەدەن "ئاشتی بۆ كوردستان – ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان".

هەروەها PKK پارتێكە چوارچێوەیەكی ئایدیۆلۆژی زۆر بەهێزی هەیە و وەك پارتی و یەكێتی نییە. ئەو ئایدیۆلۆژیایە وادەكات كە لە قۆناخی دوای ئۆجەلانیشدا PKK بەردەوامبێت. جگە لەوەش لەڕووی رێكخراوەییەوە PKK هێندە بەهێزە كە وایكردووە ببێتە تەحەدایەكی گەورە بۆ دەوڵەتی توركیا. ئەو تەحەدایە دوای مردنی ئۆجەلانیش هەر دەمێنێت. 

شتێكی دیكەش كە روونە ئەوەیە كە رەنگە ئایدیۆلۆژیای كۆنفیدرالییەكەی ئۆجەلان ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی لەنێو پارتە كوردییەكانی ئێران و سووریا.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان