فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

  ره‌زا شوان / نه‌رویجreza shwan 

 ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم قاسم، چه‌ند جوانه‌، کاتێک که‌خاوه‌نی نانه‌واخانه‌یه‌کی بینی، وێنه‌که‌ی گه‌وره‌تر کردبۆوه‌و له‌نانه‌واخانه‌که‌یدا هه‌ڵیواسی بوو، به‌ڵام قه‌واره‌ی نانه‌کانی بچووکتر کردبۆوه‌و به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشتن. ئه‌م وته‌بۆهاتووه‌ی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم قاسم که‌به‌خاوه‌نی نانه‌واخانه‌که‌ی وت وته‌یه‌کی جوانه‌ و له‌جێی خۆیدایه‌.. که‌وێنه‌که‌ی له‌جاران گه‌وره‌تر کردبۆوه‌، که‌چی ئه‌ونانانه‌ی که‌به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشتن له‌جاران بچووکتری کردبوونه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بزانین و به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌م وته‌یه‌و، ئه‌و خزمه‌ته‌تگوزارییانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی به‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن زۆر که‌متر و بچووکترن.. له‌چاو وێنه‌گه‌وره‌و زۆر و زه‌به‌نده‌هه‌ڵواسراوه‌کانی خۆکاندیدکراوه‌کانی هه‌ڵبژارده‌کان.. که‌له‌رێگا و بانه‌کان و له‌سه‌ر پرده‌کان و دیواره‌کانی باڵه‌خانه‌کان و،له‌هه‌موو شه‌قامه‌کان و گه‌ڕه‌ک و کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا، شوێنێک نه‌ماوه‌ته‌وه‌ که‌وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی کاندیدکراوه‌کانیان لێ هه‌ڵنه‌واسرابێ. چه‌ند جوانه‌ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌قه‌ی وێنه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانیان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بکه‌ن.. چه‌ند نایابه‌ئه‌و شوێنانه‌به‌سه‌ربکه‌نه‌وه‌که‌وێنه‌کانیان لێیان هه‌ڵواسیون. 

ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به‌خۆیان ده‌ده‌ن و خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و تاسولووس ده‌ده‌ن تا له‌وێنه‌کانیاندا قیت و جوان ده‌ربچن، خۆزگه‌ئه‌وه‌نده‌ش بایه‌خیان به‌پێویستییه‌کان و داواکانی خه‌ڵکی ده‌دا.. چه‌ند عێراق و عێراقییه‌کان شاد و به‌خته‌وه‌ر ده‌بوون، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌کان وه‌کو خۆیان ده‌یانه‌وێ جلوبه‌رگه‌کانیان شایسته‌ی پۆسته‌کانیان بێت و، مارکه‌یه‌کی نایابی دروستکراوی وڵاتێکی ناسراو ده‌کڕن و له‌به‌رده‌که‌ن .. خۆزگه‌ئه‌وه‌نده‌ش به‌ته‌نگی عێراقییه‌کانه‌وه‌ده‌هاتن و له‌وڵاتانی ناسراوه‌وه‌، خۆراک و که‌لوپه‌لی باش و شایسته‌یان بۆ ده‌هاوردن.. ‏رێیان به‌هاوردنی شتی خراپ و به‌سه‌رچوو، بۆ عێراق نه‌دایه‌.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌موو شته‌کان به‌راوردبکه‌ین.. زۆرن و نایه‌نه‌هه‌ژماردن تا بگه‌ینه‌ئه‌نجامێک.. به‌ڵام له‌ته‌نها ئه‌نجامێکدا به‌رجه‌سته‌ده‌بن، که‌ئه‌ویش که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌مییه‌.

باروودۆخه‌که‌له‌به‌ر چاومانه‌و ده‌بینین.. که‌چۆن حیزبه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان بایه‌خ به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ده‌ن و، به‌رووخۆشی و زمانلووسی و مامه‌حه‌مه‌یی خۆیان له‌ده‌نگده‌ران نزیک ده‌که‌نه‌وه‌و، ده‌یانه‌وی خۆیان شیرین بکه‌ن و بچنه‌دڵ و هۆشی ده‌نگده‌رانه‌وه‌.. له‌کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چ دروشمێکی جوان و بریقه‌دار و چ پرۆگرامێکی سه‌رتاسه‌ری پڕ له‌خزمه‌تگوزاری و کار بۆ خه‌ڵکی ده‌ڕازێننه‌وه‌.. چه‌ند به‌ڵێن ده‌ده‌ن و، سوێند به‌شه‌ره‌ف و نیشتمان ده‌خۆن.. یا ئه‌م سمێڵه‌م ده‌تاشم ئه‌گه‌ر داواکانتان بۆ جێبه‌جێ نه‌که‌م.. هه‌ر به‌ڵێنه‌و پاڵ به‌ به‌ڵێنه‌وه‌ده‌نێ .. خوا هه‌ڵناگرێ له‌و کاته‌دا نه‌فسی خۆیان ده‌مرێنن و له‌نێوان گه‌دا و هه‌بوودا جیاوازی ناکه‌ن و، ئه‌گه‌ر پێویست بکات هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگه‌کانی ده‌نگده‌رکان به‌ده‌ست بهێنن.. شه‌رم ناکه‌ن و به‌نه‌نگی و سووکایه‌تیشی نازانن و ئاساییه‌به‌لایانه‌وه‌ئه‌گه‌ر گوێ به‌ره‌وشت و به‌هاکان نه‌ده‌ن.. یا وه‌کو ده‌ڵێن : " ئامانج پاکانه‌بۆ هۆ ده‌کات "
( وه‌رگێڕ : له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشستیدا له‌عێراق ، مامۆستایه‌یه‌کی قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌یی کوردمان ناوی ناهێنم ، من بزانم حه‌به‌سه‌وزه‌که‌شی قووت دابوو ــ ببوو به‌به‌عسی ــ له‌و بڕوایه‌دام که‌زۆربه‌ی کورد له‌که‌رکوکدا ده‌زانێت که‌ئه‌و مامۆستایه‌کێیه‌و ناوی چییه‌، له‌که‌رکوکدا خۆێ بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق کاندید کرد.. شوێن نه‌ما له‌که‌رکوکدا نه‌گه‌ڕێ و بانگه‌شه‌بۆ خۆی نه‌کا و مێژوویه‌کی پڕ له‌خه‌بات و قوربانیدان و شانازی بۆ خۆی نه‌هۆنێته‌وه‌.. به‌سه‌دان به‌ڵێنی جێبه‌جێ کردنی دا.. گوایه‌شاری که‌رکوکی کاولبوومانی ده‌کرد به‌فیردۆسی به‌هه‌شت.. بۆ پێکه‌نین بۆتانی ده‌گێڕمه‌وه‌، ئه‌م خۆکاندیدکراوه‌کورده‌مان که‌چووه‌گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌که‌له‌سه‌دا سه‌د گه‌ڕه‌کێکی کوردنیشێنه‌و له‌چینی بێ نازی چه‌وساوه‌ی ره‌نجده‌رانن ، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس، ئه‌م گه‌ڕه‌که‌تێکۆشه‌ره‌کورد و کوردستان په‌روه‌ره‌مانیان به‌" سه‌ری ماره‌که‌" ناو ده‌برد.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌تا سه‌ر ئێسقان کوردپه‌روه‌رن، په‌راوێز کرابوون، به‌ئه‌نقه‌ستیش له‌ساده‌ترین پێویستی و خزمه‌تگوزارییه‌کان بێ به‌شیان کردبوون.

مامۆستای کاندیدکراوی کوردمان داوای له‌خه‌ڵکی شۆڕیجه‌کرد .. که‌ده‌نگی بۆ بده‌ن.. خه‌ڵکی شۆڕيجه‌قاره‌مانیش پێیان وت : " مامۆستا ئه‌گه‌ر ده‌نگمان بۆ دای و ده‌رچووی چیمان بۆ ده‌که‌ی..؟ مامۆستا : " شه‌رم مه‌که‌ن من ده‌بم به‌ده‌نگی کورد له‌که‌رکوکدا‌.. داوای چی ده‌که‌ن تا من بۆتانی بکه‌م..؟ "
ئافره‌تێکی کوردمان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و پێی وت : " جا مامۆستا چیمان بۆ کراوه‌..؟ له‌ساده‌ترین مافی ژیان بێ به‌شین.. تا ته‌نه‌که‌یه‌ک ئاوی خواردنه‌وه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێ، ده‌بێت شه‌ش کۆڵان بگه‌ڕێین و سه‌ر به‌په‌نجا ماڵدا بکه‌ین.. ئاومان ده‌وێ ئاو.. ئاوی خواردنه‌وه‌"
مامۆستا به‌زه‌ردخه‌نه‌یه‌که‌وه‌: " هه‌ر ئێوه‌و ئاو.. له‌جێبه‌جێ کرنی ئه‌م داوایه‌ئاسانتر نییه‌.. ئێوه‌ده‌نگم بۆ بده‌ن.. ئه‌گه‌ر ده‌ربچم ده‌بێت کارێکی ئه‌وتۆتان بۆ بکه‌م و.. هێنده‌ئاوتان بۆ بهێنم، که‌به‌له‌م به‌ناو شۆریجه‌دا بڕوات.. "

مامۆستا به‌ده‌نگی کورد ده‌رچوو.. بوو به‌ ته‌نها و به‌یه‌که‌مین و به‌دوایه‌مین په‌ڕله‌مانتاری کورد له‌سه‌رده‌می به‌عس له‌که‌رکوکدا.. سۆپه‌ری وه‌رگرت و کرا به‌سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌په‌روه‌رده‌ی که‌رکوکدا.. به‌ڵام نه‌قومێ ئاوی بۆ گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌هێنا و، نه‌جارێکی تر سه‌ردانی شۆڕێجه‌ی کرد.. سه‌ریشی به‌هیچ قوتابخانه‌یه‌کی کوردی له‌که‌رکوکدا نه‌کرد.. له‌خۆیی بایی بوو.. پشتی له‌و که‌سانه‌ش ده‌کرد که‌ده‌نگیان بۆ دابوو.. له‌ئه‌مانه‌ش ناشیرنتر له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌ڕله‌ماندا که‌سه‌دام ئاماده‌ی بوو.. مامۆستای به‌ناوه‌کورد و، نوێنه‌ری که‌رکوک پڕ به‌ده‌م و پڕ به‌هۆڵه‌که‌، سێ جار به‌کوردی هاواری کرد.. بژی سه‌دام حوسێن)

بۆ ئه‌وه‌ی درێژترین ماوه‌له‌سه‌ر کورسییه‌کانادا بمێننه‌وه‌.. ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان چه‌ند درێژیش بێت.. رۆژێک دێت که‌کورسییه‌کانیان نامێنێت.

ئه‌و کورسییه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌خه‌ڵکی نه‌به‌خشێ و به‌ئازار و نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی پێ بکه‌نێ و، له‌ئاستی خه‌مه‌کانیاندا بزه‌خه‌نه‌بکا و.. له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ژاران وه‌ستابێ.. خاوه‌ن کورسییه‌که‌ش به‌له‌چاو کردنی چاوێلکه‌یه‌کی ره‌ش و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌له‌خه‌ڵکی بڕوانێ.. کاتێکیش ئه‌و ره‌شوڕووتانه‌ی که‌ده‌نگیان داوه‌تێ ، له‌ده‌ست بێ خزمه‌تگوزاری و رۆتین و گه‌نده‌ڵی له‌تاو بێ ئاوی بێ کاره‌بایی و بێ کاری و هه‌ژاری هاواریانه‌.. خاوه‌ن کورسی به‌بێ شه‌رم پێیان و ده‌ڵێ : " خۆ من دارێکی ئه‌فسووناویم پێ نییه‌.. تا ره‌فتار و بارودۆخی حیزبه‌کان و رۆتین بگۆڕم.. که‌م خزمه‌تگوزاری و کۆسپه‌کان به‌ئێمه‌نا گۆڕێن.."

به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌سته‌که‌، خۆی شتێکی بوێت.. ده‌بینین له‌هیچ په‌کی ناکه‌وێ و خزمه‌تگوزاری بۆ خۆی و ده‌ور و به‌ره‌که‌ی زۆرن.. رۆتینه‌کانیش خێراتر له‌بروسکه‌ده‌گۆڕێن.
به‌خودای من به‌چاوی خۆم بینیومه‌و ده‌بینم.. کاتێک که‌ته‌نکه‌ری نه‌وتفرۆشتن و لۆری گازفرۆشتن دێن.. له به‌رده‌م شه‌قام و نزیکی ماڵی به‌رپرسه‌کاندا،رایان ده‌گرن.. خۆ خزمه‌تگوزاری شاره‌وانییه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌قامی ماڵه‌هه‌ژاره‌کان پشتگوێ ده‌خه‌ن و، بایه‌خ به‌شه‌قام و کۆڵانی به‌رپرسه‌کان ده‌ده‌ن.‌

ئێمه‌داوا له‌م به‌رپرسانه ده‌که‌ین، که‌ده‌ست له‌‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌تایبه‌تییه‌کانی خۆیان هه‌ڵبگرن و هه‌ڵویستیان هه‌بێ و هه‌ست به‌به‌رپرسێتی ئه‌ستۆیان بکه‌ن.. یان له‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌متر و بچووکتر بکه‌نه‌وه‌و.. خزمه‌ت و خزمه‌تگوزارییه‌کانیشیان بۆ خه‌ڵکی زۆرتر و گه‌وره‌تر بکه‌ن‌.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی پاسه‌وانه‌تایبه‌تییه‌کانیان و که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانیان ومووچه‌ی مانگانه‌کانیشیان که‌متر بکه‌نه‌وه‌.. زیاتریش بێ هه‌وا و ساده‌و خاکی بن.. ‏‏هه‌موو توێژ و چینه‌کانی خه‌ڵکی بسه‌ربکه‌نه‌وه‌و.. له‌نزیکیشه‌وه‌گوێ له‌پێویستی و له‌داواکاری بگرن و.. ده‌نگ و داواکانیان بگه‌ینن به‌په‌ڕله‌مان و به‌به‌رپرسانی باڵای ده‌سه‌ڵات.. ده‌بێ باش ئه‌وه‌بزانن که‌مێژوو شه‌رم له‌که‌س ناکات و چاکه ‌و خراپه‌ی که‌س ناپۆشێ و.. هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ر که‌سانی تری نووسیوه‌.. ئاوهاش له‌سه‌ر ئێوه‌هه‌موو شتێک تۆمارده‌کات.. دوانه‌ی هه‌میشه‌ی مێژوو، یا بڵێین دووتای ته‌رازووی مێژوو، خێر و شه‌ڕه‌، له‌خۆبایی و بێ هه‌واییه‌، و...هتد.
تا پێتان ده‌کرێ، له‌گه‌ڵ خێرخوازان و چاکه‌خوازندا بن.. له‌گه‌ڵ داماو و هه‌ژاران و بێ نه‌وایاندا بن.. له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری و ره‌وا و راستییه‌کاندا.. ئه‌مه‌یه‌باجی پله‌و پایه‌تان.. ئه‌مه‌یه‌پێوه‌ری دلسۆزیتان بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌تان.

(*) ‏ئه‌م وتاره‌له‌نووسینی نووسه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی ( عادل مزهر الجابري)یه‌.. که‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌ماڵپه‌ڕی" کتابات" دا به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوی کردۆته‌وه‌. به‌ده‌ستکارییه‌وه‌گۆڕیومه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردیمان.


گۆڕینی : ره‌زا شوان /  نه‌رویج

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان