بەیاننامەی کۆمەڵەی منداڵانی کورد / لە نەرویج
هەموومان شەنگالین و .. هەموومان پێشمەرگەین
ئەو تاوانانە بێ وێنانەی کە جاشە ئیسلامییە کۆنەپەرست و بەکرێگیراوەکانی ( داعش )
لە دژی برایانی کوردی ئێزیدیمان لە قەزای شەنگال ئەنجامیان دا، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم دڕندە بێ ڕەوشتە خوێنڕێژانە، تا سەر ئێسقان دژی گەلی کورد و دژی هەموو ئاین و باوەڕێکی ترن .. بە پێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرینووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ( نیکۆلای مەدیۆنۆف )لە عێراقدا .. تاێستا ئەم تیرۆریستە دڕندانە ( ١٧٣٧) کوردی ئێزیدییانکوشتووە، کە زۆربەیان مێردمنداڵ و لاون، تەنها لەبەر ئەوەی کە کوردن و ئێزیدین .. ( ٩٧٨) کەسیشیان بریندار بوونە .. ئەم بێ رەوشتانە زیاتر لە ( ٥٠٠) کچ و ژنی ئێزیدیشیان گرتووە و
شارام میرزای
"عەلی رزا زاکانی" ئەندامی کۆمیسیونی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران له وتووێژێکی تایبەت لەگەل ئاژانسی هەوالگێری فارس سەبارەت به هۆکارەکانی ئستیزاحی " رزا فەرەجی دانا" گوتی : ئێمه به "رزا فەرەجی دانا" رامانگەیاندووه که له ماوەی وزارەتی ئەو کێشەکانی ئائینی،قەومی و سیاسی لەناو زانکوەکان چەن بەرابەر بوونەتەوه،تەنانەت وەزارەتیش لەم گەشه پێدانه هاوکار و هاوبەش بووه و رێگاخوشکەری هەڵگیرانی ئەو بیروباوەره له نێو زانکوکانی ئێراندا بووه تا ئەو رادەی که بیری سەربەخۆیی و جیابوونەوه له ئێران له نێوان خوێندکارانی زانکۆەکان پەرەی ستاندووه و لەم بوارەدا بەڵگەی زۆرمان کۆ کردوتەوه.
بەڵام پرسیار ئەمەیه ،بۆ له دوسەی ئستیزاحی وەزیری زانستەکانی ئێراندا – پەڕەپێدان به بیر و بڕوای جیابوونەوە و سەربەخویی گەلانی ئێران- دەبێتە هۆکاری سەرەکی ئستیزاحی ئەو وەزیرە و بابەتێکی ئاوەها ئەمنی زەق دەبیتەوه؟ئایا
د. ئارام رەفعەت د. شێرکۆ کرمانج
لەدوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەپارێزگای موسڵو ناوچە سوننە نشینەکانی دیکەی باکوری عێراق لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، هێزی پێشمەرگە چووە ناو رەبیعەوەو ئەو ناوچەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. لەئاکامیشدا ئێستا هێزی پێشمەرگەو ئاسایشی هەرێم کۆنترۆڵی خاڵی سنوری رەبیعەی نێوان سوریاو عێڕاق، کە لەراستیدا کوردستانی باشورو رۆژئاوایە، دەکەن. لەوەتەی عوسمانییەکان لەناوەراستی سەدەی نۆزدەهەمەوە هۆزەکانی شەمەرو جبوریان لەناوچەی رەبیعە نیشتەجێکردووە، ئەوە یەکەمجارە دەسەڵاتی کورد بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە. زۆرینەی توێژەر و ئەکادیمیو رۆژنامەنوسو چاودێرە سیاسییە کوردستانییەکان لە بابهتاکانیاندا گرنگی به لایهنی سۆزوعاتیفیەو مێژووییو سیاسییو ئابوری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دهدهن. بهڵام کهمتر گرنگی به مهوقیعییهتی ستراتیجی یهکه یهکهی ناوچه دابڕاوهکان، یان چاکتر بڵێین ناوچە تازە-ئازادکراوەکان دراوه، جا چ کهرکوک بێت یان
فازڵ جاف
نەریمان مەحەمەدی
کارەساتی هۆلۆکاست لەگەڵ ئەوەی بۆ جوولەکەکان کارەساتێکی مێژوویی دڵتەزێن بوو، بەڵام توانی ببێتە ئوبژەیەکی هاوبەش کە زۆربەی جوولەکەکانی ئەوکات و تەنانەت نەوەکانی دوای ئەو کارەساتەشی پێکەوە گرێ دا. سەرگەردانی، سەرلێ شێواوی و بێ دەوڵەتی بۆ خودی جوولەکەکانیش وەکوو چارەنووسی دیاریکراوی جوولەکە قەبووڵ کرابوو. جوولەکە توانای ئەوەی نەبوو خودی خۆی وەکوو خودێکی سەربەخۆ و جیاواز لە ئەوانیتر بناسێنێت و بە کورتی هیچ ئوبژەیەکی هاوبەشی ئێتنیکی یان نەتەوەیی لە زێنی مێژوویی خۆیدا پێکنەهێنابوو و سەرگەردانی مێژوویی وەکوو چارەنووسێکی دیاریکراو لە بەرانبەر گوناحێکی نەبەخشراوی قەبووڵ کردبوو. تەنانەت زۆر جاریش تێکۆشان بۆ ڕووخانی ئەو هەلوومەرجە وەکوو پێشێل کردنی هێڵێکی سوور دادەنرا. بەڵام کارەساتی هۆلۆکاست تەواوی ئەم باروودۆخەی تێکدا. ژنۆسایدی جوولەکەکان بوو بەهۆی تەواوبوونی پرۆسەی
د.هاوڕێ مەنسوور بەگ
ئەمریكا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان پتر نەوت و بەرهەمەكانی نەوت بەكاردێنێت. هەرچەندە ئامارەكانی بەكارهێنان و هاوردەكردنی نەوت و گاز لە ئەمریكا كەمێك ناڕوونی تێدایە و ساڵ بە ساڵ گۆڕانكاری بەسەردادێت. بەگشتی ئابووریی ئەمریكا بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنێتەوە رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە. ئەمریكا لە ناوخۆدا رۆژانە 7- 8 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دێنێت، لە كاتێكدا پتر لە 12 میلیۆن بەرمیل هاوردە دەكات. بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی، دانیشتووانی ئەمریكا 3%ی دانیشتووانی جیهان پێكدێنن، بەڵام 20%ی وزەی جیهان بەكاردێنن. بەشی شێری نەوتی هاوردەكراو بۆ ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین دەكرێت و هیچیش لەوە ناچێ لەو ساڵانەی دادێ رێژەی هاوردەكردنی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە روو لە كەمی بكات و بگرە پێچەوانەكەی راستە. لە هەمانكاتدا سەرجەم ئەلتێرناتیڤەكانی دیكەی وزە وەك: هەوا، خۆر، وزەی ئەتۆمی و بایۆلۆژی تاوەكو ئێستا ئومێدێكی ئەوتۆیان نەبەخشیووە، كە ئایندەیان لەسەر بنیادبنرێت.
عهلی ئیلامی، بروکسێل
پێتان وایە مالکی بۆ سێههم جاریش دیسان ببێتهوه سهرۆک وهزیران؟
بهڕای من به دوری دهزانم مالکی نهبێت، چون ههم ئامریکا و ههم ئێران کۆکن لهسهر ئهوهی که مالکی بیت، چونکوو باشترین کهس بوپاراستنی بهرژهوهندیهکانی ئێران مالکییه و ههر مالکیشه موچهی ههموو سپای قودسی ئێران دابین دهکات و باشترین کهس بۆ پارستنی ئهسهد و یارمهتی کردن به حیزبوڵای لوبنان و حهماسه و جیهادی ئیسلامییه. تهواو ئهو بودجه و ههزینهی ماڵیهی لهئهستۆی ئێران بووه و بارگرانی لهسهر بڕبڕهی پشتی ئێران بوو که خهریک بوو ئابوری ئێران ههڵدهوهشاند. مالکی ههموویانی گرته ئهستۆی خۆی و له لایهکی دیکهشهوه کاتێ ئابڵۆقهی سهر ولاتی ئێران له لایهن وڵاتانی ئامریکا و یهکیهتی ئوروپا سهپێندرا، ئهو کهسه که ئابوری ولاتی ئێرانی له ئهو ههموو نههامهتیه رزگار کرد و به لۆریان دۆلاری بۆ ئێرانێ ههنارده دهکرد، مالکی بوو. چوون چاکترین و کویرایل بو ولاتی
وەرگێڕانی /رەزا شوان
لە رۆژی چوارشەمەی رابردوودا، رێکەوتی (١٦/٨/٢٠١٤) لە سایتی ئەلیکترۆنی ( صوت الأمة: دەنگی نەتەوە)ی میسری دا لە لایەن ( السید عبدالفتاح ) کە ( سەرۆکی ناوەندی قاهیرە ـ بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی ) لەژێر ناوی ( خطط تعکیر العلاقة بین مصرو کوردستان ) نووسینێک دەربارە دوو هەواڵی بڵاوکراوەی ناراست، بەدەمی سەرۆکی میسر (عبدالفتاح السیسي )و . سەرۆکی دەرهێنانی رۆژنامەی ( الأهـرام ) نووسەری ناسراو ( محمد حسنين هیکل ) ەوە هەڵبەستراون .. کە رۆژنامە و سایتە نزیکەکانی سەربە مالیکی دوور لە راستییەوە بۆ مەبەستێکی گڵاو و تێکدەرانە .. چەواشەیان کردوون و بڵاویان کردوونەتە .. ئەمەش وەرگێڕانی دەقی نووسینەکەی (السید عبدالفتاح) بە زمانی کوردی بۆ راستکردنەوەی ئەو دوو هەواڵە چەواشکراوانە : (( ئەوەی بە دواداچوونی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق کردووبێت، دەبێت تێبینی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانەی کردووبێت، کە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و کوردستان دەدرێن .
زوبێر رەسوڵ
دهكرێت بوترێت كه سیاسهتی ئهمریكا بهرامبهر عیراق ههر لهساڵی 1991 واتا دوای داگیركاری عیراق بوَ كویتو دواتریش له 2003 پاش داگیركاری ئهمریكاو هیزه هاوپهیمانهكان بوَ عیراقو تا دهگاته حوزیرانی 2014، واتا دوای ههڵمهتی ناوچه سوونهكان به هاوكاری هێزهكانی داعش دژی سوپای عیراق لهسهر ههمان تهوهر وهستاوه، ئهویش پارستنی یهكپارچهی خاكی عێراقه. ههڵبهته ئهم پهروَشیهی ولاته یهكگرتووهكان نه لهبهر خاتری پهروَشیه بوَ یكپارچهیی خاكی عیراقو نه له پهروَشی ئهمریكاشه بوَ گهلانی عێراق. ئهم سهردانهی جوَن كێری بوَ عێراقو ههرێمی كوردستانو بهشێك له درواسێكانی عیراقیش دهكرێت بخرێته ئهم قاڵبهوه، ههرچهنده ناتوانین بلێین توَنی گوتاری سیاسی ئهمریكا ههمان ئهو توَنهیه كه له 1991 و 2003 دا ههیانبووه، ئهمهش بێگومان لهبهر دهركهوتنی ئاماژهی نوێ بوَ سهختی قهیرانهكانی عێراقو ئهو دوَخهی تازه هاتوَته ئاراوه له ناوچهكهدا، دواتریش دهركهوتنی ههرێمی كوردستان وهك ئاكتهرێكی نادهولهتی – non state actor
رەزا شوان
ئەم رۆژە رەشە و، ئەو هەموو نەهامەتییانەی کە بە سەر خەڵکی بەدبەخت و بێ تاوانی عێراقدا هاتوون .. کە لە ئەمڕۆدا بە بەدبەخترین گەل لە جیهاندا دادەنرێت و، دەوڵەتی عێراقیش نائارامترین و مەترسیدارترین وڵاتە لە جیهاندا.. ئەوعێراقەی کە لەسەر دەریاکی نەوت و گازدایە، کەچی خەڵکییەکەی بە برسێتی و بە تینویەتی و بە هەناسەساردی سەردەنێنەوە و، هی وایان هەیە بۆ دابین کردنی گوزەرانیان گورچیلەی خۆیان فرۆشتووە .. جەنابی نوری مالیکی، سەرەک وەزیرانی عێراقهۆکاری سەرکی ئەم هەموو کوێرەوەری و هەژاری برسیتی و، ناسەقامگیرییەی ئەمڕۆی عێراقە ..هەموو ئەم قەیران و شکستییانەبۆ نەزانین و بۆ نابەڵەدی مالیکی لە سیاسەت و لە سەرکردایەتی و لە بەڕێوەبردن و لە نادادپەروەریئەو دەگەڕێنەوە .. مالیکیکەسێکی کورسی پەرستە و هەر خەریکی گیرفان پڕکردنە،
ڕێبوار سیوهیلی
ئهمین رهحیم نیژاد
زمانناس و ماموستای زانکو له کرماشان
عەبدولڕەحمان سدیق
ئەمڕۆ هەوڵێكی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتی زۆر و لەئاستی باڵادا لەئاران، بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ قەیرانە نوێیەكەی عێراق، بەڵام بۆ ئێمە گرنگە كە بە "بیردۆزی پایسكلەكە" بچینە نێو هەر دانوستاندنێكی نوێوە، نابێت ئێمە لە شوێنەكەی جارانەوە دەست بەدانوستاندن بكەین، بەڵكو لە شوێنێكی تازەوە دەستپێدەكەین چونكە شتی تازە هاتووەتە گۆڕێ. دان مێریدۆر، جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی سروشتی دانوستاندنەوە دەڵێت "دانوستاندن وەك سواربوونی پایسكل وایە، تاوەكو بڕوات تۆش بەردەوام دەبیت، بەڵام لە كوێ وەستا، تۆ دێیتە خوار. كاتێكیش دانوستاندن دەستپێدەكاتەوە نابێت لەو شوێنەوە دەستپێبكەیت كە لێی وەستای، بەڵكو سەر لەنوێ دەستپێدەكەیتەوە، چونكە لەو ماوەیەدا شتی نوێ هاتووەتە ئاراوە، هەروەك دووبارە لێخوڕینی پایسكلەكە سەرەتایەكی نوێی دەوێت تا دەگەیتەوە بەخێراییەكی نوێ".
رەزا شوان
بڕواناکەم لە هەموو جیهاندا گەلێک هەبێت، کە لە پێناوی بە دەستهێنانی مافەکانیان و سەربەخۆییاندا، هێندە گەلی کورد قوربانییان دابێت .. ئێمەی کورد تا ئێستا بە هەزاران قوربانیمان داوە لە پێناوی بە دەستهێنانی مافە رەواکانمان .. ئەو دەسکەوتانەیکە لە باشووری کوردستانداهاتوونەتەدی .. کەس خێری پێ نەکردووین ، بە ڵکو بەریئەو هەموو قوربانیانەن کە داومانن .. بە دەریایەکی خوێن، بە کیمیابارانی هەڵەبجە و بەدەیان شوێنی ترمان، بە زیندەبەچاڵکردنی ( سەد و هەشتا و دوو هەزار ) کورد لە شاڵاوە دڕندەکانی ( ئەنفالی بەدناو ) دا، بە شەهیدکردنی( دە ) هەزار لاوی فەیلیمان، کە تا ئەمڕۆش گۆڕ نادیارن، بە شەهیدکردنی هەشت هەزا بارزانی ( کە بە شێوەیەکی نامەردانە لەبیابانی عێرق ) دا لە ناویان بردن .. بە لە سێدارەدان و بێ سەروشوێن کردنی بە سەدان گەنجمان، بە شەهیدبوونی بە سەدان پێشمەرگەی بە جەرگمان .. بە تاڵانکردنی ماڵ و سامانمان، بە کاولکردنی نزیکەی پێنج هەزار گوند و شارەدێ و ناحیە و گەڕەکمان، بە دەرکردن و راگواستنەوەی بە هەزاران خێزانی کوردمان، بە بەعەرەبکردنی خاکێکی زۆری باشووری کوردستانمان، بەم هەموو قوربانییانە
حوسێن نازدار
د.قاسملوو، رێبهرێکی دێموکرات وسیمای بهرزی مرۆڤایهتی:
22ی پووشپەری 1393هەتاوی 25ساڵ بە سەر شەهید بوونی دوكتور قاسملووی زاناومەزن دا تێدەپەرێ، بەم بۆنەوە و لەم رۆژەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وگەلی كورد ودۆستان ولایەنگرانی كورد و دوكتورقاسملوو، لە زۆر شوێنی جیهان دا، بە شێوەی جۆراوجۆر رێز لە یاد و بیرەوەری ناۆدارترین كەسایەتی سیاسی و گەورە پیاۆیی مێژووی كورد، دوكتور قاسملووی نەمر دەگرن. لە 22ی پووشپەری ساڵی 1368هەتاوی (بەرانبەربە 13ژوئیەی ساڵی 1989زایینی) دا،تیرۆریستە دڵرَەشەكانی رێژیمی ولایەتی فەقیە، كەبە ڕەواڵەت بۆباس و دیالوگ لەسەر مەسەلەی كورد لە ئێرانەوە ناردرابوونە ڤییەن (پێتەختی ئوتریش ). دوكتورقاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان دەگەڵ كاك "عەبدوڵا قادری ئازەر"