فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan  

ئەم رۆژە رەشە و، ئەو هەموو نەهامەتییانەی کە بە سەر خەڵکی بەدبەخت و بێ تاوانی عێراقدا هاتوون .. کە لە ئەمڕۆدا بە بەدبەخترین گەل لە جیهاندا دادەنرێت و، دەوڵەتی عێراقیش نائارامترین و مەترسیدارترین وڵاتە لە جیهاندا..  ئەوعێراقەی کە لەسەر دەریاکی نەوت و گازدایە، کەچی خەڵکییەکەی بە برسێتی و بە تینویەتی و بە هەناسەساردی سەردەنێنەوە و، هی وایان هەیە بۆ دابین کردنی گوزەرانیان گورچیلەی خۆیان فرۆشتووە .. جەنابی نوری مالیکی، سەرەک وەزیرانی عێراقهۆکاری سەرکی ئەم هەموو کوێرەوەری و هەژاری برسیتی و، ناسەقامگیرییەی ئەمڕۆی عێراقە ..هەموو ئەم قەیران و شکستییانەبۆ نەزانین و بۆ نابەڵەدی مالیکی لە سیاسەت و لە سەرکردایەتی و لە بەڕێوەبردن و لە نادادپەروەریئەو دەگەڕێنەوە .. مالیکیکەسێکی کورسی پەرستە و هەر خەریکی گیرفان پڕکردنە، لە خۆبایی و تاکڕەوە .. ( هیرۆڵد ) دەڵێت : " گەورەترین بەخشی کە خوا بە نەفس نزمەکانی دابێ، لە خۆبایی بوونە " مالیکی کەسێکی ناراستە و لە ماوەی هەشت ساڵی رابردووی فەرمانڕەواییدا، نەک هەر هیچ لە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردوون، بەڵکو بە پاڵەوانیشکستی و ئەو هەموو کێشانە دەزانرێت کە بەرۆکی عیراقییەکانی گرتوون و .. تا ئێستا بە هەزاران قوربانیان لێ کەوتوونەتەوە ..مالیکی لە جێی خزمەت و خزمەتگوزاری و ئاوەدان کردنەوە، هێندەی تر خەڵکی لە سادەتری پیویستییەکانی ژیان و گوزەران بێ بەش کردن، هێندەی تر عێراقی کاول و وێران کرد .. بێ کاری، نەبوونی، نەخۆشی، بێ ئاو و بێ کارەبایی، کوشتن و بڕین،زیادکردنی بەندیخانە، قورخکردنی دەسەڵات، سانسۆرکردنی ئازادی و را دەربڕین، نادیموکراتی، جیاوازی و نادادپەروەری، گەندەڵی و بەرتیل، تەقینەوەی رۆژانە،شەڕی تایفی، دژایەتی کردنی گەلی کورد، ... هتد . ئەمانەن کارەکانی مالیکی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا ..ئەو بۆ مانەوەی لەسەر کورسی ئاگری ( شەری تایفی ) هەڵگیرسان، ئەمڕۆ لە عێراقدا، رۆژی بە دەیان ( عومەر) ناو و ( عەلی ) ناو دەکوژرێن، بە دەیان منداڵ و ئافرەت دەکوژرێن، ئەوەی کە ناوی ئاشتی و سەقامگیری و ئارام و ئاسوودەییە، لە سایەی دەسەڵاتی تاکڕەوی مالیکی دا بوونیان نییە.. هەموو داخوازییەرەواکانی کوردیشی پشتگوێ خستن.. بە تایبەتیش خۆدزینەوەی لە جێبەجێکردنی مادەی ( ١٤٠) دا، ویستی بە نان بڕان ( بڕینی موچە ) كورد ملکەچی فەرمانەکانی بکات .. دەیویست ئەو ئاغا بێت و کورد مسکێن بێت، بە هاوڵاتی پلە سێ لە کورد دەڕوانێت .. هەموو ئەم سیاسەتە چەوتانەی شکستیان هێنا و سەری دەخۆن ..چونکە مالیکی نە پیاویکی سیاسییەو نە لە سیاسەتیش گەیشتووە .. نە ئیدارییە و، نە شارەزایەکی سەربازیشە .. زۆربەی دەزگا گرنگ و هەستیارەکانی قۆرخ کردوون و لە دەستی خۆی دان ..  بۆ پڕچەک کردنی سوپا سوپا ملیۆنییەکەی .. تا ئێستا بە ملیارات دۆلاری بە ناوی کڕینی چەکی تازەوەوەرگرتووە  .. نە چەک دیارە و نە تەڕەماش ..؟ رەنگە خەڵکی بە گیل و نەزان و بێ ئاگا بزانیت ..؟ مالیکی چەند فرۆکەیەکی سیخۆی کۆنی ژەنگاوی عێراق،کە دیکتاتۆری گۆڕبەگۆڕ سەدام، لە کاتی جەنگی کەنداودا بۆ پاراستنیان ناردنی بۆ ئێران، سەرلە نوێ بۆیەیان کردوون .. مەگەر هەر خۆت بزانی چەندەها ملێون دۆلاری بە ناوی نوێژەن کردنەوەی ئەم فرۆکانەوە لا دابێت ..؟چەند جارێکیش پەرلەمانی عێراق داوای لێ کرد،کە پیویستە لە هۆڵی پەرلماندا ئامادەبیت بۆ روونکردنەوەی چارەنووسی ئەو پارە زۆرە نادیارانەی کە بۆ کڕینی چەک لای دابوون.. کە کەس نازانێت چیت لێ کردوون .. ؟! گەر شتێک لە خۆی شک نەبات .. بۆ ئامادە داواکاری پەرلەمان نەبوو .. ؟!  تا لەو تومەت و گەندەڵییانەی خراونەتە پاڵی پاکانەی خۆت بکات .. ؟! یان باش دەزانیت کە پاشەڵی پیسە و بۆنی دەردەچێت و ئاشکرادەبیت .. چونکە تا ناقرگەینوقمەلە گەندەڵیدا ..تەنانەت ئەو چەکە قورسانەش کە سوپای ئەمریکا بۆ عێراقی بەجێهێشتن، سوپا فسفس پاڵەوەنەکەیپيشکەشی داعشو کۆنە بەعسییەکانیان کردن .. مالیکی هێندە گەندەڵ بووەگەر خۆی لە ( ئۆقیانووسی هێمن ) یشدا هەڵبکێشیت، ئەوەمەحاڵە کە لە گەندەڵییەکانیپاک ببیتەوە . ئەو سوپا ملیۆنییەی کە حەزرەتی مالیکی شانازیی پێوە دەکرد و، هەڕەشی لە کورد و لە سونەکان دەکرد .. کەچی بۆ ماوەی کاتژمێرێکیش نەیان توانی بەرگری بکەن .. بەشێکیان پەنایان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێنا .. کڵاوەکانی سەریان فڕێدا و بە جلی مەدەنییەوە لە کوردستانەوە، گەڕانەوە بۆ ناو کەسوکاریان .. کورد رێزی لێ گرتن .. سوپاکەی هیچ هاوبەستەبوون (ئینتیما ) یەکی نیشتمانیان نییە .. چونکە بڕوایان بە مالیکی نییە .. کە کردوونی بە چەکێک بۆ سەرکوت کردن و شەڕی تایفی ی ناڕەوا بێ ئەنجام .. کە زیاتر برینی عێراقییەکان قووڵ دەکاتەوە .. گەرچیش زۆربەی سوپاکەی لە تایفەکەی خۆین.
هەر سیاسەتی چەوت و نەزانینی مالیکیبوو داعش و تیرۆریستی لە عێرقدا دروست کرد .. هەر جەنابیان بوو بە بێ پرس و رای پەرلەمان، ئەفسەرە پلەدارەبەعسییەکانی سۆپای هەڵوەشاوەی عێراقی گەڕاندەوە و، کردیانی بە سەرتیب و بە پەرپرسی باڵای هێزی دیجلە و هێزەکانی تر و شوێنی هەستیار لە ناو سوپادا، ..؟! هەر تۆ مالیکییە ئەم هەموو قەیران و کێشانەیلە عێراقدا دروست کردوون .. ؟؟ نوری مالیکیتووشی پەتای تاکڕەوی بووە .. دیکتاتۆری گۆڕ بە گۆڕ ئاسایی، ئەمیش دەڵێیت : (من عێراقم و .. عیراقیش منم ) . ( منم تاقانە سەرۆکی عێراق) ( القائد الأوحد ) و،منم ( القائد الضرورە ) ( سەرکردەی پێویست ) .. پێویستە بەبێ پرس و رازی بوونی من هیچ عێراقییەک پەنجە بە ئاودا نەکات، هەموو سامانی عێراقیش دەبێت لەژێر دەستی مندا بێت .. حیزبەکەشم ( الحزبالقائد ) ە (پارتی پێشرەو)، دەبێت حیزبەکانی تری عێراق پاشکۆی حیزبەکەی من بن .. ئەمەیە عەقلییەت و بیرتەسکی نوری مالیکی .. هەر ئەم عەقلییەتە و لەخۆبایی بوونەش بوو ..کە سەری سەدامی گۆڕبە گۆڕی خوارد .
حەزرەتی ( القائد الضرورە) ، جەنابی مالیکی،تۆ زۆر بێ شەرمانە .. بەبێ هیچ بەڵگە و بنەمایەک، بوختان بۆ گەلی کوردمان دەکەیت و تاوانبارمان دەکەیت، کە داڵدەی بەعسییەکان و داعشمان لە هەولێر داوە .. جاری ئەم قسەیەت دوورە لە راستییەوە .. دەتەوێت پاساو بۆ بەزین و شکستی و شەرمەزارییەکانت بهێنیتەوە ..؟!دەتەوێ دەستە چەورەکەت بە کورد دا بسڕیت ..؟!  ( میلتون ) دەڵێت : " خراپترینچەکی نامەردان بوختانە .. " ئێمە دەزانین کە نیازی گڵاوی شاراوەت ئەوەیە کە ناکۆکی بخەیتە نێوان کورد و عەرەب و نەتەوەکانی ترەوە و ناحەز بۆ کورد پەیدا بکەیت ؟!.. دەتەوێت بەم درۆیانەت هۆی شکستییەکانت پەردەپۆش بکەیت .. ؟! حەزرەتی مالیکی سوپا بەزیو، لەم بوختانانەشت نەزانیت و سەرنەکەوتوويت، چونکە کورد زۆر لەوە گەورەترە کە بەم قسە پڕوپوچانەت، بەم بوختانانەی ئێوەی دوڕا و،شکستخواردوو، تێ بکەوێت .. یا بتوان لەکەداری بکەن .
کورد داڵدەی بەعەسییەکان و داعشیان نەداوە و نایدەن .. بەڵکو داڵدەی بە هەزاران خێزانی برسی و رەشوڕووت و بێ دەرەتانی عەرەب و ئاشوری و تورکمانیان داوە، کە لە ترسی زۆرداری و ناهەقی و ستەمی جەنابتان، لە ترسیچەقاوەسووە چەکدارە تایبەتییەکانیجەنابتان .. ماڵ و سەروەت و سامانی خۆیانیان لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقدا بە جێهێشتوون و، بە دڵنییاییەوە روویان لە شارەکانی کوردستان هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و خانەقین کردووە .. کوردستان داڵدەی ئەو کەسایەتییە عەرەبە نیشتمانییە ناسراوانەی داون، کە نایانەوێت ملکەچی تۆی دیکتاتۆر بن .. بۆ ئەم کەسانە تا لە بەغدا و لە شارەکانی تری عێراقدابوون، ئەمانە نیشتمانی و دڵسۆز بوون .. بۆ هەر ئەم کەسانە کە گەیشتوونەتە هەولێر بە لای ئێوەوە ئەمانە بەعسی و داعشنو ناپاکن .. ؟! وادیارە ئەوەی هاوڕات نەبێت و کڕنۆشت بۆ نەبات بە لای تۆوە داعش و بەعسین و پەسەند نین ..؟! وا دیارە ئەو هەموو خێزانە عەرەبانەی کە روویان لە کوردستان کردوون، کە بوونەتە بارگرانییەک بەسەر کوردستانەوە .. بە هۆی ئەمانەوە کرێ خانوو و نرخی شتومەک لە بازاڕەکانی شارەکانی کوردستاندا بەرزبوونەتەوە .. بە لای ئێوە ئەم پەنابەرانە بەعسی یا داعشن و ناپاکن ..؟!  جەنابی مالیکی، خۆت باش دەزانیت کە داعش و بەعسییەکان وان لە موسڵ و تکریت و بەغدا..لە ژێر دەسەڵاتەکەی تۆدان .. لە ریزی سوپاکەی تۆدان .. ئەوانن کە بارێکی قورسیان لێ بارکردووی .. لە تۆ زیاتر کێیە هۆی دروست بوونی داعش و ماعش ..؟

ئێمەی کورد بەوە ناسراوین کە میللەتێکی دڵپاک و خۆشبڕوا و لێبووردەین .. هەمیشە رێز لە میوانەکانمان دەگرین .. رووی هیچ پەنابەرێکیش ناشکێنین ئەگەر نەیار و باوە کوشتەشمان بن .. ئەمەش بەشێکە لە کولتووری رەسەنمان .. نان و ئاومان لەگەڵمیوانەکانماندا بەشکردووە .. زۆر جاریش ئەم دڵپاکی و خۆشبڕواییەمان، بە زیانمان شکاونەتەوە .. لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە قۆزراوەنەتەوە .. یەکێک لەوانەش جەنابتن حەزرەتی مالیکی، کە لە سەردەمی رژێمی بەعسی فاشستیدا ، پەنات بۆ کورد هێنا و کوردستان داڵدەتی دا .. نمەکی کوردت کرد و .. لە ژێر ئاسمانی کوردستان و بە لێفەی کوردت بە خۆت دەدا .. دووجاریش بە پشتگیری کردنی کورد بووی بە سەرەک وەزیرانی عێراق و،کوردی دڵپاک و خۆشبڕوا، بڕوا و متمانەی خۆیان پێ بەخشیت .. کەچی زۆر سپڵە و بێ بەڵێننمەک حەرام دەرچووی.. لە جیاتی رێزگرتن و پێ زانین و جێ بەجێکردنی داخوازییەکانی کورد .. بە دژایەتی کردنپاداشتی کوردت دایەوە .. تا ئەو رادەیەی بژێوی ژیانی بڕین ( موچەی فەرمانبەرانی  کوردستانت بڕیوە ) .. بەشە بودجەی کوردستانت بڕیوە، گەر بۆتبکرێتئاوی خواردنەوە  و هەوای پاکیشی لە کورد دەبڕیت .. ئەمەش گوزارشتە لە ئەوپەڕی بێ ویژدانی و ودڵڕەقی و نامرۆیی و نامەردی و  ناپیاوی و رەگەزپەرستیت .. لەمەشدا شکستان هێنا و نەتان توانی چۆک بە کورد دادەن .. لۆمەت ناکەین چونکە لەخۆبایی و نەزانیت .. ( ئەرستۆ) ش دەڵێت: " نەزان دوژمنیخۆیەتی، جا چۆن دەبێت بە هاوڕێی کەسانی تر.. " مالیکی بوختان بۆ ئێمەی کورد هەڵدەبەستی  کە داڵدەی بەعسی و داعشمان داوە..؟!هەڕەشەمان لێ دەکات .. جەنابی مالیکی دیکتاتۆرەکەی پێش تو، نە بە کۆمەڵکوشتن و رەشەکوژی و نە بە ئەنفال و کیمیاباران و کاولکردنی کوردستان و، تاڵانی و دزی و، راگواستنەوە .. نەی توانی کۆڵمان پێ بدات و لە بەردەم خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵاینی و کۆڵنەدانی کوردا خۆی بگرێت .. جەنابتان بەو سوپا  بەزیوەتانەوە هەڕەشە لە کورد دەکەن ..؟ گەر کەمێکژیر و بەڵەد و دووربین بوویتایە،چارەنووسی رەشی سەدامی دیکتاتۆرت لە بەرچاو دەگرت و، پەند و وانەت لە رسوابوون و چارەنووسی رەشی وردەگرت، گەلی عێراقت توشی ئەم رۆژە رەشە نەدەکرد.. بەڵام کورد وتەنی : " هەموو شتێک لەباریکیدا دەپسێت .. تەنها زوڵمە کە لە ئەستووریدا دەپسێت "
باش بزانە کە کورسی تاسەر بۆ کەس نییە، بەڵام کاری باش تاسەر دەمێنی و شانازییە بۆ خاوەن کردار .. هاکا جەنابیشتان چونە هەواڵی رابردووەوە، بوون بە ( خبر کان)ە .. دڵنیام  کە نەفرەتێکی زۆرت بەردەکەوێت و، بە دەگمەنیش رەحمەتت بۆ بنێرن .
حەزرەتی مالیکی، ئەی پاڵەوانی زۆربڵێی بێ کردەوەی بەردەم مایکی کەناڵەکان .. باش بزانە کە بەو هەڕەشە بێ مانایانەت لە کورد .. کورد ناترسێت ..تۆ فریای خۆت بکەوە .. وا زیاتر لە دوو ساڵە نەتوانیوە قەزایەکی وەکو ( فەلوجە ) بگریتەوە ..بۆ دەوێریت  لە نووسینگەکەی خۆت دەربچیت ..؟!لەوە زیاتر پۆز لێ مەدە و، خۆت فش مەکەرەوە  .. ئێمەی کورد باش دەتناسین کە بایی چەندی .. پەندێکی کوردیمان هەیە کە دەڵێت:
بچۆ شارێـک کەس نەتـناسێ ..... خۆت هەڵکێشە پـڕ بە کـراسێ )

تۆ بە سوپا ملیۆنییەکەتەوە،نەتوانی قەزای ( فەلوجە) ی نزیک بەغدا کۆنترۆڵ بکەیت و، لە داعشی وەری بگریتەوە .. ئایا چۆن دەتوانیت شاری موسڵکە دووەمین گەورە شاری عێراقەبیگریتەوە .. ؟؟ دوای ئەوی سەرکردەکانی سوپاکەت ئەوهەموو چەکە قورسانەیان پێشکەش بە بەعسییەکان و داعشییەکان  کرد و، زیاتر لە چوار سەد و شەست ملێونان دۆلاری بانکەکانتان بۆ بەجێ هێشتن .. ؟! جەنابی مالیکی، دوای بەزینی سوپاکەت لەموسڵ و،گرتنی شاری تکریت و بێجی و دۆرە و چەند شوێنێکی تر لە لایەن داعشی تیرۆریست و کۆنە بەعسییەکانەوە  .. ئیستاش بەغدا لە ژێر ترس و هەڕەشەی گرتن دایەدوای ئەم هەموو شکستییانەت وەک (نە با و نە بارانت بینێ)، بێ شەرمانە دەتۆی پاساو بهێنیتەوە و، کورد بە لایەنێکی ئەم شکستییەت بزانی ..؟!  گەر کەسێکی کەمێ بەغیرەت بوویتایە .. یان خۆت دەکوشت .. یان سەر لووتی خۆت رەش دەکرد و، یەکسەر وازت لە دەسەڵات دەهێنا و، دانت بە شکستییەکانتدا دەنا و .. داوای لێبووردنت لە گەلی عێراق دەکرد .. ئەمەش کەمترین شتە گەر بتکردایە،  بۆ سڕینەوەی ئارەقی شەرمەزاریت .. کەچی هێشتا دەمت گەرمە و دەتەوێت بۆ چوار ساڵیکەش کورسییەکەت بەرنەدەیت .. پێ داگری لەسەر ئەوە دەکەیت .. کە خاوەنی زۆرترین دەنگی .. ئایە ئەو دەنگانەت بە چی هێناوە .. لە پایەی خزمەتگوزارییەکانت .. لە پاداشتی ئەو کێشە و قەیرانانە کوێرەوەرییانەیبۆ عێراقییەکانت دروستت کردوون .. ؟؟ ناتوانیت پێوەگلاندن بە کڕینی دەنگ فرۆشەکان و، خەڵەتاندنیان بە پارە و پلە و پایە و، کۆمەڵێک بەڵێنی ناڕاست بە خەڵکی بێ دەرەتانی برسی و بێ کار، بە دروشمی بریقەدار ؟ خۆت لە لێکۆڵینەوە بە دوادا چوو دا دەرباز بکەیت  .. رۆژی پەلکێش کردن و لێپێچینەوەت نزیک بۆتەوە.
ستەمکارن و زۆرداران دێن و دەڕۆن .. بەڵام گەل تا هەتایە دەمێنێت و لە بن نایەت .
تۆ پێویستە بدرێتە دادگا و لەسەر ئەو هەموو کوشتارانە و،ئاوارەبوونی بە هەزاران خێزانی عێراقی و،نانەوەی شەڕی تایفی و، بە فێرۆدانی سامانی عێراق و، پێوە گلاندن بە گەندەڵی و بە دەیان تومەتی تر ..دادگایی بکرێیت .. شایانی ئەوەش نیت کە خەڵکی عێراق بتەبخشێت .. بایکۆتکردنی کۆبوونەکان و دانیشتەکانی ئەنجومەنی  وەزیرانی عێراق .. لە لایەن وەزیرە کوردەکانمانەوە .. بە بڕیارێکی بەجێ و دروستی دەزانم .

نەرویج :  ١١/ ٧ / ٢٠١٤ 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان