زوبێر رەسوڵ
ده‌كرێت بوترێت كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عیراق هه‌ر له‌ساڵی 1991 واتا دوای داگیركاری عیراق بوَ كویت‌و دواتریش له 2003 پاش داگیركاری ئهمریكاو هیزه هاوپه‌یمانه‌كان بوَ عیراق‌و تا ده‌گاته حوزیرانی 2014، واتا دوای هه‌ڵمه‌تی ناوچه سوونه‌كان به هاوكاری هێزه‌كانی داعش دژی سوپای عیراق له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ر وه‌ستاوه، ئه‌ویش پارستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پهروَشیهی ولاته یه‌كگرتووه‌كان نه له‌به‌ر خاتری پهروَشیه بوَ یكپارچهیی خاكی عیراق‌و نه له پهروَشی ئه‌مریكاشه بوَ گه‌لانی عێراق. ئه‌م سه‌ردانه‌ی جوَن كێری بوَ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شێك له درواسێكانی عیراقیش ده‌كرێت بخرێته ئه‌م قاڵبه‌وه، هه‌رچه‌نده ناتوانین بلێین توَنی گوتاری سیاسی ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌و توَنهیه كه له 1991 و 2003 دا هه‌یانبووه، ئه‌مه‌ش بێگومان له‌به‌ر ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ی نوێ بوَ سه‌ختی قه‌یرانه‌كانی عێراق‌و ئه‌و دوَخهی تازه هاتوَته ئاراوه له ناوچه‌كه‌دا، دواتریش ده‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئاكته‌رێكی ناده‌وله‌تی – non state actor ئاكتیڤ له عیراق‌و ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مانه هه‌موویان به قه‌باره‌ی خوَیان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێن له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا له ناوچه‌كه.
ولاَته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌رچی به‌هێزترین ئه‌كته‌ری هه‌رێمی نیه له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و نوشستیانهی كه له ئێستادا سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا تێی كه‌وتووه ده‌هه‌مبه‌ر روَژههلاَتی ناویندا، بهلاَم تا ئێستاش ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له هاوكێشه سیاسیه‌كانی عیراقدا. چونكه داگیركاری ئه‌مریكا له نیسانی 2003 ئه‌مریكای خستوَته به‌رده‌م ئه‌ركێكی ئهخلاقیو سیاسی به‌رامبه‌ر عێراقدا، به گوَێرهی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان عیراق‌و ئه‌مریكاش، هاوكاری سیاسی‌و ئابوری‌و سه‌ربازیی له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه. بوَیه گه‌رچی هه‌ژموونی ئه‌مریكا تا ئێستاش له‌پاشه‌كشێدایه له‌به‌رده‌م هه‌ژمونی هێزه هه‌رێمیه‌كانی وه‌ك ئێران‌و توركیا‌و سعودیه، بهلاَم له گوَڕانه ریشهیهكاندا ئه‌مریكا به‌شی خوَی هه‌یه‌و له كاتی خوَیدا ئاماده ده‌بێت.
بوَ ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا زوَر گرنگه ئاگاداری جوله سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا بین له ناوچه‌كه‌دا. به تایبه‌ت له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌و گوڕانكاریه تازانه‌ی كه له عێراقدا هاتونه‌ته ئاراوه. ئه‌مریكا چ له‌زاری وه‌زیری‌و دهروهیداو چ له‌سه‌ر زاری قسه‌كه‌ری كوَشكی سپییش نهیشاردوَتهوه كه ئه‌وان له ئێستادا له‌گه‌ڵ دابه‌ش بوونی عیراقدا نین. سه‌ردانه‌كه‌ی جوَن كێریش بوَ لای سه‌روكی هه‌رێم دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مریكای بوو، بهلاَم پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا بوَ ئه‌مریكا وا پهروَشی یه‌كپارچه‌ی خاكی عیراقه؟ له كاتێكدا دلنیایه كه بوونی ده‌وله‌تێكی كوردی له‌ناوچه‌كه‌دا كیانێكی پالپشتی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت. ئیسرائیلیش دوَستێكی تری بوَ زیاد ده‌بێت. له‌وانه‌یه گه‌ر ئه‌مریكیه‌كان بشایهنهوێت به‌لێنی شیرینترو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری درێژخایه‌نیشیان ده‌سكه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ر هاوكاری پروَژهی ده‌وڵه‌تی كوردی بن، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا پشتگیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق ناكات.
كوَمهلێك ده‌رهاویشته‌و ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن كه وا ده‌كات ئه‌مریكا نیگه‌ران بێت له دابه‌شبوونی عێراقدا. خاڵی سه‌ره‌كی ده‌كرێت ئه‌وه بێت دابه‌شبوونی عێراق له ئێستادا هیچ نیه جگه له ددانپێدانانێكی كرداریانه به شه‌ڕی نێوان شیعه‌وه سوونه‌و جیاكردنه‌وه‌ی سنووره مهزههبیو ئیتنیه‌كانی جه‌نگ، چونكه دابه‌شبوونی عێراق هه‌رێمی شیعه‌كان، رووبه‌ڕوی مه‌ترسیێكی جدیی سوونه‌كان ده‌بێته‌وه‌و به ناچاری ده‌بێت پاڵبداته ئێران، چونكه نا بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه شیعه‌كان له‌به‌رامبه‌ر سوونه‌كاندا كه‌مینه‌ن له جیهانی ئیسلامی‌دا، هه‌رگیز هیوای ئه‌وه‌ش ناكه‌ن رووبه‌ررووی شه‌رێكی سه‌رتاسه‌ری له‌و جوَره ببنه‌وه، ئێران تا ئێستا زوَر به ووریای خوَی پاراستووه له كه‌وتنه ناو ئه‌و ته‌ڵه سیاسی‌و مه‌زهه‌بیه‌وه. به‌شه سوونهیهكهش بێگومان له‌به‌ر ئه‌و دوَخه مه‌زهه‌بیه‌ی له سوریا له ئارادایه‌و له چه‌ند ولاتێكی كه‌نداویش پالپشتی داریی ده‌كرێت زوَر به‌ئاسانی دهخزیته نێو ئه‌و جه‌نگه ئیقلیمیه‌وه. چونكه له‌راستیدا شتێك نه‌ماوه به ناوی سنوره‌كانی نێوان سوریا‌و عیراق، بهلگهشمان ئه‌م ته‌شه‌نه‌كردنه خێرایه‌ی داعش بوو له سوریاوه بوَ عێراق.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی سێیه‌میش واتا كوردستان، ده‌كرێت بلێین كه ئاماژه‌كان له ئێستادا هیوا به‌خش نین بوَ ئه‌مه‌ریكا، ده‌وڵه‌تێكی كوردی ساوا كه خاوه‌ن دهروازهییكی تایبه‌ت بهخوَی نه‌بێت، له جه‌نگه‌ڵێكی مه‌ترسیداری ته‌ژی له قه‌یرانی سیاسی‌و ئایینی‌و ئیتنی، ئه‌گه‌ری زوَری هه‌یه بخزێته نێو ئه‌م جه‌نگه‌و هه‌رێمیه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و ناكوَكی دژایه‌تیه‌ی كه به‌ره‌كانی نوسره‌و داعش هه‌یانه له‌به‌رامبه‌ر كوردانی روَژئاوا به ئاسانی ده‌توانرێت باشوری كوردستانیش بگرێته‌وه، به تایبه‌ت ولاَتانی وه‌ك ئێران (دوور نیه توركیاش) له به‌رژه‌وه‌ندیانه كه هه‌رێمی كوردستان بخزیته نێو ئه‌و جه‌نگه‌وه. دواتر ئه‌سته‌مه كوردستانێكی تازه له‌و دوَخه ناهه‌موواره‌دا سنوره‌كانی به پارێزراوی بهێلێته‌وه.
خالی دووه‌م، دابه‌ش بوونی عیراق به‌و هه‌موو ئه‌گه‌رانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان كاریگه‌ریێكی فراوانی ده‌بێت له‌سه‌ر تێكچوونی ئاسایشی ووزه له جیهاندا، چونكه ئه‌م دوَخهی عێراق بێگومان كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاسایشی وولاتانی كه‌نداویش ده‌بێت كه زیاتر له 20% به‌رهه‌می نه‌وتی جیهانو 34% یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان دابین ده‌كه‌ن، كه بربره‌ی پشتی ووزه‌ی جیهانو به تایبه‌تیش ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێكدێنن.
خالی سێیه‌م ئه‌وه‌ی له‌دابه‌ش بوونی عیراق مه‌یسه‌ر ده‌بێت ده‌كرێت بلیێن دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یه كه به‌شێك له شاره‌زایانی ئه‌مریكا پێیان وابوو به داگیر كردنی عێراق ئه‌مریكا عێراقی له‌سه‌ر سهبهتهیێكی زێرهو پێشكه‌ش به ئیران كرد، دابه‌ش كردنی عێراق دیسان پێشكه‌شكردنی به‌شه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی عیراق كه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی باشورن به سه‌رمایێكی زوَری ووزه‌وه پێشكه‌ش به ئێران ده‌كات. ده‌كرێت ئێران وه‌ك پاریزهرێكیش بوَ سنوره سیاسی‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی خوَی له‌م شه‌ره مه‌زهه‌بیانه‌ی ئێستادا زوَر به‌چری به‌كاریان بهینێت. دواتر ئه‌م كه‌وتنه‌ی به‌شی شیعه به‌لای ئیران‌دا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سوككردنی ئه‌و گهماروَ ئابورییانه‌ی كه جیهانو ئه‌مریكا خستویه‌ته سه‌ر ئێرانه‌وه.
واتا ئه‌مریكا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت له دابه‌شبوونی عیراقدا، جگه له تێكچوونی ئاسایشی ووزه‌و نیگه‌رانی دوَستهكانی ئهمریكاو، چربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مهزههبیو ئیتنی‌و به هێزبوونی هه‌ژموونی ئیران‌و له ناچه‌كه‌دا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و به‌و مانایه نیه كه ئه‌مه ته‌نییا وێنه‌ی دابه‌شبوونی عێراقه، چونكه سه‌ره‌رای ئه‌و چه‌ند ئه‌گه‌ره‌ی ئاماژه‌مان پێدا دابه‌شبوونی عێراق قازانجی خوَیشی هه‌یه بوَ ئهمریكاو ناوچه‌كه، بهلاَم به‌ڕای خوَم بهرێژهیێكی كه‌متر.
15/07/2014