شارام میرزای
"عەلی رزا زاکانی" ئەندامی کۆمیسیونی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران له وتووێژێکی تایبەت لەگەل ئاژانسی هەوالگێری فارس سەبارەت به هۆکارەکانی ئستیزاحی " رزا فەرەجی دانا" گوتی : ئێمه به "رزا فەرەجی دانا" رامانگەیاندووه که له ماوەی وزارەتی ئەو کێشەکانی ئائینی،قەومی و سیاسی لەناو زانکوەکان چەن بەرابەر بوونەتەوه،تەنانەت وەزارەتیش لەم گەشه پێدانه هاوکار و هاوبەش بووه و رێگاخوشکەری هەڵگیرانی ئەو بیروباوەره له نێو زانکوکانی ئێراندا بووه تا ئەو رادەی که بیری سەربەخۆیی و جیابوونەوه له ئێران له نێوان خوێندکارانی زانکۆەکان پەرەی ستاندووه و لەم بوارەدا بەڵگەی زۆرمان کۆ کردوتەوه.
بەڵام پرسیار ئەمەیه ،بۆ له دوسەی ئستیزاحی وەزیری زانستەکانی ئێراندا – پەڕەپێدان به بیر و بڕوای جیابوونەوە و سەربەخویی گەلانی ئێران- دەبێتە هۆکاری سەرەکی ئستیزاحی ئەو وەزیرە و بابەتێکی ئاوەها ئەمنی زەق دەبیتەوه؟ئایا ئەمه تەنیا پروپاگەندەوەیهکی دژ به دەولەتی "حەسەنی روحانییه" یان به راستی له دنیای واقعدا ئەم چەشنە گوتاره له نێو خوێندکارانی زانکۆەکانی ئێراندا بەرز بووەتەوه؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیارگەلێکی دیکه، که له دۆخی ناباری ناوخوی حکومەتی ئێران سەرچاوه دەگریت ،بەشه تاریک و ناروونەکانی لایەنه جوراوجوری دەسەلاتی چەن کەرتی ئێران روون دەکاتەوه .
بێشەک دوای خوپیشاندنەکانی بەربڵاوی لورەکان له زمسانی 92 و بەهاری 93 که به شەرپەرەشتی کۆمەلێک خوێندکار بەرێوەچوو،هەر وەها بەربڵاو بوونەوەی چالاکییەکانی مەدەنی له شارانی رۆژهەڵات بە تایبەت له سەردەشت و کرماشان که سەرچاوەییەکی خوێندکارانەی هەیه و پێکهاتنی لێژنەی راوێژکاری کوردانی یارسان،هەروەهایش دامەزراندنی فەرمی یان نافەرمی کۆر و رێکخراوی خوێندکاری و رۆژنامەی لە لایەن خوەێندکارانەوه، دەتوانین قسەی "عەلی رزا زاکانی" پشت راست بکەین که: ئاستی نەتەوایەتی خوێندکارانی گەلانی ژێردەسلاتی ئێران له زانکۆەکاندا بەرەو بەرز بونەوەیه، بەلام له راستیدا پێک هاتنی ئەم دۆخه پەیوەندییەکی راستوخۆ و ئەوتۆی لەگەل وەزیری ئمرۆی وەزارەتی زانستەکانی ئێراندا نییە و سەرچاوەی ئەم بابەته هەڵدەگەرێتەوه دۆخی سیاسی –ئابووری گەلانی ژیر دەسەلاتی ئێران.
له واقیعدا دواین لێدوانی "عەلی رزا زاکانی" کێشە ناوخووەکانی حکومەتی ئێران نیشان دەدات و چەن کەرت بوونی ئەو دەسەلاته و دژایەتییان لەگەل یەکدا دێنێته بەرچاو،له لایکەوه دەولەتی روحانی یەک ساڵ له سەرکەوتنی له هەڵبژاردنەکەی ساڵی 92 تێپەردەکات و پێناسەیەکی " میانەرو" بۆ خۆی هەڵبژاردووه و له لایکی دیکه ئەم دەولەته تووشی ئەنجومەنی نوێنەرانێک بووه که زورینه سەر به لایەنی توندرو یان "اصولگرا"ی حکومەتن ، ئەم دوو کەرت بوونه ، بووەته هۆی پێک هاتنی شەڕێکی سارد له نێوان هەردوو لایەن.
هۆکاره نهینییەکان کامانەن؟
له راستیدا سەرەکیتەرین هۆکاری ئەم ئستیزاحه لێککولینەوەی وزارەتی زانستنەکانه له 3000 دوسەی خوێندکاری دوکتورای زانکوەکانی ئێرانه که له درێژەی 8 سال سەروک کۆمار بوونی ئەحمەدی نژاد بورس کراون ،دەنگوی ئەوه هەیه که ئەم 3000 کەسە نایاسایی و بێ بەرچاوگرتنی توانای زانستی ،یارمەتییان حکومەتییان وەرگرتووه ."موجتەبا سدیقی" -سەروکی رێکخەراوی خوێندکارانی ئێران- دەڵیت :لە ماوەیەکی کورتدا که لێکولینەوەکان دەستیان پێ کردووه تا ئێستا 73 خوێندکار لەگەل موعەدلی لیسانسی ژیر 14 و 70 خوێندکار لەگەل موعەدلی ماستری ژیر 16 هناردراونه دەرەوەی وڵات.
له لایەکی ترەوه گەڕانەوەی خوێندکاره دەرکراوەکان "دانشجوی ستاره دار" یەکێکه له هۆه سەرەکییەکانی توڕه بوونی نوێنەرانی "اصولگرا"، ئەم نوێنەرانه جەخت دەکەن که رێدانی دووبارەی خوێندکاره دەرکراوەکان ،دژ به بیروبروای عەلی خامنەییه و دەبێته هۆی ئاڵوز بوونی دۆخی زانکۆەکان ،ئەو نوێنەرانه دەلێن گەڕاندنەوەی ئەو خوێندکارانه که له دووای هەلومەرجی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران له ساڵی 88، به هۆی تێکدانی بارودۆخی ئەمنی کۆمەڵگا له زانکۆەکان دەرکراون، شێوەیەکه له دژایەتی له گەل سەرۆکایەتی ئێران.
بەڵام کێشەکانی ناوخۆ هەر لێرەدا کۆتایی پێنادرێت و گوڕینی سەرۆکی زانکۆەکان یەکێکی دیکه له هۆکاره نهینییەکانی ئستیزاحی وەزیری زانستنەکانه. بە فەرمانی "رزا فەرەجی دانا" ، سەرۆکی گرینگترین زانکۆەکانی ئێران وەکوو زانکوی شەریف،تاران و ئەمیرکەبیر که سەر به لایەنی ئەحمەدی نژاد بوون گوڕا و کەسایەتیگەلێکی بێ لایەن لە جێگایان دابین کراون.
به گوێرەی هەلسوکەتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران له گەل حکومەتی حەسەنی روحانی که تا ئێستا داوای ئستیزاحی چەندین وەزیری روحانییان کردووه ئاگاداری له داهاتوییەکی نادیار و ناروون دەکات که بیشەک هەر رۆژ ئەم کێشەگەله زۆرتر و قۆڵتر دەبن
07/08/2014