فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حوسێن نازدارhusain-nazdar

 

د.قاسملوو، رێبه‌رێکی دێموکرات وسیمای به‌رزی مرۆڤایه‌تی:

22ی پووشپەری 1393هەتاوی 25ساڵ بە سەر شەهید بوونی دوكتور قاسملووی زاناومەزن دا تێدەپەرێ، بەم بۆنەوە و لەم رۆژەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وگەلی كورد ودۆستان ولایەنگرانی كورد و دوكتورقاسملوو، لە زۆر شوێنی جیهان دا، بە شێوەی جۆراوجۆر رێز لە یاد و بیرەوەری ناۆدارترین كەسایەتی سیاسی و گەورە پیاۆیی مێژووی كورد، دوكتور قاسملووی نەمر دەگرن. لە 22ی پووشپەری ساڵی 1368هەتاوی (بەرانبەربە 13ژوئیەی ساڵی 1989زایینی) دا،تیرۆریستە دڵرَەشەكانی رێژیمی ولایەتی فەقیە، كەبە ڕەواڵەت بۆباس و دیالوگ لەسەر مەسەلەی كورد لە ئێرانەوە ناردرابوونە ڤییەن (پێتەختی ئوتریش ). دوكتورقاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان دەگەڵ كاك "عەبدوڵا قادری ئازەر" ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی  وڵات و" دوكتور فازڵ رەسووڵ "ماموستای  كوردی زانستگەی ڤییەن، تیرور كرد.

 رێبەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەیانزانی كە دـ قاسملوو هەروەك لە خەبات بۆ دادپەروەری سیاسی و نەتەوایەتی و كۆمەڵایەتی دا شێلگیرە، زۆر زیاتر لەوەش باوڕی بە وتووێژ و چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی كورد هەیە و هەر بۆیە كاتێك لە رێگای نیزامی یەوە زەفەریان پێ نەبرد، فێڵبازانە و دەغەڵكارانە لە دەروازەی ئاشتیخوازانەوە بۆی هاتنە مەیدان  و بە ناوی  وتووێژی ئاشتیخوازانە لە سەر مافی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، لە ڤییەن دەگەڵی دانیشتن و تێروریان كرد.

راستییەكی حاشاهەڵنەگرە، كە شەهیدبوونی دـقاسملوو زەبرێكی كاریگەر و خەسار و كۆستێكی مەزن و شوێندانەر بوو، كە بە تایبەتی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كەوت. تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەو كۆستە گەورەیە، كۆستی هەموو نەتەوەی كورد بە گشتی و بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلانی ئێران و بزوتنەوەی خەبات بۆئاشتی وئازادی و دێموكراسی لە ئاستی جیهانیدابوو.

ئەو كۆستە گەورەیە لەلایەك بوو بە مایەی خەم و پەژارەی خەڵكی كوردستان و دۆستانی گەلی كورد و لەلایەكی دیكەوە ڕق و قینی شۆرشگێرانەی ڕۆڵەكانی گەلی كوردی بەرانبەر بە رێژێمی ئاخوندی زیاتر لە پێشوو بزواند ولە سەر درێژەدانی خەبات و رێبازی رێبەرە مەزنەكەیان شێلگیرتری كردن  ولەئاستی جیهانیش دا، سیما و نێوەرۆكی تێرویستی كۆماری ئیسلامی ئێرانی باشتر دەرخست.

دوكتور قاسملو، بە شاهیدی و ئیعترافی زۆر كەسایەتی ناوداری كورد و ئێرانی و جیهانی كەلە نزیكەوە ناسیویانە، گەورەترین و بەئێعتبارترین كەسایەتی سیاسی و مێژووی كورد بوو، تەنانەت لە رۆژهەڵانی ناوەڕاستیش دا كەسایەتیەكی كەم وێنە بوو، بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان بۆبەشێكی بەرچاو لە دەسكەۆتە سیاسیەكانی خۆی قەرزداری زانایی و زیرەكی سیاسی ئەو رێبەرە مەزنەیە، بە داخەوە ئیستاشی لە گەل بێ‌ گەلی كورد رێبەرێكی دیكەی هاۆتای قاسملووی نەبوەتەوە.

دوكتور قاسملوو، خوێندكارێكی زیرەك و بە بەرنامە، مامۆستایەكی كەم وێنە، بیرمەند و رووناكبیرێكی بیركراوە و تێژبیر و وریا و ژیربوو.

دوكتور قاسملوو، رێبەرێكی مودێرن و سیمایەكی دێموكرات، مروڤێكی شورشگێر، سیاسەتوانێكی واقع بین و نمونە، دیپلۆماتێكی هەڵكەوتوو وە سەفیرێكی گەورەی نەتەوەی چەوساوەی كورد بوو.

دوكتور قاسملوو، مودیرێكی داهێنەر و چالاك و پڕكار و ماندووی نەناس، رێكخەرێكی بە توانا و ئەمانەت دار، پێشمەرگەیەكی بە نەزم و دیسیپلین، تێكوشەرێكی خاكی و خەڵكی و بەهەست و قسە خوش و راستگۆ، كوردێكی مافخواز و نیشتمان پەروەر بوو.

دوكنور قاسملوو، لەئاستی كوردستان و ئێران و جیهان دا، بەراستی خەباتگێڕی شێلگیر و لە خۆ بوردو و ماندووی نەناسی رێگای ئاشتی و ئازادی و دێموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی نەتەوایەتی بوو..

دـقاسملوو، بە زیرەكی و توانایی و ئەزموونی كەم وێنەی خۆی رێنێسانسێكی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا وەڕێ‌ خست، پێرەوپرۆگرامی حیزبی لە سەر بناغەو بنچینەی دیمۆكراسی وبەرژەوەندی گەلی كورد و سەربە خۆی سیاسی  بریاردان  دارشتەوە و كردییە بە رێبازی سیاسی حیزبی، سوسیالیزمی دێموكرانی لە ناو حیزب دا چەسپاند و كردییە بە ئامانجی دوا رۆژی حیزبی دیموکرات.

 شەهید دوكتور قاسملوو، باورێكی قووڵی بە دێموكراسی هەبوو، پێیوابوو دێموكراسی شتێك نییە تەنیا تایبەت بە هێندێك كەس و چەند وڵات بێ‌، بەڵكو دەسكەوتێكی مروڤایەتییە و  هەركەسێك و هەر وڵاتێك مافی هەیە كە هەیبێ‌ و كەڵكی لێ‌ وەرگرێ‌، ئەۆ نەك هەر بۆ دۆستان تەنانەت بۆ دوژمنەكانیشی دێمۆكراسی دەپاراست و دەیفەرموو: "خەبات بۆ دێموكراسی نابێ‌ بچێتە ژێر سێبەری خەبات بۆ مافی نەتەوایەتی و چینایەتی"

دـقاسملوو، باوڕی قووڵی بە " ئازادی و داد پەروەری"هەبوو، پێی وابوومرۆڤ هەروەك بۆ درێژەدان بە ژیان پیویستی بە "ئاۆ و هەوا " هەیە، هەر بەو چەشنەش بۆپەرەگرتن و گەشە كردن و درەوشانەوی كومەڵگای مرۆڤایەتی پیویستی بە "ئازادی و دادپەروەری" هەیە.

شەهید دوكتور قاسملوو، باوڕی قووڵی بە "دۆستایەتی و پەیوەندی و هاوكاری" نێوان مرۆڤەكان هەبوو، پێی وابوو بۆ بەردەوام بوونی ژیانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بە پاراستنی  "بەرژەووندی و سەربەخۆیی و حورمەتی" بەرانبەر، پیویستە ئەۆ پێوەندی وهاۆكارییە هەمیشە گەشە بكا و پەرە بستێنێ.‌

لە بەر هەمووی ئەو تایبەتمەندییە بەرزانەی كە دـقاسملووی نەمر هەیبوون، شەمشەمە كوێرەكانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران، دوژمنانی ئاشتی و ئازادی و مافی مرۆڤ، بە پیلانی ئاشتی و بەغەدر و خەیانەت دەست بەكاربوون و مامۆستای دێموكراسی و پێغەمبەری ئاشتییان شەهیدكرد.

ئەوان بە هەڵە چوون، پێیان وابوو بە تێروری دـقاسملوو، رێباز و ئامانج و حیزب وگەلی قاسملووشیان تێرور كردوە، بەڵام ئیستا پاش تێپەر بوونی 25ساڵ بە سەر شەهید بوونی دـقاسملوو دا، زۆر ئاڵوگۆری هەمەلایەنە وگرینگ و چارەنووسساز لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی و ناۆخوییدا پێكهاتوون كە تەنانەت لە سەر حیزبی دێموكرات و گەلی كوردیش شوین و كاریگەری بەرچاویان هەیه‌، رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زیاتر لە هەموو كاتێك كەوتۆتە بەر گەمارۆی جۆرواجۆری نێودەوڵەتی و جیهانی و حیزبی دێموكرات و بیر ورێباز و ئامانجی قاسملووش بەردەوام لە بەره‌ۆ پێش چوون و گەشە كردن و درەوشانەودان و رێبواران و قوتابیانی قوتابخانەی قاسملووش، ئاڵای پڕلە شانازی ئەوییان بە شەكاوەیی راگرتووە و بۆ گەیشتن بە ماف و ئامانجە بەرزەكانی گەلی كورد، دڵسوزانە و سەربەرزانە و شێلگیرانە و بێ‌ووچان خەبات دەكەن و بەرەو ئاسۆی روون هەنگاو دەنێن.   

                                                                                        حوسێن نازدار

9/7/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان