عه‌لی ئیلامی، بروکسێل
پێتان وایە مالکی بۆ سێهه‌م جاریش دیسان ببێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیران؟
به‌ڕای من به دوری ده‌زانم مالکی نه‌بێت، چون هه‌م ئامریکا و هه‌م ئێران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مالکی بیت، چونکوو باشترین که‌س بوپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران مالکی‌یه و هه‌ر مالکیشه موچه‌ی هه‌موو سپای قودسی ئێران دابین ده‌کات و باشترین که‌س بۆ پارستنی ئه‌سه‌د و یارمه‌تی کردن به حیزبوڵای لوبنان و حه‌ماسه و جیهادی ئیسلامی‌یه. ته‌واو ئه‌و بودجه و هه‌زینه‌ی ماڵیه‌ی له‌ئه‌ستۆی ئێران بووه و بارگرانی له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتی ئێران بوو که خه‌ریک بوو ئابوری ئێران هه‌ڵده‌وه‌شاند. مالکی هه‌موویانی گرته ئه‌ستۆی خۆی و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاتێ ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ولاتی ئێران له لایه‌ن وڵاتانی ئامریکا و یه‌کیه‌تی ئوروپا سه‌پێندرا، ئه‌و که‌سه که ئابوری ولاتی ئێرانی له ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه رزگار کرد و به لۆریان دۆلاری بۆ ئێرانێ هه‌نارده ده‌کرد، مالکی بوو. چوون چاکترین و کویرایل بو ولاتی ئێرانه.
رێگەی گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوه‌کانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە چی‌دا دەبینن؟
ریگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان. ئه‌و جێگایانه‌ی که که‌وتوونه ژێرده‌ستی پێشمه‌رگه، به باشی بپارێزێن و سه‌نگه‌ری خۆیانی لێ قایم بکه‌ن، ڕێژه‌ی هێز له ئه‌و ده‌وه‌رانه زورتر بکه‌ن، پێشمه‌رگه له‌بواری که‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێویسته پڕچه‌ک بکرێن و هه‌تا دوایی چه‌که پێشکه‌وتوویان بۆ دابین که‌ن، به تایبه‌ت موشه‌کی دژبه‌فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان و دژه تانک و له لایه‌کی دیکه‌وه مووچه‌ی پێشمه‌رگه زیادتر بکرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ک موچه‌ی ئه‌وان وه‌دوا نه‌که‌وێ و پاشان به‌زه‌خت له‌سه‌ر عێراق، بتوانن تا دوایین شوێنی خاکی داگیرکراوی کوردستان بێننه‌وه باوه‌شی دایکی نیشتمان. پێویسته پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ناوچانه به‌رنه‌دا، هه‌تا دوای شه‌ڕیش ئاماده کاری و رێوشوێنی تایبه‌ت بگرنه‌به‌ر. چوون ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئه‌م جاره بگه‌رێته‌وه، له بواری ده‌رونی کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار خراپی له‌سه‌ر گه‌لدا هه‌یه، گه‌ل ئینتمای به پێشمه‌رگه نامێنێ و هه‌تا به قیاده‌ی کوردیش نامێنی وه مه‌ودای گه‌ل و هاولاتی به‌رفراوانتر ده‌بێ که ناتوانی به ده‌یان سال چاکی بکه‌ینه‌وه و له لایه‌کی‌تریشه‌وه وره‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڕوخێ و ئینتمایان به قیاده‌ی خۆیان نامێنێ و ئوردوی عێراق به ڕێژه‌یه‌کی چه‌ند قات‌تره‌وه به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی زۆرتر دێنه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه عێراق له هه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌رس وه‌رده‌گرن.
بۆ هەر هەڕەشەی ڕاگه‌یاندنی دەوڵەتی کوردی دەکرێ بەڵام ڕاناگێنرێت؟ ئاخۆ باشووری کوردستان لە وەها دۆخێک‌دا ده‌توانێ حکوومەتی کوردی دابمه‌زرێنێت؟
به بروای من هیشتا کاتی راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی نه‌هاتووه به‌لام ده‌توانین کۆنفدڕالی ڕابگێنین تا له‌م ماوه‌دا هه‌م دوستانمان زۆرتر که‌ین و هه‌میش جیاواز له تورکیه ده‌وله‌ته ئوروپایه‌کان بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خۆمان بدوزینه‌وه و هه‌میش خۆمان له‌بواری سوته‌مه‌نی شتوومه‌ک بنه‌ڕه‌تی به‌هێز بکه‌ین، تا له کاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی‌دا نه‌بنه ئامرازی زه‌خت و پۆین وه‌رگرتن له کوردستان.
لە رۆژئاوای کوردستان، کانتۆنه‌کان بۆ خۆبەڕێوەبەری دامەزراون و لە باکووری کوردستانیش پرسی کورد بەرەو چارەسەری ئاشتییانە دەڕوات، به ڕای ئێوه ئاخۆ بەپێی دواین قسه‌کانی جۆن کێری، سەبارەت بە ئێران، پرسی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بێتە رۆژەڤ؟
ئیمه پێویسته سیستمی کوماری ئیسلامی ئێران به‌باشی بناسین، که‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی کوماری ئیسلامی بۆمان ده‌سه‌لمێنێ که به هیچ شێوه‌یه‌ک، دیالوگ له ئه‌جندای کوماری ئیسلامی‌دا نییه، مه‌گه‌ر فریوودان و خه‌ڵه‌تاندن، تا ئه‌و کاته که خۆی له قه‌یران رزگار بکا.
پارتەکانی رۆژهەڵات بەتایبەت بزووتنەوەی کۆماریخواز ڕایان وایە پرسی کورد لەو پارچەیە بەئاشتییانە و دیالۆگ باشترین رێگەچارەیە بۆ گەیشتن بەمافەکان، بەڵام هەتا چەند بەو رابردووەی لە ئێران دەیزانن راتان وایە ئێران مل بۆ دانوستان شل بکات؟
مائۆ ده‌ڵێ "هێز له لوله‌ی چه‌که‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ"، کوماری ئیسلامی خۆی به هیزی یه‌که‌می روژهه‌لاتی ناوین ده‌زانێ. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هێزانه ئه‌وه‌یه که هێزه بچوکه‌کان له‌به‌ر چاوناگرن و به بچوکی ده‌زانن که له‌گه‌ل ئه‌و هێزانه دابنیشن، چوون پێان وایه قورسایی خۆیان که‌م ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م شتانه پیویسته له سیسته‌مێکی دموکراتیک ڕه‌چاوه بکه‌یم که ئێران ئه‌و سیستمه نییه. چوون سیستمی ئێران سیستمێکی تۆتالیتێره، له سیستمی تۆتالیتریش‌دا دانوستان نییه، پۆین(امتیاز) وه‌رگرتن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و ئێران گه‌لانی دیکه به پاشکۆی خۆی ده‌زانێ وه به هه‌موویان دڵێ ئێرانی، واتای ئێرانی یانی گه‌لی دیکه به‌ده‌ر له ئێرانی له‌و ولاته‌دا بوونی نییه که جیاواز بێ له فارس، هه‌رکاتێ که ئێران وازی‌هێنا له‌و شێوه دیالۆگ و ئاخافتنه ده‌توانی هیوات به دیالۆگ هه‌بێت. ئه‌و به‌تو ده‌بێژێ ئێرانی، یانی تو هه‌ر وجودت نییه و نکۆڵی له بوونت ده‌کا.
ئایا ئەگەر کورد نه‌توانێ لەگەڵ ئێران دانوستان بێنێتە ئاراوە، رێگە چارەیەکی‌تر هەیە؟
رێگه‌چاره ته‌نها به یه‌کگرتنی هه‌موو پارته کوردیه‌کانه، که هه‌مویان یه‌ک ستراتژی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت و بۆ یه‌ک ئامانج خه‌بات بکه‌ن که ئه‌ویش گه‌یشتنی خه‌ڵک به مافه ره‌واکانی خۆیانه، نه‌ک گه‌یشتنی ئه‌و لایه‌نانه به نان و ئاو‌و پله و پایه. هه‌روه‌ها به پیویستی ده‌زانم شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ‌بکات. چون ئێستا باشترین کاته، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران سه‌رقالی کێشه‌ی سوریه و عیراقه و هه‌روه‌ها له بارودوخی ئابوریش‌دا زور خراپه و زه‌ختیکی کوشه‌نده ده‌توانی گه‌وره‌ترین پوین لێ وه‌ربگیرێ.
18.7.2714ی کوردی