بەرههم عه‌لی
مایه‌ی خۆشحاڵییه، كه رۆژ له دوای رۆژ، خاكی كوردستان، به شار و شارۆچكه و گوند و گرد و تهپۆَلكه گرنگهكانیهوه، له تیرۆریستانی داعش پاك ده‌كرێنه‌وه، زۆر له شاره‌زایانی سه‌ربازیی كورد و جیهانیش، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له ئایندهی نزیكدا هیچ شوێنێكی گرنگی كوردستان، به‌ده‌ست داعشه‌وه نامێنێ، هه‌موو به هیواین ئه‌و پێشبینییه له جێی خۆیدا بێ، زۆریش گرنگه لووتی داعش به ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه و كورد بشكێ. به‌ڵام دڵنیام دوای داعش خهمگهلێكی تر دێنه ئارا، مرۆڤ كه له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه، ته‌ماشای ئه‌و گوند و شارۆچكانه ده‌كات، كه له ده‌ستی داعش ئازاد ده‌كرێن، ئیدی هیچ هیوایه‌كی به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه نامێنێ، سه‌رنج له زومار و سه‌عدییه و جه‌له‌ولای دوای داعش بده‌ن، بزانن چی‌یان به‌سه‌ر چییه‌وه ماوه! مانایه‌ك نه‌ماوه بۆ ژیان تیایاندا، نه بینایه‌ك، نه باڵاخانه و ته‌لارێ، نه خانووێك، نه دووكانێ، نه به‌ردێك و نه دارێ، هیچ شتێك به پێوه نه‌ماوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی هه‌ر
د.پشکۆ ئاغجەلەری
(ئالا، العلم، flag) لە رووی زمانەوانیەوە شتێكە هەلدەدرێت بە مەبەستی رێنمویی كردن نەشارەزایان یاخود ناساندن، ئەوەی لە تەنیشت ریگاكان دادەنرێت بۆ رێنوێنی‌كردن لەسەر زەوی یاخود لەسەر شاخ، ئالا ئەوەیە كە جەنگاوەرو سەربازەكان لەسەری كۆدەبنەوە یاخود ئەوەیە كە بەسەر رمەكانەوە دادەنرێت، لەو ناوانەی بە ئالا وتراوە زۆرن وەك ( دەرفش "ئالایەكی مەزن بووە" ، بەند، بەیرق، سنجق، الرایە، بەیداخ، بەیداغ،بێراق و ...تاد...). ناساندنەكان بۆ ئالا جۆراوجۆر‌و زۆرن بەپێی سەردەمەكانیش دەگۆرێن، (ابن منڤور) لە پەرتوكی (لسان العرب) لە ناساندنی ئالادا نووسیوێتی: (ئالا ئەوەیە كە لەسەر رمەكان هەلدەدرێت)، هەروەها لە بابەتی ( حكم الرایه و اللوائ)دا دەلێت:(( ئالا ئەو شتەیە كە كۆمەلێك سەرباز لەسەری كۆدەبنەوەو وەكو نیشانەیەك هەلیدەدەن)). لە فەرهەنگی كوردیشدا ئالا پاچەیەك قوماشە وهەرچیەك و هەرچۆنێك و هەرچەندێك بێت، یاخود كەولێك بووە بەسەری رم و نێزەوە دەكراو شێوەی گیاندار یان شتێكی
عه‌لی حه‌یده‌ری
٩ی ئه‌پریلی ٢٠٠٣ بوو که په‌یکه‌ره‌ی سه‌دام له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شاری به‌غدا هێنرایه خواره‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له مێژووی عیراقدا هه‌ڵدرایه‌وه. ئه‌م بارودۆخه بۆ ئێرانیش هه‌لێکی نوێ بوو که به له‌ناوچوونی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دوژمنانی ناوچه‌یی خۆی حکومه‌تێکی نزیک له تاران هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له رووی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه له باشترین بارودۆخی خۆیدا وه‌ستا. چه‌ندین بواری جیاجیا بۆ هاوکاری نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه که له بواری ئابووریدا ده‌توانین باس له ئاڵوگۆڕی که‌ل و په‌لی به‌رهه‌مهێنراو، به‌رهه‌می کشتوکاڵی، چالاکی کۆمپانیا ئه‌ندازیاری و بیناسازییه‌کان، کۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌کان و ... بکه‌ین، بواری نه‌وت و وزه‌ش یه‌کێکه له‌م بوارانه. بۆ باسکردن له گرنگی ئه‌م بواره ناسینی توانا و ئیمکانیاتی دوو وڵات له بواری وزه‌دا گرنگه‌و لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:
١: رێژه‌ی نه‌وت و گازی سروشتیی یه‌ده‌کی ئێران و عیراق
سەروەت هەڵەبجویی
کاتێک که ناوی سه‌رۆک بارزانیم له ڕیزی ئه‌و کاندیدانه‌دا بینی که گۆڤاری تایم بۆ ده‌سنیشان کردنی که‌سایه‌تی کاریگه‌ری ساڵی 2014 هه‌ڵیبژاردوون، شانازیم به‌و کوردستانه‌وه کرد که پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندوونه‌ناس سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ به‌و ئاسته گه‌یشتووین که جیهان سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و داده‌نێت و وه‌ک که‌سێکی کارا و لێهاتوو و ئه‌ڵبه‌ت تێکۆشه‌ر، دۆزی ڕه‌وای کوردی به جیهانیان ناساند و ئیدی کوردستان ئه‌و وڵاته نییه که له ژێر چه‌مکی کاریگه‌ری داگیرکه‌راندا نه‌ناسراو بێت، به پێچه‌وانه‌وه له سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک، ئه‌مڕۆ کوردستان له جه‌مسه‌ره به‌هێز و هه‌ستیاره‌کانی جیهانی دا باسی لێده‌کرێت و وه‌ک گه‌لێک و وڵاتێک که زۆرترین خه‌بات و ئه‌ڵبه‌ت زۆرترین قوربانیشی له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی دا داوه سه‌یری ده‌کرێت. بۆ کاریگه‌ربوونی که‌سایه‌تی سه‌رۆک و به‌هێزبوونی دیپلۆماسییه‌تی به‌ڕێزیان له ئاستی
هێمن عەبدوڵڵا
سەرەنجام ئاشكرابوو حیزبەكانی رۆژهەڵات و كۆماری ئیسلامیی ئێران پێكەوە دانیشتوون. سەرنجڕاكێشیش ئەوەیە كە وەزیری ئیتیلاعات نهێنییەكەی ئاشكرا كردووە و دەڵێت "ئەگەر پێویستی كرد لەگەڵ تیرۆریستانیش دادەنیشین". ئەو دانیشتنانە هەرچییەكیان تێدا گوترابێت دانیشتنی مێژوویین، چونكە هەردوولا جاران یەكدییان بە شەیتان دەزانی، متمانەكردنیش بە شەیتان ئاسان نییە. مەرجیش نییە بەرهەمدار بێت.
حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە جیاواز لەگەڵ ئێرانییەكان دانیشتوون
لە رۆژانی رابردوودا لەگەڵ كاربەدەستێكی ئێرانیی ئاگادار قسەمكرد. ئەو دەیگوت ئێستا لەنێو بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا دوو روانگە لەبارەی كێشەی كوردەوە دروستبووە.
عوسمان بایدەمیر
ڕژێمی تورکیا هەرچەند خۆی لەسەر بناغەی ماف و دیموکراسی خۆی پێناسە بکاتیش بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لەهەموو کاتەکاندا حکومەت و ڕژێمەکانی خۆیان لەسەر پاشماوەی کەلەپوری دەوڵەتێکی تولیتار خۆیان دامەزراندووە. پارتی داد‌و گەشەپێدان "ئاکەپە"ش هەمان فەنی حکومەتەکانی پێشوو بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و بەردەوامی ڕژێمەکەی لەسەر هەمان کەلەپور و کۆنەپارێزی دەوڵەتە تۆلیتارەکانی پێشوو خۆی سوود وەردەگرێت و دەست لەو هێڵە هەڵناگرێت. کودەتای ١٢ی ئەیلولیش، بۆ پاراستن و بەردەوامی ڕژێمە تۆلیتارەکان بەندی ڕێژەی١٠% هەڵبژاردنەکانیان دانا. هەموو حکومەتەکانیش، خاواندارییان لەو بەند کرد.ئارمانجی ئەو بەندە لەژێرناوی ئارامیدا بوو،بەڵام لە ڕاستیدا ئارمانجی ئەوان ئەوە بوو کە کورد لە پەڕلەمانی تورکیادا لەبەرامبەر ڕژێمەکاندا نەبنە خاوەن دەنگ. بەڕاست ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئارامی هەیە؟
ئاریتما موحەممەدی
(بیروهزری نوێ بە مەزنترین ویستگەی خێراگۆڕی ژیان پێناسە دەکرێت و ئامانج لەوەش تەپاوتل کردنە بە زانست و ژیانبینی مرۆڤەکان و هێنانەئارای گۆڕانکاری و ڕووداوی نوێ؛
نەوەی نوێ و پێناسە؛
پێناسەی نەوه‌ی نوێ به شێوه‌یه‌كی زانستیی ئه‌وه‌یه کە هه‌ر کەسایەتییه‌كی نوێخواز بەبێ لەبەرچاو گرتنی تەمەن ڕۆڵی گرینگ و چارەنووسساز لەنێو کۆمەڵگادا دەگێڕێت و بیروهزری نوێ دێنێتە کایەوە و کێشەکان بەرەو چارەسەریی دەبات و بە هزروبیری خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات و کۆمەڵ به‌ره‌و گەشانه‌وه‌ی سیاسیی، زانستیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی دەخاتەڕێ و دەبێتە پێشەنگ و پێشڕەوی گەل و له ڕۆژگارەکانی دژوار و پڕ لە هەورازونشیودا هیوای ترووسكایی و ڕووناکیی كۆمه‌ڵگا دەبێت، هاوکات هەمیشە ئاسانترین ڕێ بۆ چارسەریی کێشەکان دەدۆزێتەوە و ته‌نیا به بیری تیژ و وردی له که‌سایەتییەکانی دیکە جیا ده‌كرێته‌وه و هەردەم بۆ پێشکەوتنی زانست و باییخە کۆمەڵایەتییەکان بە
زۆری نەمابوو ئەو شارەی بووە سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی كورد بەڕووی پەلاماری داعشدا، بەتەواوی لەدەست دەربچێ، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە ئانوساتی خۆیدا گەیشتنە كۆبانی و لەگەڵ گەیشتنیان بەڵانسی شەڕەكەیان لەو شارەدا گۆڕی. فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە كە لەگەڵ وەجبەی یەكەمی ئەو هێزە گەیشتە كۆبانی و ئێستا گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان، دەڵێ "لەنێو گەرمەی شەڕدا پێشمەرگەكان و شەڕڤانان هەڵپەڕین و هەلهەلەیان لێدا". چوونی هێزێكی 150 كەسی بەنێو خاكی توركیادا بۆ بەرگری لە شارێكی كورد، رووداوێكی دەگمەن و مێژوویی بوو كە تەنانەت لە میدیای جیهانیشدا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو. ئەو فەرماندەیە باسی تۆماركردنی هەندێ رووداوی مێژوویی دیكە دەكات كە تائێستا بۆ میدیاكان و رای گشتی ئاشكرا نەبووە. ئەو دەڵێت "سەربازانی توركیا بۆ یەكەمجار لەمێژووی توركیادا تەلبەندی سنووری خۆیان بۆ دەربازبوونی هێزی پێشمەرگە شكاند".
قوباد تاڵه‌بانی
خۆشبه‌ختانه، وه‌ك وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی گرنگ كه دواجار ده‌بێته مایه‌ی خێر بۆ گه‌لانی عیراق چ له‌هه‌رێمی كوردستان و چ له‌شاره‌كانی تری عیراق.ماوه‌یه‌كی زۆره قه‌یرانی دارایی و ئه‌منی به‌رۆكی گرتووین كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر بار‌و ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان دروست كردووه‌و بۆته گه‌وره خه‌می ئێمه‌ش له‌حكومه‌ت كه به‌هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵمان ده‌دا ئه‌و كاریگه‌رییه له‌سه‌ر هاونیشتمانیان نه‌مێنێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین، وه‌ك بینیشتان چه‌ندینجار له‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رمی نواندن و ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه له‌وباره‌یه‌وه و هه‌وڵمانداوه به‌زوویی حكومه‌تی عیراقیش وه‌ك ئێمه د‌رك به‌قه‌باره‌ی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره بكات و بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كراوه.به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای گفتوگۆیه‌كی ورد له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عیراق د.عادل عه‌بدولمه‌هدی
بورهان شێخ ره‌ئوف
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی به هێز و فراوانتر له ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه كۆنگره‌ی برۆكسل به‌سترا له 3 دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ڕه‌فتاره‌كانی داعش به به‌شداری 60 ده‌وڵه‌ت و له سه‌ر ئاستێكی بڵند , له چه‌ند مانگی ڕابردوودا داعش له عێراق و سوریا و ڕۆژئاوا‌و باشووری كوردستان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه به‌ربووه‌ته گیانی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌دیفاع هه‌ر له كه‌مه نهتهوهكاوهكان و ئتنیكه جیاوازه‌كانی ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و شیعه‌و هه‌موو بۆچوون ئاینزا جیاوازه‌كانی خۆیان كه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه كه‌له‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌دا هێزێك سه‌ر هه‌ڵبدات وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی نامۆ به‌م جیهانه په‌لاماری هه‌موو شته جوانه‌كان بدات له هونه‌رو فه‌لسه‌فه‌و شوێنه‌وارو ئایین و ژن و ئازادی و جیاوازییه‌كان كه جوانیان به ژیان به‌خشیووه .....تد سه‌ره‌ڕای هه‌مووئه‌وانه خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له دوایین تۆماری ده‌نگی كه بڵاوی كرده‌وه له چه‌ندرۆژی پێشوودا تا داگیر كردنی
سەروەت هەڵەبجەیی
ده‌مێکه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پرسی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه باسی لێ ده‌کرێت و چاوه‌ڕوانی زۆری به دوای خۆیدا هێنابوو. په‌یوه‌ندی ئه‌و پۆستانه به سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، گرنگی تایبه‌تی به‌خشیوه‌ته پرسه‌که و خه‌ڵک به گشتی، دانانی که‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو بۆ ئه‌و پۆستانه به تایبه‌ت پۆستی پارێزگار به پێویست ده‌زانن. لێره‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئارادا بوو که که‌سانی به ئه‌زموون و لێهاتوو بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌س نیشان بکرێن، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌متر له ژێر کاریگه‌ری ماف و ئیمتیازاتی حیزبی، ڕێگاکانی سه‌رکه‌وتنیان بڕیوه و به‌و ئاستهگهیشتوون که ئاماده‌بوونیان له‌و مه‌نسه‌به حکومییانه که‌رتی خزمه‌تگوزاری به‌رفراوانتر بکات. له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا که ته‌نانه‌ت حیزبه‌کان له سه‌ر ئاسمانه‌که‌شی نه‌خشه و پلانیان بۆ دابه‌شکردنی هه‌یه، به‌داخه‌وه به فۆرمی ته‌کنیکی سه‌یری حکومه‌ته خۆجێیه‌کان ناکرێت که کاریگه‌ری زۆریشی له سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به عام و شار و گونده‌کان به تایبه‌تی هه‌یه. وه‌ک ئاماژه‌م داوه، دوو پارێزگای سلێمانی و
تەحسین تەها چۆمانی
بەخوێندنەوەی هەردوو بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەدەرەنجامی كۆبوونەوەكانیاندا گەڵاڵە بوو، دەردەكەوێت كە چیتر كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، پێ نانێنەوە بۆ هەمان قۆناغی حوكمڕانی مالكی‌و هاوكات ئەو كەلێنانە سیاسییەشی كە لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا درێژیان هەیە دەبێت بكرێنە زەمینەی گفتوگۆ‌و لێكتێگەیشتنی هەردوولا بۆ نەهێشتنی كێشە سیاسی‌و ئابوورییەكانی نێوانیان. بارودۆخی خراپی ئەمنی‌و سیاسی‌و ئابووری ئێستای عیراق بەگشتی، واقیعێكەو دیدی سیاسی نێوان هەردوو لای بەو ئاقارەدا بردووە كە كێشەكان ئەگەرچی، كێشەی جددینو ئەو ناكۆكییانەی كە لێیان كەوتنەوە كاریگەری خراپیان بۆ نێوان هەردوولا هەبووە، بەڵام ئەوەی گرنگە تێپەڕاندنی كێشەكانە، بەنییەتی دەستگرتن بەیەكپارچەیی عیراق‌و كاركردن بۆ ئەوەی عیراق لەو باردۆخە ناجێگیرەدا دەربچێت كە تێیكەوتووە.
ئاکۆ محەممەد
جێی خۆشحاڵییە كە پەیوەندییە رانەگەیێندراوەكانی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان ، بەتایبەتی لەڕووی ئابوورییەوە زۆر خۆشترن لەوەی بە ئاشكرا دەبینرێن لەنێوان ئەو دوو پارچەیەی كوردستاندا. ئەوە بۆ هەموو ئەوانەی بە گرنگییەوە لە دروستكردن و بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان پارچەكانی كوردستان دەڕوانن ، جێی خۆشحاڵییەكی زۆرە. پێكەوە بەستنی پارچەكانی كوردستان ، لەڕووی پەیوەندییە ئابوورییەكانەوە رەنگدانەوەی زۆر گرنگ و پۆزەتیڤی دەبێت ، بۆ نەهێشتن یان كەمكردنەوەی ناكۆكییە حیزبییەكان. ئێستا بەكردەوە نەخشەكانی سایكس –بیكۆ،
پێكەوە بەستنی پارچەكانی كوردستان رەنگدانەوەی پۆزەتیڤی دەبێت
دەیڤید رۆمانۆ
هەموومان ئەم حاڵەتەمان بینیوە، کاتێک پیاوێک تەنیا حەزی دەچێتە ئەو ژنانەی کە هیچ حەزیان لەو نییە، یان ئەو ژنانەی کە وا دەزانن پیاوی قۆز هەر بۆ ئەوان دەمێنێتەوە و بێ‌ئاگان لەوەی خۆیان تووشی چ چەرمەسەرییەک کردووە. خۆ رەنگە ئەو جۆرە ژن و پیاوانە هیچ متمانەیەکیان بە خۆیان نەبێت و دواجار تەنانەت خۆشیان بە کەم بزانن، هەر بۆیەشە ناتوانن بە ڕێزەوە سەیری هیچ کەسێک بکەن کە بە ڕاستی دڵسۆز بێت لەگەڵیاندا. دیارە هەر هۆکارێک لە پشتەوەی حاڵەتی ئەم جۆرە کەسانەوە بێت یەک شت زۆر روونە: ئەمانە مامەڵەیەکی زۆر خراپتر لەگەڵ دۆستدا دەکەن تا لەگەڵ دوژمن. ئێستا ئەگەر باسی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بکەین دەبێ بڵێین واشنتن کێشەی پێوەندیی هەیە. کێشەکەش لە کۆنگرێس و سێناتدا نییە، چونکە لەم شوێنانەدا دۆست و دوژمن بەڕوونی لە یەک جیادەکرێنەوە. بەڵکو کێشەکە لە ئیدارەی سەرۆک و تەنانەت چەند فەرمانبەرێک لە وەزارەتی دەرەوە و حکومەتدایە. وا پێدەچێت ئەم فەرمانبەرانە
رافائیل رەهێڵ قادر
لە سوێد لەدایكبووە، لەوێش گەورە بووە، ئێستا لە كۆبانی بە رۆژ شەڕڤانان فێری نیشانشكێنی دەكات و شەوانیش شەڕ لە دژی داعش دەكات. جلوبەرگێكی سەربازیی سوپای سوێدی لەبەركردووە، جلەكە لەسەر شانی چەپی ئاڵای سوێدی لەسەرە، ئێلەگەكەشی ئاڵای یەكینەكانی پاراستنی گەلی لەسەرە كە ئەستێرەیەكی سووری تێدایە. چەكێكی ئەمریكی لە جۆری m16ی بە دەستی چەپ هەڵگرتووە. بە دەستی راستیشی ئاماژەی سەركەوتن دەكات. وێنەكە لەبەرەیەكی شەڕ لە شاری كۆبانی گیراوە. خاوەنی وێنەكە گەنجێكی كوردە بەناوی رافائیل رەهێڵ قادر. ئەو گەنجە سوودی لە پشووی ساڵانەی خۆی لە كارەكەی وەرگرتووە بۆئەوەی شانبەشانی ئەو هێزانەی بەرگری لە كۆبانی دەكەن، شەڕ لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بكات. دوو هۆكار پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی رافائیل سوێد جێبهێڵێت و رووبكاتە ناوچەیەكی پڕ لە شەڕ و ئاشووبی وەكو كۆبانی كە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆ دراوە.