فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سەروەت هەڵەبجوییsarwat halabcaiii

کاتێک که‌ ناوی سه‌رۆک بارزانیم له‌ ڕیزی ئه‌و کاندیدانه‌دا بینی که‌ گۆڤاری تایم بۆ ده‌سنیشان کردنی که‌سایه‌تی کاریگه‌ری ساڵی 2014 هه‌ڵیبژاردوون، شانازیم به‌و کوردستانه‌وه‌ کرد که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندوونه‌ناس سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌و ئاسته‌ گه‌یشتووین که‌ جیهان سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و داده‌نێت و وه‌ک که‌سێکی کارا و لێهاتوو و ئه‌ڵبه‌ت تێکۆشه‌ر، دۆزی ڕه‌وای کوردی به‌ جیهانیان ناساند و ئیدی کوردستان ئه‌و وڵاته‌ نییه‌ که‌ له‌ ژێر چه‌مکی کاریگه‌ری داگیرکه‌راندا نه‌ناسراو بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک، ئه‌مڕۆ کوردستان له‌ جه‌مسه‌ره‌ به‌هێز و هه‌ستیاره‌کانی جیهانی دا باسی لێده‌کرێت و وه‌ک گه‌لێک و وڵاتێک که‌ زۆرترین خه‌بات و ئه‌ڵبه‌ت زۆرترین قوربانیشی له‌ پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی دا داوه‌ سه‌یری ده‌کرێت. بۆ کاریگه‌ربوونی که‌سایه‌تی سه‌رۆک و به‌هێزبوونی دیپلۆماسییه‌تی به‌ڕێزیان له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ کاتی هێرشه‌کانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ خاکی عێراق و ده‌س به‌ سه‌رداگرتنی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌کی زۆری له‌ گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ گشتی هه‌یه‌، هاریکارییه‌کی به‌په‌له‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ بۆ عێراقییه‌کان نه‌کرا و ئه‌وه‌ بوو که‌ بینیمان، موسڵ وه‌ک گه‌وره‌ شارێکی عێراق که‌وته‌ ده‌ستی داعش و تا ئێستاش حکومه‌تی به‌غدا توانای ڕزگارکردنی ئه‌و شاره‌ی نه‌بووه‌.

به‌ڵام کاتێک که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له‌ سه‌ر کوردستان هه‌بوو، له‌ ئاکامی هه‌وڵ و تێکۆشانی دیپلۆماتیکی سه‌رۆک، وڵاتانی ڕۆژئاوا و له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌مریکا، هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌یان پێشکه‌ش به‌ کوردستان کرد تا که‌ره‌سته‌ و پێداویستی پێشکه‌وتووی سه‌ربازی تێکه‌ڵ به‌ خیره‌ت و قاره‌مانییه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ بکرێت و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی که‌ ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ تیرۆریستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ نه‌به‌زانه‌دا هه‌ره‌س ده‌هێنن و شکست ته‌نیا وانه‌یه‌که‌ که‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزی وه‌رده‌گرن. ترافیکی دیپلۆماتیکی کاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی زلهێز بۆ پایته‌ختی کوردستان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، تابلۆیه‌کی له‌ بیر نه‌کراوی سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆک له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدابوو که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆریشی له‌ میدیاکان له‌ ئاستی جیهانی دا هه‌بوو. له‌ ئاستی ناوچه‌که‌ش دا ئه‌و وڵاته‌ی که‌ ڕۆژگارێک ناوی کوردیشی قه‌ده‌غه‌ کردبوو، ئه‌مڕۆ فه‌رشی سوور له‌ به‌رپێی ئه‌و سه‌رۆکه‌دا ڕاده‌کێشێت که‌ به‌ زمانی شیرینی کوردی و به‌ جلی جوانی کوردییه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌یدا، په‌یامی ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی پێشکه‌ش ده‌کات.

به‌ ده‌ر له‌ ده‌سکه‌وته‌ مێژووییه‌کانی سه‌رۆک بارزانی له‌ ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتوویی نیشتمانی کوردستان و یه‌کخستنی نێو ماڵی کورد وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له‌ کارنامه‌ی پڕ له‌ سه‌روه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆکمانه‌وه‌ دیاره‌ و هه‌ر دره‌وشاوه‌ ده‌بێت.

کاتێک که‌ برا و خۆشکه‌ کورده‌کانمان له‌ کۆبانی خۆڕاگر، مه‌ترسی هێرشه‌کانی داعشیان له‌ سه‌ربوو، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌کان بۆ ناردنی هێزی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌، سه‌رۆک له‌ هه‌وڵه‌کانی ماندوونه‌ناسانه‌ به‌رده‌وام بوو تا سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌س هێناو و ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ ناو خاکی تورکیاوه‌ به‌ره‌و کۆبانی به‌ڕێ کران و به‌ ڕای زۆربه‌ی کارناسان و شرۆڤه‌کارانی بارودۆخی ناوچه‌که‌، پێشوازی بێ وێنه‌ی کوردانی باکور له‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و سۆز و هه‌سته‌ی له‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و قاره‌مانانه‌ هاته‌ ئاراوه‌، گه‌وره‌ترین هه‌نگاو و ده‌سکه‌وت بۆ یه‌کگرتوویی نیشتمانی کوردان بوو که‌ له‌ مێژووی خۆیدا بێ وێنه‌یه‌.

ئه‌مانه‌ به‌شێکی هه‌ره‌ بچووک له‌ ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌رۆک بارزانییه‌ بۆ کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان و کاتێک ده‌بینین که‌ ناوی به‌ڕێزیان له‌ ڕیزی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ زۆرترین کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی جیهانی دا هه‌بووه‌، شانازی ده‌که‌ین و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و شانازییه‌شمان له‌و ڕووه‌وه‌ زۆرتره‌ که‌ کاریگه‌ری سه‌رۆک، ئه‌رێنی و مایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری وڵاته‌که‌مان کوردستانه‌ و بێشک ڕاگه‌ێینه‌ری ئازادیشه‌ بۆ جیهانیان، به‌و پێیه‌ی که‌ به‌ڕێزیان وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان له‌ گه‌ڵ ڕۆڵه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌دا له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرن و به‌ له‌ ناوبردنی تیرۆریستان، مزگێنی ژیانێکی به‌ دوور له‌ مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و تیرۆریستانی دڵ ڕه‌ش به‌ جیهانیان ده‌ده‌ن. به‌ڵێ ئێمه‌ شانازی به‌و سه‌رۆکه‌مانه‌وه‌ ده‌که‌ین.

12/12/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان