فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 عوسمان بایدەمیرbaidimer123

ڕژێمی تورکیا هەرچەند خۆی لەسەر بناغەی ماف و دیموکراسی خۆی پێناسە بکاتیش بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لەهەموو کاتەکاندا حکومەت و ڕژێمەکانی خۆیان لەسەر پاشماوەی کەلەپوری دەوڵەتێکی تولیتار خۆیان دامەزراندووە. پارتی دادو گەشەپێدان "ئاکەپە"ش هەمان فەنی حکومەتەکانی پێشوو بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و بەردەوامی ڕژێمەکەی لەسەر هەمان کەلەپور و کۆنەپارێزی دەوڵەتە تۆلیتارەکانی پێشوو خۆی سوود وەردەگرێت و دەست لەو هێڵە هەڵناگرێت. کودەتای ١٢ی ئەیلولیش، بۆ پاراستن و بەردەوامی ڕژێمە تۆلیتارەکان بەندی ڕێژەی١٠% هەڵبژاردنەکانیان دانا. هەموو حکومەتەکانیش، خاواندارییان لەو بەند کرد.ئارمانجی ئەو بەندە لەژێرناوی ئارامیدا بوو،بەڵام لە ڕاستیدا ئارمانجی ئەوان ئەوە بوو کە کورد لە پەڕلەمانی تورکیادا لەبەرامبەر ڕژێمەکاندا نەبنە خاوەن دەنگ. بەڕاست ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئارامی هەیە؟

ئەگەر لە دیموکراسیدا،ئیرادە گەل بێت، بۆچی لەهەمبەر ئیرادەی گەل بەندی بۆ دادەنێن؟ هەروەها ئەگەر ئیرادەی گەل لە پەڕلەماندا فرە دەنگی و فرە ڕەنگی بخوازێت بۆچی ڕژێم لەوە دەترسێت؟ بەڕای من،ترسی ڕژێم نە لە ئۆپزسیۆنە، بەڵکو ترسی ڕژێم لە ئیرادەی گەلی کوردە. بەکورت و کورمانجی ئارمانجی ئەو بەندە تێکشکانی ئیرادەی کوردە.

کاتێک ڕەخنە لە ئاکەپەش دەگریت وەک شەریکی کودەتاچیەکان بە ناوت دەکەن، بەڵام میراتی کودەتاچیەکان یەکێک ئەو بەندەیە کەچی ئاکەپە هەر خۆی پارێزگاری لێدەکات. سەرۆک کۆمار "ئەردۆگان" لێدوانی "هاشم کلیچ"ی لەسەر ئەو بەندە نرخاندبوو وەک کودەتا بەناوی کردبوو، ئەگەر کەسێک پارەی گەل بدزێت، بەڕەواشی دەبینێت دەنگی گەلیش بدزێت. بەڵام بەڕای من دزو خاوەن ماڵ پێک حەسیان. ترسی "ئاکەپە" و سەرۆک کۆماریش ئەوەیە. سیستەمی هەڵبژاردنی بەبەندیش واتە سیستەمی دزینی ئیرادەی گەل.

لە ٢٠٠٢ بەدواوە هەتاوەکو ئێستا "ئاکەپە" بە هەبوونی ئەو بەندە، زۆربەی دەنگەکانی پەڕلەمان بەدەست دەهێنێت. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت، کە لەهەموو هەڵبژاردنەکاندا بەلانی کەمەوە دەنگی چل پەڕلەمانتاری کورد لەبەر هەبوونی ئەو بەندە بۆ ئاکەپە دەچێت. کەواتە دەمی بزنە کوێر لەناو ئەو ئالیکەدایە بۆیەش "ئاکەپە" دەست لەم بەندە بەرنادات و بەریشی نادات.

ئارمانجی یەکەم دەوڵەتی تورک پڕۆژەی بە تورک کردنی موسڵمانانی نەتەوە جیاوازەکان بوو. جگە لە کورد بەگشتی ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بوو گەلێک نەتەوە ئەسمیلە بوون(بەتورک کران) پڕۆژەی دووەم بۆ ئەوەی کورد بە دەنگ و ڕەنگی خۆیان نەکەونە پەڕلەمان بەڵام بە سیاسەتی کاندی سەربەخۆ کوردان بەندی سیاسیەتی دزینی ئیرادەی گەلیان بە نیو ئەنجام گەشیت و سەرنەکەوت.

بەگشتی پڕۆژەکە ئەوەمان پێ دەڵێت کە گفتووگۆکان لەسەر ئەوە دەبن بزانن کە *هەدەپە* بەکام ڕێگا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەبێت ئینجا قبوڵ بکرێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەتاوەکو ئێستا هەبوونی کوردان لە پەڕلەمانی تورکیادا وەک ترس و تەنگەشە دەبینرا، بەڵام تەنگەشەی هەرە گەورەی ئەمڕۆی ڕژێم ئەوەیە *هەدەپە* نەکەوێتە پەڕلەمان و دەریبخەن. ئەو بەندەی کە بۆ پاڕاستنی بەردەوامی ڕژێمەکان هاتبوو دانان ئەمڕۆ بۆتە تەنگەژەو بەڵای هەرە گەورەی سەر کۆمەڵگا. گەلۆ بەڕاست دەوڵەت و ئۆپزسیۆنی کورد بۆ پەڕلەمانێکی بێ کورد چەندە ئامادەن؟ پێویستە ئەم گفتووگۆیە بەردەوام بێت.

تێبینی وەرگێر: ١٢ی ئەیلوول ١٩٨٠ کودەتایەکی عەسکەر بوو بەسەر دەوڵەت لە تورکیا بەسەرۆکایەتی کەنان ئەڤرەن

بەندی ڕێژەی١٠% بەندێکە، تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و هەر پارتێک تەڤلی هەڵبژاردن بێت پیوسیتی بە دەستهێنای ئەو ڕێژەیە

وەرگێرانی: دارین حمەد

10/12/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان