فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عه‌لی حه‌یده‌ریqelem

٩ی ئه‌پریلی ٢٠٠٣ بوو که په‌یکه‌ره‌ی سه‌دام له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شاری به‌غدا هێنرایه خواره‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له مێژووی عیراقدا هه‌ڵدرایه‌وه. ئه‌م بارودۆخه بۆ ئێرانیش هه‌لێکی نوێ بوو که به له‌ناوچوونی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دوژمنانی ناوچه‌یی خۆی حکومه‌تێکی نزیک له تاران هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له رووی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه له باشترین بارودۆخی خۆیدا وه‌ستا. چه‌ندین بواری جیاجیا بۆ هاوکاری نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه که له بواری ئابووریدا ده‌توانین باس له ئاڵوگۆڕی که‌ل و په‌لی به‌رهه‌مهێنراو، به‌رهه‌می کشتوکاڵی، چالاکی کۆمپانیا ئه‌ندازیاری و بیناسازییه‌کان، کۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌کان و ... بکه‌ین، بواری نه‌وت و وزه‌ش یه‌کێکه له‌م بوارانه. بۆ باسکردن له گرنگی ئه‌م بواره ناسینی توانا و ئیمکانیاتی دوو وڵات له بواری وزه‌دا گرنگه‌و لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:

١: رێژه‌ی نه‌وت و گازی سروشتیی یه‌ده‌کی ئێران و عیراق

- عیراق خاوه‌ن نزیکه‌ی ١٩٥ ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌که که ده‌کاته ١٦%ی نه‌وتی جیهان.
هه‌روه‌ها ئه‌م وڵاته خاوه‌ن ٣ ترلیۆن مه‌تری سێ‌جا گازی سروشتییه.

- ئێران خاوه‌ن ١٥٠ بۆ ١٦٠ ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌ک و ٣٣ ترلیۆن مه‌تری سێ‌جا گازی سروشتییه که زۆرترین رێژه‌ی گازی په‌یدابووی جیهانه.

٢: بواره‌کانی هاوکاری دوو وڵات له بواری وزه‌دا

- بواری سیاسی: ئێران و عیراق ئه‌ندامی وڵاتانی هه‌نارده‌‌کاری نه‌وت یان ئۆپێک‌ن که هاوکارییه‌کی تۆکمه‌و باشیان له‌م رێکخراوه‌یه‌دا پێکه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده عیراق رایگه‌یاندووه که بۆ قه‌ره‌بووی دواکه‌وتنه‌کانی ٢٠ ساڵی رابردووی خۆی پاره‌ی زیاتری بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه پێویسته و بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێکیش نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ ده‌کات.

- بواری ته‌کنه‌لۆجیا: عیراق له ده ساڵی رابردوودا چه‌ندین کۆمپانیای گه‌وره‌ی بیانی له‌وانه ئێکۆسن موبیل و شێل و تۆتاڵ و بریتیش پێترۆلیۆم و گازپرۆمه‌وه بگره تا پێترۆناس و تاپکۆ و ته‌نانه‌ت کۆمپانیاکانی تورکیا و هیندستان و چینی هێناوه‌ته وڵاته‌که‌ی که ئه‌م بابه‌ته وایکردووه که عیراق له رووی بنیاتنانی بواری نه‌وت و گاز و ده‌رکێشانه‌وه کێشه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام ئێران به هۆی قه‌یرانه‌کانه‌وه تووشی کێشه‌ بووه‌و ئه‌ڵبه‌ت چه‌ندین سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ست هێناوه و له چه‌ندین بواری نه‌وتیدا گه‌یشتووه‌ته سه‌ربه‌خۆیی و له چه‌ندین بواری ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی به‌ده‌ست هێناوه.

- بواری که‌ڵک‌وه‌رگرتن له بارودۆخی جوگرافی: زۆربه‌ی نه‌وتی عیراق بۆ وڵاتانی ئه‌مریکا و چین و هیندستان و چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپایی هه‌نارده‌ ده‌کرێت، بڕێک له‌م نه‌وته‌ش له رێگای هێڵی که‌رکووک – جه‌یحانه‌وه ده‌چێته تورکیا و له‌وێوه هه‌نارده‌ ده‌کرێت و بڕێكی زۆریشی له رێگای که‌نداوی فارسه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت.
ئێران ده‌توانێت رێگایه‌کی ته‌رانزیتی باش بێت بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گازی عێراق بۆ ئاسیا به تایبه‌ت وڵاتانی چین و هیندستان که ئه‌مه‌ش به دانانی هێڵی نێوان عیراق، ئێران، پاکستان، هیندستان و چین جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئێران له ئێستادا خاوه‌ن باڵاترین رێژه‌ی ئاسایشه له نێو وڵاتانی ناوچه‌که‌دا که ئه‌مه‌ش له راگواستنی وزه‌دا زۆر گرنگه.

گرفته‌کانی سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی دوو وڵات له بواری وزه‌دا:

عیراق دوای رووخانی به‌عس و هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی نوێ له مادده‌ی ٧ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رچوو و بۆیه هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ ئاماده‌بوونی کۆمپانیا گه‌وره‌کان له وڵاته‌که‌یدا نییه، که ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته رێگر بۆ ئاماده‌بوونی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان و کارکردن بۆ کۆمپانیا ئێرانییه‌کان دژواره.

گۆڕه‌پانه هاوبه‌شه نه‌وتییه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێکی باشن، ئه‌گه‌ر به باشی به‌ڕێوه‌ نه‌چن ده‌بنه بابه‌تێکی کێشه‌ی نێوان دوو وڵات و ده‌توانێت رێگر بێت له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کاندا. جێگای ئاماژه‌یه که ئێران و عیراق خاوه‌ن ٧ گۆڕه‌پانی نه‌وتیی هاوبه‌شن.
ئابڵۆقه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دژی ئێرانیش یه‌کێکه له گرفته‌كانی ئه‌م بواره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عیراق گوێ نه‌داته‌ ئه‌م ئابڵۆقانه، دیسان بارودۆخێکی گونجاو بۆ ئیشکردن له ئارادا نابێت چونکه بڕێک پێداویستی ئێران له‌م بواره‌دا ده‌بێت هاورده بکرێت و بۆ ئاماده‌کردنی کۆتاییان ده‌بێت کۆمپانیا بیانییه‌کان ئاماده بن که ئه‌وانیش له‌م بارودۆخه‌دا نایه‌نه ئه‌م بواره‌وه.

هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌م ئابڵۆقانه‌وه و وه‌رنه‌گرتنی دراوی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی ئێرانه‌وه بارودۆخی دارایی بۆ به‌ئه‌نجام‌گه‌یاندنی پرۆژه گه‌وره‌کانی بواری نه‌وت و گاز گونجاو نییه.
عیراق له ئێستا به هه‌نارده‌کردنی رۆژانه ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دووه‌مین وڵاتی هه‌نارده‌کاری نه‌وتی ئۆپێکه ئه‌مه له کاتێکدایه که ئێران رۆژانه ١ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌کات.

کۆتایی

ئێران و عیراق دوو دراوسێن به هاوبه‌شی زۆره‌وه که خاوه‌ن سنووری درێژی هاوبه‌شن.
عیراق ده‌توانێت ته‌نها پشت ببه‌ستێت به دوو دراوسێی خۆی واتا ئێران و تورکیا بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی خۆی، که به هۆی بارودۆخی مێژوویی، فه‌رهه‌نگی و ئایینییه‌وه، ئێران له پله‌ی یه‌که‌می ئه‌م هاوکارییه‌دایه.
بواری وزه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین بواره‌کانی هاوکاری نێوان دوو وڵات که ئێران له زۆر به‌شیدا گه‌یشتووه‌ته سه‌ربه‌خۆیی و توانای ئه‌ندازیارییه‌کی باشی هه‌یه، به‌ڵام ئابڵۆقه‌ ئابوورییه‌کان تواناکانی ئێرانی سنووردار کردووه، به‌م پێیه ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای ئێران له عیراقدا چالاکن.

هه‌روه‌ها رێککه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی ئێران بۆ ئه‌لمه‌نسووره، به‌غدا و به‌سره به‌شێکن له هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات، که رۆژانه ٤٠ ملیۆن مه‌تری سێ‌جا گازی ئێران ده‌باته عیراق.
بارودۆخی ستراتیجی و ژئۆپۆلیتیکی ئێران یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانه له داهاتوودا چونکه ئێران هێڵی به‌ستنه‌وه‌ی عیراقه به رۆژهه‌‌ڵاتی ئاسیا له وشکاییه‌وه.

هیندستان و چین کڕیارانی گه‌وره‌ی نه‌وتی عیراقن و رۆڵی ئێران بۆ دروستکردنی هێڵێکی گواستنه‌وه گرنگه.
له ئێستاشدا و له جیهانی ئه‌مڕۆدا گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووری له رێگای پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی دراوسێوه گرنگه و پڕبایه‌خه، ئێران و عیراق ده‌توانن له‌م بواره‌دا هه‌نگاو بنێن و رۆڵی ناوچه‌یی خۆشیان به‌هێزتر بکه‌ن.

14/12/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان