فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

تەحسین تەها چۆمانیtahsin taha123 

بەخوێندنەوەی هەردوو بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەدەرەنجامی كۆبوونەوەكانیاندا گەڵاڵە بوو، دەردەكەوێت كە چیتر كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، پێ نانێنەوە بۆ هەمان قۆناغی حوكمڕانی مالكی‌و هاوكات ئەو كەلێنانە سیاسییەشی كە لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا درێژیان هەیە دەبێت بكرێنە زەمینەی گفتوگۆو لێكتێگەیشتنی هەردوولا بۆ نەهێشتنی كێشە سیاسی‌و ئابوورییەكانی نێوانیان. بارودۆخی خراپی ئەمنی‌و سیاسی‌و ئابووری ئێستای عیراق بەگشتی، واقیعێكەو دیدی سیاسی نێوان هەردوو لای بەو ئاقارەدا بردووە كە كێشەكان ئەگەرچی، كێشەی جددین‌و ئەو ناكۆكییانەی كە لێیان كەوتنەوە كاریگەری خراپیان بۆ نێوان هەردوولا هەبووە‌، بەڵام ئەوەی گرنگە تێپەڕاندنی كێشەكانە، بەنییەتی دەستگرتن بەیەكپارچەیی عیراق‌و كاركردن بۆ ئەوەی عیراق لەو باردۆخە ناجێگیرەدا دەربچێت كە تێیكەوتووە.

لەمڕووە گرنگ دەبێت ئاماژە بەو دەستەواژانە بكەین لەبەیاننامەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتوون، چونكە دەستەواژەگەلێكی واقیعین‌و دەستەبری قۆناغی لەئارادابوو دەكەن، لەبەر ئەوە جێگەی قسە لەسەركردنن، چونكە دەكرێت وەك گۆڕانی نەوعی لەسیاسەتی هەرێمدا لێیان بڕواندرێت، بەتایبەت ئەوانەی كە بەلای ئێمەوە گرنگن ئەوانەن:

یەكەم: وەفدی هەرێم لەسەرەتای دەستپێكردنی گفتوگۆكانیاندا ئاماژە بەوە دەكەن، كە نایانەوێت سەردانەكەیان تەنیا وەك بابەتێكی میدیایی بێت‌و بەس، بەڵكو ئەوەی لەپشتی ئەم سەردانەو‌ نییەتی وەفدەكەیە، هێنانەئارای ئەو زەمینەسازییەیە كە پێشترو لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی نوری مالكیدا، نەتوانراوە ئەو زەمینەیە بهێندرێتە ئاراوە، كە نییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی لەپشتەوە بێت، ئەمەش لەواقیعدا جگە لەوەی كە وەك بابەتێكی میدیایی مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، هیچ رەنگدانەوەیەكی ئەوتۆی نەبووە لەچارەسەركردنی كێشە ‌سیاسییەكان، لەبەرئەوە، ئەوەی وەفدی هەرێم جەختی لەسەر دەكاتەوە پیشاندانی ئەو سیاسەتە ئەرێنییەیە كە پێشترو لەسەردەمی نوری مالكیدا نەویستراوە یاخود نەتوانراوە بهێندرێتە دی.

دووم: هەرێم، نەرمی دەنوێنێت، ئەم دەستەواژەیە كە دەكرێت بەگۆڕانی بنچینەیی لەسیاسەتی سەردانەكەی ئەمجارەی حكومەتی هەرێمدا سەیر بكرێت، دەستەواژەیەكە‌ ئەوەمان پێدەڵێت، كە ستراتیژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر هەموو ئەو كارتانەی كە پێشتر لەسەردەمی حكومەتەكەی مالكیدا بەكاریهێناون، دەكرێن بگۆڕدرێن بۆ ستراتیژی كاری پێكەوەیی‌و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، هەروەك چۆن باس لەستراتیژێكیش كراوە، كە نییەت لێی چارەسەكردنی كیشەكانە.

سێیەم: هەڵدانەوەی لەپەڕەیەكی نوێ لەسیاسەتی نێوان هەردوولا، دیسان دەستەواژەیەكی نوێی نێوان وەفدی هەرێم‌و بەغدایە، كردنەوەی ئەم لاپەڕە نوێیە، لەگەڵ خۆیدا كۆمەڵێك پرسی سیاسی نوێش دێنێتە ئاراوە، یەكێك لەو پرسانەش بێگومان پاراستنی سەروەری خاكی عیراق‌و رێزگرتنیەتی لەهەر جۆرە دابەشبوونێك، ئەمە راستەوخۆ ئەوەمان پێدەڵێت كە كورد پەیوەست دەبێت بەسەروەری خاكی عیراقەوەو پارێزگاری لێدەكات، لەگەڵ ئەم یەكپارچەییەش بێگومان لاپەڕە نوێیەكەی نێوان هەرێم‌و بەغدا، پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكاتە رابردوو. هەروەك چۆن جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكپارچەیی عیراقی دەوێت.

چوارەم: هەرێم ئەڵتەرناتیڤی خۆی دەبێت، ئەم دەستەواژەیە دوای هەموو نیازپاكییەكە، بەڵام ئەوەی دەبێتە جێگەی پرسیارو دەبێتە بابەتی گفتوگۆ ئەوەیە، ئایا لەپاڵ هەموو ئەو نیازپاكییەی حكومەتی هەرێم، كە نەرمی نواندنە لەسەر تەواوی پرسە ئاڵۆزەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، لەئەگەری رێكنەكەوتنی نێوانیان، كارتەكانی كورد چی دەبن؟ ئایا كورد بۆ بەكارهێنانی كارتەكانی كە وەك ئەڵتەرناتیڤ سەیریان دەكات، پشت دەبەستێت بەو كرانەوە نێودەوڵەتییەی كە سەبارەت بەكیانی سیاسی كورد لەناوچەكەدا بەگشتی هاتۆتەئاراوە؟ دواجاریش ئەڵتەرناتیڤەكانی هەرێم، دەتوانن چارەسەربن، بەوەی كە هەرێم نەكەوێتەوە ناو هەمان قەیرانی رابردوو؟

4/12/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان