قوباد تاڵه‌بانی
خۆشبه‌ختانه، وه‌ك وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی گرنگ كه دواجار ده‌بێته مایه‌ی خێر بۆ گه‌لانی عیراق چ له‌هه‌رێمی كوردستان و چ له‌شاره‌كانی تری عیراق.ماوه‌یه‌كی زۆره قه‌یرانی دارایی و ئه‌منی به‌رۆكی گرتووین كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر بار‌و ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان دروست كردووه‌و بۆته گه‌وره خه‌می ئێمه‌ش له‌حكومه‌ت كه به‌هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵمان ده‌دا ئه‌و كاریگه‌رییه له‌سه‌ر هاونیشتمانیان نه‌مێنێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین، وه‌ك بینیشتان چه‌ندینجار له‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رمی نواندن و ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه له‌وباره‌یه‌وه و هه‌وڵمانداوه به‌زوویی حكومه‌تی عیراقیش وه‌ك ئێمه د‌رك به‌قه‌باره‌ی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره بكات و بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كراوه.به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای گفتوگۆیه‌كی ورد له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عیراق د.عادل عه‌بدولمه‌هدی ، توانیمان بگه‌ینه سه‌ره‌تایه‌ك و رێڕه‌وێك به‌ره‌و رێككه‌وتنێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و بودجه، بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم چارسه‌ر بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ لایه‌ك زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
دواتر به‌زوویی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی تری نا،به‌ڕۆیشتنی بۆ به‌غدا و گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له:*بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی كوردستان داهاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی عیراق بێت.*گرتنه ئه‌ستۆی هه‌نارده‌كردنی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.*حكومه‌تی فیدراڵ وه‌ك ساڵانی پێشوو، پشكی 17%ی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی 2015 وه‌كو مافێكی شه‌رعی بداته‌وه به‌هه‌رێم و پشكێك له‌بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق دابین بكرێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی به‌رگریی عیراق، كه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و گرنگه له‌مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا له‌دوای 2003وه. بۆچی ئه‌م رێككه‌وتنه زۆر گرنگه: *یه‌كه‌مجاره حكومه‌تی فیدراڵ، به‌ڕێككه‌وتنێك، ساڵانه بڕێك پاره، ده‌داته هێزی پێشمه‌رگه كه به به‌شێك له‌هێزی نیزامی له‌عیراق داده‌نرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری عیراقدا هاتووه، وه‌فدی به‌غداو به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق د.حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌م چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوایی، ستایشی زۆری رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان كردووه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌و داننانه به‌نیزامی هێزه‌كانمان و جێبه‌جێكردن و داننانیشه به‌و بڕگه‌یه‌ی ده‌ستووری عیراق كه‌شه‌رعییه‌ت به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌دات وه‌ك هێزێكی نیزامی و هێزێكی دانپیانراوی یاسایی.*له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و بیانووه نه‌ما، حكومه‌تی عیراق وه‌ك جاران بڵێت ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم یاسایی و ده‌ستووری نییه، به‌ڵكو ئێستا دانیان به 100%ی ده‌ستووری بوونی پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناوه، ئیدی جارێكی تر له‌گفتوگۆكانمان باس له‌م مه‌سه‌له‌یه ناكرێته‌وه‌و ته‌نها باس له‌چۆنیه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیكردنی یه‌كتری و زیادكردنی داهاتی ناوخۆی عیراق و كوردستان ده‌كرێت.به‌مه‌ش خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوێكی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوورو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عیراقه، به‌هیوای ئه‌وه‌ین جارێكی تر ئه‌م له‌مپه‌ڕانه نه‌یه‌نه رێگامان. به‌م رێككه‌وتنه‌ش هیچ لایه‌ك زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ردوولا (به‌غدا و هه‌ولێر) سوودمه‌ند ده‌بن له‌ڕووی داراییه‌وه‌و جگه له‌وه‌ش په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌كرێته‌وه كه‌دواجار ده‌كرێت پێكه‌وه هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دوای 2003 چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌وباره‌یه‌وه شتێكی گرنگ هه‌یه پێویسته هه‌موومان دركی پێ بكه‌ین و لامان روون بێت كه ئه‌ویش ئێمه وه‌ك حكومه‌ت بۆ هه‌موولایه‌كی ئاشكرا ده‌كه‌ین،
كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سیووله بۆ خه‌زێنه‌كانی كوردستان مانای ئه‌وه نییه كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شێوازی كاركردنی جاران (پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ره‌تای 2014وه) له‌مه‌ڕ خه‌رجییه‌كانمان له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌رگرتنی بڕه بودجه‌ی هه‌رێم، حكومه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌رنامه‌و ریفۆرمی ئیداری و دارایی كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ده‌ستمان پێكرد بوو، به‌رده‌وام ده‌بین له‌نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وی دارایی و له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت. ده‌بێت فه‌رهه‌نگی خه‌رجكردن، خه‌رجكردن، خه‌رجكردن بگۆڕینه‌وه‌و به‌سیاسه‌تێكی گونجاو و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له داراییه‌كان بكه‌ین كه له‌مه‌ولا باشتر ئاماده‌مان بكات و بمانپارێزێ بۆ رۆژانی ته‌نگانه. پێویستیشه، هه‌موولایه‌ك ببێته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، ئێمه‌ش وه‌ك حكومه‌ت كه به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانمان و به‌شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم، وه‌ك هه‌میشه له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تی بین و خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نین.له‌هه‌مانكاتدا، ده‌بێت پێكه‌وه دوای رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا،
هه‌وڵی جددی و جددیتر بدرێت بۆئه‌وه‌ی ئافاتی تیرۆر كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لانی عیراق و ناوچه‌كه‌ش، بنبڕبكرێت به‌ده‌ست خستنه ده‌ستی یه‌كترو دروستكردنی یه‌كڕیزییه‌كی نیشتمانی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی دژ به‌تیرۆریستانی داعش، بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی كوردستان و عیراق له‌دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هه‌موو گه‌لی عیراق پاكبكرێته‌وه و ئیدی دۆزه‌خ چاره‌نووسه‌كان نه‌بنه مه‌ترسی بۆ ژیانی هاووڵاتیان و له‌وه زیاتر رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته شه‌هید نه‌بن به‌ده‌ست ئه‌و تیرۆریست و بیر پووچانه. ئاسووده ده‌بم له‌وه‌ی قوتی هاووڵاتیان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی خۆی بدرێت و دوانه‌كه‌وێت، ئاسووده‌تریش ده‌بم به‌نه‌هێشتنی گروپی تیرۆریستی داعش و بنبڕكردنیان له‌خاكی كوردستان و عیراقیش به‌گشتی، به‌ڕاستی ئه‌مه ئاواتێكی بڵندو گرنگی ئێمه‌یه‌و ده‌بێت به‌زوویی ئه‌م خه‌مه‌شمان بڕه‌وێته‌وه و له‌دوا رۆژدا بگه‌ینه لووتكه‌ی ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تیمان. درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان..سڵاو بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر. *جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
7/12/2014