فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

barazani 12345678

 

زۆری نەمابوو ئەو شارەی بووە سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی كورد بەڕووی پەلاماری داعشدا، بەتەواوی لەدەست دەربچێ، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە ئانوساتی خۆیدا گەیشتنە كۆبانی و لەگەڵ گەیشتنیان بەڵانسی شەڕەكەیان لەو شارەدا گۆڕی. فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە كە لەگەڵ وەجبەی یەكەمی ئەو هێزە گەیشتە كۆبانی و ئێستا گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان، دەڵێ "لەنێو گەرمەی شەڕدا پێشمەرگەكان و شەڕڤانان هەڵپەڕین و هەلهەلەیان لێدا". چوونی هێزێكی 150 كەسی بەنێو خاكی توركیادا بۆ بەرگری لە شارێكی كورد، رووداوێكی دەگمەن و مێژوویی بوو كە تەنانەت لە میدیای جیهانیشدا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو. ئەو فەرماندەیە باسی تۆماركردنی هەندێ رووداوی مێژوویی دیكە دەكات كە تائێستا بۆ میدیاكان و رای گشتی ئاشكرا نەبووە. ئەو دەڵێت "سەربازانی توركیا بۆ یەكەمجار لەمێژووی توركیادا تەلبەندی سنووری خۆیان بۆ دەربازبوونی هێزی پێشمەرگە شكاند".

 فەرماندەكەی پێشمەرگە لە كۆبانێ، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی لە شاری دهۆك، قسەی بۆ (رووداو) كرد و باسی ئەوەی كرد كە چۆن پەرلەمانتارێكی هەدەپە مۆبایلی خۆی پێداوە،‌ دوای ئەوەی 24 كاژێر لە شارۆچكەی سورووجی نزیك سنووری كۆبانێ لەلایەن دەسەڵاتدارەكانی توركیاوە لە هۆڵێكی داخراودا راگیراون و بەو تەلەفۆنە‌ پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە و لەو رەوشە نالەبارەی خۆیان ئاگاداری كردووە.

 لیوا عەبدولقەهار مەجید، فەرماندە لە هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە دەڵێت دوای بڕیارەكەی پەرلەمان سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ كۆبانی، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی پێوە كردووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئەو هێزە بكات كە دەچن بۆ كۆبانی.

تەلەفۆنەكە هەموو شتێكی گۆڕی

لیوا  قەهار لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەدا بوو كە بە فڕۆكە چوونە ئورفا. ئەو گوتی "كە گەیشتینە فڕۆكەخانەكە، بە دوو ئۆتۆمبێلی سەرداخراو گواستراینەوە بۆ نێو دوو هۆڵی داخراو لە پرسوز. لەوێ‌ زیاتر لە 24 كاژێر تەنیا یەك ژەم خواردنیان پێداین. تەنانەت رێگەیان نەدا پێشمەرگەكان بچنە سەرئاویش. دواتر پەرلەمانتارێكی هەدەپە هاتە لامان و مۆبایلێكی پێدام، منیش یەكسەر تەلەفۆنم بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی كرد و دواتر پەیوەندیم بە وەزیری پێشمەرگەوە كرد، بەڕاستی سەرۆك زۆر تووڕە بوو، گوتی تەنیا كاژێرێك چاوەڕێ بكەن، بەڵام زووتر لەو كاتە والی ئورفا و فەرماندەی سەربازیی ناوچەكە گەیشتنە لای ئێمە".

ئەو دەڵێت "دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەكە،‌ لە 29/10/2014 من و نۆ ئەفسەری پێشمەرگە لەگەڵ سێ كەس لە میتی توركیا كە لە ئەنقەرەوە هاتبوون و فەرماندەی لەشكری توركیا لەو ناوچەیە پێكەوە چووین بۆ سەر سنوور، بردیانین بۆ خاڵێك گوتیان لێرەوە بڕۆن بۆ ناو كۆبانێ، ئاگاداری یەپەگەمان كردبوو كە دێین و زۆر پەلەیان بوو كە زوو بگەینە نێو شارەكە، لەبەرئەوەی زۆری نەمابوو كۆبانی بكەوێت".

ئەو دەروازە سنوورییە كە‌‌ پێیدەڵێن (مورشید پنار) بۆ پێشمەرگەكان كرایەوە "من و نۆ ئەفسەرەكە لەگەڵ شەڕڤانێك كە لەودیوی سنوور چاوەڕێی دەكرد، چووین بۆ ناو كۆبانی، بەڵام رێگاكە تەنیا‌ 280-300 مەتر لە چەكدارانی داعش دوور بوو، ئەو شەڕڤانە گوتی خۆتان نەوی بكەن و بە راكردن ئەم 300 مەترە ببڕن، چونكە داعش بە قەناس تەقەتان لێدەكات".

لیوا قەهار درێژە بەو گێڕانەوەیە دەد‌ات "بەهەرحاڵ چووین بۆ نێو كۆبانێ، وەزیری بەرگریی كۆبانێ، لەگەڵ هاوسەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ، بەرپرسی ئاسایش و شەڕڤانان لە پێشوازیی ئێمەدا بوون، ئەوكات 80%ی كۆبانێ لە دەست داعشدابوو، ئێمە لەوێ گەڕاین و شوێنێكمان بۆ خۆمان دۆزییەوە و دواتر گەڕاینەوە، بەڵام بڕیارمدا بەو رێگایەدا پێشمەرگە داخلی كۆبانێ نەكەین".

تەلبەندەكەیان لەبەر ئێمە شكاند

 فەرماندەی پێشمەرگە باسی رووداوێكی مێژوویی دەكات لەو سنوورەدا و دەڵێت "كە گەڕاینەوە ئورفا، كاژێر 10ی شەو والی ئورفا بانگی‌ كردم و گوتی دە‌بێت بەیانی زوو بچن بۆ ناو كۆبانێ. منیش گوتم بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگە و ئەو چەكە قورسانەی پێمانە بەو رێگایەدا نابەین بۆ كۆبانێ و ئەمە مەحاڵە، بەڵام دیاربوو والی ئورفا لەسەر قسەی خۆی سووربوو، منیش گوتم: من بڕیاردەری ئەو هێزەم و ناچم. ئەو زۆر تووڕە بوو، تا كاژێر دووی شەو لە كۆبوونەوەدا بووین".

گفتوگۆكان درێژەیان دەبێت، رۆژی دواتر بە سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی توركی دەچن بۆ سەر سنوور. لیوا قەهار دەڵێت "سنوورەكە هەمووی تەلبەندكرابوو، بە بەڕێوەبەری ناحیەی پرسووس و فەرماندەكەیانم گوت، دەمەوێ لێرەوە بڕۆین بۆ نێو كۆبانێ. بەڵام گوتیان چۆن دەكرێت، تەلبەندی سنوورەكەمان چەندین ساڵە بۆ كەس نە‌شكاندووە، بۆ ئێوەی بشكێنین! زۆر هەوڵمدا، دواجار ناچاربوون تەلبەندەكە‌ بشكێنن و رێگاكە بكەنەوە".

 لیوا قەهار دەڵێ شكاندنی تەلبەندەكەش بەس نەبوو، چونكە چەند مەترێك لەولای تەلبەندەكە چاڵێكی گەورە هەبوو "گوتم دەبێ ئەم رێگایەشمان بۆ چاكبكەنەوە تاوەكو ئۆتۆمبێلەكانی ئێمە تێپەڕن، بەم داوایەی ئێمە زۆر ناڕەحەت بوون و گوتیان جەنابی جەنەرال، رێگایەكی قیرتاوكراوت نا‌وێ تاوەكو بگەیە نێو كۆبانێ".

بارزانی نەخەوتبوو

وەك لیوا قەهار ئاماژەی پێدا، تاوەكو گەیشتوونەتە كۆبانێ بەردەوام سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری پێشمەرگە لەگەڵیان لەسەر خەت بوون، چونكە ئەو شەوەی گەیشتنە نێو كۆبانێ لە 31/10/2014 لە كاژێر 12ی شەو چەكدارانی داعش دەستیان بە هێرش كرد و تاوەكو بەیانی كاژێر 10 شەڕەكە بەردەوام بوو.

 لیوا قەهار گوتی "سەرۆك بارزانی بەرەبەیانی ئەو شەوە دیسانەوە پەیوەندی كرد و گوتی: وەزعتان چۆنە و سەلامەتن؟ تێبینیم كرد، لەبەر شەڕەكە نەخەوتووە، دۆخەكەش لە كۆبانێ زۆر هەستیار بوو، چونكە ئەگەر نەگەیشتباین كۆبانێ لەدەستچووبوو، چەكدارانی داعش دوو ئەوەندە هێزیان هێنابوو، بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە ورەی پێشمەرگە بڕووخێنن، بەڵام هەر زوو وەڵامی توندمان دانەوە و چەكی سووكمان بە شەڕڤانان دا".
 
یەپەژە داوای چی لە پێشمەرگە كرد؟

فەرماندەی پێشمەرگە لە كۆبانێ باس ئەو كاتە دەكات كە شەڕەكە كەمێك هێور بووەتەوە، لەنێو كۆبانێ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی و ئیداری كانتۆنی كۆبانێ لە یەك شوێن كۆبوونەوە و زۆر دڵخوشبوون. 20 سەرە مەڕیان سەربڕی و ئاهەنگ و هەڵپەڕكێیان كرد و هەلهەلەی شەڕڤانان لەگەڵ دەنگی تۆپباران تێكەڵ بوو.

بە گەیشتنی پێشمەرگە بۆ نێو كۆبانێ بۆ ماوەی 10 رۆژ لەسەر یەك چەكدارانی داعش تۆپباران و هێرشیان كرد، بەڵام لیوا قەهار دەڵێ "دوای ئەوە بەڵانسی شەڕ گۆڕا، لە بەرگریكردنەوە دەستمانكرد بە‌ هێرشكردن و لە یەك رۆژدا توانیمان 4 شەقامی نێو شاری كۆبانێ‌ كۆنتڕۆڵ بكەینەوە. تەنانەت كە گەیشتنە ئەوێ فەرماندەی هێزەكانی شەڕڤانانی یەپەژە داوای كرد قەناسێك و شەوبینێكیان بۆ دابین بكەم. منیش داوام لە سەرۆك بارزانی كرد كە ئەو داوایەیان هەیە، زۆری نەخایاند، دوو بیكەیسی و دوو قەناس و شەوبینێكیان بۆ هات. بەڕاستی ئەو ساتە قەت لەبیرناكەم، چونكە ئەوەندە پێیانخۆش بوو، یەك دنیا دوعای كرد و سوپاسی بارزانی كرد".

 لیوا قەهار باسی دۆخی نێو كۆبانێ دەكات و دەڵێت كە چوونە نێو كۆبانێ سەرەتا تەنیا دوو ئوتومبێلیان بینی، ئەسڵەن ژیان نەمابوو، بەڵام كە پێشڤەچوونمان كرد و 55%ی شارەكەمان كۆنتڕۆڵ كردەوە، ئینجا چەند خێزانێك گەڕانەوە‌ نێو شار و ئێستا 150 خێزان لەنێو كۆبانێدا هەن، بەڵام رەوشیان زۆر خراپە و هیچ شتێكیان نییە بیخۆن. تەنیا پشت بەو ئازووقەیە دەبەستن، كە لەنێو ماڵاندا ماوە".

قورئانەكە نەسووتا

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسی رووداوێك دەكات كە لە نێو كۆبانی بەسەریاندا هاتووە و دەڵێت "مووشەكێك كەوتە نێو بارەگاكەمان و بارەگاكەمان بە تەواوی سووتا، 14 پێشمەرگە برینداربوون، دووانیان هێشتا لە نەخۆشخانەن، ئەوانی دیكە هەموویان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان، دواتر كە سەیری بارەگاكەمان كرد بینیمان تەنیا دەوروبەری ئەو شوێنەی قورئانەكەی لێبوو نەسووتاوە، سەرم سوڕما، ڤیدیۆشمان هەیە. بەڕاستی ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە خوا پشتیوانمانە".

عوبه‌ید ره‌شاڤایی 

rudaw

8/12/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان