سەروەت هەڵەبجەیی
ده‌مێکه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پرسی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه باسی لێ ده‌کرێت و چاوه‌ڕوانی زۆری به دوای خۆیدا هێنابوو. په‌یوه‌ندی ئه‌و پۆستانه به سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، گرنگی تایبه‌تی به‌خشیوه‌ته پرسه‌که و خه‌ڵک به گشتی، دانانی که‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو بۆ ئه‌و پۆستانه به تایبه‌ت پۆستی پارێزگار به پێویست ده‌زانن. لێره‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئارادا بوو که که‌سانی به ئه‌زموون و لێهاتوو بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌س نیشان بکرێن، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌متر له ژێر کاریگه‌ری ماف و ئیمتیازاتی حیزبی، ڕێگاکانی سه‌رکه‌وتنیان بڕیوه و به‌و ئاسته‌گه‌یشتوون که ئاماده‌بوونیان له‌و مه‌نسه‌به حکومییانه که‌رتی خزمه‌تگوزاری به‌رفراوانتر بکات. له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا که ته‌نانه‌ت حیزبه‌کان له سه‌ر ئاسمانه‌که‌شی نه‌خشه و پلانیان بۆ دابه‌شکردنی هه‌یه، به‌داخه‌وه به فۆرمی ته‌کنیکی سه‌یری حکومه‌ته خۆجێیه‌کان ناکرێت که کاریگه‌ری زۆریشی له سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به عام و شار و گونده‌کان به تایبه‌تی هه‌یه. وه‌ک ئاماژه‌م داوه، دوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌س نیشان کردنی که‌سانی شیاو بۆ پله و پۆسته ئیدارییه‌کان، بژارێکی هه‌ره گرنگ بوون که ده‌کرا به ڕێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه و ئه‌ڵبه‌ت به له به‌رچاوگرتنی بیر و بۆچوونه‌کانی خه‌ڵک به تایبه‌ت دانیشتووانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه که هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی بۆ نه‌کراوه، پرسه‌که له سه‌ر بنه‌مای گرنگیدان به گه‌شه و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی و خێراترکردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان بێت نه‌ک له سه‌ر هه‌مان سیسته‌می دۆڕاوی ڕابردوو که ئه‌مه ده‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی و هه‌ل و مه‌رجی ئێستای کوردستان باشترین و سه‌لمێندراوترین به‌ڵگه‌ی شکست هێنانیه‌تی و دوای 23 ساڵ له ئه‌زموونی حوکمڕانی خۆماڵی و به‌رفراوانتربوونی ململانێ و پاوانخوازی حیزبه‌کان و شۆڕبوونی حیزب به سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هێشتا له ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ک کاره‌با و سوته‌مه‌نی و ... کێشه‌مان هه‌یه که پێویست به شرۆڤه‌ی زیاتر ناکات. ئێستا که خه‌ونه‌کانی زۆرینه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی تامه‌زرۆی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری به‌دی نه‌هات و سه‌ر له نوێ تابلۆی ڕێکه‌وتنه سیاسییه‌کان، نه‌خشه‌ی داهاتووی ئه‌م دوو پارێزگایه‌ی به‌سه‌ردا نه‌خشرا و چیرۆکی هه‌مان شکسته‌کانی ڕابردوومانی بۆ دووپات کرده‌وه، یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاکامی ڕێکه‌وتنێکی نێوانیاندا پۆسته گرنگه‌کانی پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یان دابه‌ش کردووه و حیزبه‌کانی دیکه به جۆرێک په‌راوێز خراون. ئه‌مه‌ش دوو بابه‌ت به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانیه‌تییه سیاسییه‌کانی نێوان حیزبه‌کانی کوردستان له شێوازی ڕاسته‌قینه‌ی جیهانی نین و به شه‌و و ڕۆژێک تووشی گۆڕانکاری ده‌بن و زیانێکی گه‌وره‌ش به وڵات له‌م بواره‌دا گه‌یشتووه و به گشتی هۆکاره‌که‌شی بۆ هه‌مان سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی حیزبی و ته‌نانه‌ت باڵه‌کانی ناو ئه‌و حیزبانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که به ڕای سیاسه‌توانانی ئه‌م حیزبانه‌ی ئێمه، دیموکراسیه‌ت هه‌مان حکومه‌تی زۆرینه‌یه و هه‌ر بیر له مافی که‌مینه‌ش ناکرێته‌وه. ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی وه‌ها له ڕێکه‌وتنه‌که‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرتر هه‌ستی پی ده‌کرێت و ئه‌وان به‌م کاره‌یان، حیزبه‌کانی دیکه‌یان که له‌م سنورانه‌دا وه‌ک که‌مینه دینه سه‌یرکردن، په‌راوێز خستووه و به گشتی ده‌توانم بڵێم که مافی ده‌نگده‌رانی ئه‌و حیزبانه‌یان پێشێل کردووه. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ڕووی قسه‌ی خۆم ئاراسته‌ی به‌رپرسان و سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌م دوو پارێزگایه‌دا بکه‌م. ئایا له ئاستی ده‌نگده‌رانی پارتیدا هه‌وڵتان داوه بۆ سه‌لماندنی مافه ڕه‌واکانی پارتی له دابه‌ش کردنی پله و پۆسته ئیدارییه‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه. ئه‌م غه‌دره‌ی که له پارێزگاکانی سلیمانی و هه‌ڵه‌بجه له پارتی ده‌کرێت له ڕاستیدا که‌مته‌رخه‌می و بێ به‌رنامه‌یی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارێزگایانه پیشان ده‌دات و کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه که حیزب به بڕیارێکی گرنگ، گۆڕانکاری له جێبه‌جێکارانی به‌رنامه‌کانی خۆی له سه‌رکردایه‌تی سلیمانی بکات تا هه‌نگاوه‌کان لێره‌ش به ئاراسته‌ی هه‌مان کرداری حیزب دابن که خۆشبه‌ختانه له ئاستی هه‌ره‌به‌رزدا به تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی جیهانی ده‌سکه‌وته‌کانی وه‌ک مانگ و خۆر به ئاسمانه‌وه دیاره و حاشاهه‌ڵنه‌گره و بووه‌ته جێی شانازی هه‌ر تاکیکی کورد و سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردستانی به‌رامبه‌ر به تیرۆریستان به دوای خۆیدا هێناوه. ئێستا که سێبه‌ری ڕێکه‌وتنه سیاسییه‌کانی نێوان حیزبه‌کان دیسانه‌وه به سه‌ر ئاسمانی ئه‌م دوو پارێزگایه‌دا ڕاکێشرا، پێشێل کردن و له به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی پارتی له سه‌رچی حیسابی بۆ ده‌کرێت؟
له ڕاستیدا سه‌رچاوه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر حکومه‌تێک بۆ ئاستی ڕه‌زامه‌ندی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه و له کوردستانی خۆمان که ناوچه به ناوچه له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری حیزبه‌کاندایه و بۆ ده‌نگه که‌مینه‌کان پلان و به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نییه، چاوه‌ڕوانکراوه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بگه‌نه لوتکه و هه‌ر بۆیه له دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه هێشتا هه‌موو پێداویستییه‌کانمان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانه‌وه هاورده ده‌کرێن و وامان لێهاتووه که وڵاتانی دراوسێی وه‌ک ئێران و تورکیا له سه‌ر بازاڕه‌کانی کوردستان بوونه‌ته ڕکابه‌رێکی یه‌کترین و ئێمه‌ش خۆمان هه‌ڵده‌کێشین و شانازی پێوه ده‌که‌ین. ئێوه که دروشمی حکومه‌تی بنکەفراوانی نیشتمانیتان دا، ئێوه که هه‌رده‌م باسی یه‌کڕیزی نیشتمانی ده‌که‌ن، ئێوه که به‌رده‌وام باسی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌که‌ن، با ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان به‌م دوو پارێزگایه بدایه که که‌سانی کارامه و لێهاتوو و پسپۆڕ به دوور له ململانێ حیزبییه‌کان، که‌رتی خزمه‌تگوزارییان به ئه‌ستۆ بگرتایه و چیتر ئه‌م خه‌ڵکه له چاوه‌ڕوانی کاره‌بای 24 کاتژمێری، سوته‌مه‌نی زستان، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ گه‌نجان و پێشکه‌وتووکردنی کۆمه‌ڵگاکه‌یان نه‌بن. به پێویستیشی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم که وڵات به چه‌ند تاوه‌ر و هۆتێل و مۆڵێک ئاوه‌دان نابێت و ئه‌و وێنه بریقه‌دارانه‌ی که له میدیاکانه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه، پیشان ده‌ری ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه نین و ئه‌و کاته‌ی ده‌توانین که بڵێین وڵاتمان ئاوه‌دانه که ئابورییه‌کی به‌هێز به دوور له کاریگه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له کوردستان جێگیر بکرێت و ئیدی بۆ بوتڵه غازێک ناچار نه‌بین چه‌ند کاتژمێر له سه‌ره‌دا بمێنێنه‌وه. ئه‌وه‌مان بۆ نه‌کرا که به که‌سانی پسپۆڕ و بێ لایه‌ن که‌رتی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌وتوو بکه‌ین، لانی که‌م به به‌شداری هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو پارێزگایه‌تان دابه‌ش بکردایه تا ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر ببوایه و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان نه‌بنه هۆی به فیڕۆدانی چه‌ن ساڵێکی دیکه و زه‌ره‌رمه‌ندبوونی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی که هه‌ر ئه‌وان خاوه‌ن و به‌رگریکاری ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانه‌که‌ی خۆیانن.
بمێنین تا کارێک بکه‌ین، نه‌ک کارێک بکه‌ین تا بمێنین
5/12/2014