د.پشکۆ ئاغجەلەری
(ئالا، العلم، flag) لە رووی زمانەوانیەوە شتێكە هەلدەدرێت بە مەبەستی رێنمویی كردن نەشارەزایان یاخود ناساندن، ئەوەی لە تەنیشت ریگاكان دادەنرێت بۆ رێنوێنیكردن لەسەر زەوی یاخود لەسەر شاخ، ئالا ئەوەیە كە جەنگاوەرو سەربازەكان لەسەری كۆدەبنەوە یاخود ئەوەیە كە بەسەر رمەكانەوە دادەنرێت، لەو ناوانەی بە ئالا وتراوە زۆرن وەك ( دەرفش "ئالایەكی مەزن بووە" ، بەند، بەیرق، سنجق، الرایە، بەیداخ، بەیداغ،بێراق و ...تاد...). ناساندنەكان بۆ ئالا جۆراوجۆرو زۆرن بەپێی سەردەمەكانیش دەگۆرێن، (ابن منڤور) لە پەرتوكی (لسان العرب) لە ناساندنی ئالادا نووسیوێتی: (ئالا ئەوەیە كە لەسەر رمەكان هەلدەدرێت)، هەروەها لە بابەتی ( حكم الرایه و اللوائ)دا دەلێت:(( ئالا ئەو شتەیە كە كۆمەلێك سەرباز لەسەری كۆدەبنەوەو وەكو نیشانەیەك هەلیدەدەن)). لە فەرهەنگی كوردیشدا ئالا پاچەیەك قوماشە وهەرچیەك و هەرچۆنێك و هەرچەندێك بێت، یاخود كەولێك بووە بەسەری رم و نێزەوە دەكراو شێوەی گیاندار یان شتێكی تری لەسەر دەنەخشێندرا، لە سەردەمانی كۆندا نیشانەی هیزو لەشكرو ئۆردوی جیا جیا بووەو هەر لەشكرێك لە كاتی جەنگدا ئالای دوژمنەكەی بگرتایە یاخود بیخستایەتە سەر زەوی ئەوە مانای سەركەوتنی بوو. لە چەرخی نۆزدەهەمیش بەدواوە ئالا بووە نیشانەی سەربەخۆیی گەل و نەتەوەكان، شێوەكەشی رەنگاو رەنگ بووەو كە نەخشی ئەو نەتەوەییەی دەرخستووە.
سەبارەت بە ئالای ئێستەی كوردستانیش بیرورای جیاواز هەیە، بەشێك لە مێژوونووس و ڤەكۆلەران نوسیویانە: (( بەپێی ئەو سەرچاوانەی لە بەر دەستدان ، یەكەمجار " كۆمەلەی هاوبەندی كۆمەلایەتی - جمعیه الرابگه اڵجتماعیه" لە باكووری كوردستان و لە دوای شەری یەكەمی جیهانی ئەو ئالایەیی هەلكردووە و بریاری داوە ئالای كوردستانی سێ رەنگ دابنێ، لای سەرەوەی لاكێشەیەكی رەنگ سوور، لە ناوەراستیدا تەختەیەكی سپی كە خۆرێكی زەردی پرشنگداری تێدایە، لا خوارەوەشی لاكێشەیەكی رەنك سەوزە)). بەشێك لە سەرچاوەكانی تر ئاماژە بەوە دەكەن ئالای ئێستا ئالاكەی كۆماری كوردستانە، كە ئەویش هەر هەمان ئەو شێوە ئالایەی پێشوبووە بە كەمێك دەسكارییەوە، كە لەسالی ١٩١٩ دا لەلایەن ( كۆمەلەیا رێكخستنا جڤاكی كوردستان) دروستكراوە. سەرەرایی ئەمانەش توێژەرێكی تر ئاماژە بەوە دەكات، ئەو ئالایەیی لە كۆماری كوردستان هەلكراوە هەمان ئالای ( جمعیت تشكیلات اجتماعی) كوردی بووە كە لە سالی ١٩١٩ لە ئەستەنبوول دامەزراوە. زنار سلۆپی "قەدری جەمال پاشا" لە بیرەوەریەكانیدا ئاماژەی بە ئالای سێ رەنگی كوردستان كردووەو نووسیوێتی: (( كۆمەلەی هاوبەندی كۆمەلایەتی ئالای سێ رەنگی كوردستانی داناوە، لەسەرەوە تەختەیەكی سوور، لە ناوەراستیدا تەختەیەكی سپییە كە رۆژێكی پرشنگدار لە ناویدا هەیە، تەختەی خوارەوەشی سەوزە)). ( د. جەمال نەبەز)یش لەسەر زاری "د.كامەران بەدرخان" ەوە وتویەتی ئەم ئالایە لەسەروبەندی بلاوكردنەوەی پەیمانی "سێڤر - ١٩٢٠" لای جەنەرال شەری پاشا بووە. بۆچوونێكی دیكەش پێیی وایە ئەم ئالایە كاری هاوبەشیی نێوان ( رەمزی نافع و میولەری ئەلمانیە) كە لەسالانی شەری دووەمی جیهانیدا نەخشەیان كێشاوە. ئەمانەو چەند بۆچوونێكی دیكەش هەن سەبارەت بە ئالای كوردستان، بەلام راسترین بۆچونیان ئەو بۆچوونەیە كە سەرەتاكەی دەبەنەوە بۆ ( جمعیت تشكیلات اجتماعی) كوردی سالی ١٩١٩... رەنگەكانیشی مانای تایبەتی خۆی هەیە:
یەكەم// رەنگی سوور: بە واتای (شۆرش، خوێنی شەهیدان، ئازایی، هێز، یەكسانی).
دووەم// رەنگی سپی: بە واتای (ئاشتی، ئارامی، ئاگربەست).
سێیەم// رەنگی سەوز: بە واتای (سەوزایی كوردستان، ئاوەدانی، كشتوكال، پاراستنی ولات). هەرچی رەنگەزەردەكەشە ئەوا هیمایە بۆ خۆر و رووناكی و ووریای و درەشانەوە.
بە شێوەیەكی گشتی ئالای سێ رەنگی ئێستای هەریمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك ئالای كوردستان و هەرێم ناسێندراوەو هەلدەكرێت لە كاتی بۆنەی فەرمی و گشتەیكاندا، بەلام ئەم ئالایە یەشتا كۆدەنگیەكی گشتی لەسەر نیە لە ئاست كوردستانی گەورەدا، بۆیە پێویستە بۆ دروستبوونی كۆدەنگی و یەكلاكردنوەی ئالای كوردستان گونگرەیەك ببەسترێت بە شێوەیەكی گشتی ئالای كوردستان دانرێت و هەموو بەشەكانی كوردستان گەواهی لەسەر بدەن. چونكە لەم سەردەمەدا ئالا بووەتە پێداویستەیەكی هەموو دەولەت و نەتەوەو گەلێك، كە وەكو هیما و نیشانەیەك بەرزی دەكەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە دەولەت و نەتەوەو گەلەكانی دی جیابكەنەوەو ئالاش هێمای خاكی نیشتمان و نەتەوەو گەلەكانە، بەها و نرخی لای هەموو هاولاتیەكی دونیا زۆر زۆر گەورەیە....
د.پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری...!!
تێبینی// بۆ نوسینی ئەم بابەتە سود لە پەرتوكی (مێژووی ئالای كورد و كوردستان) وەرگیراوە.....
16/12/2014