پاش دوو ساڵ گفتوگۆ لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و توركیا، مانگی رابردوو هەردوولا گەیشتنە رێككەوتن لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵ و هاوكارییەكانیان لە شەڕی دژ بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش). بەپێی رێككەوتنەكە ئەنقەرە رێگە بە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دەدات بنكەی ئاسمانیی ئەنجەرلیك و بنكە سەربازییەكانی دیكەی بەكاربهێنێ، لەبەرامبەردا واشنتن رازی بێت بە دروستكردنی ''پشتێنەیەكی ئەمنی'' لە باكووری سووریا، كە ماوەیەكی دوور و درێژە ئەنقەرە هەوڵی بۆ دەدات. هەرچەندە هێشتا وردەكارییەكانی چۆنیەتی دروستكردنی ئەو "پشتێنە ئەمنییە" لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن ئاشكرا نییە، بەڵام هەندێك لە شرۆڤەكاران پێیانوایە مەبەستی توركیا لەپشت ئەو هەنگاوە بۆ دڵنیابوونە لە جیاكردنەوەی سێ كانتۆنە كوردییە راگەیەندراوەكەی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن پەیەدەوە.
ئاسۆ قادر
بەردەوامبوونی بارزانی لە سەرۆكایەتییكردنی هەرێم پێویستییەكی هەنووكەییە و كوردستان لە قەیران و هەڕەشەكان دەپارێزێت و سەقامگیریی سیاسیی ناوخۆیی دەهێنێتە ئاراوە. یەكلایینەبوونەوەی پرسی دەستوور و میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك سەرچاوەی سەرەكیی ئەم قەیرانەیە. بەڵام یەكلایینەبوونی ئەم پرسە نابێ ببێتە هۆی ئەوەی كوردستان بچێتە نێو قۆناغی بۆشاییەوە. كوردستان پێویستی بە فەترەیەكی ئینتیقالییە بۆ ئەوەی كۆی پرسەكان بە سازان چارەسەر بكرێت و ڕووبەڕووی هەڕەشە دەرەكییەكانیش ببێتەوە. لەم قۆناغەدا بارزانی باشترین كەسە سەركردایەتیی ئەم قۆناغە بكات. هۆكارەكانیشی بریتین لە:
بارزانی خاوەنی پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستانە؛ لە چەند ساڵی رابردووەوە هەموو هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی و عەرەبی و ناوچەیی بۆ ئەوەی دەرگاکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان واڵا بکات و رەزامەنديی ئەو وڵاتانە بەدەست بهێنێت، خستووەتە گەرِ. ئێستا باسكردنی سەربەخۆیی لە
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان
مارتین سلیگمان لە کتێبی “فێربوونی گەشبینی” لەسەر ژیان رامان دەھێنێ، ژیانێکی تایبەت پڕ لە ھیواو و دوورکەوتنەوە لە نائومێدی، ژیانێک ھەموو ساتێک تێیدا بەشدار بین. لە سێ بەشی ئەم کتێبەدا فێر دەبین کە چۆن لە دوو رێگاوە بڕوانینە ژیان. یەکەم رێگای بوون بە مرۆڤی گەشبین و دووم چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی نەھامەتییەکان. لەم کتێبەوە فێری ئەوە دەبین کە چۆن ببینە کەسێک، یارمەتیی کەسمان نەوێ و خۆمان بژێنێ. لەسەر ئەوە رات دەھێنێ کە بەردەوام لەنێو دەریای ژیاندا، ھەست بە کاری گەڕان و پشکنین و مامەڵە لەگەڵ رەشبینیەکانی خۆت بکەی، چۆن بتوانی بیر بکەیتەوە و بژیت، لە کارەکانتدا سەرکەوتوو بیت. بتوانی لەگەڵ منداڵ و ھاوسەری ژیانت ھەڵکەیت، لەم کتێبەدا ھەوڵێکی بێ‌وچان ھەیە تا مرۆڤ لەسەر ئەوە رابھێنرێ کە لە رێگای چالاکییەکانی رۆژانەوە مامەڵە لەگەڵ دیاردەکان بکات، وەک بەکارھێنانی قوتابخانە و وەرزش لە نێزیکبوونەوە لە بوارەکانی شادمانی و خۆشی. ھەروەھا سوودوەرگرتن لە شێوەکانی پارێزگاریکردن لە تەندروستی و سەرکەوتن بەسەر گرفت و خەمەکاندا. سلیگمان پێی وایە لە رووی کردارەوە سێ جۆر مەبەست ھەیە
كەيوان ئازاد
٦٧ ساڵ لەمەوبەر، شاعیری نەتەوەیی کورد (یونس دڵدار) بە نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد. ئەو بەر (٦٢) ساڵ ئەو ھۆنراوە نیشتمانی و نەتەوەییەی ھۆنییەوە، کە دواتر بووە سروودی نەتەوەیی کورد و تا ئێمڕۆ و بگرە بۆ سەدان ساڵی ئایندە لە بیر و ئەندێشە و ورەی ھەر کوردێکی دڵسۆزدا دەزرنگێتەوە. ئەو ھۆنراوەیەی نزیک بە نیو سەدەیە بووەتە مارشی نیشتمانیی کورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازەکەی، بۆیە گەورەیی ئەو ھۆنەرە لاو و بەرزەی کورد لەوەدا بووە، کە بە دێڕە ھۆنراوەیەک لەو سروودە نەتەوەییەدا، مێژووییەکی گەورەی بۆ تۆمار کردووین، کاتێک گوتوویەتی:
’’ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخسورەوین
دینمان ئایینمانە نیشتمان
مەبەستی ئەم ھۆنەرە و ئەم گۆشەیەی ئێمە لەم ھەفتەیەدا، ھەردوو چەمکی (میدیا و کەیخوسرەو)ە. یەکەمیان (میدیا) یان بە واتایەکی تر (ماد) ناوی ئەو خاک و
د. ساقی بارزانی
لە کاتێکدا قەیرانگەلێکی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی گیرۆدەی ئەم گەل و نیشتمانە بوونە و لایەنەکان ناکۆکن لە سەر ڕەنگڕێژی داهاتووی ئەم گەلە، تەنگژەیەکی مەزنتر کە بەرۆکی ئەم حکومەتە بەر نادات، سەرۆکایەتیی هەرێمە و سەرجەم کەسایەتیی و لایەنە سیاسیەکانی بە خۆی سەرقاڵ کردووە. هەڵبەت لەم ساتەوەختە هەستیارە، کورسیی سەرۆکی هەرێم جێی بایەخە، چۆنکە سەرپشکە لە داتاشینی چارەنوسی ئەم گەلە و چارەسەری پرسە هەنووکەییەکان و یەکخستنی ماڵی کورد. بۆیە چارەنووسی ئەم گەل و نیشتمانە پەیوەستە بە بژارێکی لۆجیکی بە دوور لە دەمارگرژیی و دەستنیشانکردنی سەرۆکایەتییەکی بوێر و بڕیاردەر و خاوەن ئەزموون.
کیشمەکەشی سیاسی ئێستا بەرهەمی مێژووی خەباتیی سیاسیی گەلی کوردە و لە دێرزەمانەوە خۆی ئاخنیوەتەوە ناو پانۆرامای حیزبیی و هزریی ئەم ووڵاتە. بە درێژایی مێژووی سیاسیی گەلی کورد کورسیی و دەستەڵات بوونەتە هۆکاری چێ‌کردنی کێبڕکێی سیاسیی وهەندێ جاریش خیانەت و لێکترازان و تا کارەساتی شەڕی ناوخۆ بێ ڕەچاوکردنی
ئاكۆ محەممەد
نەهرۆ زاگرۆس
چاوه‌ڕوانی چی ده‌كرێت له‌ودیوی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟ چی له‌و گۆڕانكارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاییه ڕامیارییانه‌ی له گۆڕه‌پانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا ڕوو ده‌ده‌ن، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ململانێیه‌ی له‌ناو ماڵی كورد له باشووری كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ناكرێت ترسی له‌ده‌ستدانی (ئه‌زموونی هه‌رێم)مان نه‌بێت. ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان و ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، زۆر جیاوازتره له دۆخی ده ساڵی ڕابردوو. له ده‌ساڵی ڕابردوودا نه ڕه‌وشی توركیا ئاوا نائارام بوو، نه ئێران له قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا. نه مه‌ترسیی (داعش) و تیرۆر به‌و گوڕوتینه‌وه له‌سه‌رمان بوو. له ده ساڵی ڕابردوودا، پێگه و ده‌سه‌ڵاتی كورد تا ده‌هات پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بوو له گۆڕه‌پانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك دوو هه‌نگاو بمێنێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. به‌ڵام دواتر زۆر به‌خێرایی هاوكێشه‌كان گۆڕان. به‌تایبه‌تی له دوای گفتوگۆیه‌كانی پرسی ئێران و ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها كێشه‌ی سیاسیی توركیا و
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆنه‌پارێز ڕێگره لهوهكه سیسته‌می سیاسیی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ردا بێ و كۆمه‌ڵگا هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش خۆی له هێزی بنه‌ماڵه، فاشیزمی سیاسیی، ڕه‌گه‌زیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێته‌وه. هه‌ركام له‌م دیاردانه‌ش پشتئه‌ستوورن به هێزی جه‌ماوه‌ریی و ده‌ماره‌كانی له‌نێو كۆمه‌ڵ خوێن ده‌درێن و ڕیشكی له كۆمه‌ڵگاوه وزه وه‌رده‌گرێت و هه‌ركام له‌و پڕۆسانه‌ش خاوه‌ن تیئۆری و فه‌لسه‌فه‌ی تاییبه‌ت به خۆیه‌تی، كه له ئاره‌سته‌كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت. ئاریتما موحه‌ممه‌دی
كردنه‌وه‌ی جۆگه‌ی دیموكراسی و دابه‌زاندنی كولتووری دیموكراتی بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و به‌تاییبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئه‌زموونی كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێپه‌ڕ نه‌كردووه گه‌لێك قورس و دژواره و به ئاسانی ئه‌و پڕۆسه جێگیر نابێت، چونكه له‌لایه‌ن سیسته‌می دیكتاتۆری و
شێرکۆ کرمانج
چەند رۆژێک پێش ئێستا کاک عەدنان عوسمان، ئەندامی لیژنەی پێداچوونەی دەستوری هەرێمی کوردستان، بابەتێکی بەناونیشانی " ئێمەو پرسی دین لە دەستوری كوردستاندا" لە سایتە کوردییەکان بڵاوکردوە. لەوێدا ئەو هەڵوێستەی لەسەر ڕۆڵی دین لە دەستورو ئەو گفتوگۆ‌و پێشنیازانەی کە ئێستا لەنێو لیژنەکەدا دەکرێن، کە هەندێکیان بە کۆدەنگی گەیشتون، کردوە. ئەگەری زۆر هەیە ئەو خاڵانە لە دەستورە هەمیشەییەکە جێگیربکرێن. ئەم بابەتە هەوڵدەدا ئیشکالییەتەکانی نێو ئەو ماددەو بڕگانە بخاتەڕوو کە لیژنەکە تا ئێستا کۆکن لەسەریان. لەسەرەتا واچاکە بڵێم کە هەر دەستورێک دژایەتی دین بکات ئەوە ئەو دەستورە نە دیموکراسی‌و نە مەدەنیو نە عەلمانییەو نە دەشبێت بە بنەمایەک بۆ پێکەوژیان. هەر دەستورێکیش دین بکات بە سەرچاوەی یاسادانان ئەوە ئەو دەستورە نە دیموکراسی‌و نە مەدەنیو نە عەلمانییەو نە دەشبێت بە بنەمایەک بۆ پێکەوژیان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا كە لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەڤانی باشووری كوردستان سازیكرد، باسی پرسە گرنگەكانی هەرێمی كوردستانی كرد وەك: پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سیستەمی حكومڕانی و دەستوور، شەڕی پەكەكە و توركیا و رۆڵی هەرێمی كوردستان لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی، قەیرانی دارایی، مووچە و فرۆشتی نەوت، شەڕی موسڵ، پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشەكانی دیكەی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكە دەكات.
داوامان نەکردووە، بۆ دووخولی دیکە بارزانی بمێنێتەوە
نێچیرڤان بارزانی: زۆر بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم، بەخێربێن کە بانگهێشتی ئێمەتان قبوڵکرد. دانیشتنی ئەمڕۆی ئێمە قسەکردنە لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان. ئەو شتانەی کە گەرمن لە هەرێمی کوردستان و قسەیان لەسەردەکرێت لە هەموو رووێکەوە.
عومەر چنگیانی
ماوەیەك پێش ئێستا لەسەر مشتومڕی نوێكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم، لای خۆم بابەتێكم گەڵاڵە كرد و خستمە سەر كاغەز و نیشانی خۆشەویستێكم دا، پێی وابوو بڵاوی نەكەمەوە و خۆم لە شەڕی شەڕخوازان بپارێزم، منیش ئەوكات بە گوێم كرد، بەڵام ئێستا بە ئەركی دەزانم دوای بژارێكی كەمی، بڵاوی بكەمەوە، گەرچی لەوكات زۆرتریش چاوەڕێی ئەوە دەكەم بكەومە بەر تەشەر و تانە و ڕەخنەی زۆر تەزێنەر و نابەجێ و بگرە جوێنیش! دیارە وەك ئەوانە وا دەزانن ئازادن چی بڵێن و چی بنووسن، منیش كەمێك ئازادم لەوەی دەینووسم و دەیڵێم. بەرلەوەی بچمە نێو باسەكەم، متمانەی تەواوم بەوە هەیە لەگەڵ ئەوەی كە باشترین مرۆڤ پێغەمبەرانی خوان، ئەگەر خوا نەیپاراستبن وەك هەر تاكێك چاوەڕوانی هەر تاوانێكیان لێ كراوە. بڕوای تەواویشم بەوە هەیە ئەو مرۆڤەی كاتێ كە لەدایك بوو و بانگی بە گوێدا درا و ناوی نرا «مەسعود» و هەر لە سەرەتای تەمەنیدا بوو بە پێشمەرگە و تا ئێستایش
بێرون عومەر فەتاح
… دەوڵەتی تورکیا مێژوویەکی دورودرێژی ھەیە لەشەڕو کوشتارو چەوساندنەوەو قەتڵوعامکردنی گەلی کورد لەمێژووی تورکیای نوێ‌دا نزیکە ی سەدساڵێک دەبێت و پاشخانی مێژوویی دەوڵەتی عوسمانیشی بخرێتە سەر لە و مێژوە درێژەدا ھەموو شێوازەکانی چەوساندنەوەوکۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و لەناوبردن تاقیکرایەوە لە پێناوی لەڕەگەوە دەرھێنانی بنج وبێخی نەتەوەیەک . گەرچی کوردستان وێرانکرا، ڕۆڵەکانی کوردستان قەتڵوعامکران ھاونیشتمانیەکانی ڕاگوێزران و ئاوارە و دەربەدەرکران . بەڵام گەلی کورد، نەتەوەو خاکی کورد زمان و جل وبەرگ و عادات و تەقالیدی کورد ھەر بە پیرۆزی مایەوە ھەر بە زیندوێتی و نەمری مایەوە . دە وڵەتی تورکیاش بە کۆن ونوێیەوە ھەمیشە لەباری نائاسایی (سیاسی و ئەمنی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ) بووە ھەمیشە لەژێرباری ھەژاری و بێ‌کاری و بێئیمکانیەتی دابووە . کەواتە دەبێت ئەزموون لەومێژووە پڕجەورو ستەمە وەربگرێت و سود لەگۆڕانکاریە خێراکانی دونیا‌و ناوچەکە وەربگرێت لە پێناوی ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتەکەی.
رەزا شوان
دوای ئەوەی کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد بە لێدانی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەرانبەر بەوەی کە بنکەی فرۆکەخانەی سەربازیی ئینجەرلیک لە بەردەم فرۆکەکانی ئەمریکادا واڵاکرایەوە .. بەمەش ئەمریکا لە ناسکترین قۆناغی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد دا .. ناپاکی و تاوانێکی تری بەرانبەر بە خواستەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدا .. ئەمەش سێیەمین جارە کە ئەمریکا لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا هاوکاری دەکات و یارمەتییان دەدات وپشتگیری سیاسی و لۆجستی و مەعنەوی پێشکەش بە داگیرکەرانی کوردستان دەکات .. ئەمریکا تا ئێستا بە فەرمی و بە سیاسەت پشتی ئێمەی کوردی نەگرتووە.. ئەمریکا بە پێیبەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار لەسەر ناسنامەی شۆڕش و راپەڕینی گەلان دەدات .. ئەمریکا رۆڵێکی گڵاوی هەبوو لە جوانەمەرگکردنی ( کۆماری کوردستان : ١٩٤٦) .. ئەمریکا نەخشەداڕێژی
بورهان شێخ ره‌ئوف
باراك حوسین ئۆباما له دایك بووی4/ ئاب /1961 چل و چواره‌مین سه‌رۆكی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه له 20/ینایری / 2009 ه‌وه یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه كه له ڕه‌گه‌زی ڕه‌ش پێست و ئه‌فریقیه بچێته ناو كۆشكی سپیه‌وه به دروشمی گۆرانه‌وه كه هه‌ر به‌ڕاستی توانی گۆڕانی گه‌وره‌ش ئه‌نجام بدات و ببیته ئیلهام بۆ زۆر بزوتنه‌وه ی تر به‌و ناوه‌وه له‌هه‌ندێ شوێنی تریش له‌وانه هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ش دوای خه‌بات و تێكۆشانێكی زۆری ڕه‌ش پێستان هات له ئه‌مریكا له پێناوی یه‌كسانی و به‌رابه‌ری له نێوان هه‌موو ڕه‌نگ و ئتنیكه جیاوازهكاند كه ڕه‌ش پێست له‌و وڵاته‌دا وه‌كو هاووڵاتی پله دوو ته‌ماشا ده‌كرا بۆیه كاتێك كه ئۆباما وه‌كو سه‌رۆك ده‌ست به‌كاربوو له ئاهه‌نگه‌كه‌دا زۆریك له‌و چالاكوانانه له خۆشیا گریان كه به‌رهه‌می خه‌باته‌كه‌یان چنیه‌وه ڕه‌ش وسپی پێست یه‌كسانبوون له مافه‌كاندا لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان وه‌رگرت . بۆیه هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵی فهرمانڕهواییهكهدا خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرت له پێناو هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له پێناو به‌هێزكردنی دبلۆماسیه‌تی نێو
مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە
كورت ناجڵ و ئارینا مورادی
مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە لە هەڤپەیڤینێكدا بۆ بەشی ئینگلیزیی دیجیتاڵ پۆرتاڵی رووداو، باسی پلانی گرتنەوەی مووسڵ، ورەی پێشمەرگە بەرامبەر چەكدارانی داعش دەكات و دەڵێت بەشی هەرە زۆری ئەو شوێنانەی كوردستان كە داعش پێشتر داگیری كردبوون، لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراونەتەوە. سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵیش دەڵێت ئێستا لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانان خەریكی دانانی پلانن. دەشڵێت "بەدڵنیاییەوە پێشمەرگە بەشداری شەڕی ئازادكردنی مووسڵ دەكات".
رووداو: چۆن بەراوردی شەڕی ئێستای دژ بە داعش دەكەی لەگەڵ ئەو كاتەی كە دەستی پێكرد؟
مستەفا سەید قادر: بارودۆخی شەڕەكە زۆر باشترە لە جاران. پێشمەرگە زۆربەی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵ كردووەتەوە كە لە دەستی داعشدا بوون. دەتوانم بڵێم ئێستا 95%ی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدان.