نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا كە لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەڤانی باشووری كوردستان سازیكرد، باسی پرسە گرنگەكانی هەرێمی كوردستانی كرد وەك: پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سیستەمی حكومڕانی و دەستوور، شەڕی پەكەكە و توركیا و رۆڵی هەرێمی كوردستان لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی، قەیرانی دارایی، مووچە و فرۆشتی نەوت، شەڕی موسڵ، پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشەكانی دیكەی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكە دەكات.
داوامان نەکردووە، بۆ دووخولی دیکە بارزانی بمێنێتەوە
نێچیرڤان بارزانی: زۆر بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم، بەخێربێن کە بانگهێشتی ئێمەتان قبوڵکرد. دانیشتنی ئەمڕۆی ئێمە قسەکردنە لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان. ئەو شتانەی کە گەرمن لە هەرێمی کوردستان و قسەیان لەسەردەکرێت لە هەموو رووێکەوە. چ بابەتی سەرۆکی هەرێمی كوردستان، مەسەلەی خزمەتگوزاری، مەسەلەی نەوت، یان هەر شتێک کە ئێوە دەتانەوێت پرسیاری لەبارەوە بکەن. ئەوە بەندە لە خزمەتدام و زۆر بەخێربێن، سەرچاو.
پرسیار: کاک نێچیرڤان، ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر قسە لەسەر دوو قەیران دەکرێت. قەیرانی سەرۆکایەتی، دوو قەیرانەکانی ناوخۆ لە ئاو و کارەبا و مووچە، ئەگەر لە قەیرانی سەرۆکی هەرێمەوە دەستپێبکەم، ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێزتان قسەی لەسەر دەکەن،
بە بۆچوونی ئێمە وەکو پارتی پێویستناکات کێشەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دروستبکەین
مەسەلەی سازانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەڵام سازان لەسەر چی دەکرێت کە ئێوە بڕیارتانداوە کە دەبێت جەنابی مەسعود بارزانی بۆ دوو خولی دیکە ببێتەوە سەرۆک، کە بەپێی یاسای ژمارە 19ی حوزەیرانی 2013 کە پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی ئیمزای کردووە، ناتوانرێت درێژبکرێتەوە، ئەمە حاڵەتێکی نایاسایی دروست ناکا، وە بەپێی یاسای ژمارە 1 ی 2005 بارزانی دوو خولی خۆی تەواوکردووە، ئەمە بەجۆرێک لە جۆرەکان سازان لەسەر چی دەکەن کە پێشتر بڕیارتان داوە بارزانی دەبێت بۆ دوو خولی دیکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت، لەکاتێکدا هێزەکانی دیکە، یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزوتنەوەی ئیسلامی، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی داوادەکەن لە تونێلی یاسایی خۆیەوە تێپەڕبێت کە پەرلەمانی کوردستانە، بۆچی ئێوە ناتانەوێت لە پەرلەمانەوە چارەسەربکرێت؟ ئەگەرچی پرسەکە سیاسی بێ بەڵام دواجار هەر بە یاسایی چارەسەردەکرێت. دەربارەی نەبوونی ئاو، ئەم هەموو قەیرانە چی دەگەیێنێت؟ ئەمە شکستی کابینەی هەشتەمەی حکومەت نییە؟ ئەگەر کارەبا نەبێ، ئاو نەبێ مووچە نەبێ، حکومەتی هەرێمی كوردستان شکستی نەهێناوە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان؟ بەهۆی سیاسەتی نەوتی هەرێمەوە بودجەی هەرێم بڕا لەلایەن بەغدادوە. ئێستاش کە هەرێمی کوردستان بەسەربەخۆیی نەوت هەناردە دەکات، مووچە نییە، ئەمە شکستی سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان نیە؟ بۆچی بەم دۆخە گەشت؟
لە 23 ی حوزەیران داوام لە سەرۆکی حیزبەکان کرد، ئەو کارە دوابخەن
نێچێرڤان بارزانی: من لەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکەم، جارێ ئێمە داوامان نەکردووە بۆ دوو خولی دی بارزانی وەک سەرۆک بمێنێتەوە، بەڵكو داوامان کردووە ئەم دوو ساڵە تا کۆتایی خولەکە تەکمیلە بکرێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر تایبەتدا تێدەپەڕێت. هەزار و 100 کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ داعشدا هەیە. زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەمان هەیە. بەبۆچوونی ئێمە وەکو پارتی، ئەم دەستوورە بۆ یەک كەس نییە. ئەمڕۆ مەسعود بارزانییە، سبەی ئەو نییە. ئەمڕۆ ئەو سەرۆکە، سبەی ئەو سەرۆک نییە. ئەمڕۆ پارتی هەیە، سبەی نابێ. حیزبەکان دەڕۆن، بەڵام ئەم خاکە دەمێنێتەوە.
ئێمە لە روانگەی شەخسییەوە سەیری ئەم بابەتە ناکەین، بەڵکو لە روانگەی پێویستی ئێستای کوردستان سەیری ئەم بابەتە دەکەین. ئایا لەکاتێکدا ئەم هەموو کێشەمان هەیە، پێویستدەکات ئەمەش بخەینە سەری؟
لە 2005 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان هەڵبژێردرا
جەنابی سەرۆکی هەرێم لە رۆژی یەکەمەوە پێش دوو ساڵ، داوای لە پەرلەمان کردووە کە دانیشن و حەلێک بدۆزنەوە. ئەو ویستی لە ماوەی ساڵێکدا نەک دوو ساڵ، سازان بکرێت و تەوافوق بکرێت لەسەر ئەم پرسە. تەنانەت گوتی کە ئەو ئامادەیە ئەو ئەمانەتە تەسلیمی هەر کەسێك بکات کە ئەم مەسئولیەتە وەربگرێت. ئەو ئەم نامەی لە 2013 دا نووسیوە و لەڕووی یاساییەوە ئەوەی لەسەر شانیەتی جێبەجێی کردووە.
موشکیلەکە لەکوێیە؟ ئێمە سەرەتای ئەم بارودۆخەی کوردستانمان بە سازان کردووە، بە سازان حوکومەتمان داناوە ئەگەر نا سەرۆکی پەرلەمان لە فڵان حیزب و حکومەت لە فڵان حیزب نەدەبوو، بەڵام بە تەوافوق رازیبووین لە دابەشكردنی پۆستەکان.
ئەوەی ئێمە لێی نیگەرانین، ئەوەی لە 23ی حوزەیران روویدا بنەمای تەوافوقی تێکدا لەم وڵاتەدا. کێشەکە لەوەوە دەستپێدەکات کە 23 ی حوزەیران بووە هەوڵێک بۆ فەرزی ئیرادە. ئەو رۆژە، لە 23 ی حوزەیران، بەر لەوە حیزبەکان پرۆژەکان تەقدیم کەن، چەند سەعاتێک لەگەڵ مەسئولینی ئەو
ئەوانەی ئێستا داوادەکەن سەرۆک لە نێو پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هەمان ئەوانە بوون کە داوایانکرد لەدەرەوەی پەرلەمان سەرۆک هەڵبژێردرێت
حیزبانە قسەمکرد تا کەمێک تەئجیلی بکەن بۆئەوەی بتوانین قسە و گفتوگۆی لێ بکەین. گوتم ئەوەی ئێوە دەیکەن فەرزی ئیرادەیە و لەم وڵاتە حیزب بچووک بێ یان گەورە، فەرزی ئیرادە قبوڵ ناکات. باسەکە باسی پارتی نییە، حیزب چەند بچووک بێ، بەوە رازی نییە.
پرسیار: بەڵام دەگوترێت پارتی دەیەوێت ئیرادەی خۆی فەرز بکات. پارتی یەک لایەنە و ئەوانی دیکە چوار لایەنن؟
نێچیرڤان بارزانی: مەسەلە چوار حیزب و یەک حیزب نییە، دەبوو مەجال بە حیوار بدرێت. بڕوانن، زۆرجار لە بەغداد ئەم جۆرە کێشانە لەناو هێزە سیاسییەکان دروستدەبن، بەڵام کێشەکان نابرێنە نێو پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمان بە تەوافوق چارەسەردەکرێن. تەنانەت ئێمە وەک کورد کە زۆر کورسیمان نییە لەوێ، پێمان دەڵێن وەرنە دەرەوەی پەرلەمان تا بگەین بە رێکكەوتنێک. ئێمە دەمانتوانی بگەین بە رێکكەوتنێک و شتێکی ئاسان بوو، چونکە شتێکی وا گەورە رووینەدابوو هەتا ئەوان لە 23 ی حوزەیران ئەوە بکەن.
ئێمە سازشمان کرد لەوەی دەستوور بخەینە ریفراندۆمەوە، پێمان باشبوو بە سازان پرسی دەستوور چارەسەربکرێت
شەڕەکە لەسەر چییە؟ ئایا شەڕەکە ئەوەیە ئەم سیستەمە پەرلەمانی بێ یان سەرۆکایەتی؟ ئەگەر ئەوەیە دەمانتوانی بە هێمنانە دانیشین و چارەسەری بکەین. من ئێستاش دەڵێم سیستەمی کوردستان سیستەمێکی سەرۆکایەتی نییە. لە هەموو وڵاتان، سەرۆک ئەگەر سێ دەسەڵاتی نەبوو، ناتوانێین ئەو دەسەڵاتە بە سەرۆکایەتی ناوبهێنین. سەرۆکایەتیی هەرێم ناتوانێت ڤیتۆی هیچ یاسایەک بکات. سەرۆکایەتیی هەرێم ناتوانێت هێز بنێرێتە دەرەوەی هەرێم بەبێ رەزامەندی پەرلەمان، هەروەها سەرۆكی هەرێم ناتوانێت پەرلەمان هەڵبووەشینێتەوە.
ساڵی 2009 یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان هەموارکرایەوە و دەسەڵاتەکانی سەرۆكیش كەمكرانەوە، بەڵام چونکە عیلاقەکە تەبیعی بوو، زۆر بەئاسانی لە پەرلەمان رۆشت و،دەسەڵاتەکانیشی کەمکرانەوە و بێ موشکیلەش رۆشت. کێشە سیستەم نییە، کێشە ئەوە نییە سیستەم پەرلەمانییە یان سەرۆکایەتییە، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە ئەوەی لە 23 ی حوزەیران روویدا، فەرزکردنی ئیرادەبوو.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ باکوور و رۆژئاوای کوردستان خراپ نییە
پرسیار: بەڵام ئەوەی لە پەرلەمان روویداوە، حاڵەتە ئاساییەکەیە، داواکراوە لە پارتیش پڕۆژەی یاسایی خۆی هەبێت بەڵام نیەتی، مەگەر دواجار نابێت هەر بڕواتەوە نێو پەرلەمان و لەوێ بڕیاری لێبدرێت؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی ئێمە داواماندەکرد ئەوەیە کە پێش پەسەندکردنی لەنێو پەرلەمان، حیزبەکان گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
پرسیار: بەڵام خۆ ئەوەتا لە دەرەوەی پەرلەمانیش کۆبوونەوە دەکرێت و ئەنجامی نییە. پارتیش ویستی خۆی دەسەپێنێت. ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەڵێت چوار لایەنەکە رازین بە تەواوکردنی ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن مەسعود بارزانییەوە، بەڵام بەو مەرجەی لە پەرلەمانەوە هەڵبژێرێت، بەڵام پارتی رازی نییە کە لە پەرلەمانەوە هەڵبژێرێت ؟
ئەوانەی بڕیاربەدەستی حیزبەکانن، لە نێو حکومەت و پەرلەماندا نین
نێچیرڤان بارزانی: با بچینە سەر ئەوە، خۆ لە 2005 هەڵبژاردن لەناو پەرلەمان کرا و سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژیردرا، خۆ ئەو کاتە هەر ئەوانە ئەنواعی مەقالەیان لەسەر سەرۆکی هەرێم نووسی و دەیانوت شەرعیەتت نییە، چونکە لە پەرلەمانەوە هەڵبژیردراوی و لەنێو خەڵکەوە هەڵنەبژێردراوی. کار گەیشتە ئەو حەدەی کە دەیانگوت تۆ سەرۆکی ئێمە نیت . سەرۆکی هەرێم ئەو کاتە داوایکرد مادەم ئێوە دەڵین شەرعیەتت نییە، با ئەمجارە بکەوێتە نێو خەڵک و بڕیاریدا بە دەنگدانی خەڵک بکرێت. مەبەستم ئەوەیە، سەرۆکی هەرێم هەرگیز کێشەی ئەوەی نەبووە کە لەکوێوە هەڵدەبژێردرێت.
ئێمە ئامادەین دابنیشین، بەڵام بۆ شەڕ نا. بۆ ئەوەنا ئیرادە لەسەر یەک فەرزبکەین و یەک بشکێنین. کاکە وەرن با دابنیشین. سەرۆکی هەرێم کام سەڵاحیاتی هەیە. واز لە مەسعود بارزانی بێنن. ئێستا ئەو سەرۆکە، سبەی سەرۆک نابێت.
یەکێتی کێشەی لەسەر دۆسیەی نەوت نەبووە
پرسیار: ئایا ویستی پارتی ئەوەیە کە ئەم دوو ساڵە بۆ مەسعود بارزانی تەکمیلە بکرێت؟
نێچیرڤان بارزانی:
بەڵێ.
پرسیار: باشە کەوابێت بۆچی کاک مەسعود خۆی نایەتە سەرخەت و ئەگەر ویستێکی هەبێت خۆی داوای بکات و بەڵین بدات کە چی دەکات و چی ناکات، بۆ بێدەنگە؟
ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی دەیکات ئەوپەڕی پەرۆشییە
نێچیرڤان بارزانی: با من جارێ یەکەم شت ئەوە بڵێم، دڵنیابە لەوەی ئێستا کە دەڵێین جەنابی کاک مەسعود دەبێت ئەم دەورە تەکمیلە بکات، ئەوە هەر کەسێ لە هەرلایەنێکی دیکە بووایە هەمان شتمان دەوت.
پرسیار : ئێ خۆ دەبێت بڵێت چی دەکات؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵی ئەو ئامادەیە بڵێت چی دەکات. با پێتان بڵێم، کاک مەسعود ئەوە نییە خۆی فەرز بکات و بڵی من سەرۆکی ئەم هەرێمەم. مەسڵەحەتی ئێستای کوردستان ئەوەیە، ئێمە لە شەڕداین و لە قەیرانداین، بۆیە دەمانەوێت ئەم دەورەیە تەکمیلە بکرێت بۆئەوەی خۆمان بۆ دواتر ئامادەبکەین. هەر لایەنە و بۆچوونی خۆی هەیە، ئەمە بۆچوونی ئێمەیە وەک پارتی و دەمانەوێ موناعقەشەی بکەین، بەڵام لە پەرلەمان نا.
سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی پارتی نییە
پرسیار: دانیشتنی زۆر کراوە و ئەنجام نەبووە ؟
نێچیرڤان بارزانی: لەسەر ئەم وەزعە هیچ دانیشتنێك نەکراوە، لەنێوان لایەنە سیاسییەکانیش قسە لەم بابەتە نەکراوە تا 23 ی حوزەیران.
پرسیار: ئیدی لە 23 ی حوزەیرانەوە تەوافوقی پەرلەمانی و سیاسی تێکچوو، ئایا تەوافوقی حوکمەتیش تێکچووە؟
نێچیرڤان بارزانی :ناڵێین بەتەواوی تیكچووە، دەڵێین ئەو بنەمایەی ئەم حکومەتەی لەسەر دامەزراوە ئێستا ئەوەی جاران نییە. کە کابینەی هەشتمان دانا ، گوتمان لە داڕشتنی سیاسەت و بڕیاردا پێکەوەدەبین. هەموو لایەنەکان، پێش ئەوەی بچمە نێو پەرلەمان، ئەمەیان دیوە. گوتمان هاوبەش دەبین لە بڕیار و جێبەجێکردن. لە 23 ی حوزەیراندا ئەمە نەما. 23 ی حوزەیران ئەو بنەمایەی تێکدا کە ئەم حکومەت و پەرلەمانەی لەسەر دامەزراوە.
هەموو ئەوکەسانەی لە نێو حکومەتدان ئاگاداری دۆسییەی نەوتن
پرسیار: چارەسەر چییە؟
نێچیرڤان بارزانی: چارەسەر ئەوەیە دەبێ هێزە سیاسییەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی سیاسی هەرێم کاربکەن و بەو دیدەوە چارەسەری کەن.
پرسیار: بەرلەوەی ئەم قەیرانە بەو ئاقارەدا بچێت، لیژنەی 21 کەسی نووسینەوەی رەشنووسی دەستوورتان دروستکرد، نەدەکرا ئەم بابەتانەش بەو لیژنەی دەستوورە بسپێردرایە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەو پڕۆژەی دەستوورە پێش ئەمە لە خولی پێشووی پەرلەمان بە 96 دەنگ بڕیاری لەسەردرا و بڕیاروابوو بخرێتە ریفراندۆم. ئێمە وەک پارتی تەنازولمان کرد بگەڕێتەوە هەتا سازانی لەسەر بکەین. لەبەر سازان ئەوەمان کرد و دەمانتوانی نەیکەین. گوتمان با تەوافوق تێکنەچێت و بنەمای کابینەی هەشت تێکنەچێت و تێکیشمان نەدا. تەنازولمان کرد لەو حەقە. لیژنەی 21 کەسیمان دانا بۆ دووبارە پێداچوونەوە بەو دەستوورە و ئەوەمان بە رەغبەتی خۆمان کرد و بۆ سازان کردمان. خیلافی ئێمە ئەوەیە کە دەکرا ئەو بابەتە نەبێتە بابەتی پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان لە دەرەوەی پەرلەمان دابنیشن و بە چارەسەرێک بگەیشتبان.
گەشبینم بەوەی لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن
پرسیار: بڕیاردرا دەستوور نەخرێتە ریفراندۆم، بەڵام لە بەرامبەریدا ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ دوو ساڵ درێژکرایەوە و یەکێتی گەورەترین قوربانیدا. بۆچی پێش 23 ی حوزەیران سەردانی حیزبەکانتان نەدەکرد و ئێستا کە خۆت باسی دەکەی ئەو قەیرانە دروستبووە، ئایا خەڵک دەبێت مەترسی دوو ئیدارەیی هەبێت؟ بەشێك لە لێپرسراوەکان قسەیەک دەخەنە ناوەوە و دەڵێن ئەگەر سەرۆک دانەنرێتەوە، ئەوا دوو ئیدارەیی دروستدەبێت، ئێستا کە خەڵکی کوردستان مووچەی نییە و ئاوی نییە و موعاناتی زۆرە، ژمارەیەک هاووڵاتی نیشتمان جێدێڵن و کۆچ دەکەن ؟
نێچیرڤان بارزانی: خۆی من عەرزم کردی کە جەنابی کاک مسعود ئەو نامەی نووسی بۆ پەرلمان و داوایکرد لایەنەکان کۆببنەوە. ئەو ئیشی خۆی کردووە. ئیشی قانوونی خۆی کردووە. دەبوو هێزە سیاسییەکان دانیشن و ئەوە بکەن. جەنابی سەرۆک پێش ئەوەی بچێتە ئەمریکا داوایکرد لایەنە سیاسییەکان پڕۆژە حازربکەن بۆئەوەی بزانین چۆن چارەی بکەین، بەڵام جوابی نەبوو. ئەوەی بەنیسبەت ئێمەوە وازحە ئەوەیە ئێمە قەتعەن فەرزی ئیرادە قبوڵ ناکەین. با ئەمە وەک تەهدید وەرنەگرین، عەرزم کردن هیچ لایەنێک گەورە بێ یان بچووک، فەرزکردنی ئیرادە قبووڵ ناکات.
ئاسایشی هەرێمی کوردستان پابەندە بە موسڵ
پرسیار :ئەی ئەگەر بەیاسا لە پەرلەمان ئەنجامبدرێت؟
نێچیرڤان بارزانی: دەبێ لایەنەکان رێکبکەون.
پرسیار: ئەگەر برایە پەرلەمان و بڕیاری لێدرا؟
نێچیر: واقیعێک هەیە، من دەڵێم چ شتێک لەم وڵاتە ئاوا رۆشتووە تا ئەمە ئاوا بڕوات؟ یەعنی شتێک بەدڵی ئێمە بێت بڵێین سازان و تەوافوق و فڵان شت بە دڵمان نەبێت. ئەم پێوەرە یان دەبێت بۆ هەمووی بێ یان نابێت تەنها بۆ یەک حاڵەت بێت.
کێشەی داعش و قەیرانی دارایی یەخەی گرتووین
پرسیار: لە 30 ی حویزەران لایەنەکانی دیکە هاتنە دەرەوە و هچیش نەبوو پۆستەکەی سەرۆکی هەرێم رەبتی بە تەوافقەوە نییە. کاک مەسعود دوو خولی تەواوکردووە و دووساڵیشی بۆ درێژکرایەوە، لە 10 ساڵی رابردوودا ئەو دەسکەوتانە چین کە وادەکات ئەگەر ئەو بڕوات زەرەر بێ، بەپێی مادەی یەکەمی یاسای سەرۆکایەتی ئەو کەسی یەکەمی راپەڕاندنە، بەڵام ئەم هەموو قەیرانە هەیە، بەپێی ماددەی دووەم ئەو کەسی بەرپرسی پەیوەندییەکانە، بەڵام پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان خراپن.
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی تۆ دەیڵێی ئەکبەر بێویژدانییە، لە مەسەلەی پەیوەندی قەتعەن وا نییە
پرسیار: پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و باکور خراپن.
سیستەمی هەرێمی کوردستان بۆ یەک کەس دانەنراوە
نێچیرڤان بارزانی: ئێ وانییە لەکوێ خراپە ؟ ئەمەت لەکوێ هێناوە. پەیوەندی ئێمە لەگەڵ رۆژئاوا و باکوور خراپ نسیە، دەکرێ خیلاف و جیاوزیمان لەسەر هەندێك شت هەبێ بەس خراپ نییە. کێ پرۆسەی چارەسەری لەنێوان تورکیا و پەکەکە بردە پێش؟ جەنابی سەرۆک بۆخۆی نەیکرد.
پرسیار: بەڵام ئێستا خوێنی هاووڵاتیانی کورد دەڕێژرێ ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەو رۆژەی پرۆسەی ئاشتی دەستیپێکرد بۆ ئەوە بوو کەس نەبێتە قوربانی. بۆ ئەوە بوو خوێن نەڕێژرێ، بۆ ئەوە بوو تفەنگەکان بێدەنگ بن.
دەربارەی پەیوەندی، پەیوەندی ئێمە ئەوەندە خراپ نییە . ئێستاش ئێمە گەورەترین یارمەتیدەری ئابوورین بۆ رۆژئاوا. خۆ ئەوە بە قسە نابێ، ئێمە گەورەترین یارمەتی ئیقتیسادی رۆژئاوا دەدەین لەسەر سنوورەکان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لەلایەنەکان کردوە سازان بکەن
جەنابت باسی ئەوە دەکەیت کە هێزی پێشمەرگە یەکنەخراوە، بەڵا ئایا ئەوە خەتای کاک مەسعودە؟ فەرموو ئەوە ئێستا وەزیر لە گۆڕانە. نامەی سەرۆکی هەرێمتان دیوە کە دەڵێت بە تەوافوق یەکی بخەنەوە. بەڵام ئەگەر بە تەوافوق نەبَیت بە زۆر فەرزناکرێت. ئەمە پرۆسەیەکی چاکسازییە دەبێت بەردەوامێت. ئێمە لە فەترەیەکی ئینتیقالیداین . بە دامەزراوەکردنی حوکومەت باس دەکەین، کام حیزب لێرە بە دامەزراوەکراوە تا حکومەت وابێت.
پرسیار: هەندێ کادیری پارتی باسی ئەوە دەکەن کە تەوافوق هەڵوەشاوەتەوە و تەنانەت گوێمان لە زیندووبوونەوەی دو ئیدارەیی دەبێت ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە نەبووین باسی دوو ئییدارەییمان کردووە، خەڵكی دیكە بووە و خەڵكی دی دەهۆڵ بۆ دوو ئیدارەیی لێدەدەن.
رەئی رەسمی پارتی نە لە فەیسبووک دەردەبڕێت، نە لە شوێنی تر. ئەم حیزبانە بوونەتە حیزبی فەیسبووک. ئەگەر چوار لایەنەکە مەسڵەحەتی
بارزانی لەرووی یاساییەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێهێناوە
نیشتمانیان دەوێت، ئەوە ئێمە فەرزکردنی ئیرادە قبوڵ ناکەین.
پرسیار: هەندێ یاسا هەبوون خەڵک و ئۆپۆزسیۆن دژی بوون، بەڵام تێپەڕین، بۆچی ئەو کاتە مەترسی نەبوو، ئێستا مەترسییە؟
نێچیرڤان بارزانی: با باسی لایەنەکان بکەین. رازینەبوون لە یاسای خۆپیشاندان، یاساکەمان تەعدیل کرد. رازینەبوون بە یاسای کۆمسیۆن، یاساکەمان تەعدیل نەکرد و جێبەجێمان نەکرد. ئێمە ئەوانەمان لە پێناوی تەوافوق و سازان کرد.
من عەرزم کردی، ئەگەر لە 2009 یاسای سەرۆکایەتی هەرێم تەعدیل کرا و دەسەڵاتەکانی کەمکرانەوە، سەرۆکی هەرێم قسەی نەبوو چونکە عەلاقەکە تەبیعی بوو. عەلاقەکە ئەوە نەبوو کە ئیرادەی خۆم فەرز دەکەم و دەتشکێنم . چونکە تەبیعی بوو، تێمانپەڕاند و دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم کەمکرایەوە.
بەسازان حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە
پرسیار: ئەگر بە زۆرینە کرا لە پەرلەمان چی دەبێت؟
نێچیرڤان بارزانی: کەواتە ئەم لایەنانە مەسڵەحەتی هەرێمیان ناوێت.
پرسیار: نەوشیروان موستەفا رایگەیاند کە ئەم چوار ساڵە چوار ساڵی ئارامی دەبێت، کەچی نەفەسی موعارەزەبوون لە کوردستان زاڵە، بۆچی؟
نێچیرڤان بارزانی: سەبەب زۆر وازحە. جارێ ئەوەی هەموو لایەک بە گۆڕانەوە، بە کاک نەوشیروانەوە باسیان کرد کە ئەم 4 ساڵە دەبێ چوار ساڵێ ئارامی بێت، بۆ ئەوەبوو پێکەوە ئیش بکەین. یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەم حکومەتە ئەوەیە کە ئەوانەی بڕیاریان بەدەستە لەنێو حکومەت نین و لەنێو پەرلەمان نین. لە دەرەوەی حکومەت و لە دەرەوەی پەرلەمانن و لە شوێنی ترن. ئەمە گەورەترین کێشەیە. لە هەموو دوونیا، ئەوانەی لەنێو حیزب
23 ی حوزەیران بنەمای تەوافوقی تێکدا
پۆستی باڵایان هەیە دەچنە حکومەت. بەڵام لەم هەرێمەی ئێمە ئەوانەی بڕیاریان بەدەستە لە پەرلەمان و حکومەت نین، بۆیە پابەندی بڕیاری پەرلەمان و حکومەت نابن. ئەمە گرفتێکی سەرەکییە. ئێمە حکومەتێکی هاوبەشمان هەیە و پێکەوە کاردەکەین. تەحەدا دەکەم بەبێ ئەوان شتێکمان کردبێت.
پرسیار : مەلەفی نەوت ؟
نێچیرڤان بارزانی: مەلەفی نەوتیش.
پرسیار: یەكێتی دەڵێت ئێمە ئاگامان لێ نییە ؟
نێچیرڤان بارزانی: سەیری قسەی یەکێتی بکە. کاک عیماد ئەحمەد جێگربووە، کاک قوباد جێگرە. فەرموون بزانن چی دەڵێن. قسەی کاک قوباد گرنگە، قسەی کاک عیماد گرنگە، چونکە ئەوان جێگری سەرۆکی حکومەت بوون. ئەمانە ئەو کەسانە بوون کە پێکەوە وەک سەرۆکی حکومەت پێکەوە کارمان کردووە. ئەگەر خەڵکانێک لە حیزبێک ئاگاداری ئەوە نەبن، ئەوە خەتای من نییە. دەبێت پرسیار لە نوێنەری خۆیان بکەن، ئەمە مەلەفی نەوتە
23 ی حوزەیران بوو بە فەرزی ئیرادە و ئیرادە شکاندن
ئێوە ئاگاداربوون یاخود نا.
پرسیار: هەندێک دەڵێن مەلەفی نەوت خەتای حکوومەتی هەرێمە و بڕیاری فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ موجازەفەیە ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەو قسەی کە باس لەوە دەکات کە خۆ بودجە دەهات و ئێمە دەستپێشخەر بووین لە فرۆشتنی نەوت و دەرفەتمان نەداوە، ئەوە قسەیەکی راست نییە. ئێمە لە ساڵی 2006 و 2007 ، بە وازحی تێگەیشتین کە ئەوەی لە بەغداد هەیە دەیەوێت ئێمە هەمیشە مەجبوور بین. بچینە بەغداد جا ئیتر بۆ دوو سەعات کارەباش بێت مەجبووری بەغداد بین.
ئیرادە فەرزکردن قبوڵناکرێت
من لەبیرم دێت بەبەرچاوی خۆمەوە، جەنابی مام جەلال ، جەنابی مام جەلال تەلەفۆنی دەکرد بۆ شەهرستانی و لێیدەپاڕایەوە، تەلەفۆنی دەکرد بۆ وەزیری کارەبا و لێیدەپاڕایەوە دوو سەعات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان زیادبکرێت.
ئەوەی ئێمە دەیکەین دەستوورییە. بەپێی ئەم دەستوورە، هەندێک ماف بە ئێمە دراوە. ئێمە لە بواری نەوت، لە دەستووردا دەسەڵاتێکمان پێدراوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە هێنانی کۆمپانیاکان. ئێمە بە پێی دەستوور کردوومانە. ئێستاش و رابردووش سیاسەتی ئێمە هەر ئەوە بوو کە لەگەڵ بەغداد بگەین بە حەلێک. ئێمە کە چووینە بەغداد رێکكەوتنێکی باشمان لەگەڵ بەغداد کرد و موشکیلەی ئێمە ئەوە بوو کە مەعنای موعەدەل چییە.
سیستمی کوردستان سەرۆکایەتی نییە
ئێمە لە مانگی یەک و دوو پێمان وابوو کە ژێرخانی هەناردەکردنی نەوتمان ناتوانێت لە رۆژێکدا 550 هەزار بەرمیل بنێرێت . ئێمە پێمانوابوو کە لە مانگی چوار دەتوانین ئەو رێژەیە رادەستی بەغداد بکەین. لە مانگی یەک و دوو ئێمە بارمان قورسە، ئەوان دەتوان یارمەتیمان بدەن. گرنگ ئەوەیە دواجار موعەدەل 550 هەزار بەرمیل بنێردرێت. ئەمە تەنها قسەی من نییە، بەڵکو بۆچوونی هەندێک كەسیشە لە بەغداد. بەڵام ئەوان لە فڕۆكەخانەی بەغداد، پێش ئەوەی بودجە بێ بۆ کوردستان، 10 لەسەدی بودجەی کوردستانیان بڕی. کێشەکە ئەوەیە کە کێ کۆنترۆڵی ئەم مەسەلەیە دەکات.
پرسیار: بەڵام بۆچی دەبێت هاووڵاتیان باجی ئەم کێشانە بدەن. ئەگەر بەغداد نەوت بنێرێت یان ئیوە، نەتیجەکە هەر یەکێکە. من لە هەرچی بەرپرسی باڵای یەکێتی و گۆڕانە پرسیارم کردووە، ئەوان دەڵێن ئاگاداری مەلەفی نەوت نین. ئەو هەموو تەنکەرە کەس نازانێت بۆ کوێ دەچێت ؟
ساڵی 2009 دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەمکرایەوە و ئاسایی بوو
نێچیرڤان بارزانی: ئەمە راست نییە. یەک دانە لەمانە راست نییە. من تەحەدا دەکەم. قوباد گووتوویەتی و ئاگاداریشە. خۆشی 10 جار زیاتر گوتوویەتی کە ئەو جێگرە و ئاگادارە. بەڵام ئەمە چەواشەکردنی خەڵکە و بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکە.
پرسیار: بۆچی چەواشەکارییە؟
نێچیرڤان بارزانی: تۆ قسەی خۆت کرد، ئیجازە بدە جوابت بدەمەوە.
باسی تەنکەر دەکەیت، تەنکەرەکان هەمووی شەفافن. ئەسڵەن نەوت شتێک نییە بتوانرێت ناشەفافانە بەرخوردی لەگەڵ بکرێت. مەعلومە چەند دەڕوات و چەند دەفرۆشرێت.
پرسیار: واتە ئێوە ئاگاداری تانكەرەكانن؟
کێشەی ئێمە لەسەر سیستەم نییە
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ ئاگاداری هەمووین. چۆن تەنکەر بڕوا و ئاگادار نەبین؟
پرسیار: دەزانن تەنکەرەکان هی کێن؟
نێچیرڤان بارزانی: من نازانم هی کێن، بەڵام بیگومان حکومەت ئاگادارە و شتەکە بە تەندەر دەکڕێت و بە تەندەر دەڕوات. ئەوە ئەو نەوتەیە کە ناتوانرێت بخرێتە بۆرییەوە چونکە بە نەوتی قورس ناودەبرێت. بە تەنکەر ئەو نەوتە دەبرێت و لە بەرامبەری ئەوەدا گازوایل دێت.
باسی کارەبا دەکرێت، هاووڵاتیان حەقی خۆیانە. هاووڵاتیانی کوردستان زۆر پشوودرێژ بوون و سوپاسیان دەکەین بۆ تەحەممولیان، بەڵام با بەراوردێک بکەین. 29 لەسەد نفووسی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە. ئەمە کاریگەری لەسەر کەرتی تەندروستی هەیە، کاریگەری لەسەر کەرتی کارەبا هەیە. ئەمە شتێ بووە کە ئێمە چاوەڕوانمان نەکردووە . کە پلانی هەرێممان داناوە، چاوەڕێ نەبووین لە 2015 زیاد لە ملیۆنێك ئاوارە بێت.
پرسیار: بەڵام پێش ئەوەش کە بێن هەروابوو ؟
بارودۆخی ئێستای کوردستان وادەخوازێ بارزانی سەرۆکی هەرێم بێت
نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر ئەو ئاوارانە نەهاتنایە، بارودۆخەکە باشتردەبوو. شتانێک هەن کە چاوەڕواننەکراو بوون/ بۆنموونە مەلەسەی نرخی نەوت. ئەو رۆژەی ئێمە دەستمان بەم پلانە کرد، نرخی نەوت ١١٠ دۆلار بوو. ئەم کێشانە لە ئەنجامی ئیشی رۆژانە دێنە بەردەممان.
ئەو نەوتەی لەبەردەستمانە و دەیفرۆشین بایی 800 ملیۆن دۆلار دەفرۆشین. بەڵام ئەوەی بەغداد لە بەرامبەر ئەو بڕە نەوتە بە ئێمەی دەدات 400 ملیۆن دۆلار بوو. ئێمە ئێستا لە مانگی رابردووەوە دەستمانپێکردوە، جگە لەوەی کە پەکەکە لە جزیرە لە تورکیا بۆری نەوتی کوردستانی تەقاندەوە و تا دوێنێ هەناردەی نەوت راگیرابوو.
کابینەی هەشتەم لەسەر بنەمای کاری هاوبەش و بڕیاردان پێکهێنرا، بەڵام 23 ی حوزەیران ئەو بنەمایەی تێکدا
پرسیار: مەبەستت بۆری نەوتی کوردستانە؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ بزەبت مەبەستم بۆری هەرێمی کوردستان تەقێندراوەتەوە.
ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە بگەینە ئاستێک کە کێشەی پیدانی مووچەمان نەمێنێت. دەڵێن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پارەی بەدەستەوەیە، ئەوە پێشتر وابوو. بەڵام بە بڕیاری حکومەت کە شەخسی خۆم ئیمزامکردووە ئەو مەسەلەیە دراوەتە وەزارەتی دارایی. کە ئەو نەوتە دەفرۆشرێت پارەکە دێتە وەزارەتی دارایی. وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەم پێداوە. سەفەری تورکیا دەکات و ئەو پارە دێتە حیسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و بە ئیمزای جەنابی وەزیر ئەو پارە سەرف دەکرێت.
پرسیار: دەتوانن مووچەی پێبدەن؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ دەتوانین، بەڵام ئەوە بزانن کاتێک نرخی نەوت لە 110 دۆلار دێتە 40دۆلار دێتە 50 دۆلار، ئەوە کاریگەری لەسەر وەزعی ئێمەش هەیە. من پێتان دەڵێم رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکەین جگە لەو کێشانەی ئێستا هەمانە، چونكە كێشە دێنەپێش وەك ئەوەی هێزەكانی پەكەكە بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان -جەیهانیان تەقاندەوە، لەو رۆژەوە هەناردەكردنی نەوت وەستابوو، بەپێی راپۆرتەکان کە بەدەستم
ئەو بنەمایەی حکومەت و پەرلەمانی لەسەر پێکهێنرا وەک جاران نەماوە
گەیشتوون، ئەمڕۆ دەبێت تەعمیری ئەو بۆریە تەواوبووبیت کە پەکەکە لە جزیرە تەقاندییەوە و لەمڕۆوە 600 هەزار بەرمیل دەنێرین.
پرسیار: گوتت مام جەلال تەلەفۆنی بۆ وەزیرانی عێراق کردووە، ئەوە شانازییەکە بۆ ئەوەی مناڵی کورد برسی نەبێ و بێ کارەبا نەبێت، بەڵام کە مام جەلال لەوێ بوو، باسی دەستوور و مادەی 140 بوو، دوای ئەو، بودجە نەما، ئەوە هۆکارەکەی چییە، لایەنی عێراقی نایەوێ یان نەمانی جەنابی مام جەلال ئەو کەلێنەی دروستکردووە؟
نێچیرڤان بارزانی: کە من باسی ئەو تەلەفۆنانەم کرد، مام جەلال لە گەورەیی خۆی ئەو تەلەفۆنانەی دەکرد، بەڵام بۆ من ناخۆش بوو کە سەرۆککۆمار، پیاوێکی وا گەورەی وەک جەنابی مام جەلال، تەلەفۆن بکا. ئەو بۆ کوردستان ئەو ئیشەی دەکرد، بۆ خۆی نەبوو.
ئەمەی کە لە غیابی مام جەلال کەلێنێکی تا بڵێی گەورە لە کوردستان و لە عێراق دروستبووە، جێگەی پرسیار نییە و حەقیقەتە. ئەگەر مام جەلال ئێستا لە گۆڕەپانی کوردستان و عێراق رۆڵی هەبووایە و وجودی هەبووایە، ئێستا وەزعی کورستان و عێراق وانەدەبوو.
دەبێت لایەنە سیاسییەکان بگەنە چارەسەر
مەسەلەی بەغداد ئەوە نییە خەتای ئێمە بووبێت، مەسەلەکە تەفکیر و بیرکردنەوەیە. ئەوان دەیانەوێ هەمو شتی لە مەرکەزەوە ئیدارەبکرێت، ئەو مەرکەزیەتە وایکردووە ئەوان وەک هاوبەش سەیری کورد نوکەن ، وا سەیردەکەن کە ئێمە پلە دووین. کێشەکە لە فیکرەوەیە.
پرسیار: پێشتر پارتی و یەکێتی رێکكەوتنی ستراتیژییان هەبوو، بەڵام راوەستا. بەم دواییانە گۆڕان لە پارتی نزیک بووەوە، بەڵام راوەستا. ئێستا یەکگرتوو نزیکە، بەڵام پارتی دووجار بارەگای یەکگرتووی سووتاند، ئایا نەخشەی سیاسی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت ؟
نێچیرڤان بارزانی: نەخشەی سیاسی بە تەئکید دەگۆڕێ، بەڵام پارتی نەیگوتووە بارەگای یەکگرتووی سووتاندووە. یەکگرتوی ئیسلامی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئەوپەڕی خەمخۆرییان هەیە بۆ ئەوەی وەزعی کوردستان تێکنەچێت. ئەم حەقیقەتە ئێستاش مەوجوودە. یەکگرتوو ئەو لایەنەیە کە
بێ ویژدانییە بڵێین پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە خراپە
بەجددی محاوەلە دەکات ئەو سازانە لە کوردستان تێکنەچێت. دەوری ئەوان دەورێکی ئیجابییە و دەوری قیادەی یەکگرتوو بۆئەوەی کوردستان تێکنەچێت، ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ تێکنەچوون.
دەربارەی ئەوەی کە ئایا خەریتەی تەحالوفات تێکدەچێت؟ بەڵێ تێکدەچیت.
پرسیار: ئەو قسانەی لەسەر ناڕوونی داهاتی نەوت هەن ئاڕاستەی پارتی و شەخسی تۆ دەکرێن، ئەوەی رابەرایەتی مەلەفی نەوت دەکا پارتی و لەنێو ئەوانیشدا جەنابتیت. ئێمە خاوەنی پێوەرێک نین لە کوردستاندا و نازانین چەند نەوت دەڕوا و چەند داهات هەیە، چەند نموونەیەکت بۆ
خیلافمان لەگەڵ هەندێک لایەن هەیە
دەخوێنمەوە، لە شیرینی نەوت ١٣١ ملیۆن دۆلار دیارنامێنێت و گومان دەکرێت درابێتە ئاشتی هەورامی، وەکو وەزیری سامانە سرووشتییەکان کە لە چەند ماڵپەڕێکی جیهانیشدا ئەمە کاری لەسەر کرا. بابەتێکی تر، هەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم، 46 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ دروستکردنی مۆزەخانەی ئەنفال تەرخاندەکات، بەڵام هێشتا مۆزەخانە دروستنەکراوە، هەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان 158 ملیۆن دۆلاری بۆ نیشتەجێکردنی کەسوکاری قوربانیانی شەهید و ئەنفالکراوان سەرفکردووە، بەڵام وەزیری شەهیدان بێ ئاگایی خۆی لەمە نیشاندەدات، کۆمپانیا نیودەوڵەتییەکان باج نادەن بە حکومەت، ئایا ئەمانە حاڵەتێکی ئاسایین؟
نێچیرڤان بارزانی: با لە یەکەم شتەوە دەستپێبکەم. سیاسەتی نەوت سیاسەتی حکومەتە نەک پارتی. پارتی هیچ عیلاقەشی بەم مەوزوعەوە نییە. سیاسەتی نەوت سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. بەڵام فەرقەکە چییە. لەو کاتانەی کە تەسەوردەکرێت ئەم سیاسەتە سەرکەوتوو
بارزانی پرۆسەی ئاشتی لەباکووری کوردستان بردە پێشەوە
نابێ، دەڵێن ئەمە سیاسەتی پارتییە، بەڵام کە زانیان سەرکەوتوودەبێت دەڵێن ئێمە شەریک بووین لە دانانی ئەم سیاسەتە، بەڵام لە هەر دوو حاڵەتەکە، پارتی تەحەمولی مەسئولیەت دەکات.
پرسیار: لایەنەکان بەبێ جیاوازی... ؟
نێجیرڤان بارزانی: من ناڵێم بەبێ جیاوازی، بەڵام ئەمە حەقیقەتێکە هەیە. من ناڵیم چ لایەنێک بەڵام ئەمە واقیعێکە. کە سەرکەوتوودەبێت، ئێمە هەموومان پێکەوە کردوومانە. بەڵام کە دەزانن نەوعەن ما خەریکە ئەوە دەبێت، دەڵێن نا ئەو سیاسەتە ئێمە ئاگامان لە هیچ نییە ئەوە پارتییە. ئێمە مەحزەری کۆبوونەوەکانی لیژنەی نەوت و غازمان هەیە، بێزەحمەت هەمووی بخوێننەوە بزانن کێ ئیمزای کردووە. ئەو پێنج کەسەی کە بەپێی یاسا ئەندامن، هەموویان ئیمزایان کردووە.
ئێمە گەورەترین یارمەتی رۆژئاوای کوردستان دەدەین لەرووی ئابورییەوە
مەسەلەی بابەتی شیرینی ئەوەی نەوت و ئەوەی وەرگیراوە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە کە ئاشتی هەورامی 131 ملیۆن دۆلاری وەرگرتبێت، یەعنی ئەمە ئەوەی کە ئێوە لە ئێن ئار تی دەیکەن شتێکی یەکجار زۆر غەڵەتە بەبێ بەڵگە قسەدەکەن. ئێوە یەکلایەنە قسەدەکەن. دەبێت ئەو کاتەی ئێوە ئەو قسانە دەکەن، پرسیار لە لایەنی دیکەش بکەن بۆئەوەی بێ لایەنی ئیوە ئیسپات ببێت. بێزەحمەت بهێڵە تەواوی بکەم. ئەو دۆکیۆمێنتانەی کە جەنابت دەیڵێیت کە بەڵگەی نهێنین و دەست ئێن ئار تی کەوتووە، کاکە ئەو بەڵگەنامانە ئێمە حکومەت بە پەرلەمانی داوە، ئێوە وا پیشانی خەلك دەدەن وەک ئەوەی بەڵگەنامەیەکی نهێنیتان دەستکەوتووە.
پرسیار: زۆر بابەت هەبووە داوامانکردووە دەستمان نەکەوتووە ؟
یەکنەخستنی هێزی پێشمەرگە خەتای بارزانی نییە
نێچیرڤان بارزانی: ئاخر نایخوێننەوە. دەستدەکەوێت. ئەو دۆکیۆمێنتمان دەربارەی شیرینی بە کتێبێکی گەورە تەسلیمی پەرلەمان کردووە. دەربارەی مۆزەخانەی ئەنفال، ئەو پارە بۆ ئەو مەبەستە سەرفکراوە. بەڵام ئەو کارە، پێویستی بە نەخشە و سترەکچەر هەیە. کێ دەبێ بزانێ ئەم ئیشە کراوە؟ چاودێری داراییە با بڕوات تەماشای ئەوراق بکات. ئێمە ئەم شتانەمان بە بەڵگە تەسلیمی پەرلەمان کردووە. دەربارەی خانوو بۆ ئەنفال، بەڵی ئێمە خانوومان بۆ هەموو خانەوادەكانی ئەنفال کردووە. من خۆم کە ساڵی 2005 یان 2006 بوو سەردانی گەرمیانم کرد، ئەو کاتە یەکێک لە گەورەترین کێشەی خانەوادەی ئەنفال مەسەلەی خانوو بوو. لەوێ دەستبەجێ لەو پارەی کە وەرمان گرتووە، هەوڵماندا خانوو بۆ خانەوادەی سەربەرزی ئەنفالەکان بکەین. چییە، خۆ خانوو شتێکی وا نییە منەتیان بەسەر بكەین لە ئاست ئەو قوربانییە گەورەی ئەوان داویانە. ئێمە مننەتیان بەسەردا ناکەین و ئەرکی ئێمەیە ئەو کارە بکەین بۆ ئەنفال و خانەوادەی ئەنفال. بەڵام کردوومانە. من جارێکی دی دوای ئەوەش چووم تەکمیلەی ئەوانەی کە مابوو بۆمان جێبەجێکردن. باوەڕت هەبێت، ئەوەندە دڵم خۆش
ئێمە نەبووین باسی دوو ئیدارەیمانکردبێت، خەڵکی دیکەبوون دەهۆڵیان بۆ دوو ئیدارەیی لێدەدا
بوو، ئەخیرجار کە سەردانی گەرمیانم کرد. هەندێک باسیان کرد هیچ نەکراوە. یەکێک هەر لەو كەسانەی کە زۆر لە بنەماڵەکەی ئەنفالکرابوون. هەستایەوە و گوتی بێویژدانییە کە دەڵێن هیچ نەکراوە. زۆر شت کراوە، بەڵام بڵێن شتیش ماوە کە دەبێت بکرێت.
ئەم بەڵگەنامانەی کە جەنابت باسیان دەکەیت هەموویان لە پەرلەمانی کوردستان هەن. هەمووشیانمان تەسلیمی پەرلەمان کردوون بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکات و هیچ شتێکیشمان نەشاردووەتەوە. من لێرەوە لەڕێگای ئەم تەلەفزیۆنانە جارێکی تر پیتان دەڵێم، مەسەلەی نەوت ، هەموو کەسێک ئەوانەی لە حکومەتن ئاگادارن و پرۆسەیەکی شەفافە. وە ئامادەشم بۆ هەموو نەوعە قسە و بابەت و لێکۆڵینەوەیەک.
بۆچوونی فەرمی پارتی لە فەیسبووک دەرنابڕدرێت
پرسیار: کێشەکە ئەوەیە بەس لای خۆتان شەفافە. لای خەڵک چۆن شەفافە. لە لێپرسراوی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان، لە ئەندام پەرلەمانەکان دەپرسین، دەڵێن شەفاف نییە لەلای ئێمە. ئێمە هیچ زانیاریەکمان نییە ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەوانەی بەوشێوەیەک قسەدەکەن، مەبەستی سیاسییان هەیە. ئەوە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە کە شەفافە یان شەفاف نییە. زۆر لە من باشتر دەزانن شەفافە. فەرموون با لیژنەیەک دابنێن لەگەڵ من وەک سەرۆکی حکومەت و لیژنەی نەوت و غاز دابنیشین. لیژنەیەکی بێلایەن. با بێن ئەوانە لە دەرەوە بیانهێنن. باسی شیرینی نەوت دەکرێت. ئەگەری هەیە بتوانن هەندێک شت بڵێن. ئەو پارە بۆ لەم پڕۆژەیە سەرفنەکرا ئەبو لەو پرۆژەیە سەرفبکرایە. شتی وامان هەیە. ئەوە حەقیقەتێکە.
هەندێک حيزب بوونەتە حيزبی فەیسبووک
پرسیار : یەعنی پارەی نەوت بەهەدەردراوە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئیحتیمالە، بەڵێ. بەڵام پارەکەمان بۆ پڕۆژە سەرفکردوە. ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هەڵانەی تێدابێت. حەزدەکەیت من ئێستا لەم شاشەیە دەعوەتی جەنابت و ئین ئار تی دەکەم هەموو شتەکانتان پێدەدەم.
پرسیار: بەڵام هەندێکیان رەقەمی گەورەن و دیارنین ؟
نێچیرڤان بارزانی: جا ئەو شتانەی کە هەیە با پەرلەمان بەدوایدا بچێت. با لیژنەی چاودێری دارایی بەدوایدا بچێت. مەعلوم دەبیت چۆنە.
ئەوانەی لە بەغدان دەیانەوێت ئێمە بچینە بەغدا و بۆ دوو سەعات کارەبا بپاڕێینەوە
پرسیار: مەلەفی نەوت قسەی زۆری لەبارەوە کرا ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەزانی چۆنە، من پێمباشە هەرچی قسەیەک هەیە بکرێت، چونکە ئەزانی ئەمە بابەتێکە من وەک سەرۆکی حکومەت، لەبەردەم ئێوە و لەبەردەم خەڵکی کوردستان دەمەوێت ئەوپەڕی شەفافیەت لەو مەسەلەیە بنوێنم. چونکە ئەو قەناعەتەشم بە خۆم و حکومەتەکەم و بەو هەڤاڵانەم کە ئیشم لەگەڵ دەکەن هەیە. ئەم سیاسەتە سیاسەتی پارتی نییە و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئەو هاوبەشانەی کە ئێمە پێکەوە لە حکومەتدا کارمان کردووە. هی هەموومانە. هەمووشمان کە کارەکەمان کردووە پێکەوە بووین. ئەگەر یەکێک دەڵیت راست نییە، با بفەرموێت بێت و من جوابی دەدەمەوە.
سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بکەین
پرسیار: کاک نێچیرڤان پێمباشە باسی مەلەفی دیكەش بكەین. ئێمە هەمومان رۆژنامەنووسین و پرسێک کە ئێستا بەتایبەت لەگەڵ جەنگی داعش زۆر باسی لێوەدەکرێت، ئەویش پرسی بەدەوڵەتبوونی کوردە. دەڵین ئێستا قەزیەی کورد زۆر چووەتە پێشەوە، ئەو مەلەفە تائێستا لە ناوەندە جیهانییەکان زۆر باسی لێدەکرێت. بەڕێزتان وەک سەرۆکی حکومەت ئەم دۆسیەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی چ پێشڤەچوونێکی بەخۆوە بینیوە؟ لەئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان توانیوتانە ئەو مەلەفە ئامادەبکرێت تا بڵێن بەڵێ ئەو مەلەفە چووەتە پێشەوە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێستا بۆ كورد بارودۆخەكە زۆر فەرقی هەیە لەگەڵ ساڵەکانی رابردوو. هەروەها مەرجی سەرکەوتنیشمان لەم پرۆسەیەدا یەکڕیزییە. مەسەلەی دەوڵەتی کوردی وەکو هەدەفێک بۆ هەر کوردێک دەمێنێتەوە. وە بە تەئکید، ئەگەر بارودۆخی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیی بواری ئەوە بدات، هەر کوردێک لە هەر شوێنێک ئەو پرسیارەی لێبکرێت، حەزدەکات دەوڵەتی کوردی هەبێت. لەم بارودۆخەی ئێستا، ئێستا حاڵی حازر، لەم کاتەی کە ئێستا تێیدا دانیشتووین، ئێمە پێمانوایە هێشتا ئەو بارودۆخە هەڵنەکەوتووە، بەڵام ئاسۆکانی ئەم بابەتە روونن.
بەغدا لە رێککەوتننامەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کرد
پرسیار: کاک نێچیرڤان، ئێستا هەندێک دەنگی ناڕازی هەن، بۆچی دەنگی ناڕازی دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری زیاتر لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانن؟
نێچیرڤان بارزانی:خۆی مەسەلەی خزمەتگوزاری و مەسەلەی ناڕەزایی لەسەر نەبوونی خزمەتگوزاری، ئەمە حەقێکی هەر هاووڵاتیەکی کوردستانە. ئەوان حەقی خۆیانە. جا ئەو ناڕەزایەتییە لەهەر شوێنێک بێت. چ لە سلێمانی بێت چ لە هەولێر هەبێت. لەراستیشدا، ئەگەر سەیری ئەمڕۆی کوردستان بکەیت، لەڕووی خزمەتگوزاری و لەڕووی کێشەکان، بە تەئکید ئێستا كسێشەكان بەراورد بە هەندێك كاتی دی زیادیانکردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم بابەتانە چارەسەربکات. لە سلێمانی زیادیکردووە، هەر بە تەبیعەتیش زۆر شت لەو سنوورە دەستیان پێکردووە و دواتر چووەتە شوێنەکانی دیكە. من ئەوە زۆر زۆر بە تەبیعی دەبینم.
قوباد تاڵەبانی ئاگاداری دۆسیەی نەوتە
هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان حەقی خۆیانە و حکومەتیش دەبێت ئەوەی لە توانایدابێت بیکات، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری و کارەبا و ئاو باشتربکات. ئەمە ئەوە نییە کە ئەمڕۆ شتێک لە دەسەڵاتماندا بێت و بتوانین بیکەین، بەڵام نەیکەین. بارودۆخی کوردستان لە هەموو رووێکەوە بارگرانییەکی ئەوەندە زۆری دروستکردوە لەسەر ئێمە، کە ئەمە بە تەحەمول و بە پشوودرێژی و بە یەکگرتوویی نەبێ پێمان ناکرێت.
پرسیار: ئەگەر هاتوو پەرلەمان یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی هەموارکرد، وە وەک ئەوە نەبوو کە ئێوەی پارتی داوای دەکەن. مەترسی ئەوە هەیە بارودۆخی هەرێمی کوردستان تێکبچێت. تۆ وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئایا بەڵێنی ئەوە بە هاووڵاتیان دەدەن ئەگەر هاتوو ئەوە بە حەز و ویستی ئێوە نەبوو، ئەو هەرێمە هەر ئاوا ئارام دەمێنێتەوە، یان ئەو کات وەک دگەوترێت چ روودەدا ؟
دۆسیەی نەوت شەفافە
نێچیرڤان بارزانی: بەردی بناخەی تێکدانی ئەو تەوافوقە، پارتی داینەناوە. بەتەئکید پارتیش دەستپێشخەر نابێت بە هیچ شێوەیەک لەتێکدانی وەزعی کوردستان، چونکە بەتەئکید لە مەسڵەحەتی پارتی نییە، بە تەسەوری من هەموو لایەنە سیاسییەکانیش لە کوردستان درک بەوە دەکەن کە تێكچوونی بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە مەسڵەحەتی هیچ لایەنێک نییە. من تا ئێستاش، تا ئەم لەحزەیەی کە لێرەشم، بێهیوانییم بەوەی کە ئێمە ناتوانین بگەینە حەلێک. ئێمە دەبێت ئەوەندە سیاسی بین و ئەوەندە کاربکەین بۆئەوەی بتوانین لەم کێشەی ئەمڕۆ هاتووەتە پێش دەربچین. کێشەکە پەیوەندی بە هەموو هەرێمی کوردستانەوە هەیە. کێشەکە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە نییە. کێشەی
سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پشوو درێژیان
شەخس نییە، ئێمە تەئکید دەکەینەوە و حازرین. دەسەڵاتی زۆرە؟ با کەمی کەینەوە، بەڵام لە جەوێکی تەبیعی نەک بە فەرزی ئیرادە. لەکوێ دەسەڵاتی زیادە؟ فەرموون با کەمی بکەینەوە. بەڵام لە چوارچیوەی مەسڵەحەتی هەرێمی کوردستان ، رجا دەکەم با سەیری ئەم مەسەلەیە بکرێت نەک لە چوارچێوەی یەک شەخس. ئەم شەخسە ئەمڕۆ هەیە سبەینێ دەڕوات. با والێک نەدرێتەوە کە ئەم قاتە بۆ ئەم کابرایە دەدوورێت. وەرن لایەنە سیاسییەکان با دانیشین، پیتانوایە لێرەدا دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم زۆرە، قسەی لەسەردەکەین و حازرین.
پرسیار: دەگوترێت پارتی ئامادەنییە هیچ سازشێک بکات. ئەو چوار لایەنە رازیبوون کە بەڕێز مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە، بەڵام لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێنەوە، پارتی تاچەند ئامادەیە لەسەر ئەو دوو خاڵە سازش بکات؟
نێچیرڤان بارزانی: لە جەوێکی تەبیعیدا لە کوردستان، پارتی ئامادەیە بۆ هەموو شتێک. بەڵام ئەگەر بیانەوێت ئیرادەی خۆیان فەرزبکەن، قبوڵی ناکەین.
ئامانجمان ئەوەیە کێشەی دواکەوتنی مووچە نەهێڵین
پرسیار: پەشیمان نین لەو ئیمتیازاتانەی لە دەستپێکی پێکهێنانی حکومەت بە یەکێتی و گۆڕانتان دا؟
نێچیرڤان بارزانی: لە حكومەت مەسەلە ئەوە نییە ئێمە ئیمتیازمان داوە. حکومەتی ئێمە حکومەتی هاوبەش بوو، حکومەتی تەوافوقی بوو، سازان بوو. لەبەر ئەوە حکومەتی تەوافوق یەعنی چی؟ دەبێت ئەو لایەنانەی لەگەڵت بەشدارن، شەریک بن لە پۆست و لە پلە و هەموو ئەمانە. ئێمە بەو نیەتە چووینەتە ئەو مەسەلەیە کە ئێمە بتوانین سازانێک و تەوافوقێک دروستبکەین و، بەفیعلی چوار ساڵی ئارامی و بێکێشە ببەینەسەر، چونکە تەحەدای زۆرمان لە پێشە و پێویستمان بەو نەوعە حکومەتە هەبوو.
لەمەودوا پارەی نەوت دەچێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی
پرسیار: کاک نێچیرڤان یەعنی مەسەلەکە ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە دەیەوێت دۆخەکە بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بڕوات، ئەگەرنا مەترسی چی دروستدەبێت؟ وا گوتمان هیچ لایەک نەگەیشتن بە نەتیجە، با لەفەراغی یاساییدا بژین. یەعنی ئەوەندە قەیران و مەترسی دروستدەبێت ئەگەر سەرۆکی هەرێم نەبێت؟ یان ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە دۆخەکەی بچوککردووەتەوە لە خودی یەک شەخسدا. بارزانی 10 ساڵە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. ئەوە ئێوەن دۆخەکەتان بچووکردووەتەوە لە خودی یەک سەرۆکدا. خودی نەوشیروان موستەفا هیچ پۆستێکی نییە و پێگەی خۆشی هەیە. خۆ مەسعود بارزانی ئاساییە پۆستی نەبێت. مام جەلال نەخۆش بوو ماوەی یەک ساڵ و نیو عێراق سەرۆکی نەبوو، لوبنان ئیستا ساڵێکە سەرۆکی نییە، بۆچی تۆ دەتەوێت ئەم ترسە لای خەڵک بڵاوبکەیتەوە و بڵێیت مەترسی دروستدەبێت ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە نەمانگوتووە مەترسی دروستدەبێت، نا. ئێمە دەڵێین لە مەسڵەحەتی هەرێمی کوردستان نییە، ئێمە وەکو لایەنێک دەڵێین، مەسعود بارزانی کە دەستی بەم شتە کردووە سەرۆکی هەرێم نەبووە، بەس مەسعود بارزانی بووە. فیعلەن، مەسعود بارزانی بووە و سەرۆکی
لە ئەمڕۆوە 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە دەکەین
هەرێمیش نەبووە. ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمیش نەبێت هەر مەسعود بارزانییە. دڵنیابن لەوەی هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕدرێت. ئێمە لەم حاڵەتەی ئێستای هەرێمی کوردستان، بۆچوونێکی وامان هەیە، شەڕی داعشمان هەیە، ئەم هەموو ئاوارەمان هەیە، قەیرانمان هەیە، ئێمە دەڵێین تەکمیلەی ئەم دەورە بکرێت. ئەمە شتێکە وەکو داواکارییەک، بەڵام ئەگەر سبەینێ ئەم داواکارییە قبوڵ ناکرێت، مەعنای ئەوە نییە کە لایەنەکانی تر بێن و ئیرادەی خۆیان فەرزبکەن لەسەر لایەنێکی دیکە. ئێمە دژی ئیرادە فەرزکردنین ئێمە دژی خۆسەپاندنین. ئەمەیە کێشەکە.
پرسیار: ئەمە لە ئینکاری کردن دەچێت، لەبەر ئەوەی پارتی ئەوەی دەوێت لایەنەکانی دیكە نایانەوێت بێنە پێشەوە و بەپێچەوانەشەوە؟
نێچیرڤان بارزانی: ناوەڵا، من پێت بڵێم . حەلەکەی چۆن بوو. حەلەکەی ئەوەبوو پێش ئەوەی 23 ی حوزەیران بێت دانیشین.
ئەگەر مام جەلال تەندروستی باشبووایە وەزعی عێراق بەمشێوەیە نەدەبوو
پرسیار: بەڵام 23 ی حوزەیران چوو ؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ بەڵێ من باسی ئەوە دەکەم.
پرسیار: بئێستا چارەسەر چییە ؟
نێچیرڤان بارزانی: حەلی ئێستا ئەوەیە ئەم لایەنانە پێکەوە دانیشن و چارەی بکەن.
پرسیار: گەشبینیت بەوەی چارەسەربکرێت ؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ، ئەرێوەڵڵا من گەشبینم.
پارتی نەیگوتوە ئێمە بارەگای یەکگرتوومان سووتاندووە
پرسیار: هیچ شتێک هەیە کە وا گەشبینیت؟
نێچیرڤان بارزانی: نا ئەو جهودەی کە ئێستا لە ئارادایە، ئەو شتەی کە ئێستا دەبینین کە هەیە، ئێمە پێمان وایە بگەین بە حەلێک.
پرسیار: لەپاڵ ئەم تەوەرانەدا، مەسەلەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان، رۆژانە دەبینین لە قەزاو و ناحییەکاندا لە بەشێکی هەرێمی کوردستاندا خەڵك دێتە سەر شەقامەكان، گوزەرانی خەڵك وەک پێویست نییە، کارەبا نییە، مووچە نیە، حەتمەن دەبێت تۆش ئێستا ئاگاداربیت کە ئێستا شەوان كاژێر پێنجی بەیانی کارەبای نیشتمانی دێتەوە. خەڵک دەبێت تا كاژێر پێنج چاوەڕێبکات بۆ ئەوەی لە بەردەم موبەریدە و سپلیت و هەوایەکی باشدا بخەوێت. بۆ حکومەت پلانی نەبووە ؟ یان ئەگەر وایە بۆ ئیعتیرافی نەکردووە بەوەی شکستی هێناوە لە بەدیهێنانی بەڵێنەکانی؟ لە هەفتەی رابردوودا
پارتی لە تێکدانی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەرنییە، چونکە تێکچوونی بارودۆخی هەرێمی کوردستان لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە
حکومەتی عێراق کردی، وەک رۆژنامەنووسێک ئەوەی چاوەڕێبووم حکومەت بیکات، کەمکردنەوەی مووچەی وەزیرەکان بوو، بۆ هەنگاوێکی واتان نەناوە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەمەی بڵێین شکستمان هێناوە، نا. ئێمە لە ئەنجامی ئەو پرۆسەی دەستمانپێکردووە، هەندێک شتی چاوەڕواننەکراو هاتوونەتە ناو مەوزوعەکە کە ئەمانە رێگربوون لەوەی ئێمە وەک پێویست کارەکە بکەین. بۆنموونە، ماوەیەکی دورودرێژ هیچ کۆمپانیایەک لە کوردستان نەما کە کاربکات. ماوەی تەقریبەن حدودی یەک ساڵ دوای شەڕی داعش. ئەوە ئێستا کۆمپانیاکان گەڕاونەتەوە. وەک عەرزمکردی ئێمە چاوەڕێی ئەوە نەبووین نەوت و نرخی نەوت وا داشکان بەخۆیەوە ببینێ کە ببێتە هۆی ئەوەی کێشە بۆ ئێمە دروستبکات. ئەمانە هەموو کێشەی وان کە ئەمڕۆ یەخەی ئێمەی گرتووە و ئێمە چاوەڕێمان نەدەکرد و تەوەقوعمان نەدەکرد یەخەمان بگرێت. بەڵێ پلان هەیە. ئێستا وەك حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی سەرژمێری وردین لە مەسەلەی وەزارەتەکان و مووچە خۆرەکان بۆئەوەی ئەمانە هەموویان رێکبخەین . ئێمە ئەم چوار ساڵی ئارامییەمان بۆ ئەوەبوو کە بتوانین ئەو شتانەی پێویستە لە هەرێمی کوردستان بیانكەین .
ئامادەین قسە لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەین
پرسیار: هەندێک كەس پێییانوایە بەهۆی ئەوەی ئیوە ئیمتیازتان وەکو خۆیەتی، وەکو پێویست ئاگاتان لە خەمی خەڵک نییە. وەکو پێویست نازانن خەڵک دەردی چییە ؟ یەعنی من لێت ناشارمەوە، بمبوورە ئەگەر ئەم قسەیەت پێ ناخۆش بێت، بەڵام تۆ دەزانی خانووەکەی سەرۆکی حکومەت لەنێو گەنجانی ئەم وڵاتەدا بووەتە قسە و باسدەکرێت، دەڵێن بۆچی دەبێت خانووی سەرۆکی حکومەت ئەوەندە فراوان و گەورە بێ و لە خەڵکی داببڕێت ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەمە خانووی من نییە بۆ مەعلوماتت، ئەمە نووسینگەیە.
- ئەوە قسەی خەڵکە.
ئێمە رۆڵی ناوبژیوانی نێوان پەکەکە و تورکیامان گێڕاوە
نێچیرڤان بارزانی: ئێ قسەی خەڵکە منیش جواب دەدەمەوە. بەس خانووم هەیە بەتەئکید. خانووی گەورەشم هەیە. بەس ئەوەی ئێستا ئێمەی لێین ئەم شوێنە موڵکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە. بە موڵکیەت هی پارتییە. وەک شوێنەکانی دیکە. گردەکەش لەوێ هی کاک نەوشیروانە. هی کۆمپانیای وشەیە. ئەوە حەقیقەتە. پێشتریش ئێمە قەرەبووی ئەوەمان داوەتە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان. ئەمە شتێکە ئێمە بەکاریدێنین، سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان بەکاری دێنێت و ، بۆ میوانەکانی دەرەوە بەکاریدێنین. بەڵام ئەگەر سوئالەکە ئەوەیە موڵکی منە؟ نەوەلا موڵکی من نییە، بەداخەوە – بەپێکەنینەوە- بەداخەوە موڵکی من نییە.
پرسیار: رۆڵی وڵاتانی دراوسێ چۆن هەڵدەسەنگێنن، بەتایبەت هەفتەی رابردوو، شاندێکی تورکیا هاتن و ئەو هەفتە کۆنسوڵخانەی ئیران لەگەڵ ئێوە و لایەنەکانی دی دانیشتووە، هەفتەی رابردوو سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند کە ئەوان چۆن شارەکانی خۆیان دەپارێزن ئاواش هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەپارێزن، وەک ئەوەی سەر بە ئێران بن، رۆڵی ئەوان چی بووە؟
ئاساییە پەکەکە رۆژێک هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت، چونکە کێشەی ئەوان لە نێوخۆی تورکیایە نەک هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی: نەخێر ئێمە وا تەسەورناکەین ئەوان تەدەخول دەکەن. رۆڵی وڵاتانی دراوسێی دەوروبەری ئێمە ئەوەیە کە ئێمە یەکڕیزبین و کێشەمان نەبێ و هەوڵبدەین ئەم مەسەلەیە بە تەوافوق لەناو خۆمان چارەسەربكەین. وڵاتانی ئیقلیمی دەوروبەرمان چ تورکیا چ ئیران، چ بەغداش هەمان رەئیان هەیە کە دەبێت ئەم مەسەلەیە بە تەوافوق چارەسەربکەین. رۆڵی ئەوان خەمخۆرییە و تێدەگەن ئێمە لە شەڕی داعشداین و تێدەگەن کە قەیرانی گەورەی ئابوریمان هەیە. ئەوان لەوە تێگەیشتوون. زۆر باش تێگەشتوون. وە هاتوونەتە لای ئێمە قسەیان لەگەڵ کردووین و قسەیان لەگەڵ لایەنەکانی تریش کردووە، لە سلێمانیش لەگەڵ لایەنەکان دانیشتوون.
پرسیار: کاک نێچیرڤان، شانسی دوا پرسیار بەهیوام بۆ من بێت، چیدەکەن بۆ ئەوەی تورکیا و پەکەکە، خەڵكی بێگوناهی باشووری کوردستان نەبنە قوربانی شەڕی هەدوولایان؟
ئەو کەسانەی دەڵێن دۆسییەی نەوت شەفاف نییە، مەبەستی سیاسیان هەیە
نێچیرڤان بارزانی: شەڕی تورکیا و پەکەکە بەدەستی ئێمە نییە. ئێمە دەتوانین رۆڵێک ببینین بۆ ناوبژیوانیکردن و بۆئەوەی ئەم دوو لایەنە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ. پێشتر ئێمە هەوڵی جددیمان داوە. پێش ئێمەش جەنابی مام جەلال هەوڵی جددی دا بۆ ئەوەی ئەم لایەنانە بێنە سەر مێزگی گفتوگۆ. دوای ئەوەش سەرۆکی هەرێم بەردەوام بووە بۆئەوەی ئەم لایەنانە هانبدات بۆ ئاشتی. یەعنی ئەوەی ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەتوانین بیکەین دەتوانین رۆڵێکمان هەبێت بۆ تەشجیعی هەردوولا بۆ گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ. ئەوەیە کە ئێمە دەتوانین بیکەین. ئێمە زۆر زۆر پێمان ناخۆشبوو ئەوەی کە روویدا. وە لەگەڵ تورکیاش زۆر بەجددی قسەمان کردووە. مەسەلەی پەکەکە جیاوازە لەوەی خەڵکی مەدەنی بکەوێتە بەر شاڵاوی فڕۆکەکانی تورکیا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەو ناوچانەی کە ئاوەدانی هەیە و گوندنشینن، دەبێت پەكەكە دووربکەوێتەوە.
پرسیار: یەعنی قسەکە ئەوە نییە باشوور جێبێڵێت ؟
نێچیرڤان بارزانی: خۆی ئەو مەوزوعە لە حەجمی خۆی زۆر گەورەتر کرا. پەکەکە خۆی کە باسی خۆی دەکات دەڵێت من دەمەوێت کێشەی خۆمان لە چوارچێوەی تورکیا حەل بکەین. خۆی وا دەڵێت. ئێمە گوتوومانە ، بوونی ئەوان لێرە مۆقەتە، چونکە درووشمی پەکەکە چارەی کێشەی کوردە لە
موسڵ بۆ ئێمە هەڕەشەی جددییە
چوارچێوەی وڵاتێک کە پێی دەگوترێت تورکیا، وە تەبیعییە رۆژێک ئەم وڵاتە جێبێلێت و بگەڕێتەوە شوێنی تەبیعی خۆی. ئەوەی ئێمە ئێستا دەیڵێین ئەوەیە کە ئەوان دەبێت لە گوندەکان دوورکەونەوە. رووداوی زارگەلی باشترین نموونەبوو بۆ ئێمە. ناکرێت ئەوان لە پشت گوندەکە مەقەریان هەبێت، خەڵکی گوند و سڤیل ببن بە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا. دەبێت لەو سنوورانە دوورکەونەوە. ئێمە زۆر پێمان ناخۆشبوو ئەوەی کە روویدا. ئێستاش پێمانوایە دەبیت بە گفتوگۆ چارەسەربکرێت . مەعقول نییە پەکەکە برشوات چوار پۆلیس بکوژێت و ئیعلانیشی بکات بڵێت ئەم کارە من کردوومە و بە رەسمی بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرێت. ناشکرێت تورکیا وا تەسەور بکات کە بە بۆردوومانکردن ئەو کێشە چارەسەردەکات. دواجار ئەو کێشە بە حیوار و گفتوگۆ چارەسەردەبێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هانی هەردوولا بدات بۆئەوەی بگەن بە یەك.
پرسیار: با ئەو پرسیارەش بکەین، دەگوترێت ئازادکردنی موسڵ نزیکبووەتەوە، پێشمەرگە بەشداری پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ دەکات؟
نێچیرڤان بارزانی، مەسەلەی موسڵ بۆ ئێمە زۆر موهیمە. ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەندە بەوەی چی لە موسڵ روودەدات. یەکەم لەڕووی جوگرافییەوە موسڵ زۆر نزیکە لە هەرێمی کوردستان. وە هەتا موسڵیش بەدەست داعشەوە بمێنێتەوە، ئەکید تەهدیدێکی ئەمنییە بۆ هەرێمی
تائێستا پلانێكی جدیمان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ نەبینیوە
کوردستان. وەزارەتی پێشمەرگەی ئێمە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەغداد لەسەرخەتن و ئیشدەکرێت، بەڵام دەربارەی ئەوەی کە شتێکی جددی و پلانێکی جددی هەبێ تائێستا نەماندیوە. بەتەئکید ئەگەر وەک هەرێمی کوردستان کەوتینە ناو ئەو بابەتە، ئەو کتە بریاری خۆمان دەدەین کە ئایا بەشدار دەبین بەشدار نابین وە بە چ شێوەیەک بەشدار دەبین، بەڵام وەکو تەهدیدێکی ئەمنی، موسڵ بۆ ئێمە تەهدیدە .
شاهۆ ئەمین: کاک نێچیرڤان بارزانی، دنیایەک سوپاس.
نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ ئێوەش
rudaw
7/8/2015