فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

دوای ئەوەی کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد بە لێدانی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەرانبەر بەوەی کە بنکەی فرۆکەخانەی سەربازیی ئینجەرلیک لە بەردەم فرۆکەکانی ئەمریکادا واڵاکرایەوە .. بەمەش ئەمریکا لە ناسکترین قۆناغی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد دا .. ناپاکی و تاوانێکی تری بەرانبەر بە خواستەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدا .. ئەمەش سێیەمین جارە کە ئەمریکا لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا هاوکاری دەکات و یارمەتییان دەدات وپشتگیری سیاسی و لۆجستی و مەعنەوی پێشکەش بە داگیرکەرانی کوردستان دەکات .. ئەمریکا تا ئێستا بە فەرمی و بە سیاسەت پشتی ئێمەی کوردی نەگرتووە.. ئەمریکا بە پێیبەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار لەسەر ناسنامەی شۆڕش و راپەڕینی گەلان دەدات .. ئەمریکا رۆڵێکی گڵاوی هەبوو لە جوانەمەرگکردنی ( کۆماری کوردستان : ١٩٤٦) ..  ئەمریکا نەخشەداڕێژی ( رێکەوتننامەی جەزائیری : ١٩٧٥) بوو، کە لە نێوانی عێراق و ئیراندا مۆرکرا،بۆ تواندنەوەی شۆڕشی گەورەی ئەیلولی ١٩٦١ لە باشووری کوردستاندا .. وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا ( هێنری کیسنجەر ـ ئەندازیاری رێکەوتنەکەی جەزائیر) دەڵێت :" ئێمە بێ رەوشتییەکی گەورەمان بەرانبەر بە کورد کرد .. نە ئەوبوو یارمەتییان بدەین تا ببن بە شت ..لێشیان نەگەڕاین تا خۆیان ببن بەشت  .. )، وا ئەمجارەش ئەمریکابەرانبەر بە واڵاکردنی (فرۆکەخانەی ئینجەرلێک ) لە بەردەم فرۆکە جەنگییەکانیدا، لێمان ناگەڕا و، جارێکی کەش کوردی بە شوودایەوە ..یەمجارەش نا پیاوی و ناهەقییەکی مرۆڤایەتی و مێژوویی دەرهەق بە کورد کرد .. بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا ..کە بۆردوومانی بارەگاکانی پارتی کرێکاران بکات .. ئەمرێکا دەڵێت تورکیا مافی خۆیەتی کە بەرگری لە خۆی بکات .. بەڵام ئەو مافە بە ( ٢٥) ملیۆن کورد لە باکووری کوردستاندا نادات، کە بەرگری لە بوون و لە مانەوەیخۆیان لە خاکی کوردستاندا بکەن .. ئەوەتا بە بەرچاوی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و ویژدانی جیهانی و رێکخراوه رایتش ۆوچ و، نەتەوە یەکگرتووەکانەوە .. تورکیا بە کوشندەترین چەک، بە دڕندەترین شێوە، بۆردوومانی گوند و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان دەکات .. لە رۆژی هەینی ( ٢٤/ ٧/ ٢٠١٥) دا،بە جارێ ( ٣٠)فرۆکەی جەنگی (ئیف ١٦ ) و هێلیکۆپتەری تازەی ناردە سەر باشووری کوردستان ..بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامەردانە .. بێ دەست پاراستن لە منداڵ و لە ژن و لە مەڕ و ماڵات و لە باخ و رەز و پووش و پاوەن و لە ئاوەدانی، بارەگاکانی ( پە کە کە ) و دێهاتەکانی باشووری کوردستانیان بۆردوومان کرد. تا ئەمڕۆش درێژە بە بۆردوومانکردەن دەدەن ..ئەمڕۆ فرۆکەکانی تورکیای تیرۆریست زۆر دڵڕقانە، گوندی ( زاکاڵی) یان لە باشووری کوردستاندابۆردوومان کرد و.. گو دەکەیان لەگەڵ زەویدا تەخت کرد .. (٨) شەهید و (١١) بریندار ئەو گوندە بوونە قوربانی دڕندایەتی تورکیای تیرۆریست و رەگەزپەرست .. ئایە ئەو خەڵکییە سڤیلە پە کە کە ن .. ؟! یا تیرۆریستن .. ؟ ! بەڵام بەلای تورکیاوە گرنگ کورد کوشتنە ئەگەر منداڵی ناو لانک و پیری سەد ساڵەش بن .. ئەی ئەم تاوانانەی تورکیاکاری تیرۆریستی و رەگەزپەرستی نین .. ؟! بۆ ئەمریکا و، دەوڵەتان لەم تاوانانە چاوپۆشی دەکن .. ؟! چاوپۆشین و بێ دەنگی لە تاوانباران .. هاندانیانە بۆ درێژەدان بە تاوانی زیاتر و هەورەتر ..شەرمەزار نەکردنی تورکیا لەسەر ئەم تاوانانەی، دووڕوویی و بێڕەوشتییە و پەڵەیەکی رەشە بە نێوچەوانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و، مافەکانی منداڵان و ژنان و، ویژدانی جیهانی و، دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە .. گوایە ئۆبا خۆی بە ئازادیخواز دەزانێت ..  بێ دەنگ بوونی لەم تاوانانەی تورکیا، پشتگیرنیەتی لە تاوانباران ..؟ ئەمەیەی دووڕوویی و دووفاقی لە سیاسەتی  ئەمریکادا .. ئەمریکا راستییەکان بە دوو پێوەری جیاواز دەپێوێت .. ؟! تورکیا دڕندەترین دڕندەیە .. تیرۆریسترین تیرۆریستە .. داعشترین داعشە .. یەکێک لە رێکەوتنە ئاشکراکانی نێوان تورکیا و ئەمريکا ـ جگە لە خاڵە نهێنییەکانیان ـ .. لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە و، ناوبردنێتی بە تیرۆریست .خاڵێکی تری رێکەوتنەکەیان رێ نەگرتنەلە تورکیا، کە بچێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە، لە ژێر پەردەی دامەزراندنی ( ناوچەی ئارام ـ بۆ ئاوارەکان ) کە لە راستیدا وا نییە .. ئەو ناوچەیە ئارامە، بەڵام  بە دەست تێوەردانی تورکیا زۆر نا ئارامدەبێت .. وەکو دەڵێن شەوی تاریک بۆ دزی لە بارە و .. تورکیا دەیەوێت ئاژاوە و شەڕی نەتەوەیی دروست بکات .. تورکیا دەیەوێت لە ئاوی لێڵدا مەلە بکات .. مەبەستی تورکیا بە بردنی هێزێکیگەورەوەی سەربازی، بە تانکی قورس و، بە زرێپۆشی تازە و،بە فرۆکی کوشندەوە .. پاراستنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکانی سوریا نییە .. بەڵکو رێگرتنە لە هێنانەدی هیوا و خواستەکانی گەلی کوردمان لە رۆژئاوای کوردستاندا .. مەبەستیان دابڕینی کۆبانی و عەفرین و تەرابلس و دەریای سپی ناواراستە لە کورد .. مەبەستیان سەرکوتکردنی کوردایەتییە لە رۆژئاوای کوردستاندا .. بە تایبەتیش دوای ئەوەی کە رۆژ لە دوای رۆژ، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکێ ساکارەوە، بەڵام بە بڕوا و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە ..چەندین گورزی گورچکبڕی کاریگەریان، لە داعشی جاش و هاوپەیمانی تورکیا وەشاند و دەوەشێنن .. سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بە دەست دەهێنن .. شکستییەکانی داعشی جاشی بێ رەوشتیان .. بوونە هۆی نیگەرانیی تورکیا .. هەروەها دوای ئەوەی کە ( هە دە پە ) لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا،(٨٠) کورسییان بە دەست هێنا و، رێیان لە ( ئاک ) پارتی و، لە خەونە تایبەتییەکانی سوڵتان ئۆردوگان گرت .. کە وەک پارتێکی تاکڕەو دەسەڵات بگرنەدەست و، بە مەبەستەکانی خۆیان بسەپێنن و، بە هەوەسی خۆیان یاسا دابنێن و دەستکاری دەستوور بکەن و .. فورمی حوکمڕانی و دەسەڵاتیش، لە پەڕلەمانییەوە بۆ بگۆڕن بۆ سەرۆکایەتیو ئۆروگان ببێت بە ( سوڵتان ئۆردوگان ). هیوا و خەونەکەی ئۆردوگان کاڵبوونەوەونەهاتنە دی و، عەبا و مێزەری سوڵتانی نەپۆشی .. ئۆردووگان (هە دە پە ) تاوانبار دەکات کە بوونە کۆسپ و هۆکاری نەهاتنەدیی خەونەکەی بۆیە رقی لێ هەڵگرتوون و بوختانیان بۆ هەڵدەبەستێ و، پیلان لە دژیان دەگێڕێت .. سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی  گەلان و قارەمانییەتی و سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و، پاشەکشێ و شکستییەکانی داعشی جاشی بەکرێگیراویان .. ئۆردوگانیان تووشی شۆک کرد .. بۆیە بە ئاشکرا کەوتە دژایەتی کردنی ماف و خواستەکانی گەلی کوردمان .. بۆ ئەم مەبەستە گڵاوەشی ئامادەیە دەست بخاتە نیو دەستی شەیتانیشەوە .. هەواڵگری سوپا و میتی تورکیا بوونەتە داردەستی ئۆردوگان و رۆڵێکی ناپاکیان هەیە لە جێبەجێکردنی پیلانەکانی ئۆردوگان و پیلانەکانی داعش لە دژی گەلی کوردمان.. هێڕشی سەر شاری کۆبانی و کۆمەڵکوژییەکەی سەر شارۆچکەی پرسۆس ( سروچ ) ی باکوورئ کوردستان .. پیلانێکی داڕێژراوی میتی تورکیا بوو .. هەر خۆشیان جێبەجێیان کرد .. تورکیای ئۆردوگانی مەبەستێکی سیاسی خۆیانی لە پشتی ئەمکۆمەڵکوژییەوە هەبوو .. ئەوەتا دەردەکەوێت، کە مەبەستیان لە تەقینەوەکەی سروچ چییە و .. چی ترە .. ؟ تا ئستاش داعشی تیرۆریست،بەرپرسێتی خۆیان لەو تەقینەوەدا رانەگەیاندووە  و، تورکیا بە بەڵگەوە نەی سەلماندووە کە داعش ئەمەی کارەی ئەنجام دابێت. 

منداڵێکی ساواش بڕوا  بەوە ناکات کە تورکیای ئۆردوگانی،لە کوتوپڕێکدا ( ١٨٠) پلە لە داعشی جاشی دروستکراوی خۆی هەڵبگەڕێتەوە .. تەحەدای تورکیا دەکەین کە ئەوە پێشان بدەن، کە تاکو ئەمڕۆ، نەک داعشێکی تیرۆریستیان کوشتووبێت .. بەڵکو داعشیکیشیان بریندار نەکردووبێت .. بڕیاری تورکیا بە چوونە بەرەی جەنگەوە لە دژی داعش .. درۆیەکی گەورەی باوەڕپێنەکراوە .. مەبەستی بەر و دوای تورکیا لێدانی بزووتنەوەی رزگاریخواز و ئاشتیخوازی گەلی کوردمانە .. دەیەوێت  پەردەپۆشی بۆ هاوپەیمانێتیان لەگەڵ داعش و، تاوانەکانیان لەژی گەلی کوردمان بکەن .. ئۆردوگان ئیدانەی ئیسرائیلی کرد بە سوتاندنی منداڵێکی ساوای فەلەستینی ـ ئێمەی کوردیش زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین ـ بە ڵام تورکیای ئۆردوگانی بە دەیان منداڵی ساوای کوردیان خڵتانی خۆێن کرد و سوتانیان .. ئەی بۆ لۆمەی ئەم تاوانانەی خۆیان ناکەن ..؟ یا ـ بانێکە و دوو هەوا ـ پەندێکی کوردیمان هەیە کە پڕ بە پێستی دووڕوویی و رەفتارەکانی رەجەب ئۆروگانە : ( عەیبێکی خەڵکی دەبینی، خۆت خاوەنی هەزاری .. خەڵکیت لا خەرارە، خۆتیش وەک دەواری ).. بە پێی قسە و گەواهیئەندام پەڕلەمانێکی ( پارتی گەلی کۆماریی تورکیا) تا ئەمڕۆ ( دە هەزار ) تورک لە ریزەکانی داعشدا هەن .. تا ئەمڕۆش، لە مەشقگای شاری( غازی ئەنتاب ) دا، مەشق بە کۆمەڵێک لاوی توندڕەوی تورکیا دەکرێن .. بۆ ئەوەی بچنە نێو ریزەکانی داعشەوە .. بێگومان داعش دروستکراوی تورکیایە ( داعش مەید ئی تورکیا ) .

پەڕلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا ( خەلوک کوش )وتی : " حکوومەتی تورکیا، لە رێی رێکخراوە مەدەنییەکانەوە .. بە ناوی یارمەتییە مرۆییەکانەوە، چەندین بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنیی، بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی سوریا ناردووە " هەر ( کوش ) دەڵێت :  " پارتی فەرمانڕەوا، بووە بە پردێک بۆ پپەڕینەوەی ئەو بیانییانەی کە لە دەوڵەتانی جیهاننەوە دێن بۆ تورکیا و، دەچنە ناو ئەو تیروریستانەوە، بۆبەشداری کردن لەو شەڕە خوێناوییەی سووریادا ، ئەو خوێنەی کە تا ئەمڕۆش دەچۆڕێتەوە .." ئەمەش راستی  و گەواهێکی ترە بۆ تێوەگلانی تورکیا، بە هاوکاری ویارمەتیدانی تاوانەکانی داعش .. ئۆروگان بە قسە پووچەکانی ناتوانێت، بەری خۆری راستی بە بێژنگ بگرێت و، خۆڵ لە چاوی خەڵکی بکات و، پەردەپۆشی لە ئامانجە سیاسییە گڵاوەکانی بکات .. هەر پەڕلەمانتار ( کوش)دەڵێت : " تا نزیکی دوێنێ ئێواری، حکوومەتی تورکیا، دەست لە ناودەست بوون لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە و داعشدا " هەر کوش رووی پرسیار لە حکوومەتی تورکیا دەکات و دەڵێت : " ئەی هەر ئێوە نەبوون کە چەکتان بە ئەم رێکخراوانە دا .. ؟ ئەی هەر ئێوەش نەبوون کە بریندارەکانیانتان تیماردەکردن..؟ ئەی هەر ئێوەش نەبوون جار و بار، وێنەتان لە گەڵیاندا دەگرت .. ؟ "

ئەمڕۆش بە توومەتی  هەڵبەستراوی لایەنگریی پە کە کە،، میت و پۆلیسی تورکیای ئۆردوگانی، بە شێوەیەکی دڕندانە شاڵاوێکی رەشبگیری کوردیان لە شارەکانی باکووری کوردستاندا دەستی پێ کردووە و بەردەوامە .. تا ئێستا زیاتر لە هەزار لاوی کوردی بێ تاوانیان گرتووە .. چارەنووسیان نادیارە .. میت و پۆلیسی تورکیا فیشکی راستی لە دژی خۆپێشاندەرانی کورد بەکاردەهێنن .. بە شێویەکی نسمرۆییانە و نامەردانەش رەفتار دەکەن و .. هەموو یاسا و رێسا نیودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕی و گوزارشتیان پێشێل کردوون .. گەلی کوردمان مافی خۆیەتی لە خاکی خۆیدا بەرگری لە بوون و مانەوە و لە مافە رەواکانی خۆی بکات .. هەر گیز ئێمە شەڕخواز نەبووینە و شەڕخواز نین .. هەردەم ئاشتیخوازبووینە و ئاشتیخوازین .. هیچ کاتێک  دەرگای گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیمان دانەخستووە و داشی ناخەین .. بەڵام هەردەم داگیرکەرانی کوردستان ویستوویانە و دەیانەوێت .. بە لەشکرتاری و  بە کوشتن و بڕێن و بە کۆمەڵکوژی و سووتاندن و وێرانکردن و، نکووڵیکردن لە بوونی کورد .. وەڵامی ماف و داخوازییەکانی کورد بدەنەوە .. تا ئێستا بە هەزاران کورد و تورک بوونەتە قوربانی ئەم لە خۆبایی و سیاسەتە نادروست و بێ ئەنجامەی رژێمە رەگەزپەرستییەکانی تورکیا .. کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر ناکرێت ..شەڕ برینەکان قووڵتر دەکاتەوە  .. تا زووتر تورکیا لەم سیاسەتە کۆنەپەرستی و شۆڤێنییەی دەست هەڵبگرێتزیانەکان کەمتر دەبنەوە .. چونکە شەڕ لە بەرژەوەندی تورکیا و کوردیش نییە .. بەڵام هیچ گەلێکیش ژێردەستەیی و ملکەچی قبوڵ ناکات .. سەردەم، سەردەمی راپەڕینی گەلانی نیشتمان داگیرکراو و ماف زەوتکراوە .. سەردەم، سەردەمی یەکتری قبوڵکردن و پێکەوە سازان و پێکەوە ژیانە .. سەردەمی دیالۆگ و گفتوگۆیە .. گەل هەرگیز لەبن نایەت .. گەورەترین هێز و دڕندەترین سوپا .. کوشندەترین چەکی مۆدێرزم .. ناتوانن لە بەردەم ئیرادەی پۆڵایین و،لە بەردەم راماڵینی شسەپۆلەکانی تسۆنامی گەلانی راپەڕیویئازادیخواز و ژیانخوازدا .. خۆیان بگرن .
پێویستە رەجەب تەیب و ئۆردوگان و ئەحمەد داودئۆغڵو، بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنیان .. لەسەر ئەم تاوانانەی کە بە فیت و ئاگاداری ئەمان ئەنجام دراون :
١ـ بە توومەتی یارمەتیدانی رێکخراوی تیروریستی داعش .. کە بوونە هۆی شەهیدبوونی سەدان کەسی بێ تاوان و .. ئاورەبوونی بە هەزاران خێزان و .. بە فێڕودانی سامانێکی زۆری دارایی و، بە دروستکردنی ئاژاوە و نا سەقامگیری و توندڕەوی ..مەترسیشن لەسەر ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا .
٢ـ بە توومەتی کڕینی نەوتی داعش .. بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و .. درێژەدان بە شەڕ و کاری تیرۆریستی .. کە رژێمی تورکیا سنوورەکانی بۆ وڵاکردبوونەوە .
٣ـ بە توومەتی واڵاکردنی سنووری تورکیا بۆ پەڕینەوەی .. ئەو کەسە بیانییانەی کە تورکیا بووە بە پردی پەڕینەویان .. ئەوپەڕی کارئاسانییان بۆ دەکەن و .. لە تورکیادا مەشق و راهێنانیان پێ کردن و دەکەن .. لە نەخۆشخانەکانی تورکیادا بریندارەکانی تیمارکراون و دەکرێن .. تورکیا بۆتە پەنایەکی دڵنیایی و ئارام بۆ تیرۆریستانی داعش .
٤ـ بە توومەتی تێوەگلانی میتو هەواڵگریی تورکیا .. لە یارمەتدان و رێخۆشکردن بۆ پەلاماردانی گرووپەکانی داعش بۆ هێڕشکردنە سەر شاری کۆبانی قارەمان .. کە بە دەیان منداڵ و ئافرەت و لاوی کورد شەهیدبوون و، بە هەزاران خێزان ئاوارە بوون .. ئەو دیلانەی داعش کە لە کۆبانیدا لە لەیەن هێزەکانی پاراستنی گەلەوە بەدیل گیران، دانیان بەوەدا نا کە لە تورکیاوە پەلاماری کۆبانی یان داو .. لەوێدا مەشق و راهێنانیان پێ کردوون و، هەر لەوێشدا، چەک و، ئۆتومبیلی مینڕێژکراویان بۆ ئامادەکردن .
٥ـ بە توومەتی نەخشەدان و جێبەجێکردنی ئەو ئەو تەقینەوەی کە لە مەڵبەندی رۆشنبیریی شارۆچکەی ( پرسوس ) کە (٢٢) لاوی رۆشنبیرمان شەهید بوون و زیاتر لە (١٠٠) لاویش بریندار بوون .. کە تا ئەمڕۆش داعش بەرپرسێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییەدا رانەگەیاندووە .. هەموو کەسێ دەزانێت کە تورکیا نەخشەداڕێژ و بەرپرس و ئەنجامدەری ئەو تاوانەن و .. مەستێکی سیاسیی گڵاوی لە پشتییەوە بوو .. مەبەستیان داگیرکردنی ( رۆژئاوای کوردستان) ە، بە ناوی دانانی ( ناوچەی ئارام) ەوە .. مەبەستییان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانە .. مەبەستیان لە باربردنی پرۆسەی ئاشتی بوو، ئەگەرچی هەر لە سەرتاوە ئەوان بە دڵ لەگەڵ ئاشتی و گفتوگۆکرد نەبوونە و تەنها هەنگاوێکی پراکتیکیان لەم بارەیەوە نەنا.
٦ـ بە توومەتی بۆردوومان کردنی خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان .. کا تا ئێستا چەندین کەس بوونەتە قوربانیی .. ئەی ئەمە کارێکی تیرۆریستی نییە .. لەژێرهەر بیانوویەکدا و ناتوانن پاساو بۆ تاوانەکانیان بهێنەوە .. ؟
٧ـ بە تومەتی کوشتن و بریندارکردنی دەیان کوردی خۆپێشاندەر لە شارەکانی باکووری کوردستان و .. بە بەکارهێ انی فیشەکی راستی و گازی فرمێسک رشتن .
٨ـ ئەمان و چەندین تاوانی تریش کە لە دژی کورد ئەنجامیان داوان .
٩ـ بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە .. کە ئەمە بە پێچەوانی رێکەوتننامەکان و یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و .. رێز و پێشێل کردنی سەروەریی و وڵاتانە .

شەرمەزارییەکی گەورەشە، بۆ حکوومەتی کوردستان، کە تا ئەمڕۆ، کەمترین شت کە بیان کردبایە دەبوایە هەر لە یەکەمین رۆژەوە .. بە فەرمی و بە توندی شەرمەزاری ئەم هێڕشانەی تورکیایان بکردایە .. ئەم بێ دەنگی و بێ هەلوێستیە .. حکوومەتی کوردستان دەخەنە ژێر گومان و .. پرسیارەوە ..؟؟

2/8/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان