بورهان شێخ ره‌ئوف
باراك حوسین ئۆباما له دایك بووی4/ ئاب /1961 چل و چواره‌مین سه‌رۆكی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه له 20/ینایری / 2009 ه‌وه یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه كه له ڕه‌گه‌زی ڕه‌ش پێست و ئه‌فریقیه بچێته ناو كۆشكی سپیه‌وه به دروشمی گۆرانه‌وه كه هه‌ر به‌ڕاستی توانی گۆڕانی گه‌وره‌ش ئه‌نجام بدات و ببیته ئیلهام بۆ زۆر بزوتنه‌وه ی تر به‌و ناوه‌وه له‌هه‌ندێ شوێنی تریش له‌وانه هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ش دوای خه‌بات و تێكۆشانێكی زۆری ڕه‌ش پێستان هات له ئه‌مریكا له پێناوی یه‌كسانی و به‌رابه‌ری له نێوان هه‌موو ڕه‌نگ و ئتنیكه جیاوازه‌كاند كه ڕه‌ش پێست له‌و وڵاته‌دا وه‌كو هاووڵاتی پله دوو ته‌ماشا ده‌كرا بۆیه كاتێك كه ئۆباما وه‌كو سه‌رۆك ده‌ست به‌كاربوو له ئاهه‌نگه‌كه‌دا زۆریك له‌و چالاكوانانه له خۆشیا گریان كه به‌رهه‌می خه‌باته‌كه‌یان چنیه‌وه ڕه‌ش وسپی پێست یه‌كسانبوون له مافه‌كاندا لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان وه‌رگرت . بۆیه هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌دا خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرت له پێناو هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له پێناو به‌هێزكردنی دبلۆماسیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوكاری له نێوان گه‌لاندا , ئه‌مانه و له پێشتریش سێ خول ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بووه له (1997 _ 2004) .پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین كه ناوبراو ده‌رچووی كۆلیجی كۆلۆمبیا یه له‌زانكۆی كۆلۆمبیا وكولیجی مافه‌كان له زانكۆی هارفارد, هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و كه‌سه كه‌مه ئه‌فریقیانه‌ی كه سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری هارفاردی یاسایی بووه هه‌روه‌ها گه‌لێك چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه له ولایه‌تی شیكاغۆ پێش ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی پارێزه‌ری وه‌ربگرێت و دواتر وه‌كو ڕاوێژكاری یاسایی و مامۆستای یاسا كاری كردووه له كۆلیجی مافی زانكۆی شیكاغۆ .
ئیسته‌ش وا له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه‌و زۆر هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ پێشه‌وه ناوه له سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی كه له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی پێدابوون له‌وانه , ئابووری ئه‌م وولاته زلهێزه‌ی تاڕاده‌یه‌كی باش به‌ره‌و پێشه‌وه برد ,ڕێژه‌یه‌كی باش بێكاری كه‌مكرده‌وه . هه‌نگاوێكی زۆر مه‌زن بیمه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌مریكادا برده پێشه‌وه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی obama care plan) (. گه‌شه‌یه‌كی زۆرباشی به كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مریكادا , به پلانێكی زۆر ورد فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌مریكای ڕێكخسته‌وه له بێسه‌ره‌به‌ری ڕزگاری كرد.
له‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وش زۆر ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی بۆ ئه‌و وڵاته تۆمار كرد له‌وانه گه‌وره تیرۆرستی جییهانی ئوسامه بن لادن به سزای ڕه‌وای خۆی گه‌یشت , هه‌روه‌ها زیندانی به‌دناوی گۆنتینامۆ داخرا .
ئه‌مانه و زۆرێك له گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو وڵاتانی جیهانی له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوسانه‌وه چاره‌سه‌ركرد كه كه‌مێك به كورتی له سه‌ریان ده‌وه‌ستم ئه‌وانیش ئێران و كوبا ن .
سه‌ره‌تا ئێران كه‌له ساڵی 1979 و دوای ڕوخانی ڕژێمی شا‌و شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوای به بارمته گرتنی هه‌موو كارمه‌ندو دیبلۆماتكارانی ئه‌مریكا له تاران ئیتر وا بۆ زیاتر له 36 ساڵه په‌یوه‌ندیه‌كانیان بڕاوه‌و ئه‌وان ئێران ئه‌مریكا به شه‌یتانی گه‌وره ناوده‌به‌ن و له‌سه‌ر هه‌رچی شوێنی بڵند و دیار هه‌بوو له‌و وڵاته‌دا نوسرابو مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا ئه‌مانیش حكومه‌تی ئێرانیان به مارقه و شتی خرابتر ناوزه‌د ده‌كرد بۆیه ئۆباما توانی كۆتایی به‌و جه‌نگه سارده بینێت وله وتاریكیدا هه‌رله پاش واژۆ كردنی ڕێكه‌وتنه‌كه بڵێت ئه‌مه نیشانه‌ی ڕاست و دروستی و توانای دیبلۆماسیه‌تی ئه‌مریكایه و ده‌توانێت ئاسۆی نوێ بكاته‌وه‌و گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌و گرنگ بخوڵقێنێ كه ئه‌مریكاو جیهانیش به‌ره‌وه بارودۆخێكی ئارامتر به‌رن , ئه‌مانه‌شی به چه‌ند وته‌یه‌كی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا جۆن كه‌نه‌دی پشتڕاستكرده‌وه كه وتبووی نابێت دان وسان بكه‌ین به پاڵنه‌ری ترسه‌وه هه‌رگیز , نابێت له دان وسانیش بترسین .
له هه‌مان كاتدا ئۆباما دڵنیایی ده‌داته هاوپه‌یمانه ئیستراتیجیه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ئیسرائیل كه ده‌ستبه‌رداری نابێت و پابه‌نده به پارستنی ئاسایش و به‌رژه‌وندیه‌كانی و پێشتریش له كۆبونه‌وه لوتكه‌ی نێوان خۆی و سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو هه‌مان دڵنیایی بۆیان دووپاتكرده‌وه كه به م ڕێكه‌وتنه كۆتایی به به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران دێت و ته‌نها لایه‌نی سلمی وزانستیه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه .
له‌لایه‌كی تره‌وه داڕێژه‌رانی بڕیار له ئه‌مریكا پێیان وایه ئێران هه‌ژموونو ده‌سته‌ڵاتێكی زۆری به‌سه‌ر كێشه ئاڵۆز‌و هه‌ڵپسێراوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه چ له عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و شه‌ڕی له ناوبردنی تیرۆر و ململانێ ی له مێژینه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ,بۆیه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مریكا پێویسته ده‌رگاكانی دان وسان و دیالۆگ له گه‌ڵ ئێران‌دا به كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه‌و بۆ چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و كێشانه كه دابڕان و دووره په‌رێزی هیچ ئه‌نجامێكی وایان نه‌دا به ده‌سته‌وه جگه له ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و جیهانیش .
جگه له‌وه‌ی كه گه‌مارۆكان ئێرانیان ناچار كرد بێته سه‌ر مێزی دان‌و سان و به‌مه‌رج وداخوازیه‌كانی وڵاتانی (5+1) قایل بێت .
یه‌كێكی تر له و كێشه‌و گرژیانه په‌یوه‌ندیه كانی نێوان ئه‌مریكا و كوبایه كه بۆ نیو سه‌ده زیاتره به‌و شێوه درێژه‌ی هه‌یه ئه‌ویش له سه‌رده‌می ئۆبامادا كۆتایی به‌و به‌سته‌ڵه‌كه هێنراو بووه یه‌كێكی تر له سه‌روه‌ریه‌كانی ئۆباما كه له مێژوودا بۆی تۆمار بكرێت وكه چۆن به رَووی نه‌یاره‌كانی ووڵاته‌كه‌یدا كرایه‌وه‌و كێشه هه‌ڵپسێراوه‌كانی به مه‌نزڵ گه‌یاند و دواجاریش ده‌ستی ئاشتبونه‌وه ڕێكه‌وتن بۆ كوریای باكوریش درێژ بكات .
به‌ڵام له دوییدا ڕاستیه‌ك هه‌یه نابێت فه‌رامۆشی بكه‌م هه‌ڵوێستی ئۆباما یه به‌رامبه‌ر به عێراق و له‌ویشدا كوردستان كه نه‌ك كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كرد به‌ڵكو به په‌له په‌ل سوپای ئه‌مریكا ی له عێراق كێشایه‌وه و بواری ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباره‌كانیه‌وه‌و ئه‌و دۆخه‌ی لی َ به‌رهه‌م بێت كه ده‌یبینین و وڵاتی له تونێلێكی تاریكدا جێهێشت كه ده‌رچوون لێ ی ئاسان نیه و عێراق كه‌س نازانێت وه‌سفی به چی بكات و خوێنی لێده‌چۆڕێت و جه‌نابیشیان پێ له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه ی داده‌گرن ؟؟؟!!
2/8/2015