فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئاسۆ قادرaso qadrrrr

بەردەوامبوونی بارزانی لە سەرۆكایەتییكردنی هەرێم پێویستییەكی هەنووكەییە و كوردستان لە قەیران و هەڕەشەكان دەپارێزێت و سەقامگیریی سیاسیی ناوخۆیی دەهێنێتە ئاراوە. یەكلایینەبوونەوەی پرسی دەستوور و میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك سەرچاوەی سەرەكیی ئەم قەیرانەیە. بەڵام یەكلایینەبوونی ئەم پرسە نابێ ببێتە هۆی ئەوەی كوردستان بچێتە نێو قۆناغی بۆشاییەوە. كوردستان پێویستی بە فەترەیەكی ئینتیقالییە بۆ ئەوەی كۆی پرسەكان بە سازان چارەسەر بكرێت و ڕووبەڕووی هەڕەشە دەرەكییەكانیش ببێتەوە. لەم قۆناغەدا بارزانی باشترین كەسە سەركردایەتیی ئەم قۆناغە بكات. هۆكارەكانیشی بریتین لە:

بارزانی خاوەنی پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستانە؛ لە چەند ساڵی رابردووەوە هەموو هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی و عەرەبی و ناوچەیی بۆ ئەوەی دەرگاکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان واڵا بکات و رەزامەنديی ئەو وڵاتانە بەدەست بهێنێت، خستووەتە گەرِ. ئێستا باسكردنی سەربەخۆیی لە هیچ شوێنێك هێڵی سوور نییە، ئةو بارزانی بوو كە ئەم تابۆیەی شكاند. دۆزی كورد لە ئاستێكدایە هیچ وڵاتێك ناتوانێ دژایەتيی خواستی سەربەخۆیی كوردستان بكات. بە ئاشكرا هەندێک وڵات راستەوخۆ پشتگیريی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە و بەشێكی دیكەشیان دژایەتییان نەكردووە. ئەمانە هەمووی دەرئەنجامی هەوڵی سەرۆك بارزانی بووە لە چەند ساڵی ڕابردوو. بۆیە پێویستە گشت پارتەکان و هەموو تاکێکی نیشتمانپەروەر بە هەموو چین و توێژەکانەوە پاڵپشتی ئەم هەوڵانەی بن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر و پیشکەوتوو بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان.

ئەو سروشتە شۆرشگێرییەی، کە تێیدا لەدایکبووە و گەشەی کردووە پرە لە گیانفیدایی و بەرخودانی ئەو بنەماڵەیە بۆ کورد و هەر چوار پارچەی کوردستان هەر لە سەدەی نۆزدە لە لایەن شیخ عبدالسلامی بارزانەوە بە راوەستان لە پشت شۆرشەکانی باکورەوە تا دروستکردنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد لەلایەن پێشەوا قازی محةمةد و مەلا مستەفای بارزانەوە. بێگومان “سەرکردەیەک” کەوا لەدایکبووی خێزانێکی وا شۆرشگێرِ بێت کە هەرگیز پشتیان لە کوردایەتی نەکردبێت و بەردەوام پشکی گەورەیان لە نەهامەتییەکانی سەر میللەتەکەمان بەرکەوتبێت لە ئەنفال و کاولکاری گوند و کانیاوەکانیان؛ ئەوا لە حەقیقەتدا بە هاوکاريی مام جەلال و سەرکردەکانی تری کوردستان رابەرایەتيی سەرکەوتنی گەورەی کردووە بۆ میللەتەکەی هەر لە یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، راپەرینی بەهاری ساڵی 1991، دامەزراندنی بەرەی کوردستانی و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نە ناساندنی هێز و خەباتی چەکداريی گەلەکەمان لە پارچەکانی تر بە خەبات و کردەوەی تیرۆریستی سەرەرای گوشاری زۆری دەوڵەتانی ئیقلیمی، و یارمەتيی مادی و مەعنەويی کوردانی رۆژئاوا. لەم قۆناغەدا نەك تەنیا باشوور بەڵكو بەشەكانی دیكەی كوردستانیش پێویستیان بە دەستی ئەمین و ڕاستگۆی بارزانی هەیە.
ئەزموونی درێژخایەنی سیاسی و پێشمەرگایەتیيان، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەری گەورەی بارزاني بوون لە راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پشتگيری و یارمەتیدانی کورد لە شەرِی دژی تیرۆریستانی داعش هەم لەرووی سیاسی و سەربازییەوە و هەم وەکۆ پێشمەرگەیەک لە نزیکەوە سەرپەرشتيی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و مۆراڵی بەرز کردوونەتەوە. ڕۆڵی سەرۆك لە شكاندنی ئوستوورەی داعش زۆر بەرچاوە. لە ڕاستیدا ئەوەیش بوو بەردی بناغەی گەورەترین هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش دانا.

سیاسەتی بەرێزیان لە نیشاندانی خەڵک و حکوومەتی کوردستان وەک پاریزەری حەقیقی گیان و ژیانی سەدان هەزار ئاوارەی خەڵکی عێراق و سووریا لە ئایین و نەتەوە جیاوازەکان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. وەک لە راگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان و لۆکاڵییەکانی وڵاتان دەیبیستین و دەیخوێنینەوە، کورد سەرەرای ئەوەی خۆیان بە درێژایی سەدەی رابردوو قوربانی دەستی حظكوومةتة تۆتالیتارییە یەک لەدوای یەکەکانی بەغدا بوون و وەک هاووڵاتيی پلە دوو هەژمار کراون و لە ئێستاشدا تووشی قەیرانی ئابووری بوون بە هۆی نەناردنی بودجەی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، بەلام ئەوان بوون بە پەناگە بۆ هەزاران ئاوارەی دەستی تیرۆری ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی لە عیراق و سووریادا.

ئەم چەند خاڵەی سەرەوە بەشێکن لە پێویستی بةردةواميي بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لەم قۆناغەدا. گرنگە باوەرِمان بە پاراستنی یەکریزيی نێوخۆمان و توانایی بارزانی هەبێت لە رێبەرایەتیکردنی گەلەکەمان و پەرِاندنەوەی لەم هەموو کێشمەکێشە نیودەوڵەتی و مەزهەبییەی ناوچەکەی پێدا تێدەپەرِێت، بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆمان و نەوەی داهاتوو.

19/8/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان