فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە

mistafai said qadrrr كورت ناجڵ و ئارینا مورادی 

مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە لە هەڤپەیڤینێكدا بۆ بەشی ئینگلیزیی دیجیتاڵ پۆرتاڵی رووداو، باسی پلانی گرتنەوەی مووسڵ، ورەی پێشمەرگە بەرامبەر چەكدارانی داعش دەكات و دەڵێت بەشی هەرە زۆری ئەو شوێنانەی كوردستان كە داعش پێشتر داگیری كردبوون، لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراونەتەوە. سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵیش دەڵێت ئێستا لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانان خەریكی دانانی پلانن. دەشڵێت "بەدڵنیاییەوە پێشمەرگە بەشداری شەڕی ئازادكردنی مووسڵ دەكات".

رووداو: چۆن بەراوردی شەڕی ئێستای دژ بە داعش دەكەی لەگەڵ ئەو كاتەی كە دەستی پێكرد؟
مستەفا سەید قادر: بارودۆخی شەڕەكە زۆر باشترە لە جاران. پێشمەرگە زۆربەی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵ كردووەتەوە كە لە دەستی داعشدا بوون. دەتوانم بڵێم ئێستا 95%ی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدان.  

رووداو: ئەی دەربارەی بارودۆخ و گوزەرانی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕ؟

مستەفا سەید قادر: پێشمەرگە ئێستا ئەزموونێكی باشتری هەیە لە شەڕكردن لە دژی داعش. پێشتر ئەزموونێكی ئەوتۆیان نەبوو لە تاكتیكەكانی 

پێشمەرگە لە تاكتیكەكانی داعش تێگەیشتووە 
  

داعش. ئێستا لێیان تێگەیشتوون. پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك لە داعش ناترسێت. ئەو مەشق و راهێنانەی پێیان كراوە لەلایەن سوپای ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە كاریگەر بوون.
 

رووداو: ئەمریكا و هاوپەیمانانی رۆژئاوا چۆن هاوكاریی هێزی پێشمەرگەیان كردووە؟ چ جۆرە مەشقێكیان بە پێشمەرگە كردووە؟

مستەفا سەید قادر: هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان زۆر كاریگەرییان هەبووە لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەكان هاوكاری باش بوون بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش. مەشقەكانی ئەمریكا بە هێزی پێشمەرگە زۆر جێگەی رەزامەندیی ئێمەیە. پێشمەرگە فێری بەكارهێنانی ئەو 

 هاوپەیمانان مەشقیان بە 10 هەزار پێشمەرگە كردووە
  

چەكانە دەبن كە پێیان دەگات. هەروەها مەشقیان پێدەكرێت لەسەر فێربوونی تاكتیكەكانی شەڕ. تاوەكو ئێستا 10 هەزار پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاو هاوپەیمانەكانەوە مەشقیان پێكراوە. پرۆسەیەكی بەردەوامە. 
 
رووداو: ورەی پێشمەرگە چۆنە؟

مستەفا سەید قادر: هەرچەندە بۆماوەی دوو مانگە مووچەیان پێنەدراوە، بەڵام هێشتا زۆر ئازا و بەهێزن. لەسەرەتای دەستپێكردنی ئەم شەڕەوە تا ئێستا، پێشمەرگە بە بەهێزی ماوەتەوەو قەیرانی ئابووری كاریگەریی لەسەریان نەبووە.

رووداو: چۆن كێشەی مووچەنەدان چارەسەر دەكەن؟

مستەفا سەید قادر: دوو رێگا چارە هەیە: یەكەمیان گەیشتنە رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە. دووەمیان پشتبەخۆبەستنە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت و رێگای دیكە بۆ سەربەخۆیی ئابووری. رێگەچارە خێراكەم لاپەسەندە. رێگەچارە خێراكە باشترین بژارەیە.

رووداو: گوتت 95%ی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان كە داعش دەستی بەسەریاندا گرتبوو، پێشمەرگە كۆنترۆڵی كردوونەتەوە. ئێستا تەركیزەكە لە كوێیە؟

مستەفا سەید قادر: زۆرینەی تەركیزەكە ئێستا لەسەر ناوچەكانی پارێزگای مووسڵە وەك شەنگال و باشیك و قەرەقوش. هەروەها لە ناوچەی خەبات، هێشتا چەند ناوچەیەك ماون ئازاد بكرێن. هەروەها چەند ناوچەیەكیش لە پارێزگای كەركووك ماون ئازاد بكرێن.

رووداو: ئەی حەویجە؟

مستەفا سەید قادر: لەوباوەڕەداین كە ئازادكردنی حەویجە ئاسان نییە. لە داهاتوودا رەنگە تاوتوێی پلانی ئازادكردنی ئەو ناوچەیە لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانەكان بكەین. بەڵام ئێستا پلانێكی لەو جۆرە نییە. 

 ئازادكردنی حەویجە ئاسان نییە
  


 
رووداو: پلان چییە بۆ شاری مووسڵ؟

مستەفا سەید قادر: ئێستا خەریكی تاوتوێی پلانین لەگەڵ حكومەتی عێراق و ئەمریكاو هاوپەیمانەكان. خەریكی لێكۆڵینەوەین لە پلانێك بۆ ئازادكردنی مووسڵ. 

رووداو: پێشمەرگە بەشداریی دەكات؟

مستەفا سەید قادر: بەدڵنیاییەوە پێشمەرگە بەشداری دەكات، بەڵام بەوشێوەیە بەشداری دەكەین كە دەمانەوێت. ئازادكردنی مووسڵ گرنگە چ بۆ حكومەتی عێراق و چ بۆ هەرێمی كوردستان لەبەرئەوەی داعش كردوویەتی بە پایتەختی خەلافەتەكەی. داعش زۆر سەرنجی لەسەر ئەو شارەیە. ئەگەر داعش لە مووسڵ دەربكەین ئەوە كلیلی پاككردنەوەیان دەبێت لە تەواوی عێراق. 

رووداو: پلانەكە كەی جێبەجێ دەكرێت؟

مستەفا سەید قادر: هیچ كاتێك بۆ ئازادكردنی مووسڵ دیاری نەكراوە. كاتێك گەرەنتی سەركەوتن هەبوو ئەو كات هێزەكان دەجوڵێنین، بەڵام هەتا زووتربێت باشترە. گرنگترین شت ئەنجامەكەیە. ئەگەر پێویست بێت پلانەكە دوابخەین لە پێناو ئەنجامێكی سەركەوتووتر، ئەوا دەبێت وابكەین.

رووداو: بەشدار بوویت لە كۆبوونەوەكانی ئەمدواییە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاشتۆن كارتەر. سروشتی ئەو كۆبوونەوانە چی بوون؟

مستەفا سەید قادر: سەردانەكە بۆ خۆی گرنگیی خۆی هەبوو. ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ئەمریكا گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات. بەرپرسانی ئەمریكی رۆڵی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان و چەكدارانی كوردی رۆژئاوا لە شەڕی دژ بە داعش بەرز دەنرخێنن. ئەمریكیەكان دەڵێن بەردەوام دەبن لە دابینكردنی هاوكاریی سەربازی بۆ پێشمەرگە.

رووداو: باستان لە راستەوخۆ پڕچەككردنی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە كرد؟

مستەفا سەید قادر: بەڵێ، پڕچەككردنی كورد لە ڕێگەی بەغداوە دەبێت. حكومەتی هەرێمی كوردستان دووبارە و جارێكی تر رایگەیاند كەلای 


ئەمریكییەكان دڵنیایان كردینەوە كە ئەو چەكەی بۆمان دەنێرن پێمان بگات
   

 

 

 

 

پەسەندە راستەوخۆ پڕچەك بكرێت. بەڵام ئەمریكا بە هۆكاری تایبەتی خۆی ناتوانێ ئەوە بكات. ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئەوان دڵنیایان كردینەوە لەوەی ئەو چەكانەمان پێدەگات كە بۆمان دەنێرن.

5/8/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان