مەشخەڵ کەولۆسی
(دانێل بایبز، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی (میدل ئێست فۆرۆم) له ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن تایمز)ی ئه‌مەریكیدا، وتارێكی نووسیوه، تیایدا پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی كورد هەوڵی بۆ دامەزراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی. هه‌روه‌ها ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه پێداوه كه وا ده‌كه‌ن دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، بچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاوه.له وتاره‌كه‌دا هاتووه: “به‌رله‌وه‌ی پێشوازی بكه‌م له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌باكوری عێراق، دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه من پێشتر دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووم”.له ساڵی 1991دا و پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگی كوه‌یت، كه سه‌دام حسێن په‌لاماری شه‌ش ملیۆن كوردی دا، ئه‌و كاته سێ دید و بۆچوونم خسته به‌رچاو، كه سه‌رجه‌میان ناكۆك بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌بری ئه‌وان ده‌ست وه‌ربداته ڕه‌وشه‌كه‌وه، تاكو ئه‌مڕۆش جاروبار باسی ئه‌و دید و سه‌رنجانه‌ی ئه‌وكاته‌ی من ده‌كرێت.
راپۆرتی ته‌نیا كوردی
ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌ز بكه‌ن یان نا، له هه‌رێمی كوردستاندا ئێستا ده‌وڵه‌تێك به ناوی كورده‌وه بوونی هه‌یه و، بووه‌ته ئه‌مری واقع، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه، هێزی پێشمه‌رگه توانیی له پاراستنی سنووری هه‌رێم به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا سه‌ركه‌وتوو بێ"، كه‌ناڵی فۆكس لهریپۆرتێكدا وای نووسیوه.یه‌كیه‌تیی خاكی عێراق ته‌نیا دروشمه و، له واقعدا سنووری دابه‌شبوون كێشراوهیهكیهتیی خاكی عێراق ته‌نیا دروشمێكه و ده‌گوترێته‌وه، ئه‌و دروشمه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپاییش بگوترێ،
مەشخەڵ کەولۆسی
له‌ئێستادا به‌هۆی جموجوڵه‌كانی ڕووسیاوه له‌سوریا، زۆرێك له‌چاودێران و ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی سیاسه‌ت و بڕیار له‌جیهاندا، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و جوڵانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیهان پێی نایه قۆناغی جه‌نگێكی نوێی سارده‌وه. به‌ڵام هه‌ندێكی تر ئه‌و به‌ره‌نجامگیرییه به‌ناته‌واو ده‌زانن.“عاتف غه‌مه‌ری”(1) له‌م دیده شیكارییه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا جیهان پیایدا گوزه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌وردی قسه له‌سه‌ر ڕێگریی و هانده‌ره‌كانی هه‌ڵایسانی جه‌نگی ساردی نوێ ده‌كات.له‌میدیاكانی جیهاندا به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت: ئایا سه‌رله‌نوێ جه‌نگی سارد ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قووربان
به نێوی خودای مەزن و دلۆڤان
خەڵکی موسڵمانی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی ئیسلامی، به رێزه‌وه به پێشوازی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ده‌چن، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکاتو ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هێوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتیمانی،و بەرخۆدانی هاۆوەڵاتیانو سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان، لەپێناۆ ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتیمانی کوردان لەدەست داعش و داعشکارەکان.
د.هیوا سه‌ید سه‌لیم
هه‌موو ده‌ساڵ جارێك كۆچێك بۆ هه‌نده‌ران روو له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، جاران ده‌گوترا قه‌ده‌ری كوردان به هۆی بێ ده‌وڵه‌تی و هه‌ڵكه‌وته‌ی نیشتمانه‌كه‌ی له نێو پانتایه‌كی جوگرافی كه هه‌میشه شوێنی ململانێ و شه‌ڕی ئه‌م و ئه‌و بووه هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی كوردان بووه ، به‌ڵام زۆر جاریش كورد خۆی بۆته هۆكاری كۆچپێكردنی هاونیشتمانیه‌كانی له نموونه‌ی ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌س هیچ كاتێك ئه‌و كۆچه وه‌ك ئێستا نه‌بۆته دیارده، ئێستا رۆژانه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌دان گه‌نج سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و روو له هه‌نده‌ران ده‌كات، له رۆژئاوای كوردستان به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌ی كوردستانیش كۆچ ده‌كه‌ن، لێره‌دا به‌ر له‌وه‌ی بێم باس له مه‌ترسیه‌كانی كۆچی ئه‌و جاره‌ی كوردان بكه‌ین، جێگای خۆیه‌تی ئاماژه به هۆكاری رۆیشتنی كوردستانیان بده‌ین بۆ هه‌نده‌ران، چونكه ئێستا ئه‌و بابه‌ته مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌وه‌ی خه‌ڵك بۆچی كۆچ ده‌كات، چ هۆكارێك له پشتی كۆچی ئه‌و جاره‌یه، ئایا پێویسته رێگا له‌و كۆچه بگیرێت یان نا ؟
د.هیوا سه‌ید سه‌لیم
هیچ كاتێك توركیا به قه‌د ئه‌و دوو ساڵه ئه‌زیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپای نه‌داوه ، توركیا به هاوكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له ئه‌وروپاوه ده‌چوونه سوریا و عێراق وه‌ك وڵاتێكی پشتوپه‌نای داعش ناسراوه ، زۆرێك له چاودێران و یه‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا له‌و دووساڵه په‌رده‌یان له‌سه‌ر هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له توركیا بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ڕاماڵی و به ئاشكرا باسیان له هاوكاری حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌و رێكخراو تیرۆرستیه ده‌كرد ، ئێستا له كاتێكدا كه توركیا بڕیاریداوه ببێته به‌شێك له هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش !!!
ده‌یه‌وێت به شێوازێكی تر سه‌رئێشه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا درووست بكات ، ئه‌ویش به ئاسانكاری بۆ رۆیشتنی لێشاوی كۆچبه‌ران له وڵاتانی سوریا و عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا .
د.سامان شاڵی
تمێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی (ودۆرد وڵسن) . له جه‌نیوه‌ری 1918دا و بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی له مافی كورد كردووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، ئه‌مه‌ش به 14خاڵ له‌لایه‌ن وڵسنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و قورسی نه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ گرنگییه‌كی وه‌های نه‌بووه.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، سێ جار كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه فرۆشراوه. له 1946دا (كۆماری مه‌هاباد كرا به قوربانی بۆ شای ئێران به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، له 1975دا شۆڕشی كورد كرا به قوربانی بۆ شای ئێران و سه‌دام، له 1991یشدا كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش داوای له كورد و شیعه كرد ڕاپه‌رن به ڕووی ڕژێمی به‌عسدا، له‌و كاردانه‌وه‌یه‌دا كورد و شیعه ڕاپه‌ڕین. له‌و كاته‌دا زۆربه‌ی سیاسییه
ئاریا کوردستانی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی كه‌پێكهاتوون له”باوك، دوو كوڕ، كچ، زاوا”یه‌ك و له‌ئه‌مریكا ده‌ژین، توانییان لۆبییه‌كی گه‌وره بۆ ئێران دروست بكه‌ن و، له‌واشنتۆن ڕۆڵی كاریگه‌ر و به‌هێز بگێڕن تاكو هه‌ردوو وڵات گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.بنه‌ماڵه”نمازی” كه بزنسمانی گه‌وره‌ن، چوونه ژێر باری ئه‌ركی قورسی قه‌ناعه‌ت كردن به‌سیاسییه‌كانی واشنتۆن و تارانه‌وه، تاكو ڕێگه‌چاره‌ی ڕێككه‌وتن له‌بری پێكدادان هه‌ڵبژێرن.پێشتر میدیاكان باسیان له‌وه كردبوو، كه‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و لۆبییه ئێرانییه بووه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆك ئۆباما. هه‌روه‌ها كچی “جۆن كیری” شووی به پزیشكێكی ئێرانی كردووه‌و له ئاههنگهكهیشیدا كوڕێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران”محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف” ئاماده‌بووه.
عادل باخەوان
به‌ڵام له 2010وه هاوکێشه‌که ده‌گۆڕێت! وڵاتانی خاکی ئیسلام به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی پێ ده‌نێنه قۆناغێکی دیکه‌وه. ڕاپه‌ڕینه‌کان ده‌گه‌ن، بن عه‌لی، موباره‌ك، قه‌زافی، ساڵح کوری ده‌سه‌ڵات به‌جێ ده‌هێڵن. سووریا و عێراق ده‌بن به گۆمی خوێن. به‌حره‌ین ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی گه‌وره ده‌بێته‌وه. خۆپیشاندانه‌کان له مه‌غریب ده‌ست پێده‌که‌ن…له هه‌لومه‌رجێکی بابه‌تیانه‌ی وادا، هه‌لومه‌رجی ڕاپه‌ڕین، جه‌نگ، به‌تایبه‌تی جه‌نگی هه‌موان دژ به هه‌موان وه‌ك هۆبز پێی گوتین، ئه‌کته‌ره‌کانی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵ، به‌هێزێکی ئه‌فسوناویه‌وه دێنه‌وه مه‌یدان و هه‌م جوگرافیای جووڵانه‌وه‌یان فراوان ده‌که‌ن، هه‌م ژماره‌شیان به شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی به‌رز ده‌بێته‌وه.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم که فیلیپ میگۆ باسی ده‌کات و پێیوایه که بزووتنه‌وه‌کانی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵ،
نووری بێخاڵی
15 ملیۆن منداڵ بەدەست جەنگ و ناکۆکیی تایەفییهوه، دەناڵێنن
دواجار وەک دەڵین، ئەوەی لە شەڕەکاندا بە میرات بەجێ دەمێنێ، وێنە و نامەکانن. ڕەنگە لەو نێوەدا کورد خاوەنی دەوڵەمەندترین گەنجینە و میراتیی وێنە و نامەکان بێت، چ ئەو وێنە و نامانەی ناو زاکیرەی برینداری خۆی، کە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و لە چۆڵەوانی دوای ئافاتەکانی کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵ و ڕاوەدووناندا لێی بەجێ مان. یان ئەو وێنە و نامانەی تەتەرێک، کە ئەو ڕۆژگارە بەسەر برینی کوردا هاتووە و ئێستا بۆیانی نمایش دەکات و دەگێڕێتەوە.ڕەنگە وێنەکەی عومەری خاوەر و جگەرگۆشەکەی نزیکترین نموونەی نێو ئەو مێژووە و نامە کەڕوو هەڵێناوەکانی ناو زیندانە تاکەکەسییەکانیش، زیندووترین بەڵگە بن. لەناو هەموو ئەمانەشدا و زیاتر لە نامەکان، وێنەکان هۆکار و تەنانەت کلیلی ئەوە بوونە، کە لە قۆناغێکی دیکەی دوای کوێرەوەری و لە سای هەلومەرجێکی دیکەی پاش بە کۆمردنی کوردان، قوفڵی دەرگای ئاسۆیەکی نوێیان بەڕووی کورددا کردبێتەوە. یان هەرنا کڵاوڕۆژنەی ئومێدێکیان لە دیواری بە خوێن و بارووت و
شەریف فەلاح
بە گوتەی سەرۆكی ئاژانسی هەواڵدەریی نیوە فەرمیی میهری ئێران لە رۆژانی داهاتوودا بەشی كوردیی ئەو هەواڵدەرییە دەكرێتەوە.“عەلی عەسكەری” سەرۆكی ئاژانسی میهر كە رۆژی یەكشەممە سەردانی پارێزگای سنەی كردووە، باسی لەوە كردووە كە ئامادەكارییەكان بۆ كەوتنەگەڕی بەشی كوردیی هەواڵدەریی میهر جێبەجێ كراون و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتودا یەكلایی دەبێتەوە.ناوبراو لەباری گرنگیی پارێزگای سنە لە چوارچێوەی كولتووردا كردووە، بۆیە ناوەندی ئەو هەواڵدەرییە لەوێ دەبێت.بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە كاتێك دایە كە چالاكوانانی فەرهەنگی و مەدەنیی كورد پێیان وایە ئەو هەوڵانە لە بەرژەوەندیی كورد و زمانی كوردیدا نین و تەنیا چەواشەكردنی زمان و فەرهەنگی كوردین و بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن.
فاروق حاجی مستەفا
ره‌نگه خوێنه‌رێك بپرسێت: بۆچی سێیه‌مین قیامه‌ت؟ ڕووداوه‌كه به‌ڕێكه‌وت بووه، ده‌یان خێزان هه‌ن منداڵه‌كانیان له كۆڵ ده‌گرن و ڕێی ئه‌وروپا ده‌گرنه به‌ر، حاڵه‌تی خنكانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش ڕوو ده‌دات، ڕووداوه‌كه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی اقیامهتب. تۆش كه باسی قیامه‌تی سێیه‌م ده‌كه‌یت، ئه‌دی كوانێ قیامه‌تی دووه‌م، تا باسی قیامه‌تی سێیه‌م بكه‌ین؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌مه ئاسان بێت. یه‌كه‌مین قیامه‌ت ساته‌وه‌ختی شاڵاوه‌كه‌ی داعش بوو، كه كۆبانێی خاپوور كرد و خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌توانین بڵێین، كۆبانێ ته‌فر و توونا كرا. كاتێك خه‌ڵكه‌كه دوای ئازادكردنی گه‌ڕانه‌وه، له ماڵه‌كانی خۆیاندا ته‌نانه‌ت سه‌لكه پیازێكیان نه‌دۆزییه‌وه، سه‌رباری زیانی زۆر له سه‌ر و ماڵیان. قیامه‌تی دووه‌میش ساته‌وه‌ختی دزه‌كردنی ده‌یان داعش بوو به جلوبه‌رگی (ی پ گ) و سوپای ئازاده‌وه بۆ نێو شاره‌كه، سه‌دان كه‌سی بێ‌تاوانیان له شیرینیی خه‌ودا كوشت، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر به‌رماڵ بوون،
زۆر ده‌یهێنم و ده‌یبه‌م، تا هه‌نووكه له نهێنیی ئه‌م لێشاوی كۆچه‌ی ئێستای خه‌ڵكی وڵاتانی سووریا و لیبیا و سوماڵ و عێراق و ئه‌فغانستان و ئێران و… هتد، تێ نه‌گه‌یشتووم، كه ده‌ڵیم تێ ناگه‌م، مه‌به‌ستم هۆكاری كۆچكردنهكه نییه، چونكه له هه‌ر یه‌كێك له‌م وڵاتانه، ساڵانێكه، سه‌دان هۆكار هه‌ن كه وا له هاووڵاتییانیان ده‌كات، بیر له به‌جێهێشتنی نیشتمانی خۆیان و گه‌یشتن به نیشتمانێكی دی بكه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌وه تێناگه‌م، بۆچی له هێكڕا و له ماوه‌ی مانگ و نیوێكدا، ده‌یان هه‌زار كه‌س بوونه قاچاخچی و، سنووری ده‌ریایی و وشكایی وڵاتانی وه‌ك توركیا، یۆنان، هه‌نگاریا، سربیا، مه‌كه‌دۆنیا، ئیتاڵیا، ئاوڵا بوون و شه‌مه‌نده‌فه‌ره كۆن و كلاسیكییه‌كان و به‌له‌مه رزیوهكان و تڕێله سهرقهپاتهكان، بوونه پردی گه‌یشتن به (به‌هه‌شت) و وه‌دیهێنه‌ری خه‌وه‌نی ئاره‌زوومه‌ندانی كۆچی یه‌كجاره‌كی! خۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوم هێنان، ساڵانێكه، جه‌نگ و كوشتار و توندوتیژی و برسێتی و قاتوقڕی، بڕستی لێ بڕیون، ئیتر بۆچی له ماوه‌ی ئه‌م مانگ و نیوه‌دا، له‌پڕ یاسا توندوڵهكانی پاراستنی سنوور و وه‌رگرتنی په‌ناهه‌نده، كه‌وتنه ژێر پێ و هه‌موان ده‌ڵێن: ”ئێمه باوه‌شی پڕ سۆز بۆ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه“!
ڕێبوار سیوه‌یلی
له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.. (له‌باره‌ی ئالانه چكۆلی خنكێنراوهوه)
1 – ئه‌مڕۆ جیهان گوندێكی بچكۆله‌یه. ئه‌و گوته‌یه‌ی مارشاڵ مه‌ك لووهان (1911-1980)، ساڵه‌ها لهمهوپێش پێشبینیی به گوندبوونی جیهانی كردبوو، زۆر له‌مێژه بووه‌ته واقیعێكی جیهانی. جیهان گوندیكه له په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئابووریی سه‌رمایه‌دارانه به كۆی دامه‌زراوه و دروشمه‌كانی خۆیه‌وه. له‌ناو ئه‌م گونده‌دا، جیاوازییه‌كان سڕدراونه‌ته‌وه و ژیان به سیسته‌ماتیك و ستاندارد و لێكچوو كراوه. نه له فڕۆكه‌خانه‌كان، نه له مۆڵ و ماركێته‌كان و نه له بانك و میدیاكان، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان شوێن و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه جوگرافیاییهكانی ئه‌م گونده جیهانییه نا‌بینیت. هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئه‌م گونده‌یان پێكهێنابێت له ڕووی جوگرافییه‌وه لێكتر دوور بن، هێشتا په‌یڕه‌وی له یه‌ك ستاندار و شێواز ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گشتگیر و سه‌رجه‌مگیر، له خزمه‌تی هه‌مان ماشێنی سه‌رمایه‌داریی مشه‌خۆردا، درێژه به كۆیلایه‌تیی مرۆڤه‌كان له‌پێناوی قازانج و سوودی زیاتردا، ده‌دات. ئه‌م گونده جیهانیه چیدی شوێنێك نییه بۆ به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی
بەرەی دژ بە ئەردۆگان و پارتەکەی: پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و دەمیرتاش، سەرۆکی پارتەکە، بۆ ئەم مەبەستە، لەسەر بنەمای دینامیکیی کورد، ئاگرەکە هەڵگیرسا و بۆ ئەوەی هەموو دژبەرانەی پارتی داد و گەشەپێدان لێی کۆ ببنەوە و پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی گەلان و سەرۆکی کاریزماتیک، سەلاحەدین دەمیرتاش دەست پێ کرد. ئەوەی کە دەگوترێ ئۆجەلان گوتوویەتی ادەمیرتاش پرۆژەی نێودەوڵەتییەب، ڕێک لەم کاتەدا جێگای خۆی دەگرێ. لە کاتی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا، زیرەکی و بڕوا پێکردن و پابەندبوونی (بەو لایانانەی کە پاڵپشتی دەمیرتاش)ن، دەمیرتاش تێست کرا و کردیان بە ڕکابەری ئەردۆگان و جیهانی خۆرهەڵات و دارودەستەکانی لەنێو تورکیا (ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی مەدەنی) بە هێزەوە پاڵپشتی دەمیرتاش- یان کرد. لە ئەنجامدا ئاواتەکانی ئەردۆگان بۆ سەرۆکایەتی تێک شکێنران و 7ی حوزەیران، پارتی داد و گەشەپێدان نەیتوانی بە تەنیا حکوومەت دابمەزرێنێ.