راپۆرتی ته‌نیا كوردی
ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌ز بكه‌ن یان نا، له هه‌رێمی كوردستاندا ئێستا ده‌وڵه‌تێك به ناوی كورده‌وه بوونی هه‌یه و، بووه‌ته ئه‌مری واقع، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه، هێزی پێشمه‌رگه توانیی له پاراستنی سنووری هه‌رێم به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا سه‌ركه‌وتوو بێ"، كه‌ناڵی فۆكس لهریپۆرتێكدا وای نووسیوه.یه‌كیه‌تیی خاكی عێراق ته‌نیا دروشمه و، له واقعدا سنووری دابه‌شبوون كێشراوهیهكیهتیی خاكی عێراق ته‌نیا دروشمێكه و ده‌گوترێته‌وه، ئه‌و دروشمه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپاییش بگوترێ،
ئه‌وا ته‌نیا پێوه‌ست به كاته، ئه‌گینا دابه‌شبوونێكی جیۆگرافی هاتووه‌ته پێشێ و ده‌ستی پێكردووه و، له نه‌خشه‌ی سیاسییشدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین، سنووره‌كه‌یشی دیاری كراوه؛ دابه‌شبوونه‌كه له دوای هاتنی داعش بۆ‌نێو عێراق به ڕوونی دیاره، كه سنووری (سوننه، شیعه و كورد) هه‌ریه‌كه و له خاكی بنه‌ڕه‌تیی خۆیاندا خاوه‌نی نفوزن. كورد به واقیعی له سنووره‌كه‌یدا باڵاده‌سته و، شیعه به‌هه‌مان شێوه و، سوننه‌یش له دوای وه‌ده‌رنانی داعشدا ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه باڵاده‌ستی خۆیان.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستادا به ته‌واوه‌تی پێگه‌ی ستراتیژیه‌تی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا دیاره و، له نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیشدا كورد ده‌وڵه‌ته. نه‌خشه‌كه له رووی سیاسییه‌وه كێشراوه و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ی كه له سه‌ده‌ی رابردوودا به ناوی سایكس پیكۆ كێشرابوون، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. ئێستا كورد نه‌وتی هه‌یه و هێزی سه‌ربازیشی هه‌یه، بۆ چه‌ند ساڵی دادێ به رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و غاز له رووی ئابوورییه‌وه كورد له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانیشدا ده‌بێته یه‌كێك هێزه ئابوورییه كاریگه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
له رووی جیۆگرافیایشهوه كورد ده‌وڵه‌ته، چونكه سنووره‌كه‌ی له ده‌ستی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته ته‌نیا كاته كه به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی رۆژنامه جیهانییه‌كان، كاته‌كه زۆر دوور نییه. بۆیه كه‌نالی فۆكس ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا بیانه‌وێ یان، نا حه‌ز بكه‌ن یان نا، له واقیعدا كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌وڵه‌ته و، دهوڵهتهكهیش له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌دایك ده‌بێ و، بووه‌ته ئه‌مری واقع. كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌یشی داوه، دوای هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا، به روونی ئاماژه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردی دیاره، چونكه ئێستا پێشمه‌رگه خاكی هه‌رێمی پاراستووه.
لهپێشوویشدا ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌یه‌كی روونی هه‌بوو له‌چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتن بۆ سیاسه‌تی (جیۆگرافیای شوێن) كه گشت ئامانجه‌كه به ڕوونی دیاره، ده‌وڵه‌تی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئه‌مری واقعه و، ده‌بێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا حسێبی تایبه‌تی بۆ بكرێ.
تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی جیۆگرافیای شوێن
تێگه‌یشتن بۆ "سیاسه‌تی جیۆگرافیای شوێن" له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكادا سه‌خته؛ ته‌نیا به لێكدانه‌وه‌ی ئاماژه‌كان و كاتی روودانی رووداوه‌كان هه‌ستی پێده‌كرێ، چونكه سنووری تێگه‌یشتنی رۆژنامه، ته‌نیا گه‌یاندنی زانیارییه، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی واقیعی بابه‌ته‌كه كاری سیاسیانه‌یه. ئه‌م به‌رنامه‌یه (ستراتیژیه‌تی ئه‌منی قه‌ومی و له نێویشیدا جیۆگرافیای شوێن) له ساڵی 2010 له‌لایه‌ن (سه‌رۆك ئۆباما) راگه‌یاندرا و واده‌ی كۆتاییهكهیشی بۆ ساڵی 2016 یه. له‌ژێر ئه‌م رۆشناییه‌دا با بزانین كه (سه‌رۆك ئۆباما) و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ چی له رۆژهه‌ڵاتی نزیك بكه‌ن.
بۆچی ره‌خنه له (ئۆبا) ده‌گرن؟
(سه‌رۆك ئۆباما) تا ئێستا جێگای ره‌خنه‌ی گه‌لێك له سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌كه‌یه‌تی به‌و حوكمه‌ی كه كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌ڵێن "ئۆباما له ژووره‌كه‌یدا سیاسه‌ت ده‌كات و ناچێ به‌ده‌م چاره‌كردنی كێشه راسته‌قینه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی نزیكدا"، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته ره‌نگه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی بدرێتێ، (ئۆباما) توانیویه‌تی له هه‌ندێ سیاسه‌تی سه‌ره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به ده‌ست بێنێ، له‌وانه ((سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی له جیۆگرافیای شوێندا)). ره‌نگه پرسیارێكی جیددی ئه‌مه‌بێ، ئه‌ی كه‌وایه، بۆچی تا ئێستا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه شایه‌نی ده‌وڵه‌تن، ئه‌مه‌ریكا نه‌یكردوون به ده‌وڵه‌ت؟، له نێویشیاندا كورد و سوننه له ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا. عه‌له‌وی و سوننه و كورد و دورزییهكان-(نیشته‌جێ باشووری خۆرئاوای سووریا‌ن و وایان پێده‌گوترێ) له سووریادا.. لهعهرهبستان و یه‌مه‌نیشدا نه‌ته‌وه‌ی شایه‌ن هه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌جێندای پێڕۆكردنی نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا لای سه‌رۆك كۆ نابێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان سیاسه‌تی (ئۆباما)یان له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به (مراوی شه‌ل) ناو بردووه و، ئه‌م چه‌مكه‌یش له ئه‌مه‌ریكا باوه كه بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان به كاری ده‌هێن و ده‌ڵێن "ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌ستی ئه‌ودا قاچه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا له ده‌ست داون"، به‌ڵام شهلبوونی قاچ ته‌نیا مه‌به‌سته‌كه لێی كاته، ئه‌گینا تێگه‌یشتن له‌و واده‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، ره‌نگه ئه‌م سه‌رۆكه‌یان ژیرترینیان بێ كه زۆر به وردی سیاسه‌ته‌كه‌ی پێكاوه.
پلانه‌كه چییه؟
سیاسه‌تی جیۆگرافیای شوێن بایه‌خی ئه‌مه‌ریكایه بۆ رۆژهه‌ڵاتی نزیك و سیاسه‌تكردنه له به‌دیارخستنی ئه‌و نه‌ته‌وه و پێكهاتانه‌ی كه مافه‌كانیان زه‌وت كراوه. وایش لێك ده‌درێته‌وه كه له دوای 2016 و له پلانێكی نوێیدا، ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو له سیاسه‌ته‌كه‌ی له جیۆگرافیای شوێندا بۆ ئاستی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نوێ، بنێ.
راسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا (ئۆباما) لێی به‌رپرس نییه، چونكه تیمێكی باڵا له كۆنگرێس و كۆشكی سپی وێنای ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و رۆڵی له به‌جێگه‌یاندنی سیاسهتهكهیه كه چۆن چۆنی بتوانێ باوه‌ڕ له ئاستی دیپلۆماسی و سیاسیی‌دا دروست بكات.. سه‌رۆك جووڵه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له پاشه‌ڕۆژدا ئاكامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌رچه‌نده پێوه‌ندی نێوان (ئۆباما) و كۆنگرێس بۆشایی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، چونكه دوو به‌ره له‌ئێستادا له حوكمدان له ئه‌مه‌ریكا، به‌ره‌یه‌ك كه به‌هێزترین باڵی كۆماریی له‌نێو كۆنگرێسدایه و به‌ره‌یه‌كیش كه دیموكراته‌كانن و له ده‌سته‌ڵاتی جێبهجێكاریدان.. په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێ كۆنگرێس په‌سه‌ندی بكات، جا بۆیه ره‌نگه قاچی دیپلۆماسیی (ئۆباما) له كۆنگرێسه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین نه‌ڕوات و هه‌ر له ژووره‌كه‌یدا مابێته‌وه.
به‌ڵام، له 2010دا (سه‌رۆك ئۆباما) ستراتیژیه‌تی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاند، كه بایه‌خی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌ردوو بواری سه‌ربازی و ئابووری چڕ كرده‌وه، كتومت بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، بۆیه له‌ئێستادا كه پێنج ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و پلانه‌دا تێپه‌ڕیوه، كه چ شوینپێی كارته شاروهكانی پلانه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا وا له دۆخی حه‌شاردانه‌وه بۆ دۆخی ئاشكرابوون ده‌چێت؛ به‌تایبه‌ت له نهخشكردنهوهی سیاسه‌تی وڵاتان و بایه‌خدان به گۆڕانكاریی ده‌ستاوده‌ستكردنی سیاسه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی بیری نوێ و گۆڕانكاری به ئاراسته‌ی پێویست له حوكمدا، به‌ڵام له ئێستادا ده‌ركه‌وت كه به‌بێ خواستی (ئۆباما) سیاسه‌ته سێبهرهكهیش كاری كردووه، كه كۆمارییه‌كانن و سیاسه‌ته‌كه خۆی چڕ كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كان، به نموونه: له واقیعدا سووریا چه‌ند دابه‌شبوونێكی به خۆیه‌وه بینیوه و له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه ده‌سته‌ڵاتێكی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێك وه‌ها دانراوه كه، پێویسته هه‌م (ئه‌سه‌د) هه‌میش تیرۆریستان له سووریادا بڕۆن، ئه‌و كاته به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ كه له سووریای نوێ‌دا چه‌ند هه‌رێمی نوێ یان ده‌وڵه‌ت له‌دایك ده‌بن.
هه‌رچی پێوه‌ندی به ئه‌م به‌شه‌ی ڕۆیشتنی (به‌شار ئه‌سه‌د)ه‌وه هه‌یه، (د. شێرزاد نه‌جاڕ) ئاكادیمی و پسپۆڕ له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا باوه‌ری وایه كه، به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێككه‌وتنی 5+1، (ئه‌سه‌د) له سووریادا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌یش به‌ره‌نجامی پێداگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له چوارچێوه‌ی ڕێككهوتنهكهیدا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكایه.
له عێراقدا ته‌نیا له شێوه‌ی پێكه‌وه‌بوون هه‌یه، ئه‌گینا هه‌رێمی كوردستان له ئاستی دیپلۆماسیی جیهاندا وه‌ك ده‌وڵه‌ت وایه، سوننه دوای نه‌مانی داعش هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ و، ره‌نگه شیعه‌كانیش به‌ره‌و هه‌رێمبوون بچن.. بۆیه ئه‌و نه‌خشه دارێژراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی دایناوه، له ئێستادا كه 2015 یه، به‌شی زۆری لێ به جێ گه‌یێندراوه، به‌تایبه‌ت كه بۆ سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی له جیۆگرافیای شوێندا ره‌چاو كراوه. له زۆرترین زۆنی شه‌ڕدا (ئۆباما) له دوو پلانی 'ئه‌ی و بی' پلانی 'بی' هه‌ڵبژاردووه و پلانی سه‌ره‌كی كه 'ئه‌ی' بووه، په‌سه‌ندی نه‌كردووه. به نموونه له كێشه‌ی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووریی ئۆكراینادا كه رووسیا خۆڵقاندی، پلانی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا هێرشی سه‌ربازی بوو، كه‌چی (ئۆباما) پلانی 'بی' په‌سه‌ند كرد، ئامانجیش لێی، هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بوو به رێگه‌ی كارتی دیپلۆماسی، دوور له كارتی سه‌ربازی. له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له جیاتی ئه‌وه‌ی كه (ئۆباما) پلانی 'ئه‌ی' بۆ گه‌لێك شوێن پێڕۆ بكات كه كارتی سه‌ربازی بوو، پلانی هێرشی ئاسمانی كه پلانی 'بی'یه لای په‌سه‌ند بووه له لێدانی داعش له عیراق و سووریادا و، به لێدانی گورزی ئاسمانی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ مه‌شقی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و پڕچه‌ككردنی هێزه چه‌كداره‌كان و پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یش هه‌ر له چوارچێوه‌ی پلانی 'بی'دایه. چونكه سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن (ئۆباما)وه، ئه‌و پلانه‌ی قبووڵه تا ساڵێكی دیكه كه سیاسه‌تی نوێ داده‌رێژرێ و، ئه‌وكاتیش واده‌ی پلانی 'ئه‌ی' دێ.
بۆچی ئه‌مه‌ریكا له‌پلانی 'بی'دایه؟
له‌وكاته‌وه‌ی میسر بۆردوومانی ناوچه‌گه‌لێكی سنووره‌كانی لیبیای كرد، یه‌كڕاست ئه‌مه‌ریكا به چه‌ند رۆژێك واته له 17ی 2ی 2015دا داوای وه‌ستانی ئه‌و كاره‌ی كرد، لێره پرسیاره‌كه وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه بۆچی؟ چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌وڵه‌تی بۆ سنوورێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ره‌ت كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له دۆخێك‌دا پشتگیریی به‌رگری ده‌وڵه‌تێك ده‌كات، كه گرووپێك یان لایه‌نیك هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر؛ هه‌روه‌ها سیاسه‌تێك راگه‌یێندرا كه ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی هیچ وڵاتێك له‌لایه‌ن وڵاتێكی دیكه‌وه دروست نییه، ته‌نیا له كاتی به‌رگریكردن نه‌بێ. به نموونه ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌ی په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر توركیا، یه‌كڕاست پاڵپشتی بۆ توركیا ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات.
له كۆی ئه‌و ره‌فتاره دیپلۆماسیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سێ ئاستی سیاسی هه‌ن، یه‌كه‌م: دیاریكردنی سنووری شوێن؛ وه‌ك كورده‌كان له هه‌رێمی كوردستان سنووری خۆیان له دژی داعش دیاری كرد. له سووریادا سنووره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه له پاشه‌ڕۆژدا سنووری كورد و سوننه و عه‌له‌وییه‌كان وا ڕوونه. هه‌روه‌ها سنووری نوێ تا كامه شوێن دێ و كێ داهاتووی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌مه‌یش ده‌چێته خانه‌ی پلانی 'ئه‌ی'ه‌وه. دووه‌م: لێدان له‌و سنوورانه‌ی كه داعش ده‌ستی بۆ بردوون به ئامانجی نه‌هێشتنی ئه‌م سنووره‌ی كه به گوێره‌ی سایكس-پیكۆ سه‌ده‌یه‌كه دیاری كراوه. سێیه‌م: مه‌له‌فی چه‌كی ناوكیی ئێران كه ئه‌مه‌یش جۆڕیك له دیتی نوێ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین دروست ده‌كات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا له ئاست هه‌رێمایه‌تی و كتومت له ئاست ئه‌م ناوچه‌یه‌دا تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له ئاست په‌ڕینه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، سیاسه‌تێكی شه‌رمنه، بۆ نموونه مافی كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌یه كه ببن به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا داڕێژه‌ری سیاسه‌ته‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته، بۆیه پێده‌چێ له دوای نه‌مانی ویلایه‌تی (ئۆباما) كه له 2016 واده‌كه‌ی كۆتایی دێ، سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌و وڵاته جارێكی دی، ده‌بێ دابرێژرێته‌وه و تا ساڵی 2021یش درێژه ده‌كێشێ؛ له نووسینه‌وه‌ی پلانی 2016 پلانی 'ئه‌ی' بۆ رۆژهه‌ڵاتی نزیك، كه ئه‌وكات كۆمارییه‌كان باڵاده‌ست ده‌بن، له دیتی كۆمارییه‌كانه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته پێویستی به لابردنی شه‌رمه و جێگر ده‌كرێ، ئه‌ویش به گۆڕانی سنووره‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ده‌قه جێبه‌جێكراوه‌كانی سایكس-پیكۆ، چونكه مانه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت به هه‌مان شێوه‌ی ئێستا، ته‌نیا سڕكردنیانه له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌گینا واده‌ی ئه‌وانیش له پلانی 'ئه‌ی'دا دیاری ده‌كرێ كه چیان به‌سه‌ر دێ.
له‌ئیستادا له هه‌ناوی عێراق و توركیا و سووریا و ئێرانیشدا كێشه‌گه‌لی زۆر هه‌ن و پێویسته ئه‌مه‌ریكا چاره‌یان بۆ بدۆزێته‌وه، چونكه وه‌ك كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تیان داڕشتووه، له دوای 2016 دابه‌شبوونی عێراق و سووریا له پلانی 'ئه‌ی'دا زه‌رووره‌ته.
له ده‌رنجامی گشت ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، كورد له‌ئێستادا دیارترین نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا كه له سیاسه‌تی جیۆگرافیای شوێندا، واته له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكادا و له‌نێو پلانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییدا شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه، كه تا 2016 خاوه‌نی پێگه‌ی خۆی بێ له شوێن و كێشانی ئه‌و سنووره‌ی كه پێویسته بۆی به ته‌واوی دهستهڵاتهكانییهوه لێی نیشته‌جێ بێ و، له دوای 2016یش خاوه‌نی ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ، چونكه كار بۆ ئاماده‌كردنی راگه‌یاندنی و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌كرێ، به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی-(له ساڵی 1948 سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بنه‌ماكانی دانران) له‌ئێستادا كورد گونجاوه كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت هه‌بێ، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه زه‌وینه‌ی ته‌واو كراوه و ئاماده‌یه، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی زۆر وڵاتانیشدا، كورد مژده‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
كورد ده‌بێ یه‌كگرتوو بێ
ئه‌م كاره‌ته شاراوه‌یه‌ی كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا كه هه‌وڵمان دا ڕوونی بكه‌ینه‌وه، به‌ره‌نجامی تێفكرینیانه تا به‌ر له ڕێككه‌وتنی 5+1، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یش كه گوڕوتینێكی دیكه ده‌داته‌وه به‌ر ئێران و به تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌شێ ئه‌و وڵاته هه‌نگاوی گه‌لێك مه‌زن بنێ، چونكه به‌رهه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئێران به‌ده‌ستهێنانی 120 ملیار دۆلاره و، به‌مه‌یش ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كانی له وڵاتگه‌لێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا كه جێ بایه‌خی كۆماری ئیسلامین، زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێ، ڕه‌نگه هه‌رێمی كوردستانیش كه‌م تا زۆر بكه‌وێته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه. پێوه‌ست به ئه‌م پرسه‌یش (د. شێرزاد نه‌جاڕ) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، به هۆی ئه‌و كارلێكانه‌ی به‌ره‌نجامی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی زلهێزه، نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوی به‌ده‌وڵه‌تبوون، به‌ڵكه مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای كه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه، وابه‌سته‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانه؛ جا بۆ وه‌ها دۆخێكیش (نه‌جاڕ) ئه‌م یه‌كڕیزییه له هه‌ر كات و ساتێكی دی به گرینگتر ناو ده‌بات، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان زیانبار ده‌بێت.
سوود له‌م پێگانه بینراوه:
یه‌كه‌م: واشنتن پۆست.
دووه‌م: په‌یمانگای واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی نزیك:
سێیه‌م: پێگه‌ی ئه‌هرام.
چواره‌م: كه‌ناڵی فۆكس نیوز.
24/9/2015