مەشخەڵ کەولۆسی
(دانێل بایبز، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی (میدل ئێست فۆرۆم) له ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن تایمز)ی ئه‌مەریكیدا، وتارێكی نووسیوه، تیایدا پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی كورد هەوڵی بۆ دامەزراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی. هه‌روه‌ها ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه پێداوه كه وا ده‌كه‌ن دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، بچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاوه.له وتاره‌كه‌دا هاتووه: “به‌رله‌وه‌ی پێشوازی بكه‌م له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌باكوری عێراق، دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه من پێشتر دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووم”.له ساڵی 1991دا و پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگی كوه‌یت، كه سه‌دام حسێن په‌لاماری شه‌ش ملیۆن كوردی دا، ئه‌و كاته سێ دید و بۆچوونم خسته به‌رچاو، كه سه‌رجه‌میان ناكۆك بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌بری ئه‌وان ده‌ست وه‌ربداته ڕه‌وشه‌كه‌وه، تاكو ئه‌مڕۆش جاروبار باسی ئه‌و دید و سه‌رنجانه‌ی ئه‌وكاته‌ی من ده‌كرێت.
یه‌كه‌م دید، بریتی بوو له‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد كۆتایی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك وێنا ده‌كات. دووه‌م پێم وابوو ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی دڵگهرمكردنی كورده‌كانی سووریا و توركیا و ئێران بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. كه ئه‌وه‌ش نائارامیي زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. سێیه‌م پێم وابوو سه‌ربه‌خۆیی كورد، ده‌بێته هۆی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی دانیشتوانی غهیرهكوردی ناوچه‌كه. ئه‌وه‌ش گۆڕانكاريی خوێناوی و زۆر گه‌وره به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا دێنێت.
به‌ڵام زۆری نه‌خایاند، هه‌رسێ بۆچوونه‌كه‌ی من ناڕاستيی خۆیان سه‌لماند. به سه‌رنجدان له بارودۆخی كاره‌ساتباری ناوخۆی عێراق و، تۆماری جووڵه‌ی هێزه بیانییه‌كان، تێ ده‌گه‌ین كه كۆتایی عێراقی یه‌كگرتوو، مایه‌ی به‌خته‌وه‌رییه. ئه‌مه وێڕای ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه كورده‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه.
سووریا، به‌سه‌ر سێ پێكهاته‌ی مه‌زه‌بی و ئیتنیكیدا دابه‌ش بووه، ئه‌وه‌ش له ئاستی دوورمه‌ودادا، سوودی هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌ردانی كورد له توركیا، ده‌بێته هۆی كۆسپدانان له‌ڕێگه‌ی مه‌رامه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌رۆكی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌ردانی كورد له ئێرانیش، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته بچووكه دوژمنكارانه.
من ده‌ترسام له‌وه‌ی دانیشتوانی تری غه‌یره كورد له كوردستاندا ئاواره ببن و ناچار ببن كۆچ بكه‌ن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕووی دا. سه‌دان هه‌زار كه‌س له به‌شه‌كانی تری عێراقه‌وه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كوردستان و، سوود وهردهوگرن له ئارامی و ده‌رفه‌ته‌كانی كوردستان.
ده‌توانم پاساوی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشووم به‌وه بهێنمه‌وه كه له ساڵی 1991دا، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانی كه حوكمی خۆبهڕێوهبهريی كورد به‌م جۆره گه‌شه ده‌كات. بۆیه ده‌كرێت ناوی “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” كه دوای ساڵێك له1992دامه‌زرا، به سویسرای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئیسلامی “به‌كه‌مێك زیاده‌ڕه‌وییه‌وه” ناو به‌رین. گه‌لی به‌هێزی ئه‌و هه‌رێمه كه دانیشتوانی چیاكانن، ئه‌قڵیه‌تێكی ئابووريی وایان هه‌یه كه هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن تاكو گه‌شه‌ی زیاتر بكه‌ن.
هیچ كه‌سێك له ساڵی 1991دا، نه‌یده‌زانی كه له‌شكره‌كه‌ی كورد، پێشمه‌رگه، ده‌بێته هێزێكی دیسپلینكراوی به‌هێز. هه‌روه‌ها نه‌مانده‌زانی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناته‌با ده‌بێت له‌گه‌ڵ میتۆدی شۆڕشگێڕيی كورده‌كانی توركیادا. نه‌مانده‌زانی ئابووری ده‌بوژێته‌وه. هه‌ردوو پارته كوردییه گه‌وره‌كه‌ش، پارته‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا پێكه‌وه ده‌ژین. حكوومه‌تی كوردستانیش دیپلۆماسیه‌تێكی كارا پێڕه‌و ده‌كات. سه‌ركردایه‌تيی هه‌رێم بۆندی بازرگانی واژۆ ده‌كات. ده دانه دامه‌زراوه‌ی فێركردنی باڵا ده‌كاته‌وه و، ڕۆشنبیری كوردی گه‌شه ده‌كات. هیچكام له‌وانه‌مان نه‌ده‌زانی.
هه‌موو ئه‌مانه ڕوویان دا، وه‌ك ژنه توێژه‌ری ئیسرائیلی “ئۆفێرا بینگۆ” ده‌ڵێت: “هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵگه سه‌لماندی كه به‌شه دیموكراسی و هه‌ره گهشهكردووهكهی عێراقه”.
ئه‌ی چی تر هه‌یه له كارنامه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا؟
له‌پاش زیانه قورسه‌كان له‌به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی داعشدا، یه‌كه‌م كارێك كه بكرێت، پێویسته سه‌رله‌نوێ ڕاهێنان و مه‌شق به پێشمه‌رگه بكرێت و چه‌كدار بكرێت. هه‌روه‌ها گرێدانی هاوپه‌یمانيی ته‌كتیكی و كورتخایه‌ن له‌گه‌ڵ دوژمنانی پێشوو، وه‌ك حكوومه‌تی ناوه‌نديی عێراق و كورده‌كانی توركیا گرێ بدرێت، ئه‌وانه‌ش هه‌نگاوگه‌لێكی گرنگن و ئه‌نجامی زۆر باش له‌سه‌ر ئایندهی كوردستان به‌جێ ده‌هێڵن.
دووه‌م، سه‌ركردایه‌تيی هه‌رێمی كوردستان، نیازی خۆی ده‌ربڕی بۆ سازكردنی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كرودستان، كه ئه‌وه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت. له ئاستی جه‌ماوه‌ریشه‌وه پشتیوانییه‌كی به‌لێشاوی لێ ده‌كرێت،.به‌ڵام له‌ڕووی دیپلۆماسیه‌وه حكوومه‌تی عێراق دژی ئه‌و ئامانجه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی زلهێزه‌كانه، كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه و هه‌میشه هۆشداری ده‌ده‌ن له تێكچوونی ئۆقره‌یی.
به‌ڵام به سه‌رنجدان له تۆماری جوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته زلهێزه‌كان پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، میدیاكانی سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا به‌و كاره هه‌ستاون. ڕه‌نگه”جۆزیف بایدن” جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش، ئه‌و پێشنیاره‌ی پیاده بكات كه له‌ساڵی 2006 پێشكه‌شی كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی و ئایينی، له كورد و سوننه و شیعه‌ی عێراق، بواریان بدرێتێ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت خۆیان به‌ڕێوه به‌رن. حكوومه‌تی ناوه‌ندیش كاروباره هاوبه‌ش و گشتییه‌كان به‌ڕێوه به‌رێت.
سێیه‌م: چی ڕوو ده‌دات ئه‌گه‌ر كورده‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ كوردی سێ پارچه‌كه‌ی تردا، وه‌ك هه‌ندێ جاری تر، هاوكاری بكه‌ن و كوردستانی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته 30 ملیۆن كه‌س، كه ده‌گونجێت ببێته گوزهرگایهك بۆ ده‌ریای سپيی ناوه‌ڕاستیش؟.
كورده‌كان یه‌كێكن له گه‌وره‌ترین نەتەوەکانی جیهان كه تاكو ئێستا ده‌وڵه‌تییان نییە.
له كۆتایی جه‌نگی جیهانيی یه‌كه‌مدا، كورده‌كان ده‌رفه‌تییان له‌ده‌ست چوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری ده‌ركه‌وتووی لێزانیان نه‌بوو.
له‌ئێستادا سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات. ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و تازه دروست ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا چوار دراوسێكه‌یشی دابه‌ش ده‌كات. ئه‌م ئه‌گه‌ره بۆ زۆرێك له وڵاتانی جیهان، مایه‌ی نیگه‌رانییه. به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه تاكو ئێستاش له‌ژێر ڕكێفی ڕێككه‌وتنی سایكسبیكۆدایه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا له 1916دا به‌نهێنی واژۆیان له‌سه‌ر كرد، پێویستی به زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی گونجاوه.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، ده‌بێته به‌شێك له شڵه‌ژاندنی ئاراميی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش كارێكی مه‌ترسیداره، به‌ڵام كارێكی پێویسته. چونكه شڵهژانهكه له تونسه‌وه له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2010وه ده‌ستی پێكردووه. هه‌ر بۆیه من به‌خێرهاتن و پێشوازییه‌كی گه‌رم ده‌كه‌م له یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان، به‌ئامانجی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی كوردستان به‌م زووانه.
26/9/2015