د.سامان شاڵی
تمێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی (ودۆرد وڵسن) . له جه‌نیوه‌ری 1918دا و بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی له مافی كورد كردووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، ئه‌مه‌ش به 14خاڵ له‌لایه‌ن وڵسنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و قورسی نه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ گرنگییه‌كی وه‌های نه‌بووه.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، سێ جار كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه فرۆشراوه. له 1946دا (كۆماری مه‌هاباد كرا به قوربانی بۆ شای ئێران به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، له 1975دا شۆڕشی كورد كرا به قوربانی بۆ شای ئێران و سه‌دام، له 1991یشدا كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش داوای له كورد و شیعه كرد ڕاپه‌رن به ڕووی ڕژێمی به‌عسدا، له‌و كاردانه‌وه‌یه‌دا كورد و شیعه ڕاپه‌ڕین. له‌و كاته‌دا زۆربه‌ی سیاسییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوتیان كه ئه‌و داواكاریه ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر كورد ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو هه‌وڵێك بووه بۆ لاوازكردنی حكوومه‌تی عێراق. ئه‌م پشـتتێكردنه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌تا ئێستا له مێشكی كورددا ده‌ژی. له‌پاش ئه‌وه‌ش و دوای ڕاپه‌رین و سه‌ركه‌وتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستی له كورد هه‌ڵگرت و به‌جێی هێشتن بۆ قه‌ده‌ر. پاشان سوپای سه‌دام كه‌وته گیانی كورد و به زۆره‌ملێیی ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت و به كۆڕه‌و ڕوویان كرده چیاكان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر. تەنیا فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وای كرد كه ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له كورد بكات. به‌مه، له 1991-2003 لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵدرایه‌وه كه ئه‌ویش تەنیا له چوارچێوه‌ی حیمایه و هاریكاریی مرۆڤایه‌تیدا نه‌ك له گۆڕانكاری سیاسی‌دا بووبێت.
به‌نده له 6ی مارتی 2003دا، له‌نێو شاندێكی عێراقی دژ به ڕژێمی به‌عس بۆ پشتگیریی لێخستنی سه‌دام، سه‌ردانی كۆشكی سپیمان كرد و چاومان به جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكیی ئه‌وكات (دیك چێنی) و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (گۆنده‌لیزا ڕایس) كه‌وت. له كاتی ده‌ستگوشینی خاتوو ڕایسدا، یه‌ك داواكاریم لێ كرد اتكایه كورد مه‌فرۆشن!ب، له وه‌ڵامدا گوتی: اوه‌عدت ده‌ده‌مێ ئه‌وه ناكه‌ین.ب له ڕاستیدا تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه به‌رده‌وام بووه به‌ڵام نازانرێت تا كه‌ی ئێمه ده‌بێ پشت به به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستین؟!
له 2003 و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی جۆرج بوشی كوڕ، جۆرێكی نوێ له دیبلۆماسیه‌ت هاته كایه‌وه. كورد له عێراق هاوكاریی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی كرد له‌به‌رئه‌وه ئیسپاتی كرد كه تاقه شه‌ریكی به‌هێزی ڕاسته‌قینه‌یه له‌ناو عێراقدا. ئه‌م هاوكارییه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان بگاته لووتكه‌ی متمانه و بۆ یه‌كه‌م جار شاندی كوردی له به‌رزترین خاڵی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه ڕێزی لێ بنرێت و له كۆشكی سپی بەفه‌رمی میوانداری بكرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما قورسییه‌كی زۆری داوه به حكوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا. له‌و كاته‌وه كه ئۆباما ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، حكوومه‌تی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه سیاسه‌تی پێشووی خۆی له پشتگوێخستنی كورد و سوننه‌ی عێراق و ڕێگه‌پێدانی ئێران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراقدا زیاتر بووه. هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه له مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كگرتوویی، به‌ڵام واقیع وا ده‌سه‌لمێنێت كه عێراق به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا دابه‌ش بووه و هه‌رسێ لایه‌نه‌كانی عێراق له كورد، شیعه و سوننه تاكڕه‌وانه كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان كه له واشنتون دی سیه‌وه ده‌گه‌ن، سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا له ستێت دیپارتمه‌نت و په‌نتاگۆن و كۆنگرێس، له‌سه‌ر پرسی كورد دابه‌ش بوون به دوو به‌شه‌وه. به‌شێكیان ده‌نگی ئه‌وه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه كه چۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردی عێراقدا بكات و چۆن ده‌بێت په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رێت.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا دوو هێزی سه‌ره‌كی ئێران و توركیا، كێبڕكێی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان پلان و دیدی خۆیان هه‌یه.
یه‌كه‌م: توركیای ئوردوغانه كه ده‌یه‌وێت حوكمڕانیی ئیمبراتۆریه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی سوڵتانی عوسمانی بگه‌ڕێنێته‌وه.
دووه‌م: ئێران كه ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه بخاته ژێر باڵی شیعه. له‌و ناوه‌شدا داعش ناوچه‌كه‌ی چه‌واشه كردووه و به خێرایی په‌لامار ده‌دات به هه‌موو لایه‌كدا.
گه‌ر ته‌ماشای گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مرۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ین كه دروستبوونی داعشه له عێراق و سووریادا. ده‌بینین كورد به نێر و مێوه ده‌جه‌نگن له‌پێش هێزه سه‌ربازیه‌كانی تردا، به تایبه‌تیش هێزه‌كانی عێراقی و سووریا. تەنیا هێزه كوردیه‌كانه توانیویانه به‌ره‌و پێش بچن له داعش و ڕاویان بنێن.
له هه‌مان كاتیش‌دا، توركیا كه ئه‌ندامی حیلفی ناتۆیه و هاوپه‌یمانی میژوویی ڕۆژئاوایه له شه‌ڕی تیرۆردا، به درێژایی كات چاوی خۆی پۆشیوه له تێپه‌ڕبوون و هاتوچۆی داعش له سنووره‌كانییە‌وه بۆ سووریا و ڕێگریش بووه له هێزه ئاسمانییە‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌كارهێنانی قاعیده‌كانی تا ئه‌م نزیكانه.
له توركیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/6/2015دا. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست دا و له 327 كورسییه‌وه دابه‌زی بۆ 258. له‌كاتێكدا پارتی به‌ره‌و كورد -هه‌ده‌په 80 كورسیی به‌ده‌ست هێنا و به‌مه 13%ی ده‌نگه‌كانی كۆكرده‌وه. ئه‌مه بۆ بۆ ئاكپارتی وه‌كو شه‌قازلله‌یه‌ك وابوو و كه‌وتنه به‌رده‌م واقیعێك كه ئیدی ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورددا نه‌كه‌ن، وه‌ك شه‌ریكێكی فیعلی له مه‌یدانی سیاسیی توركیادا. ڕوخاندنی سیاسه‌تی زیرۆ و پۆلیسی له نێوان توركیا‌و هاوسێكانیدا به‌روونی ڕه‌نگی دایه‌وه له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان. كورد ده‌یه‌وێت ببێته شه‌ریكێكی فیعلی بۆ ئاشتی، دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا و ناوچه‌كه‌دا.
ئێستا ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ڕێگایه‌ك ڕزگاری بكات له‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته سه‌ر شانی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد و ئیعتیباركردنی وه‌ك شه‌ریكێكی فیعلی. هه‌ڵبه‌ته له هه‌وڵدانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌بێت ئه‌م بژارده‌یه له‌به‌رچاو بگرێت:
1 – ده‌یه‌وێت YGP بخاته لیستی تێرۆریسته‌وه وه‌كۆ تPKK و له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات
2 – خۆی وا نیشان بدات كه هێزێكی سه‌ره‌كییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا
3 – ناوچه‌ی به‌تاڵ له سووریا دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان له یه‌ك جیا بكاته‌وه
4 – بریاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی داوه كه بۆ 1/11/2015 ده‌ستنیشانی كردووه
5 – تۆڵه له تهه‌ده‌په بكاته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له دوا هه‌ڵبژاردندا
6 – ڕژێمی ئه‌سه‌د لابه‌رێت و ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران كه‌م بكاته‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی
7 – ده‌رگای قاعیده ئاسمانییە‌كانی به‌رووی ئه‌مه‌ریكیه‌كان واڵا بكات له شه‌ڕی دژ به داعش و پشتگیریی زیاتر له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت
8 – پاڵپشتی و ڕه‌زامه‌ندیی حلفی ناتۆ وه‌ربگرێت بۆ شه‌ڕی دژ به (داعش و كورد) به یه‌ك پاكێج.
له‌و كاته‌دا كه كوردی توركیا ده‌یه‌وێت بجه‌نگێت دژ به داعش، توركیا نه‌ك هه‌ر ڕێگه‌یان لێ ده‌گرێت، به‌ڵكو بۆمبابارانیشیان ده‌كات ده‌یه‌وێت له‌ناویان به‌رێت له‌كاتێكدا ئه‌ندامه له حیلفی ناتۆدا، كه ئه‌مه دژ به‌ت بیروباوه‌ڕی ناتۆیه! له 8/7/2015دا ناتۆ پشتگیریی توركیای كرد بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ری دژ به داعش، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕازی نه‌بوو كه توركیا (Buffer Zone) له سووریا دروست بكات و به‌ره‌نگاری كورد بێته‌وه، تەنیا له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه كورد په‌لاماری بدات. بێگومان ئه‌مه هانده‌ره بۆ توركیا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كارێك بخولقێنێت وا له كورد بكات هه‌ڵچونیان هه‌بێت و په‌لاماری توركیا بده‌ن. به‌مه‌ش توركیا په‌لاماره‌كانی خۆی بخاته چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه وه‌ك به‌رگریكردن له خۆی.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به نوێنه‌رایه‌تیی ژه‌نه‌راڵی پێشوو (جۆن ئاڵن) كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباما ڕاسپێردراوه و ئه‌ركی به‌دواداچوونی دۆسێی داعشی پێ سپێردراوه، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌نوكه‌یی ئه‌نجام داوه له 7-8/7/2015دا له ئه‌نقه‌ره. پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ناسراو به گۆرینی یاری (game changer) و كۆتایی هات به‌وه‌ی كه توركیا ده‌بێته شه‌ریكی فیعلی له شه‌ری دژ به داعش و ئه‌ندامی ئه‌و ته‌حالوفه‌ی كه 60 وڵاتی جیهان كۆده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئیداره‌یت ئۆباما پێشوازی له سیاسه‌تی نوێی توركیای كرد له به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی داعش و PKK كه هه‌ردوكیان ئیعتیبار ده‌كات به ڕێكخراوی تیرۆرستی، وه كورت وه‌ستا له پشتگیریی توركیا بۆ لێدانی PYD و YGP له سووریا كه تاقه هێزن ده‌جه‌نگن دژی داعش! تت
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سروشی سووریا له 20/7/2015دا، بوو به‌هۆی كوژرانی 32 هاووڵاتیی توركیا و په‌نجه‌ره‌یه‌كی كرده‌وه بۆ AKP كه به‌فه‌رمی ئیعلانی شه‌ڕی دژ به داعش بكات. له 24ی هه‌مان مانگدا تده‌رگای كرده‌وه بۆ هێزه ئاسمانییە‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه قاعیده‌ی ئه‌نجه‌رلیك به‌كار بهێنن. توركیا له‌و حه‌مله ئاسمانییە‌دا كه زیاتر له ت400 هێرشی ئاسمانیی له‌خۆگرتبوو 400بنكه‌ی PKK و 300 بۆمبی زیره‌كی به‌كارهێنا، ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی بۆمبارد كرد كه له كوردستانی عێراقدا بوون به‌ڵام تەنیا 3 هێرشی ئاسمانی دژ به داعشی له سووریا بۆمباردكرد!
ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئه‌وه له‌یاد نه‌كات كه توركیا له شه‌ری ڕزگاری عێراقدا ڕێگر بوو له پێش هێزه وشكانییە‌كانی له تێپه‌ڕبوونیان بۆ عێراق، له به‌رامبه‌ردا كورد هه‌موو ناوچه‌ی كوردستانی عێراقی ڕزگار كرد بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لوتی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بێت!
گه‌ر ئاوڕێكیش له مه‌سه‌له‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و گرووپی 5+ 1 بده‌ینه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگی ده‌كات. ئه‌م ڕێككه‌وتنه هێزێكی زیاتر ده‌داته ئێران، سه‌ره‌ڕای ئیدیعائاتی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه هیچ كاتێك ئێران ناكات به شه‌ریكێكی فیعلی له شه‌ڕی دژ به داعش و واش ده‌كات كه كه‌متر ئیعتیماد بكرێته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها هێزێكی زیاتر ده‌دات به حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدا له به‌ربه‌ره‌كانێی كورد و قه‌یرانه‌كاندا. هه‌رچه‌نده توركیا ئه‌مه به دوو شێوه ده‌خوێنێته‌وه، یه‌كه‌م: ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئێران و توركیا. دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌دا ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، چونكه هێزی ئێران زیاتر ده‌بێت له عێراق و لوبناندا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بوو كه توركیا زۆر به‌په‌له قاعیده سه‌ربازییه‌كانی خۆی كرده‌وه به ڕووی هێزه ئاسمانییە‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا به‌شێك بێت له‌و ته‌حالوفه جیهانییە‌ی كه 60 ده‌وڵه‌ت كردوویه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و هاوسه‌نگیی ئێران بكات له هاوكێشه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ڕێگری له كوردی ڕۆژئاواش بكات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت بناسرێت به سه‌ركرده‌ی ئه‌و ته‌حالوفه له‌بری كورد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدات جارێكی تر كورد په‌راوێز ده‌كرێت به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا. تتتتت
تیرۆرزم زۆر به ئاشكرا بڵاو بووه‌ته‌وه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به پشتگیریی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی ئێران و توركیا، به‌ڵام كورد له هه‌ر شوێنێك بێت له‌ناو چوار وڵاته‌كانی (توركیا، سوریا، عێراق و ئێران) ڕێگه به تیرۆر نادات. په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نییه و ده‌بێت ناوی له لیستی ڕێكخراوی تیرۆردا ده‌ربهێنرێت، چونكه مانه‌وه‌ی له‌و لیسته‌دا ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ توركیا كه له‌ناوی به‌رێت، وه ده‌بێت قبووڵ بكرێن وه‌ك شه‌ریكێكی فیعلیی ئاشتی و ته‌بایی له توركیادا.
گه‌ر له‌یاد مابێت ئه‌مه‌ریكا له ڕابردوودا كوردی عێراقی فرۆشت بۆ سه‌دام، ئه‌مه بوو به هۆی هێرشی گازی كیمیاوی و ئه‌نفالكردنی هه‌زاره‌ها كوردی مه‌ده‌نی له ژن، منداڵ و په‌ككه‌وته. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بیه‌وێت كوردی هه‌ر چوار پارچه‌كه بكاته قوربانی توركیا و ئێران، ده‌بێت چی ڕوو بدات؟! جێگه‌ی داخ و غه‌مه گه‌ر بۆ چوارهه‌مین جار كورد بفرۆشرێته‌وه. جا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ائایا ئه‌مه نرخی دڵسۆزی و شه‌راكه‌تی فیعلییه له شه‌ری دژ به تیرۆر و هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئاشتی و دیموكراسیه‌ت له ناوچه‌كه‌دا؟!ب
له‌وه ده‌چێت كه هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ به قوربانیكردنی كورد وه‌كو چیكۆسلۆڤاكیا كرا به قوربانی نازیه‌كان، به‌ڵام دیاره پاش ئه‌و هه‌موو قوربانیانه ئیدی كورد ئاماده نییه بێته قۆچی قوربانیی هیچ لایه‌ك، جارێكی تر!
كورد ئه‌بێت وانه له مێژوو وه‌ربگرێت وه ئاماده بێت بۆ قه‌یرانه‌كان. ئه‌مه‌ش تەنیا به یه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌كرێت، ئه‌ویش به پلانێكی ستراتیجیی ئاسایشی نیشتیمانییه له نێوان هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا به ڕێكخستنی ماڵی كورد، كه كارێكی گه‌وره و گران نییه بۆ پاراستنى ئازایی گه ل و نیشتمان. باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌و كاره، ئه‌و یه‌كگرتویی و هه‌ماهه‌نگی و پشتگیریه‌یه كه هێزه پیشمه‌رگه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان نیشانیان داوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
سه‌رۆكی پێشووی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له ئه‌مه‌ریكا
20/9/2015