بەرەی دژ بە ئەردۆگان و پارتەکەی: پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و دەمیرتاش، سەرۆکی پارتەکە، بۆ ئەم مەبەستە، لەسەر بنەمای دینامیکیی کورد، ئاگرەکە هەڵگیرسا و بۆ ئەوەی هەموو دژبەرانەی پارتی داد و گەشەپێدان لێی کۆ ببنەوە و پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی گەلان و سەرۆکی کاریزماتیک، سەلاحەدین دەمیرتاش دەست پێ کرد. ئەوەی کە دەگوترێ ئۆجەلان گوتوویەتی ادەمیرتاش پرۆژەی نێودەوڵەتییەب، ڕێک لەم کاتەدا جێگای خۆی دەگرێ. لە کاتی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا، زیرەکی و بڕوا پێکردن و پابەندبوونی (بەو لایانانەی کە پاڵپشتی دەمیرتاش)ن، دەمیرتاش تێست کرا و کردیان بە ڕکابەری ئەردۆگان و جیهانی خۆرهەڵات و دارودەستەکانی لەنێو تورکیا (ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی مەدەنی) بە هێزەوە پاڵپشتی دەمیرتاش- یان کرد. لە ئەنجامدا ئاواتەکانی ئەردۆگان بۆ سەرۆکایەتی تێک شکێنران و 7ی حوزەیران، پارتی داد و گەشەپێدان نەیتوانی بە تەنیا حکوومەت دابمەزرێنێ.
ئەو وێنەیەی کە ئێستا دەردەچێت، بەوەی دەمیرتاش و پارتەکەی زەمانەتی خۆرهەڵاتە بۆ ویست و ئارەزووەکانی ئەردۆگان، وا دیارە ئەم شەڕە بەردەوام دەبێ، تاوەکو لایەنەکان یەکتری بە دورستکردنی شەڕ تۆمەتبار بکەن و ئەم تۆمەتبارکردنی یەکدییە بۆ خۆیان بکەن بە دەنگ و بۆ سندووقەکانی دەنگدانی بگوازنەوە. ئەو هەرێمانەی خۆسەری، کە لە پارتی دیموکراتی گەلان سەرچاوە دەگرن و لە بەرامبەریشدا هەرێمەکانی معەسکەر، کە لە پارتی داد و گەشەپێدان سەرچاوە دەگرن، بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین، کە ئەنجامی خراپی لەسەر وڵات دەبێت.
پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)، سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان لە هەڵبژاردنەکان، نەک تەنیا پارتی داد و گەشەپێدان خستە ناو ڕەوشێکی خراپ، بەڵکو ئاستەنگی خستە بەردەم پارتی کرێکارانی کوردستان-یش، کە وای دەزانی هەر وەک جاران، چۆن وایان لە پارتە کوردییە یاساییەکانی تر دەکرد، کە ئەوان چی بڵێن، دەبی سەر بگرێ، ئەوانیش دەبینن ئیتر ئەمە بەئاسانی ناکرێ.
دەمیرتاش بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی وا دەرکەوتووە، کە خۆی و حزبەکەی تاکە هێزە بتوانێ ڕێگری لە ئەردۆگان بکات و وای لێ کرد پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان-یش کێشەی تێ کەوت. ئەو پارتەی کە کاریگەریی سیاسی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکا و سەرۆکی ئەم پارتەش، واتە دەمیرتاش، ڕۆژ بەڕۆژ پاڵپشتی و ڕەوابوونی نێودەوڵەتی زیاد دەبێ، ئەوەش بووە هۆی فشارێکی گەورە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان. لەبەرئەوە دهتوانین بڵێین، هەموو بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان پێش هەڵبژارنەکان و دواتریش، لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیاندا، بە چاوی سووک و بچووک باسیان لە دەمیرتاش کرد. لە بەرامبەر ئەمەدا، دەمیرتاش بۆ شاردنەوەی ئەم دژبەرییەی بەرپرسانی پەکەکە گوتی: ائێمە ئەو پارتەین کە بڕوامان بە دیموکراسی هەیە و هەر کەسێک بیەوێ، دەتوانێ ڕەخنەمان لێ بگرێ و ئێمە لێی توڕە نابینب.
تا دێت دەمیرتاش بڕوای بە خۆی زیاتر دەبێ، تا ئەو ئاستەی لە کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە ئیزمیر، ڕاشکاوانە داوای لە پەکەکە کرد و گوتی: ابێ ئەوەی هیچ هۆکارێک پیشان بدەن، واز لەم توندوتیژییە بێننب. ئەم داخوازییە وا دیار دەکات، کە ڕەنگی پەیوەندییەکانی لایەنەکان دەگۆڕن. بزووتنەوەی کورد هەر کە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و ئاشتی دەگەڕێتەوە، چەک کاریگەریی کەم دەبێ و لە بەرامبەریشدا کاریگەریی دەمیرتاش و پارتەکەی زیاد دەبێ.
بۆ دەستاودەستکردنی ئەم ڕۆڵە لە گۆڕەپانی سیاسیی کورد و ددان پێدانانی پرۆسەی نوێ کاتی دەوێ، بۆ ئەوەی لایەنەکان زیانی گەورەتر بە یەکدی نەگەیەنن.
لەلایەکی دیکە، دیارە ئەمە بۆ پێنج مانگە دەچێت هیج کەسێک لەگەڵ سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دانەنیشووە، ئەمەش دوای هەڵبژاردنەکان دیار دەبێ، کە ئایا ڕێگا بە شاندەکان دەدرێ سەردانی بکەن، یان نا، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین کە بڕیارەکە بە ڕەوشی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان بەستراوەتەوە. چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکوومەت قسەمان کرد، ئەوان دەڵێن: ائۆجەلان نایەوێ لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی گەلان دانیشێ، بەڵام پەکەکە گوێ لە قسەکانی ئۆجەلان ناگرنب. ئیتر ئەو کاتە ئەم پرسیارانە دێتە ئارا، کە ئاخۆ ئەو ئۆجەلانەی خۆی بە پارێزەری پرۆسەی ئاشتی دەزانی، بۆ ئێستا بێدەنگە؟ ئایا خۆی نایەوێ لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی گەلان دانیشێت؟
13/9/2015