فاروق حاجی مستەفا
ره‌نگه خوێنه‌رێك بپرسێت: بۆچی سێیه‌مین قیامه‌ت؟ ڕووداوه‌كه به‌ڕێكه‌وت بووه، ده‌یان خێزان هه‌ن منداڵه‌كانیان له كۆڵ ده‌گرن و ڕێی ئه‌وروپا ده‌گرنه به‌ر، حاڵه‌تی خنكانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش ڕوو ده‌دات، ڕووداوه‌كه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی اقیامهتب. تۆش كه باسی قیامه‌تی سێیه‌م ده‌كه‌یت، ئه‌دی كوانێ قیامه‌تی دووه‌م، تا باسی قیامه‌تی سێیه‌م بكه‌ین؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌مه ئاسان بێت. یه‌كه‌مین قیامه‌ت ساته‌وه‌ختی شاڵاوه‌كه‌ی داعش بوو، كه كۆبانێی خاپوور كرد و خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌توانین بڵێین، كۆبانێ ته‌فر و توونا كرا. كاتێك خه‌ڵكه‌كه دوای ئازادكردنی گه‌ڕانه‌وه، له ماڵه‌كانی خۆیاندا ته‌نانه‌ت سه‌لكه پیازێكیان نه‌دۆزییه‌وه، سه‌رباری زیانی زۆر له سه‌ر و ماڵیان. قیامه‌تی دووه‌میش ساته‌وه‌ختی دزه‌كردنی ده‌یان داعش بوو به جلوبه‌رگی (ی پ گ) و سوپای ئازاده‌وه بۆ نێو شاره‌كه، سه‌دان كه‌سی بێ‌تاوانیان له شیرینیی خه‌ودا كوشت، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر به‌رماڵ بوون،
ته‌نانه‌ت كچێكیان له كاتی قورئان خوێندندا كوشت، ئیدی خه‌ڵكه‌كه تووشی ترس و تۆقان هاتن، هه‌رایه‌ك به‌رپا بوو له عه‌رد و ئاسمان ده‌نگی دایه‌وه. قیامه‌تی سێیه‌میش ئه‌وه (ئالان)ـه، ئه‌و منداڵه‌ی له كه‌ناری ده‌ریای ئیجه‌دا له‌گه‌ڵ (غالیب)ی برای و (ره‌یحان)ی دایكی به خنكاوی دۆزرانه‌وه. سه‌ره‌تا وێنه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به به‌رچاوی گه‌لێك كه‌سدا تێپه‌ڕی، زۆربه‌ی كه‌س پێیان وابوو فه‌له‌ستینییه و له‌گه‌ڵیدا هاوسۆز بوون. هه‌رچه‌نده وێنه‌كه وه‌ك گرته‌یه‌كی نایابی سینه‌مایی وابوو، ده‌موچاوی منداڵه‌كه به لم داپۆشرا بوو، قاچه‌كانیشی ڕوو له خه‌ڵك بوو. هاوسۆزییه‌كه سه‌ره‌تا له چێوه‌ی مرۆیی‌دا بوو، هێدی هێدی له‌گه‌ڵ ڕوونبوونه‌وه‌ی ناسنامه‌ی منداڵه‌كه‌دا، ئه‌و دیمه‌نه سینماییه بووه كارێكی بێ وێنه. ده‌ڵێن ئه‌و وێنه‌یه له ڕووی بینین و ههڕمێنهوه له ئاستی جیهاندا یه‌كه‌مینه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له چالاكوانانی عه‌ره‌ب نه‌یانتوانی له قاوغی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌ربچن، به‌ڵام (ئالان) له هه‌موو هه‌را و زه‌نایه‌ك به‌هێزتر بوو، بازنه‌ی هاوسۆزی و هاوكاری فراوانتر بوو، ته‌نانه‌ت له ڕووی سیاسیشه‌وه خرایه گه‌ڕ. چه‌ندین سه‌رۆك قسه‌ی خۆیان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه كرد، هه‌ر یه‌كه‌یان لایه‌نی مرۆیی ڕووداوه‌كه‌ی خسته ڕوو، یه‌كیان گوتی: به خۆم و نهوهكانمهوه گریاین، یه‌كێكی دی گوتی، كه زۆر پێی ناڕه‌حه‌ت بووه، سه‌رمایه‌دارێكیش ته‌له‌فۆنی كرد و گوتی به دارایی ئاماده‌م، پتر له سه‌رۆك وه‌زیرانێك به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ باوكی ئالاندا كرد، هه‌رچه‌نده مانگ و نیوێك به‌ر له ئێستا سێ منداڵی برا له هه‌مان شوێندا خنكان، دایك و باوكیان هه‌رسێ منداڵه‌كه‌یان له گوندی (جقالا) له عه‌فرین ناشت. هه‌ڵبه‌ت (ئالان) جومگه‌یه‌كی تراژیدی بوو، بۆ ئێمه و بۆ جیهانیش وا هاته پێش چاو. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه كۆبانێ بایه‌خی خۆی هه‌یه، گه‌لێ كه‌سیش شته‌كه ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌وه، هه‌روه‌ها پێكهوههاتنی ناوی ئالان و كۆبانێ. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پێیانوایه گه‌لێ هۆ له‌پشت ئه‌و هه‌ڕمێن په‌یداكردنه هه‌یه، له‌وانه به‌ر له هه‌موویان: لایه‌ن هه‌ن ویستیان به ڕووداوه‌كه‌ی (ئالان) ڕووداوی (كامیۆنی مه‌رگه‌كه) داپۆشرێ، ڕه‌نگه باندی ئه‌وتۆ له‌پشتی ئه‌و ڕووداوه‌ی كامیۆنهكهوه بن، كه كاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپادا، هه‌شه ئه‌و شته به په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه گرێ ده‌دا، هه‌شه ده‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه توركیا چاوپۆشی له به‌قاچاخبردنی په‌نابه‌ران ده‌كات.
گرنگ ئه‌وه‌یه، جگه له‌وه‌ی كه ئالان شایانی ئه‌وه‌یه هه‌زاران جار باوكه‌ڕۆی بۆ بكه‌ین، ئه‌و بایه‌خه زۆره‌ش ده‌هێنێ، باوكیشی ڕه‌نگه ویستبێتی به سایه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ڕوانگه‌ی جیهان سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌ی و ڕه‌وشی په‌نابه‌ران بگۆڕێ، هه‌مووان هاوسۆز بوون و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ویستیان سوودی لێ وه‌ربگرن، ته‌نیا كورد نه‌بێ. ئه‌گه‌ر نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كاك نێچیرڤان سه‌رۆك وه‌زیران بخه‌ینه لاوه، ئه‌وا كورد ده‌سته‌پاچه بوون له‌وه‌ی بتوانن شتێك بۆ (ئالان)ی شه‌هید و براكه‌ی و دایكی و بۆ خۆشیان بكه‌ن. كورد ناتوانا هاته پێش، كه‌چی وێنه‌كه‌ی ئالان له كۆشگی هه‌موو سه‌رۆكه‌كاندا ده‌بیندرێ، زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كانیش باسیان كرد، ئه‌ویش به وێنه و هاواره‌وه به هه‌مووانی گوت: ئیدی به‌سه، ئازاری ئێمه به وێنه ناگات، هه‌رچه‌نده ئه‌و وێنه‌یه له هه‌موو هاواره‌كان بهتینرتر بوو.
13/9/2015