ڕێبوار سیوه‌یلی
له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.. (له‌باره‌ی ئالانه چكۆلی خنكێنراوهوه)
1 – ئه‌مڕۆ جیهان گوندێكی بچكۆله‌یه. ئه‌و گوته‌یه‌ی مارشاڵ مه‌ك لووهان (1911-1980)، ساڵه‌ها لهمهوپێش پێشبینیی به گوندبوونی جیهانی كردبوو، زۆر له‌مێژه بووه‌ته واقیعێكی جیهانی. جیهان گوندیكه له په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئابووریی سه‌رمایه‌دارانه به كۆی دامه‌زراوه و دروشمه‌كانی خۆیه‌وه. له‌ناو ئه‌م گونده‌دا، جیاوازییه‌كان سڕدراونه‌ته‌وه و ژیان به سیسته‌ماتیك و ستاندارد و لێكچوو كراوه. نه له فڕۆكه‌خانه‌كان، نه له مۆڵ و ماركێته‌كان و نه له بانك و میدیاكان، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان شوێن و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه جوگرافیاییهكانی ئه‌م گونده جیهانییه نا‌بینیت. هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئه‌م گونده‌یان پێكهێنابێت له ڕووی جوگرافییه‌وه لێكتر دوور بن، هێشتا په‌یڕه‌وی له یه‌ك ستاندار و شێواز ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گشتگیر و سه‌رجه‌مگیر، له خزمه‌تی هه‌مان ماشێنی سه‌رمایه‌داریی مشه‌خۆردا، درێژه به كۆیلایه‌تیی مرۆڤه‌كان له‌پێناوی قازانج و سوودی زیاتردا، ده‌دات. ئه‌م گونده جیهانیه چیدی شوێنێك نییه بۆ به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شوێنێكه بۆ مه‌سره‌فكردنی ڕۆح و جه‌سته و خه‌یاڵ..
له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م گونده، گۆڕاوه بۆ شوێنێكی تایبه‌ت كه تیایدا (بێئه‌خلاقیی نائاكاریانه)، ته‌راتێن ده‌كات. بێئهخلاقییهكی مهكیاژكراو، جوانكراو، ڕیزدارانه نومایشكراو، بێئهخلاقییهكی ته‌شریفاتی، كه هه‌ر ساته‌وه‌خته له میدیاكانی ئه‌م سیسته‌مه‌وه، نومایش ده‌كرێت و ڕه‌واجی پێ ده‌درێت. به‌ڵام دواجار ئه‌م بێئه‌خلاقییه، ئه‌خلاق نییه، چونكه هزرینی ئاكاریانهی له پشته‌وه نییه، چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرانسیپی ئاكاریانه نییه. جیاوازی و په‌یوه‌ندیی نێوان (ئیتیك)، به واتای ئاكار وه‌ك پێشنووسێك بۆ (مۆڕاڵ)، یان ئه‌خلاق و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بنه‌ما ئاكارییه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی مرۆیهكاندا، له‌م بێئه‌خلاقییه نائاكاریانهیهدا نییه. بۆیه ئه‌م بێئه‌خلاقییه له یه‌ك كاتدا هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئاكار (ئیتیك) و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی (مۆراڵ) واته هه‌ڵسوكه‌وت و ویژدانی مرۆیهكانه و سیخناخه له خۆپه‌رستی، له ڕهیسیزیزم و له فۆرمه‌كانی درۆ و خۆپه‌ڕاندنه‌وه و له ڕووی سیاسییشه‌وه هه‌میشه: دروست (پۆڵیتیكاڵ كۆڕڕێكت)..
ئه‌م وتاره تایبه‌ت ده‌كه‌م به خستنه‌ڕووی دیوه‌كه‌ی تری ئه‌م بێئه‌خلاقییه له‌م گونده جیهانیه گه‌وره‌یه‌دا، كه هه‌تا دێت بۆ مرۆڤ ده‌بێته شوێنێك كه تیایدا نامووس و كه‌سایه‌تی و عیزه‌تی نه‌فس و به‌ها و كهرامهتهكهی به ئاراسته‌ی شكاندن و بێنرخكردن و نومایشكردنیدا ئاسایی ده‌كرێته‌وه و مرۆڤه‌كان خۆیان به‌شدارییان پێ ده‌كرێت له‌م نومایشهدا كه له خۆیدا تراژیدیایه‌كه بۆ ئه‌وان. ڕووداوی خنكانی (ئالان)یش خولگه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی منه له پێگه‌ی ئه‌خلاق له وه‌ها گوندێكی جیهانیدا.
2 – له دوای ڕووداوی به خنكان جێماویی ئالانه‌وه، چه‌ندین په‌رچه‌كرداری ئاكاری و ئه‌خلاقیمان له خۆرهه‌ڵات و خۆئاوا و به زمانی ده‌ربڕینی جیاواز، هاته به‌رگوێ. هه‌م وتاربێژ و هه‌م سیاسی و هه‌م به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمهڵایهیتهكان و میدیای جیهانی، له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی خۆیان كرد. به‌ڵام خودی ئه‌م ڕووداوه، به‌ره‌ئه‌نجامی نه‌بوونی ئهخلاقێكه كه ده‌شیا ڕێگری بكات له ڕووداوه‌كه، بۆیه ئه‌وه‌ی له ئێستادا وه‌ك ئه‌خلاق خۆی به‌یان ده‌كات، ئه‌خلاقه له پله‌ی دووه‌مدا و به مانایه‌كی تر ئهخلاقێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاق، جۆرێكه له بێئه‌خلاقی. بۆیه پێویسته ئه‌م ئه‌خلاق له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاقه، بناسین كه له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا درێژ بووه‌ته‌وه و به‌شێكه له لۆژیكی بازاڕی ئازاد و سه‌رمایه له جیهانیێكی بهگوندبوودا. به‌شێكی له ئه‌خلاقێكی نومایشی و خۆنوێن، كه پتر له‌وه‌ی پشتگیری و لایه‌نگیری بێت بۆ ئالانه بچكۆله، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆپه‌رستییه‌كی بێوێنه‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته‌یه كه هیچ شتێكی له قازانج و ڕیكلام به‌لاوه گرنگتر نییه. هیچ شه‌رمێكی له هیچ خودایه‌ك و له هیچ هێزێكی میتافیزیكی و سه‌روومرۆیی نییه، جگه له شه‌رمێك كه له ئه‌نجامی زیانی مادییه‌وه هه‌ستی پێده‌كات. نشوستی ئه‌م سیسته‌مه گوندییه‌ی جیهان نه ڕۆحییه و نه مه‌عنه‌وی، چونكه نه ڕۆحێكی بۆ ماوه‌ته‌وه و نه مهعنهویهتێك وه‌ك ناوهڕۆك بۆ ڕۆحه چۆڵوهۆڵهكهی. ده‌چیه هه‌ر شوێنێك و سه‌ردانی هه‌ر مۆڵ و بازاڕێكی ئه‌م قازانجستانه گه‌ردوونیه ده‌كه‌ی، له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ یابان، له ئه‌وروپاوه بۆ دوبه‌ی و له ئه‌سته‌مبووڵه‌وه بۆ هه‌ولێر، هه‌مان به‌تاڵیی مه‌عنه‌وی و هه‌مان بێئه‌خلاقیی سهرمایهپهرستی درێژ بووه‌ته‌وه.
3 – بێئه‌خلاقی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاقه. له‌ده‌ره‌وه‌بوون هه‌مان كێشی نییه وه‌كئه‌وه‌ی له ناوه‌وه بێت. له‌ده‌ره‌وه‌بوون هه‌میشه دوای ڕووداوه‌كان ده‌كه‌وێت، ده‌بێته ئه‌خلاقێكی مشه‌خۆر به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانه‌وه. ئه‌مه ئه‌و ئه‌خلاقه‌یه به‌رده‌وام پێویستیی به‌وه هه‌یه تراژیدیا‌كان ڕوو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌دوای ڕوودانیان خۆی نومایش بكات. مه‌رجی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و، خۆنوێنیه بێئهخلاقیهكهیهتی به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌وانیتردا. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌یه ئه‌و ساته‌وه‌خته بێئه‌خلاقییه وه‌ك ئه‌خلاق به جیهان بفرۆشێته‌وه. ئه‌مه‌شی له بێشهرمییهوهیه نه‌ك له هه‌ستكردنی به به‌رپرسیارییه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ستی به به‌رپرسیارێتی ده‌كرد و به‌ته‌واوی ئه‌وانیتری پشتگوێ نه‌ده‌خست، نه‌ده‌بوو بهێڵێت ئه‌وه ڕوو بدات كه بۆ ئه‌وانیتر ڕوو ده‌دات و بۆیان ده‌بێته تراژیدیا و بۆ ئه‌م بێئهخلاقییهش ده‌بێته ساتێك بۆ خۆنواندن. ساته‌وه‌ختی ئالان ساته‌وه‌ختی خنكانێكی ئاسایی، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی بڕیاری دایك و باوك، یان درۆی قاچاخچی، یان خراپیی ئامرازی گواستنه‌وه به ته‌نیا نییه، به‌ڵكو ساتهوهخێتكه له (بێ ئهخلاقییهكی بابه‌تی)، كه سیسته‌می گوندهجیهانییهكه به‌ناوی پاراستنی سنوور، ئاسایش، ڕێگری له كۆچ و هتد. له خوڵقاندنیدا به‌شداری ده‌كات. بۆیه ئالان خێنكێنراوه نه‌ك خنكاو.
4 – ئه‌خلاق له هزری فه‌لسه‌فیدا بابه‌تێكی گرنگ و كۆنكرێتیه. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرانسیپه كه به ئاكار ناو ده‌برێن. ئاكار ئه‌و پێشنووسه هزرییانه‌یه كه ده‌بنه بنه‌ما بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌خلاقی. له‌به‌رئه‌وه ئه‌خلاقی ڕۆژانه، یان هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاكاریی ئه‌وانه، واته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چۆنایه‌تیی بیركردنه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وت كه ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته له ژیان. كه‌واته ئاكار پێش ئه‌خلاق، یان بیركردنه‌وه‌ی ئاكاریانه پێش هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌شیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیهانبینییه‌كی تایبه‌ته.
بۆیه ده‌ڵێم: ئاكار له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌مانباته‌وه سه‌ر بابه‌تی كۆنكرێتی، چونكه ئاكار و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتماندا شیعر و سۆز نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوێسته. ئاكاری مرۆیی و ڕه‌فتاری ئاكاریانه به خرۆشان و خۆدانه‌پاڵی سۆزگهرایان هه‌ڵناسه‌نگێنرێ، به‌ڵكو به كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانیتر و ده‌وربه‌ردا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ، گریان و شیوه‌ن، قوڕپێوان و واوه‌یلا، خۆسووركردنه‌وه و كۆمێنتی فه‌یسبووكی، هات و هاوار و قیژه و زه‌نا، ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و خۆبهقوربانكردن و هه‌موومان فڵان و فیسارین، گۆڕینی وێنه‌ی سه‌ر ئه‌كاونته‌كانمان به وێنه‌ی قوربانییه‌كان، ئاكار نین. ئاكار بریتییه له پرانسیپ و پێشنووسی هزری و بیرلێكراوه كه بۆ هه‌موو بارودۆخێك هه‌مان پرانسیپ و هه‌مان هزرین دروستن. ئاكار په‌یمانێكی نێوانمرۆییه كه تیایدا مرۆڤ به‌و جۆره ڕه‌فتار ده‌كات كه خۆی حه‌ز ده‌كات ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌م پرانسیپه وێڕای كۆنبوونهكهیشی و ناوزه‌دكردنی به ئاكارێكی ئایدیاڵی، هێشتا گرنگیی خۆی هه‌یه. چونكه مرۆڤ ناچار و قه‌ید ده‌كات به جۆرێكی تایبه‌ت له هه‌ڵسوكه‌وت، كه ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی. بواری بێئه‌خلاقی لێره‌دا زۆر به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه. چونكه ئه‌خلاق له ده‌ره‌وه‌ی ئاكار نییه و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌تی.
ڕه‌فتار ئه‌خلاق نییه له ئاستی دووه‌مدا، به‌ڵكو ئاكاره له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا له‌گه‌ڵ مرۆڤ و بووننهوهرانیتر.. مرۆڤ خۆی شتێك ناكات له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌یبه، یان ئابڕووی ده‌چێت، یان كافر ده‌بێت، یان خیانه‌تی نیشتمانی ده‌كات یان ده‌یه‌وێت ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ڕازی بكات، یان دڵی داپیره‌ی نه‌شكێنیت و له شه‌پۆله‌كه دوانه‌كه‌وێت… ئه‌و، ئه‌و شته ده‌كات كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی خۆیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته چی و چۆن ڕه‌فتار بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر، تا بۆخۆشی هه‌مان شتی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه بڕوای پێیه‌تی و ئه‌وه بۆ گه‌شه‌ی مرۆیی خۆی و مرۆیه‌كانیتر پێویست و باش و وه‌دیهێنه‌ری به‌خته‌وه‌رییه. بۆیه ئامانجی ئاكار و ئه‌خلاق به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی مرۆیه نه‌ك ئامانجێكیتری وه‌ك سوود و قازانج كه خاڵی هه‌ره به‌رجه‌سته‌ی بێئه‌خلاقیی نائاكاریانهیه.
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه، دووڕوویی، ده‌بڵ مۆڕاڵی و ترسنۆكی و درۆ هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی نائه‌خلاقی، خود، مرۆڤ، یان تاكه‌كه‌س مانای نامێنێت و له‌توپه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌خلاق وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاكار و هزرین له هه‌ڵسوكه‌وت، گه‌رانتیی مانه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سه وه‌كخۆی به‌بێ ناكۆكی و دژوازی له‌نێوان بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاریدا، له‌نێوان پرانسیپ و پراكتیكهكانیدا.
5 – وه‌لێ ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. هه‌موو ئاماده‌ن یارمه‌تیی بنه‌ماڵه پێشمه‌رگه‌كان له (ڕه‌نجی شه‌هیدانه‌وه) بده‌ن، به‌ڵام به دیار چاوی هه‌موانیشه‌وه ئه‌وه بۆ بنه‌ماڵه شه‌هیده‌كان دێته پێش، كه هاته پێش. ڕه‌هه‌ندی نومایشی، خۆنوێنی، خۆپه‌رستی، خۆئاوساندن، خۆبه‌رجه‌سته‌كردن و هتد له یارمهتیهكهدا هه‌یه، به‌ڵام ئاكاری تێدا نییه، چونكه هیچكام له‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایانه‌ی به ملیۆنان دۆلار كێبهڕكێیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد بۆ سه‌لماندنی كوردایه‌تی و دڵسۆزیی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانیان، ئاماده نه‌بوون به شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی و له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاكاریانهوه، ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده پێشمه‌رگه‌كان و برینداره‌كان ڕۆژگاریان بگات به‌و ڕۆژه‌ی پێویستییان به‌م ئه‌خلاقه نومایشییهی دۆلاربهخشینهوه بێت.
له نه‌بوونی بنه‌مای ئاكاریدا، له نه‌بوونی پێشنموونه‌ی به‌رزدا بۆ چۆنێتیی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخی مرۆیه‌كانیتر و ده‌وروبه‌ر، بێئه‌خلاقیی نائاكاریانه خۆی وه‌ك ئه‌خلاقێكی نومایشی ده‌نوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ڕێگه‌ی ئه‌رشیفكردن و نومایشكردنی ئه‌م بێئه‌خلاقییه‌وه، به‌و ئیمتیازانه بگات كه له ده‌ره‌وه‌ی ئاكارن و ته‌نیا له بێئهخلاقیهكی ڕه‌هاوه، پێیان ده‌گات: گرانكردنی نرخی قسه‌كردن به مۆبایل و بردنه‌سه‌ری نرخی كارتی مۆبایل به ڕێژه‌ی له سه‌دا بیست، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ناكۆك ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخی گوزه‌رانه‌ی وه‌عدی دابوو له ڕێگه‌ی ئه‌خلاقیی پشتگیرییه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه. چوونه حه‌ج و عه‌مره له وڵاتێكه‌وه كه پێویستیی كۆمه‌كی مسوڵمانان به هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه، له هه‌ر ئه‌ركێكی ئایینی گرنگتره، هیچ نییه له بێئهخلاقییهكی نائاكاریانه. ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رمیله نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرینه ده‌ره‌وه و چه‌ندی لێ قازانج ده‌كه‌ین و وێڕای ئه‌وه‌ش به برسێتی و بێمووچه‌یی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه، هیچ نییه جگه له بێئهخلاقییهكی نائاكاریانه. لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسه مهكدۆنیاییهكان و پۆلیسه‌كانی هه‌نگاریا و ئه‌و وڵاتانه‌ی دی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێی كۆچبه‌ران، له منداڵ، ژن و گه‌وره‌ساڵانی په‌نابه‌ر، هیچ نییه جگە له بێئهخلاقییهكی جیهانگره‌وه‌ی نائاكاریانه.
به دیوه‌كه‌ی دی‌دا، بێئه‌خلاقیی نائاكاریانه، ئه‌خلاقێكی نومایشیه كه له ڕێگه‌یه‌وه و به‌هۆی نومایشه میدیاییه‌كانه‌وه، خۆڵ ده‌كرێته چاوی مرۆڤه‌كانه‌وه و ئه‌م ئه‌خلاقه به‌و جۆره خۆی نمایش ده‌كات وه‌كئه‌وه‌ی پرانسیپ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاكاریانهی له پشته‌وه بێت. به‌ڵام ئه‌م بێئه‌خلاقییه پشتی نییه، ڕابردووی نییه، سه‌رچاوه‌ی نییه، ته‌نیا ته‌ماعی هه‌یه، ویستی پاره و قازانج و خۆنواندنی هه‌یه، چاوبڕینه سامانی گشتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژگارێكی دیكه‌دا ئه‌م بێئه‌خلاقییه نائاكاریانهیهی وه‌ك منه‌تێك به كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ت بفرۆشێت و له‌سه‌ریه‌وه داوای ئیمتیاز بكات. ده‌یه‌وێ به‌شداریی له چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كاندا بكاته پێشه‌كییه‌ك بۆ به‌شداریی له ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی ڕه‌مزی ده‌بینێ تا له قۆناغی داهاتوودا وردی بكاته‌وه بۆ پاره و پۆست و ئیمتیازات.
ئه‌م ڕۆژانه هه‌موو قه‌ڵه‌م و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆنی ئه‌خلاقیان لێ دێت وه‌كچۆن دوێنێ و پێرێ بۆنی تێرۆری كه‌سایه‌تیه‌كان و نامووسشكێنیی مرۆڤه‌كانیان لێ ده‌هات و هیچ دڵنیاییه‌كیش نییه سبه‌ی ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه. وه‌لێ ئه‌م ئه‌خلاقه ئه‌خلاقێكی ترسناكه، چونكه ئاماژه به نۆرم و ده‌ستوورێكی ئاكاری ناكات و هیچ هه‌ڵوێستێكی كرده‌یی لێ ناكه‌وێته‌وه بۆ هاوچه‌شنه‌كانی ئالان. ڕووداوه‌كه له فاكتیسیتی و ڕوودانی خۆیدا ئه‌وه‌یه: كه ئالان خنكا.. ئه‌م ڕووداوه‌ش هه‌ستبزوێن و هه‌ژێنه‌ره له ویژادانی مرۆیی‌دا نه‌ك ته‌نیا له نومایشی میدیایی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.. ئه‌و ڕۆحێكی پاك بوو، بووه قوربانیی ڕۆژگارێكی دڵڕه‌ش و ویژدان ڕه‌ق. به‌ڵام له پشت ئه‌م ڕووداوه‌وه، واقیعێكیش هه‌یه كه پێمان ده‌ڵێت: ئه‌م وڵاته و ئه‌م گونده جیهانیه پڕه له (ئالان)، كه ڕۆژانه به میدیای سه‌قه‌ت و وشه‌ی ڕه‌ق و به‌دوور له ئاكاری په‌روه‌رده‌یی مرۆڤانه، ده‌خنكێنرێن.. ڕۆژانه بێژه‌ره‌كان و شڕۆڤه‌كاران و سیاسی و په‌ره‌له‌مانتاران به خوتبه ههڕهشهئامێزهكانیان، ڕۆحی منداڵه‌كان بریندار و خه‌فه ده‌كه‌ن و ڕێگه به خۆیان ده‌ده‌ن له‌و كاته‌دا كه ده‌بوو منداڵانی ئه‌م نیشتمانه له‌و كه‌ناڵانه‌وه ته‌ماشای خه‌ونه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌م پیاوه به هه‌ڵوێستانه‌ی نیشتمان، قسه‌ی ڕه‌ق و نائاكاریانه بكه‌ن و فه‌زای ده‌روونیی سیخناخ بكه‌ن به ڕقی ئایدیۆلۆژی. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و گونده جیهانیهشه كه نرخی گه‌مه و یارییه‌كانی منداڵان تیایدا به‌رزترینه. بلیتی هاتووچۆی فڕۆكه و كه‌شتی و ئۆتۆمبێل، نرخی خوێندن و خواردن و كه‌لوپه‌له ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بۆ منداڵان، هه‌مان نرخی گه‌وره‌ساڵانی هه‌یه. هیچ بنه‌مایه‌كی ئاكاری له‌م گونده جیهانییه‌دا، یان له‌م جیهانه بهگوندبووهدا نه‌ماوه كه به‌هۆیه‌وه شانس و ده‌رفه‌رتی زیاتر بۆ منداڵان بڕه‌خسێنرێت. منداڵانیش وه‌ك دایكان و باوكان له‌ناو مۆڵ و بازاڕه‌كانیدا ده‌بنه نێچیریی سه‌رمایه و زیاده‌ی سوود و به هه‌مان میكانیزمه‌كانی ڕۆشنبیریی بێئهخلاقیانهی نائاكاریانه، پاساویش بۆ منداڵه‌كان ده‌هێنرێته‌وه كه گه‌وره‌ساڵانی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنرێت.
9/9/2015