مەشخەڵ کەولۆسی
له‌ئێستادا به‌هۆی جموجوڵه‌كانی ڕووسیاوه له‌سوریا، زۆرێك له‌چاودێران و ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی سیاسه‌ت و بڕیار له‌جیهاندا، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و جوڵانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیهان پێی نایه قۆناغی جه‌نگێكی نوێی سارده‌وه. به‌ڵام هه‌ندێكی تر ئه‌و به‌ره‌نجامگیرییه به‌ناته‌واو ده‌زانن.“عاتف غه‌مه‌ری”(1) له‌م دیده شیكارییه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا جیهان پیایدا گوزه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌وردی قسه له‌سه‌ر ڕێگریی و هانده‌ره‌كانی هه‌ڵایسانی جه‌نگی ساردی نوێ ده‌كات.له‌میدیاكانی جیهاندا به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت: ئایا سه‌رله‌نوێ جه‌نگی سارد ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
وروژاندی ئه‌و پرسیاره له‌دوای قه‌یرانی ئۆكرانیا سه‌ری هه‌ڵدا. چونكه ئه‌و قه‌یرانه كۆسپی تازه‌ی له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا دانا.
هه‌ندێك له‌پسپۆڕان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نگی سارد به‌دوور ده‌گرن.چونكه دۆخی نێوده‌وڵه‌تی جیاوازه. هاوشێوه‌ی ئه‌و دۆخه نیه كه شه‌ڕی ساری دروستكردبوو، له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه 1945.
هه‌روه‌ها به‌پشت به‌ستن به‌و پڕنسیپهی كه ئۆباما له تهمموز/2014دا ئاشكرای كرد، گوایه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات جه‌نگێكی ساردی تازه نیه. به‌ڵكو گرفتێكی سنورداره. هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه مۆسكۆ ئاره‌زووی له‌وه نیه دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێت كه ئۆكرانیا له‌توانایدا هه‌یه ڕێگه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دیدوبۆچوونه، یهكڕاییهك هه‌بوو له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی ئۆباما. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆباما ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگییه‌ك دروست بكات له‌نێوان میكانیزمه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕووسیا و، پێداگری كردن له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گشتگیر له‌گه‌ڵ ڕووسیادا.
هه‌ندێكیش پێیان وایه ئه‌و هه‌وڵه درێژه نه‌كێشێت. به‌ڵكو چركه‌ساتێك دێته پێشه‌وه كه ڕێگه خۆش ده‌كرێت بۆ جه‌نگێكی ساردی تازه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه، پشت به‌وه ده‌به‌ستن كه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌هه‌ردوو حیزبه‌كه، وتارێكیان بڵاوكرده‌وه كه‌تیایدا داوا له ئۆبامادهكهن ئۆكرانیا چه‌كدار بكات. له‌به‌رانبه‌ریشدا سزای زیاتر بخاته سه‌ر ڕووسیا. تاكو ڕووسیا فشاره‌كانی له‌سه‌ر ئۆكرانیا كه‌م بكاته‌وه. هه‌ندێكی تر فشار دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزاكان له‌سه‌ر ڕووسیا زیاتر بكرێن.
ئاره‌زووی هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی ساردی نوێ، له‌ئێستادا بووه‌ته ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیدار. چونكه دۆخی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌مووان ناله‌باره و كۆسپی گه‌وره‌ی تێدایه، له‌سه‌ره‌تاوه بلاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، نائۆقره‌یی هه‌یه. كه‌ئه‌وانه‌ش پێویستیان به‌وه‌یه دیدیێكی ستراتیژی یه‌كگرتوو یان لێك نزیك هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها ئه‌م قۆناغه، له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی نادڵنیاییه. بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگی سارد، سیسته‌می جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت دێنێته‌وه پێشه‌وه. كه‌له ترۆپكی ململانێی سۆڤێتی-ئه‌مریكیدا له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا باوبوو. له‌ئه‌نجامیشدا زلهێزه‌كان باری قورسی ئابوورییان ده‌كه‌وێته سه‌رشان، كه ئێستا ناتوانن ئه‌و باره هه‌ڵگرن.
ئه‌وه‌ش له‌ناوه‌نده‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مریكی و ئه‌ورووپی شاراوه نیه كه ئه‌مریكا پێویستی به‌وه‌یه ڕووسیا هاوكاری له‌گه‌ڵدا بكات، له‌چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، وه‌ك به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، جه‌نگی سوریا، پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئۆقره‌یی ئه‌فغانستان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌و ناوه‌ندانه هه‌ندێك نمونه دێننه‌وه، له‌وانه ئیداره‌ی ئۆباما “ئه‌لیكسه‌نده‌ر پۆرتنیكۆف” به‌رێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی ڕووسی”ئێف.ئێس.بی” بانگ هێشت كرد، بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌یه‌كدا، كه‌تیایدا تاوتوێی شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی كرا. ئه‌وانه پێیان وایه ئه‌و بانگهێشتكردنه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێویستی ئه‌مریكا به هاوكاری ڕووسیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ستراتیژییه‌كانی سه‌ر جیهان.
به‌ڵام پرسیارێكی گرنگ كه‌لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مریكا و رووسیا، له‌توانایاندا هه‌یه لهئۆكرانیادا دۆخه‌كه له‌هه‌ڵكشانی زیاتر دوور بخه‌نه‌وه؟ ئه‌ی ده‌توانن پارێزگاری له‌هاوكاری نێوانیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تری جیهان؟.
هه‌ندێك هه‌ن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئۆباما تاكو له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیادا توندبێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسه ڕووسییه‌كان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گیرێت كه خۆیان داوه‌ته ده‌ستی ئه‌مریكا. چونكه تاكو ئێستا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی جیهانیدا وه‌كه چاودێری كردنی چه‌كسازی جیهان.
به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ئه‌وه ناشارنه‌وه كه ناتوانن په‌یوه‌ندی نێوان كێشه‌ی ئۆكرانیا و كێشه‌كانی تری جێگه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا لێك دابڕن.
به‌شێكی گرنگی گرفته‌كانی ئۆباما، ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین هێزی فشاری ئه‌مریكی هه‌ن، هه‌ژمونی گاڵتهپێنهكراویان هه‌یه له‌ناو بڕیاری سیاسی ئه‌مریكیدا، كه‌به‌گوێره‌ی ده‌ستور كارده‌كه‌ن، ئه‌وان فشاری بۆ دروست ده‌كه‌ن تاكو توندتربێت له‌دژی ڕووسیا.كه‌چی له‌به‌رانبه‌ردا بیرۆكراسیه‌تی حكوومی، به‌توندی هانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك دورست بكات له‌نێوان سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ئۆكرانیا و، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌دا كه پێویستییان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌یه. تاكو جه‌نگێكی تازه‌ی سارد دروست نه‌بێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌تی بیرۆكه‌ی جه‌نگی سارد ده‌كه‌نه‌وه، باش ده‌زانن كه جه‌نگێكی وا ده‌بێته هۆی گه‌وره‌تربوونی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی. كه سودی زۆر وه‌رده‌گرێت له خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ساڵی 2014دا قه‌باره‌ی ئه‌و خه‌رجییانه گه‌یشته 18 تریلیۆن دۆلار. ئه‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر جه‌نگی سارد بێته كایه‌وه. له‌كاتێكدا هاووڵاتی ئه‌مریكی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه، له‌دوای 25 ساڵ له‌كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد، باج له‌سه‌ری كه‌م بكرێته‌وه.
جگه‌له‌وه‌ش زیندووكردنه‌وه‌ی جه‌نگی سارد، كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی هه‌رێمایه‌تی له‌ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا دروست ده‌كات. چوارچێوه‌كانی شه‌ڕی بریكاری زیاتر فراوان ده‌كات. ئه‌وه‌ش ئۆقره‌یی ئه‌ورووپا ده‌خاته مه‌ترسی و شله‌ژانه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌له‌م ڕووه‌وه زۆر قسه‌ی هه‌یه، پرۆفیسۆر”سامۆئیل شارپ”ه، كه پسپۆڕی كاروباره‌كانی ڕووسیایه له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی له‌واشنتۆن، ئه‌و ده‌ڵێت: ” ده‌بێ ڕۆژئاوا دان به‌وه‌دا بنێت كهڕووسیا ڕۆڵێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌ناو وڵاتانی دراوسێی خۆیدا، هه‌روه‌ها نابێ چالاكییه‌كانی ناتۆ له‌و ناوچه‌یه‌دا فراوانتر بكه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌وه قومه ده‌رمانێكی تاڵ بێت، كه‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا دهینۆشێت. به‌ڵام جێگهگرهوهی ئه‌وه شه‌ڕێكی ساردی تازه‌یه.كه بۆ ئه‌مریكا و ڕووسیا و ئه‌ورووپاش خراپتر ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی تائێستا كات هه‌یه بۆ وتوێژكردن له‌گه‌ڵ ڕووسیادا”.
(1) عاتف غه‌مه‌ری باڵیۆزی پێشوی میسر له‌واشنتۆن و یه‌كێك له پسپۆڕانی كاروباری ئه‌مریكا و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی دانسقه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، له‌وانه: امركی تائه فی الشرق الاوسط. هه‌روه‌ها كتێبكێ دانسقه‌ی تریش به‌ناوی : الشرق الاوسط الجدید. كه‌تیایدا خه‌ریته‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به‌وردی شیكردۆته‌وه.
24/9/2015