فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د.هیوا سه‌ید سه‌لیم

هه‌موو ده‌ساڵ جارێك كۆچێك بۆ هه‌نده‌ران روو له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، جاران ده‌گوترا قه‌ده‌ری كوردان به‌ هۆی بێ ده‌وڵه‌تی و هه‌ڵكه‌وته‌ی نیشتمانه‌كه‌ی له‌ نێو پانتایه‌كی جوگرافی كه‌ هه‌میشه‌ شوێنی ململانێ و شه‌ڕی ئه‌م و ئه‌و بووه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی كوردان بووه‌ ، به‌ڵام زۆر جاریش كورد خۆی بۆته‌ هۆكاری كۆچپێكردنی هاونیشتمانیه‌كانی له‌ نموونه‌ی ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌س هیچ كاتێك ئه‌و كۆچه‌ وه‌ك ئێستا نه‌بۆته‌ دیارده‌، ئێستا رۆژانه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌دان گه‌نج سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و روو له‌ هه‌نده‌ران ده‌كات، له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌ی كوردستانیش كۆچ ده‌كه‌ن، لێره‌دا به‌ر له‌وه‌ی بێم باس له‌ مه‌ترسیه‌كانی كۆچی ئه‌و جاره‌ی كوردان بكه‌ین، جێگای خۆیه‌تی ئاماژه‌ به‌ هۆكاری رۆیشتنی كوردستانیان بده‌ین بۆ هه‌نده‌ران، چونكه‌ ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌وه‌ی خه‌ڵك بۆچی كۆچ ده‌كات، چ هۆكارێك له‌ پشتی كۆچی ئه‌و جاره‌یه‌، ئایا پێویسته‌ رێگا له‌و كۆچه‌ بگیرێت یان نا ؟

له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دوو ساڵی رابردوو خه‌ڵكی ئێمه‌ رووبه‌رووی چه‌ندین مه‌ترسی بووه‌، زۆر جاریش ئه‌و مه‌ترسیانه‌ هه‌ڕشه‌ی له‌سه‌ر و ماڵی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌رگیز بیری له‌ كۆچكردن نه‌كرده‌وه‌، داعش هات و له‌ شاره‌كان نزیك بووه‌، به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی داعش خه‌ڵكانێك ماڵ و حاڵیان جێهێشت به‌ڵام كه‌س ئه‌وسا بیری له‌ كۆچی به‌ قاچاغ نه‌ده‌كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ ناڵێم كه‌ به‌رپرسێك یان ده‌وڵه‌مه‌ندێك كه‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌فه‌ری ئه‌و وڵات و ئه‌و وڵاتن ئه‌وسا ماڵ و منداڵیان به‌ڕێكرد بێت، به‌س وه‌ك دیارده‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ كه‌م كه‌س كۆچی كرد، جگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر له‌و دوو ساڵه‌ خه‌ڵك مووچه‌ی دواكه‌وت، بێكار بوو ئه‌وه‌ش له‌ سه‌ره‌تا نه‌بووه‌ هۆكاری كۆچ، به‌ڵام كاتێك له‌ په‌نای ئه‌و دوو دیارده‌یه‌ شه‌ڕی داعش و نه‌بوونی مووچه‌، كێشه‌ی ناوخۆیمان بۆ دروستكرا، حزبه‌كان دوو مانگه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك هه‌ر ناسازێن، بگره‌ خه‌ڵكیان ته‌واو نا ئومێد كردووه‌، خه‌ڵك نا ئومێده‌و له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ناوخۆ ده‌ترسێت، ترس له‌ نه‌سازان، ترس له‌شه‌ڕی ناوخۆ، ترس له‌وه‌ی كه‌ ده‌بینن مووچه‌یان كراوه‌ته‌ كارتی ململانێی حزبه‌ سیاسیه‌كان، بۆیه‌ گه‌نجه‌ و كۆچ ده‌كات و خێزانه‌ ماڵ و حاڵی هه‌راج ده‌كات و سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیشیان له‌و كۆچه‌یه‌ نه‌ك هه‌ر ناتوانن رێگری له‌و دیارده‌یه‌ بكه‌ن بگره‌ كارئاسانی زۆریش بۆ ئه‌و كۆچه‌ ده‌كه‌ن، هه‌موومان باشمان به‌ بیره‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان گه‌نجێك ویستبای بچێت بۆ هه‌نده‌ران جارێ له‌ سنووره‌كانی كوردستان یان له‌ نێوان شاره‌كان ئاسایش ده‌ستگیری ده‌كرد، ئێستا ئه‌و رۆژه‌ی پاسپۆرت وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و فیزه‌ی توركیا لێده‌دات ئه‌و كۆڵه‌پشتی ئاماده‌یه‌، له‌ توركیاش هیچ كه‌س ناگیرێت بگره‌ له‌و وڵاته‌ وه‌ك ترازێتێك بۆ ئاوابوونی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ته‌واوی كارئاسانی ده‌كرێت، لێره‌دا گومان و مه‌ترسیه‌كه‌ به‌ زه‌قی هه‌ستی پێده‌كرێت، ئاخر ئه‌و كارئاسانیه‌ بۆ رۆیشتی كوردستانیان و جێهێشتنی نیشتمان ده‌بێت جێگای گومان بێت !!

دوو مه‌ترسیه‌كه‌ وه‌ك یه‌كن ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌كه‌یان له‌ پارچه‌یه‌كی كوردستانه‌و هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ .

مه‌ترسی یه‌كه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ شاره‌كانی كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن گه‌نجن له‌ نێو ئه‌و توێژه‌ش ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه‌ ناڕازین، بۆیه‌ كارئاسانی بۆ رۆیشتنیان ده‌كرێت وهیچ كه‌س ولایه‌نێك رێگریان لێناكات، به‌ڵام به‌رپرسی گه‌وه‌ره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌سه‌ڵاته‌، كه‌ ناتوانێت حه‌زی ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌ ژیانێكی ئاسووده‌ له‌ دامه‌زراندنیان، تا په‌یداكردنی هه‌لی كار، فه‌راهمكردنی لایه‌نی كه‌می خزمه‌تگوزاری بۆیان، نه‌ك ئه‌مانه‌ی بۆ گه‌نج نه‌كردووه‌، بگره‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ میشكی گه‌نجی ئێمه‌ پڕكراوه‌ به‌وه‌ی ئیدی گه‌نده‌ڵی ناهێڵین، دژ به‌ ناعه‌داله‌تی ده‌وه‌ستینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ش هه‌ر قسه‌ و به‌ڵینی بێ كردار بن ، گه‌نج نا ئومێد ده‌بێت و به‌ دوای ژیانی باشتر ده‌گه‌ڕێت .

مه‌ترسی دووم له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌ كاتێك خه‌ڵك له‌وێ هاوشێوه‌ی ئێره‌ش نا، بگره‌ خرابتر به‌وه‌ی كۆچی رۆژئاوا به‌س گه‌نجی نه‌گرتۆته‌وه‌ بگره‌ ته‌واوی خێزان كۆچ ده‌كات، له‌وێش هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان توركیا له‌ پشتی كۆچه‌كه‌یه‌، به‌شێك له‌ وڵاتانی رۆژئاوا رۆڵی خراب ده‌بینێنن، له‌ رۆژئاوا كۆچ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی شاره‌ كوردیه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا كوردێك له‌ رۆژئاوای كوردستان كۆچ ده‌كات دوو عه‌ڕه‌بی تر كۆچی كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆچه‌ی رۆژئاواش خه‌ڵكێكی به‌ ئیراده‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشیه‌كان ده‌گرێت و رووبه‌رووی مه‌ترسیی ئه‌منی و سیاسیه‌كان بۆته‌وه‌ .

ماوه‌ بڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكار زۆرن بۆ كۆچی كوردان به‌ڵام كۆچكردن هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نیه‌، گه‌نجی ئێمه‌ له‌ شوێنی ئه‌وه‌ی گیانی خۆی بخاته‌ مه‌ترسی با له‌كوردستان ببێته‌ سه‌رمه‌شقی گۆڕانكاری و له‌به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی ده‌نگ هه‌ڵبڕێت نه‌ك ته‌سلیم به‌ واقع بێت و مه‌یدان چۆلبكات و گه‌ندڵكارانیش به‌و كۆچه‌ی خۆیان دڵخۆش بكات .
22/9/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان