ئاریتما موحه‌ممه‌دی
كاتی خۆی دیكتاتۆره‌كان به زۆر و به زبری هێز خه‌ڵكیان ده‌كرد به حیزبیی، به‌ڵام هه‌نووكه له باشووری كوردستان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆیان به سه‌ربه‌ستیی ده‌بنه حیزبیی! ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تای كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌كرێت. چونكه مه‌زنترین كێشه‌ی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ڕێگر ده‌بێ له پێشه‌وه‌چوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌سته‌مۆ كراوی ده‌ستی حیزب و ده‌سه‌ڵاته. باشووری كوردستانیش به یه‌كێ له‌و كۆمه‌ڵگانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆزیش هه‌بێ كه پلان و پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه پێشنیار بكات كه كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تی ببات، ئه‌وا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی حیزبییه‌وه ڕێگری لێ ده‌كرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌كرده‌وه ده‌بنه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی و ڕێگری ده‌كه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانن. چونكه
مەشخەڵ کەولۆسی
كوردستان بریتییه له ڕووبه‌رێك زه‌وی كه سنوره‌كانی توركیا و عێراق و ئێران وسوریا تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌گه‌رچی له‌به‌شه لكێنراوه‌كه‌ی كوردستان به‌عێراقه‌وه ته‌نها 6 ملیۆن كورد له‌كۆی 32 ملیۆن كوردی پارچه‌كانی تر ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و شه‌ش ملیۆنه‌ی كوردستانی باشور، بڕێكی زۆر زیاتر له‌برا كورده‌كانی تریان حوكمی خۆجێیان مسۆگه‌ر كردووه.
دۆڕانی سه‌دام حسێن له‌جه‌نگی كوهیتدا
شكستی سه‌رۆكی پێشووی عێراق”سه‌دام حسێن” له‌شه‌ڕی كوهیتدا 1991وایكرد هێزه‌كانی خۆی له‌و ناوچانه بكشێنێته‌وه كه به‌كوردستانی عێراق ده‌ناسرێن. به‌درێژایی زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌ك، كورده‌كان ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌ڕێوه‌برد و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پارێزرا. هێزه‌كانی پشمهرگهش شه‌ونخونییان كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش ئاسمانهكهیان ده‌پاراست. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ڕێی پشكی ناوچه‌كه له‌نه‌وتی عێراق، بودجه‌یان بۆ دابین ده‌كرد.
کارزان گلی
حكوومەتی توركیا لە نزیكەوە چاودێریی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەكات كە سوپای سووریا بە رێگەی زەمینی بۆ سەر گرووپی تودڕەوی داعش دەستی پێكردوە، هەروەها رووسیاش لە رێگەی فڕۆكەی ئێف 16ەوە داعش بۆردومان دەكات، بۆ گەڕانەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشە بۆ حكوومەتی سووریا.سوپاسالاری توركیا كۆبوونەوەی بە زۆرێك لە سەركردە سەربازییەكانی توركیا كردوە و پێیانی راگەیاندووە كە ئەگەر رووداوێكی نەخوازراو رووبەڕووی خاكی توركیا بووەوە بۆتان هەیە رووبەڕوویان ببنەوە، چونكە پشكی ئەو شەڕە لە ئێمەوە نزیكە.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەناڵی Atvی توركی بڵاوی كردوەتە، كە ئەو كەناڵە تا ئاستێك لە ئاكەپەوە نزیكە، سوپاسالاری توركیا فەرمانی كردووە بە رادار چاودێریی فڕۆكەكانی رووسیا بكەن، ئەگەر ئاسمانی توركیایان بەزاند بۆتان هەیە لێیان بدەن و رووبەڕوویان ببنەوە.
هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان
خەلکی بەشەرەفی کوردستان
حیزب و لایەن و کەسایەتیە سیاسی، ئاینی و کۆمەلاییەتیەکان
هەروەک ئاگادارن لەم چەند رۆژەی رابردوودا، مێدیای کوردی و بەشێک لە مێدیا و مێدیاکارانی ناۆچەیی و جیهانی سەرقالی روومالینی هەوال و وردەکاریەکانی پەیوەندیدار بە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بوون، هەروەکی دەبینرێ و دەبیسترێ لەۆنێوەشدا زوومی کامارای میدیاکاران و کانالەکانی تلویزیونی کوردی و غەیری کوردی لەسەر لێکەۆتە سەلبییەکانی خۆپێشاندانەکانی چەند شار و ناۆچە جێوازەکانی هەرێم کوردستان، ئینفۆکە کرابوون.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە، بە تێرامانێکی واقیعگەرایانە لە رەۆتی خۆپێشاندانەکان، بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە دەگەل ئەوەی دەستور، مافی خۆپێشاندان و ئازادییە بنەرەتییەکان بۆ تاک تاکی هاۆوەلاتیانی هەرێمی کوردستان کەفالەت دەکات و بەۆپێیەش هاوەلاتی لەۆپەری ئازادی و سەربەستیدا بۆی هەیە لە گشت ئاکسیۆن و کردار، وە ئامرازە یاساییەکان بۆ دەربرینی ئازادانەی بیر‌ورا، و هەروەها ئاراستەکردنی داخواز و داواکارییە سەرەکییەکانی سوود وەربگرێت، بەلام بەداخەوە هەروەکی بینرا جەهەت و دروشمی خۆپێشاندانەکان ئاراستەیەکی دیکە
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان
له نۆزده به‌شی ئه‌م كتێبه‌دا، ئاشنا ده‌بین به گرنگترین گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی یه‌كێ له زلهێزه گه‌وره‌كانی دنیا كه ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه، هه‌وڵی سه‌ره‌كیی ئه‌م كتێبه، ئاماژه‌كردنه به ژیانی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا له هێزێكی جیهانییه‌وه بۆ پۆلیسی جیهان و پاشان گۆڕانی بۆ هێزێكی مونافیس و تاك جه‌مسه‌ر، ئه‌م باره هه‌ر له‌و خاڵه‌دا نه‌وه‌ستایه‌وه، ئه‌و هێزه به كۆمه‌ڵێ به‌رزی و نشێویدا تێپه‌ڕێ، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شێوه‌ی كاری ئه‌ومان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه. گۆڕانی گه‌وره له خۆیدا ده‌بینێ، له میانه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌دا گه‌شه ده‌كات كه خۆی ده‌بینێته‌وه له جیهانی سه‌رمایه‌داری و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و هاتنه كایه‌ی دوو جه‌مسه‌ری و ده‌ركه‌وتنی ململانێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیۆلۆژی.
ناسر باباخانی
لە ساتەوەختی ئێستادا ئەم راستییە بۆ هەموو لایەك سەلمێنراوە كە یەكێك لە بەهێزترین و كاریگەرترین میكانیزمەكان بۆ بە ئامانج گەیشتنی دۆزی كورد، بەجیهانیكردنی ئەم پرسەیە. ئەزموونی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لە باشوور و رۆژئاوا و باكوور نیشانیان داوە كە كورد بۆ ئەوەی بگاتە مەبەست پێویستە بەردەوام پرسەكەی لەناو میدیاكانی جیهاندا لە برەودابێ تا بتوانێ بۆ دواڕۆژ پاڵپشت و پشتیوان بۆخۆی مسۆگەر بكا. سووكە ئاوڕێكی خێرا بۆ رابردووی مێژووی خەباتی گەلی كورد، ئەوەمان پێدەڵێ كە سەركردایەتی سیاسیی كورد لەم بابەتە خافڵ نەبووە و حەولێكی بەردەوامی داوە بۆ ئەوەی سەرنجی میدیاكانی جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێ و كەم تا زۆر كاری بۆ كردووە. بەڵام ئەمڕۆكە لە میدیای جیهانیدا رۆژهەڵاتی كوردستان لەچاو پارچەكانی تر غایبێكی گەورەیە! لە ماوەی سەركردایەتی شەهید دكتۆر قاسملوو وەك سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بەهۆی كەسایەتی ناسراوی لە ئەوروپا و هەروەها ناسیاوی لەگەڵ سیاسەتمەداران و
فەرید زەکەریا
ڤلادیمیر پۆتین توانی لە سوریادا بەهێزەوە کار بکات، نەک لەبەرئەوەی لە باراک ئۆباما روودارتر یان بەربڕیارترە، بەڵکو لەبەرئەوەی ئەو ستراتیژێکی روونتری هەیە. پۆتین هاوپەیمانێکی هەیە ئەویش حکومەتەکەی بەشار ئەسەدە، دوژمنیشی هەیە، ئەوانیش هەموو دژەکانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدن. پۆتین پشتگری هاوپەیمانەکەی دەکات و دژی نەیارانی هاوپەیمانەکەی دەجەنگێت. بەراورد بەمە، واشینتۆن و رۆژئاوا، ئەساسەن دوودڵ و بەرچاوتەڵخن.چالاكییەکانی ئەمەریکا لەم جەنگەدا بۆ کێیە؟ ئێمە دەزانین کە دژ بە کێیە؛ رژێمی بەشار ئەسەد. هەروەها، دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیش، کە بووە بە دوژمنی سەرەکی رژێمی بەشار ئەسەد. هەروەها، دژ بە گشت گروپە جیهادییەکانە لە سوریا، کە بریتین لەبەرەی نوسرە (دۆستی قاعیدە) و ئەحراری شام، هەروەها دژی هێزەکانی حزبوڵڵا و هێزە ئێرانییەکانیشە کەوا پاڵپشتی رژێمی سوریان. رۆژئاوا دژی نزیکەی گشت گروپە سەرەکییە شەڕکەرەکانە لە سوریادا، ئەمە وا دەکات کە ستراتیژێکی ناڕیکی هەبێت.
هێمن عەبدوڵڵا
رووسیا لە دەستپێکی سەدەی بیست و یەکدا وەکو دەستپێکی سەدەی بیست بە فڕۆکە و ئاگر و ئاسن هێزی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا نمایشدەکات. نمایشی سەدەی رابردوو دامەزراندنی کۆماری کوردستان و بەدوایدا رووخانی کۆمارەکەی بەدواداهات. لەم سەدەیەدا رووسیا دوای دامەزراندنی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان دێتەوە، بەڵام دیارنییە پشتیاندەگرێت یان پشتیان لە زەوی دەدات.بەشداریی رووسیا لە شەڕی دژی داعش و لە دەرەوەی ئەو هاوپەیمانێتییەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێکیانهێناوە ئەنجامی یارییەکەی سووریا دەگۆڕێت. ئەگەر بڕوا بە قسەکانی پوتین بکەین، رووسیا مانەوەی رژێمی ئەسەد و پشتیوانیکردن لە یەپەگە بە ئامانجی ستراتیژیی خۆی دەزانێت. پوتین لە قسەکانیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسنی سوپای سووریا و یەپەگەی دا و گوتی تەنیا ئەوان شەڕی راستەقینە لەدژی داعش دەکەن.
هێمن لیهۆنی
ئایا لە خۆمان پرسیوە بۆچی ئەمریكا بێدەنگ بوو كاتێك گرووپی تیرۆریستیی داعش لایەك لە عێراقی داگیركرد و لە بەغدا نزیك بووەوە، بەڵام هەر نزیكی هەولێر بووەوە یەكسەر هێرشی ئاسمانی دەستپێكرد بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و دواتر پرۆسەكە بۆ هەموو عێراق و سووریاش فراوان كرا؟ئیدارەی ئۆباما كوردی پاراست لەبەر هۆكارێكی سەرەكی كە بریتییە لەو كیانە جوانەی لەم ناوچە جەنگڵستانە هەمانە و خاوەنی دیموكراسی و پێكەوە ژیانێكی باشین، ئەمانەش بە پێوەری ئەم ناوچەیە نەك بە پێوەری دیموكراسیی رۆژئاوا.نموونەیەكی جوانی پێكەوە ژیان و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان هەیەئەوەی وای لە واشنتن كرد لە 24 كاژێردا بێتە سەرخەت بۆ كورد، ئەو مۆدێلە دیموكراسییە بوو كە بە هەموو كەموكوڕییەكانییەوە لێرە هەیە و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگمەنە.
حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دوه‌م تێده‌په‌ڕێت و هۆشدارییش له ههڵگریسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌درێت، ڕادیۆیه‌كی روسیاش ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری ههڵگریسانی جه‌نگی جیهانیدا، مۆسكۆ به ته‌واوه‌تی ئۆكرانیا داگیر ده‌كات، ههفتهنامهیهكی فه‌ره‌نسیش ده‌ڵێت: كۆتایی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م لێده‌درێت . دوای حه‌فتا ساڵ له كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له ئێستادا هۆشداریی ده‌درێت له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی تری جیهانیی به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ڕودانی خوێناویتر و وێرانكه‌رتر له ئارادایه، كاتێك چوار ساڵ پێش ئێستا گه‌لانی سوریا دژی حوكمی 40 ساڵه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د شۆرشیان كرد، به‌بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌و شۆڕشه جیهان بۆ دووبه‌ره دابه‌ش بكات و ده‌رگای جه‌نگی جیهانی سێیه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و پرسه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ك روسیا به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادمێر پۆتین ده‌یه‌وێت، كارێك بكات كه هه‌ڵه‌ی میخائیل گۆرباچۆف سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی راست بكاته‌وه،
د.چواس حەسەن
لێره‌وه، ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئاماده‌ین، نیشتیمان و نه‌ته‌وه و ئایین و ماڵ و حاڵمان به جێ بهێڵین، گشت یادگاری و خۆشه‌ویستان به جێ بهێڵین، ماڵ و منداڵمان بخه‌ینه گه‌رووی شێتیی ده‌ریاوە. هه‌موو شتێك بگۆڕینه‌وه به ته‌نیا گه‌یشتن به بستێك خاكی ئه‌ورووپا، به گه‌یشتن به زه‌ویی خهونهكان.كه‌چی، تازه له‌وێ هه‌رێمێكی وه‌ك كاته‌لۆنیا بیر له جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ده‌كاته‌وه. كاتهلۆنیایهك كه سه‌دان ساڵه به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا. ئه‌و ئیسپانیایه‌ی كه دیموكراسییه، ئه‌ندامه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، حوكمڕانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره جیهانی و ئه‌ورووپاییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زرێندراوه. هه‌موو ئه‌وانه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی فراوان له كاتهلۆنیاییهكان بڕوا پێ بهێنێت تا ته‌نها ئهورووپاییبوون به‌س بێت و، بیریان لای كاتهلۆنیاییبوونیان نه‌بێت.
ئازا حەسیب قەرەداخی
له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان به دووی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی خوێناویی سووریا، ماوه‌یه‌که باس له سیناریۆی دابه‌شکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ سێ به‌ش ده‌کرێ.یه‌که‌م به‌ش له سووریای به‌شبه‌شکراو ئه‌وه‌یانه، که سەرۆكی توركیا، رەجەب تەییب ئەردۆگان، لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەی له دوای نوێژی جەژنی قوربان لە ئیستانبووڵ سازی کردبوو، باسی کردووه، گوایه ڕژێمی سووریا دەیەوێت "سووریای بچووك" دروست بكات له ناوچه‌یه‌کدا، له دیمەشقەوە دەست پێ بكات بە ناو حمس و حه‌مادا بڕوات تا دەگاتە لازیقییە. ئەو ناوچەیە رووبەری 15% خاكی سووریا پێك دەهێنێت.سووریای بچووک بۆ عه‌له‌وییه‌کان ده‌بێ، به سه‌رۆکایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه که دوای ساڵێک یا دوو ساڵ له‌و وه‌رگیرێته‌وه. له سه‌رینی ئه‌وه‌وه‌یه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتبووی؛ له چاره‌سه‌ردا مه‌رج نییه به‌شار ئه‌سه‌د یه‌کسه‌ر ده‌سه‌ڵات راده‌ست بکات. که‌واته ده‌شێ دواتر راده‌ستی بکات.
حوسێن كوردنهژاد
بە گوێرەی دەنگوباس رۆژی 25ی ئەم مانگە، فرۆکەکانی رووسیا هێرشی داعشیان کردووە، لە حەوتووی رابردوودا، فروکە و سەرباز هێزێکی رووسیا لە سووریادا جێگیر بوون. جێی سه‌رنجە کە ئەم جارە شوێنی جێگیربوون شاری هەناری ئاوی لاتاکیا بوو، لە حاڵێکدا کە پێگەی عەسکەریی سەرەکیی هێزەکانی رووسیا، تارتوس(کە 80% دانیشتوانی عەلەوین) بووە.ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو لا بە باشی دەزانن، کە لاتاکیا خاڵی لاوازی ئه‌وانە لە رووی ستراتێژی و عەسکەرییەوە. بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم شارە 300 هەزار پەنابەری لێیە کە زۆربەیان سوننەن، لەم شارەرا بەرەو تورکیا زۆرینەی دانیشتوان سوننەن، رۆژهەڵاتی ئەم شارەش بەرەو جەبەللئه‌کراد زۆرینە سوننەن، جەبەللئه‌کراد خۆی لە دەستی دژبەراندایە.
له پێگه‌ی 'نیوز ڤۆیس'دا بابه‌تێكی هه‌ستیار ورژێنراوه، كه زومی بابه‌ته‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی گۆڕانكاریی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به دروستكردنی زۆنێكی ئارام له سووریادا، له رۆژنامه‌ی 'نیویۆرك تایمز'یشدا لكاندنی رۆژئاوای كوردستان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بابه‌تێكی گه‌رمه. زۆرنی ئارام، واته ناوچه‌یه‌كی دوورخه‌ره‌وه له شه‌ڕ، هه‌روه‌ك له رابردوودا ئه‌و كاته‌ی رژێمه ترسناكه‌كه‌ی به‌عس به‌ره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوو و، كورد له 1991 ناوچه كوردییه‌كانی ئازاد كردنه‌وه و هه‌رێمی ئێستای كوردستانی لێ پێك هێنرا، ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێمی كوردستان هێڵێكی كێشا، كه ئیدی هیچ هێزێك نابێ ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ و ناویان نا خه‌تی 36. ئێستایش به‌گوێره‌ی ئه‌و هێڵه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕینه و هێڵی سووره بۆ هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێ هێرشی بۆ بكات، هه‌ر بۆیه‌شه له‌كاتی هاتنی داعشدا ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانهێشت مه‌ترسیی داعش بگاته چه‌قی ئه‌و هه‌رێمه و،
عەبدوڵڵا محەمەد
دوای بەدەستهێنانی رەزامەندیی ئەنجومەنی فیدراڵیی روسیا لەلایەن سوپاوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکی، یەکەم هێرشی ئەو وڵاتە لە سوریادا ئەنجامدرا. بەرپرسانی روسیا لە بارەی هێرشەکانەوە ئاماژەدەکەن بەوەی، کە مەبەستی سەرەکی لێدانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە سوریادا، بەرپرسانی ولایەتە یەکگرتووەکان بەتەواوی ئەوە رەتدەکەنەوە و گومانیان لە نییەتی راستەقینەی روسیایە.
لێدانی داعش
وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشکرایکرد، کە فرۆکە جەنگییەکانیان لە چەند کاتژمێری رابردودا هەشت ئامانجی گرنگیان لە سوریادا بۆمباران کردووە، کە بەهۆیانەوە شوێنی مانەوەی چەکداران، بنکەی سەرەکی بەرێوەبرد، ئامێرەکانی گواستنەوە و سەرچاوەکانی پەیوەندیکردنی