حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دوه‌م تێده‌په‌ڕێت و هۆشدارییش له هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌درێت، ڕادیۆیه‌كی روسیاش ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانیدا، مۆسكۆ به ته‌واوه‌تی ئۆكرانیا داگیر ده‌كات، هه‌فته‌نامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیش ده‌ڵێت: كۆتایی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م لێده‌درێت . دوای حه‌فتا ساڵ له كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له ئێستادا هۆشداریی ده‌درێت له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی تری جیهانیی به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ڕودانی خوێناویتر و وێرانكه‌رتر له ئارادایه، كاتێك چوار ساڵ پێش ئێستا گه‌لانی سوریا دژی حوكمی 40 ساڵه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د شۆرشیان كرد، به‌بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌و شۆڕشه جیهان بۆ دووبه‌ره دابه‌ش بكات و ده‌رگای جه‌نگی جیهانی سێیه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و پرسه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ك روسیا به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادمێر پۆتین ده‌یه‌وێت، كارێك بكات كه هه‌ڵه‌ی میخائیل گۆرباچۆف سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی راست بكاته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
پۆتین له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌تدا، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی بوو كه به K B Gناسرابوو، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كاته وا لێكده‌درایه‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت واتا كۆتایی شه‌ڕی سارد، به‌ڵام ئه‌و گریمانه‌یه ڕاست ده‌رنه‌چوو.
هاوكات نمایشه سه‌ربازیه‌كه‌ی ئه‌و دواییانه‌ی ڕوسیا، نامه‌یه‌كی روِون و ئاشكرا بوو به‌وه‌ی، كه مۆسكۆ چیتر ڕازی نابێت له په‌راوێزی بڕیاری سیاسیی جیهانیدا بێت‌و ئیدی به‌دوای پێگه‌ی پێشوویدا ده‌گه‌ڕێت، چوونی سوپاكه‌شی بۆ سوریا، به واتای به‌رگریكردنه له دواهه‌مین قه‌ڵای روسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. له‌و ماراسۆنه‌دا ژماره‌یه‌ك وڵاتی كۆمۆنیستی وه‌ك كۆریای باكور و كوبا و ڤه‌نزوێلا و ڤێتنام یاوه‌ری مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كێبركێی روسیا ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشوو داگیری كردوون، عێراق كه‌وتۆته به‌ره‌ی روسیا و سوریا و رێگه‌دانی به‌غدا به تێپه‌ربوونی فڕۆكه‌ی روسی بۆ گه‌یاندنی چه‌ك بۆ رژێمه‌كه‌ی سوریا و دروستكردنی هاوپه‌یمانی چوار قۆڵی شه‌ڕی دژی داعش، نیگه‌رانی واشنتۆنی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌ڵمانیا كه هاوشێوه‌ی عێراق خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه داگیركرا، ئێستا یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ك كۆریای باشوور دوای جه‌نگی كۆریا هاوپه‌یمانی واشنتنه، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری ئێران له بڕیاری سیاسی عێراقی به‌غداد وه‌ك ساڵانی 1958 تا ساڵی 2003 چوه‌وه به‌ره‌ی مۆسكۆ.
ڕادیۆی ده‌نگی سانت بترسبۆرگی روسی له پێگه‌ی خۆی له ئینته‌رنێت راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه باسی هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌كات‌و به‌پێی راپۆرته‌كه، روسیا یه‌كه‌م شوێن كه په‌لاماری بدات ئۆكرانیایه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیش بڵاوی كرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی مۆسكۆدا، ئیداره‌ی باراك ئۆباما ده‌یه‌وێت هاوكاری زیاتری ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا بكاتس‌و واشنتۆن ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك چه‌ك راده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكات كه توانای شه‌ڕی روسیایان هه‌بێت، رۆیته‌رز بڵاویشی كرده‌وه كه واشنتۆن به نیازه هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له سوریا رێكبخات كه 8 هه‌زار كه‌س له خۆبگرێت.
ئه‌وه‌ش دووباره بونه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌فغانستانه كاتێك واشنتۆن هاوكاری گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌فغانی ده‌كرد بۆ ده‌ركردنی سوپای سۆڤیه‌ت.
لایخۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی موسته‌قیل له سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه واشنتۆن ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، پلانه‌كه‌ی روسیا له سوریا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌فته‌نامه‌ی نۆڤه‌ڵ ئابزێرڤیاتۆری فه‌ره‌نسیش بڵاویكرده‌وه كه پێده‌چێت كۆتایی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م لێبدرێت.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا
س/ knn
6/10/2015