فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ناسر باباخانیnaser babaxani

لە ساتەوەختی ئێستادا ئەم راستییە بۆ هەموو لایەك سەلمێنراوە كە یەكێك لە بەهێزترین و كاریگەرترین میكانیزمەكان بۆ بە ئامانج گەیشتنی دۆزی كورد، بەجیهانیكردنی ئەم پرسەیە.  ئەزموونی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لە باشوور و رۆژئاوا و باكوور نیشانیان داوە كە كورد بۆ ئەوەی بگاتە مەبەست پێویستە بەردەوام پرسەكەی لەناو میدیاكانی جیهاندا لە برەودابێ تا بتوانێ بۆ دواڕۆژ پاڵپشت و پشتیوان بۆخۆی مسۆگەر بكا. سووكە ئاوڕێكی خێرا بۆ رابردووی مێژووی خەباتی گەلی كورد، ئەوەمان پێدەڵێ كە سەركردایەتی سیاسیی كورد لەم بابەتە خافڵ نەبووە و حەولێكی بەردەوامی داوە بۆ ئەوەی سەرنجی میدیاكانی جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێ و كەم تا زۆر كاری بۆ كردووە. بەڵام ئەمڕۆكە لە میدیای جیهانیدا رۆژهەڵاتی كوردستان لەچاو پارچەكانی تر غایبێكی گەورەیە! لە ماوەی سەركردایەتی شەهید دكتۆر قاسملوو وەك سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بەهۆی كەسایەتی ناسراوی لە ئەوروپا و هەروەها ناسیاوی لەگەڵ سیاسەتمەداران و رۆژنامەنووسانی جیهان، پرسی كورد لە رۆژهەڵات ببوو بە رۆژەڤ، بە جۆرێ كە میدیا هەرە بەناوبانگەكانی دنیا بەردەوام هەواڵەكانی كوردستانی ئێرانیان دەگواستەوە، وەك نموونە: گاردییەن (بەریتانیا)، لۆمۆند (فەڕەنسا)، دێیلی تێلیگراف (بەریتانیا)، لوسوار (بەلژیك)، ئیكۆنۆمیست (بەریتانیا)، هیراڵد تریبیۆن (ئەمەریكا)، سەندەی تایمز (بەریتانیا)، زوددۆیچە (ئاڵمانیا)، نیوزویك (ئەمەریكا)، فاینانشاڵ تایمز (بەریتانیا)، فیگارۆ (فەڕەنسا)، فرانكفۆرتر ئاڵگماینێ (ئاڵمانیا) و... تەنانەت ساڵی 1974 لە یەكێك لە رۆژنامە پڕتیراژەكانی ئەمریكادا بە قەڵەمی خۆی بابەتێك لەسەر كۆماری كوردستان بڵاودەكاتەوە. با دوو نموونە باس بكەین:

رۆژنامەی فیگارۆ وەك پڕتیراژترین رۆژنامەی فەڕەنسا لە كاتی لە لووتكەدابوونی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرواری 20/8/1979 ئاوا دەنووسێ: ئەگەرچی كوردستان وەك وڵات لەسەر هیچ نەخشەیەك بوونی نییە، بەڵام 500 هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە خاك و زیاتر لە 20 ملیۆن حەشیمەتی هەیە و لە مێژووی هاوچەرخدا هەركات كوردستان رادەپەڕێ، پێنج وڵات دەلەرزێن.. فیگارۆ لە درێژەدا دەنووسێ: نەتەوەی كورد بەسەر پێنج وڵاتی توركیا، ئێران، عێراق، سووریا و یەكێتی سۆڤیەت (ی پێشوو)دا دابەشكراوە كە بە درێژایی مێژوو بەردەوام لە شۆڕشدا بوون و هەمیشە وەك ئەرمەنییەكان سەركوتكراون. حیزبی دێموكراتی كوردستان لە سەنەدێكدا كە لە 28ی مارس پێشكەشی خومەینی كردووە، خوازیاری مافی نەتەوەیی بۆ سەرجەم نەتەوەكانی ئێران بە شێوەی خودموختاری یان فیدراسیۆن لە چوارچێوەی ئێرانێكی ئازاددا بووە و...

پڕتیراژترین رۆژنامەی ئاڵمانیا زوددۆیچە تسایتونگ لە 1/9/1979دا باس لەوە دەكات كە كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا لە وڵاتانی ئەندامی Non-Aligned Movement لە هاڤانا داوای كردووە سیاسەتەكانی ئایەتوڵڵا خومەینی لەهەمبەر كوشتاری كوردی ئێران ئیدانە بكەن.

بێگومان قورسایی هەرەزۆری ئەركی بەجیهانیكردنی پرسی كورد لە دەیەی هەشتای زایینیدا تا ئەوكاتەی دكتۆر قاسملوو مابوو، لەئەستۆی خۆی بوو. با ویژدان سەنگی محەك بێ، سەرەڕای نەبوونی ئیمكاناتی میدیایی لەو سەردەمەدا، توانی سەرنجی میدیا بەناوبانگەكانی جیهانی بۆ لای خۆی و نەتەوەكەی رابكێشێ. بەڵام پرسیارێك كە لێرەدا قوت دەبێتەوە، ئەوەیە كە بۆچی لەسەردەمی قاسملوودا سەرەڕای ئەوەی كەرەستەكانی پەیوەندی وەك ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا كە ئەمڕۆ لە چركەیەكدا هەواڵەكان دەگوازنەوە بوونی نەبوو، یان حیزبەكان وەك ئێستا لە ئەوروپا و ئەمەریكا و كانادا كۆمیتەیان نەبوو، یان ئەندام و لایەنگری حیزبەكان ئاوا بە بەربڵاوی لە دەرەوەی وڵاتدا نەبوون، ئەدی بۆ بە نیسبەت سەردەمی قاسملوو سەرەڕای ئەم هەمووە پێشكەوتنە تێكنۆلۆژییە پرسی كوردی رۆژهەڵات زۆر زۆر كەمترە و لە پەراوێزدایە؟ 

خۆ ئەوە راستە كە بە شێوەیەكی جەوهەری و بەهۆی ئەوەی دۆخی تایبەتی پرسی كورد لە باشوور و باكوور و رۆژئاوا لە رۆژەڤدایە و میدیاكانی جیهانی ئاوڕی وێدەدەنەوە، بەڵام ئەمە نابێتە پاساو بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو میدیای جیهاندا هیچ حزوورێكی نەبێ و پەیوەندی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ ئەم میدیایانە لە نزمترین ئاستی خۆیدا بێ! دیارە نكۆڵی لە هەندێ حەولی پەراگەندەی تاكەكەسی و حیزبی ناكەم، بەڵام ئەمە بە هیچ كلۆجێك كیفایەت ناكا. 

هەنووكە بەپێی ئەم پتانسییەلە میدیاییەوە و بوونی دەیان رێكخراوەی سیاسیی نێونەتەوەیی (كە شارەزای دۆزی كوردن) و حزووری كەسانی ئاكادیمیسییەن و نووسەر و رۆژنامەنووسی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، جێی خۆیەتی بە هەموو چەشنێ ئەم پەیوەندییانە بە شێوەیەكی تۆكمە و پلاندار سەرلەنوێ سازدرێتەوە و سەرنجی میدیاكانی جیهان كە ئێستا وەك میدیای نێونەتەوەیی دەوردەگێڕن و لەسەر سیاسەتی دەوڵەت و رای گشتی نەتەوەكانی خۆیان و تەنانەت دەوڵەتانی تریش شوێندانەرن، بۆ پرسی كورد لە رۆژهەڵات رابكێشن. ئێستا كە خەبات لە رۆژهەڵاتی كوردستان وەستاوە و هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵات دەمێك ساڵە لە باشوور قەتیس ماوە، كەڵكوەرگرتن لە وزەی ئەم میدیا جیهانیانە دەروازەیەكی نوێی خەباتمان بەڕوودا دەكاتەوە... رێك وەك ئەوەی دكتۆر قاسملوو كردی!

10/10/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان