مەشخەڵ کەولۆسی
كوردستان بریتییه له ڕووبه‌رێك زه‌وی كه سنوره‌كانی توركیا و عێراق و ئێران وسوریا تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌گه‌رچی له‌به‌شه لكێنراوه‌كه‌ی كوردستان به‌عێراقه‌وه ته‌نها 6 ملیۆن كورد له‌كۆی 32 ملیۆن كوردی پارچه‌كانی تر ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و شه‌ش ملیۆنه‌ی كوردستانی باشور، بڕێكی زۆر زیاتر له‌برا كورده‌كانی تریان حوكمی خۆجێیان مسۆگه‌ر كردووه.
دۆڕانی سه‌دام حسێن له‌جه‌نگی كوهیتدا
شكستی سه‌رۆكی پێشووی عێراق”سه‌دام حسێن” له‌شه‌ڕی كوهیتدا 1991وایكرد هێزه‌كانی خۆی له‌و ناوچانه بكشێنێته‌وه كه به‌كوردستانی عێراق ده‌ناسرێن. به‌درێژایی زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌ك، كورده‌كان ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌ڕێوه‌برد و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پارێزرا. هێزه‌كانی پشمهرگهش شه‌ونخونییان كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش ئاسمانهكهیان ده‌پاراست. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ڕێی پشكی ناوچه‌كه له‌نه‌وتی عێراق، بودجه‌یان بۆ دابین ده‌كرد.
تاوای لێهات “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” دراوێكی جیاواز له‌و دراوه‌ی به‌كار ده‌هێنا كه له‌كاتی حووكمی سه‌دام حسێندا له‌عێراق به‌كار ده‌هێنرا. له‌هه‌رێمی كوردستاندا پشت به دیناری كۆنی عێراقی ده‌به‌سترا كهلهسویسرا چاپكرابوو، هه‌روه‌ها پشتیان به دۆلاری ئه‌مریكییش ده‌به‌ست.
تێست كردنی ئه‌زمونی تێكهڵاوبوونهوهی نیشتمانی
بۆئه‌وه‌ی له‌و ڕووداوانه تێ بگه‌ین كه‌له‌دوای 2003ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕوویانداوه، وه ئه‌و ڕووداوانه‌ش كه‌له‌مه‌ودوا ڕووده‌ده‌ن. گرنگه بزانین هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 1991-2003 ئاستێكی به‌رزی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دابین كردووه. ئێمه ده‌بێ ماوه‌كانی دوای 2003 ناو ده‌نێین”ماوه‌ی تێست كردنی تێكهڵاوبوونهوهی نیشتمانی”. به‌هاندانی ئه‌مریكا، جارێكی تر كورده‌كان چوونه‌وه ناو سیسته‌می ئابووری عێراق، به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا، به‌شێك له‌بودجه‌ی عێراقیان مسۆگه‌ر كرد، زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش كه كورده‌كان داوایان ده‌كرد، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا به‌ڕێوه ده‌بران. بۆ نموونه له‌و ناوچانه‌دا هه‌ندێك له مامۆستاكان و پیاوانی پۆلیس له‌لایه‌ن به‌غدادوه داده‌مه‌زرێنران و مووچه‌یان پێده‌درا، به‌شێكی تریان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه داده‌مه‌زرێنران و مووچه‌یان پێده‌درا.. كورده‌كان له‌ناو حكوومه‌تی عێراق و پهرلهمانهكهیشیدا نوێنه‌ریان هه‌بوو.
هاتنی داعش
له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه كه سوپای عێراق داڕووخاوه، وه‌له‌ماوه‌ی تێپه‌ڕێنی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی داعشدا، كورده‌كان ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازی خۆیان فراوان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه بایه‌خی بۆ ئه‌وان هه‌یه. بۆیه ده‌توانین بڵێین: ئه‌زموونی تێست كردنی سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵاوكردنی ئابووری خه‌ریكه ده‌گاته كۆتایی. چونكه كوردستان ڕۆژانه 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. وه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ڕووپۆش كردنی تێچوون و خه‌رجییه‌كانی كه‌رتی حكوومی كهبهردهوام ڕوو لهههڵاوسانه، به‌و پێیه‌ش، له‌ئێستادا به‌كرده‌وه كۆنترۆڵی زه‌وی و، سه‌ربه‌خۆیی ئابووریان له‌به‌غدا هه‌یه.
هه‌نگاوه لۆژیكییه‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
هه‌نگاوه لۆژیكییه‌كانی تر به‌ره‌و گه‌یشتن به‌مافی چاره‌ی خۆنوسین، قورس تر ده‌بن و له‌هه‌مان كاتدا گوڕهكهشیان خاو تر ده‌بێت. هه‌رێمی كوردستان چاوی له‌وه‌یه ڕاپرسی بكرێت له‌و ناوچانه‌دا كه له‌گه‌ڵ به‌غدادا ناكۆكییان له‌سه‌ریان هه‌یه. تاكو هاووڵاتییان ناوچه‌كه سه‌رپشك بكرێن و مافی هه‌ڵبژاردنیان پێ بدرێت. كه زۆرینه‌ی گومانه‌كان وایه له‌ڕووی دیموگرافییهوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد بشكێته‌وه‌و، به‌فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌نگاوه ناكۆكییه ئیتنیكییه‌كان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تردا تیژ ده‌كاته‌وه. بواردهكاتهوه له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه حیزبه دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخاته به‌رانبه‌ری یه‌كتر. خۆئه‌گه‌ر شاری كه‌ركووك به زۆرینه‌یه‌كی لاواز بچێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا بۆ چه‌ند ساڵ یان ده‌یه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری ئاڵۆزی و نائۆقره‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت. هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر كه‌ركووك بچێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه حیزبی زاڵه له كه‌ركووك، ڕه‌نگه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كه حیزبی ڕكابه‌ریه‌تی.
لێكهوتهكان
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه لێكه‌وته‌ی تریش ده‌ربكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپرسییه‌ی كه كورده‌كان دواجار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر “سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان” كهئایان وه‌ك به‌شێك له عێراق بمێنێته‌وه؟ یان ببێته پارچه‌یه‌كی كۆنفیدراڵی له‌و وڵاته؟ یاخود جیاببێته‌وه‌و؟ ببێته ده‌وڵه‌تێك كه بتوانێت قه‌رز بكات و قه‌رز بدات، چه‌ك بكڕێت، پاسپۆرت ده‌ربكات، كۆنترۆڵی بواری ئاسمانی خۆی بكات، وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تر.
ئاشكرایه زۆرێك له‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی”پارتی دیموكراتی كوردستان”ن، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی ئیداری‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمتر. هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه كورده‌كان كۆنترۆڵیان كردووه له‌ڕووی مووچه‌وه پشت به به‌غدا ده‌به‌ستن.
كام ڕێگا باشتره؟
تاكو ئێستاش كورده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن كام ڕێگه‌یه باشتره بۆ ئه‌وه‌ی حكوومی ناوچه‌كانیان بكه‌ن. زۆر به‌توندی ناكۆكن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌ماندا.
داننانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ربه‌خۆیی كورددا به‌هێزترین ئه‌گه‌ره
ئه‌گه‌رچی هیچ ده‌وڵه‌تێك نیه كه به‌ته‌واوی ئاماده‌بووبێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری هه‌ندێ كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی پێویسته. داننانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌كێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا به‌هێزترین ئه‌گه‌ره، ئه‌گه‌ر كورده‌كان یه‌كگرتووبن، به‌گوێره ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بجوڵێنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و كێشانه‌دا كه‌جێی بایه‌خی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی داعش.
جا ئه‌گه‌ر كوردستان بوویه نه‌ته‌وه، چ به‌گوێره‌ی دیفاكتۆ، یان به‌گوێره‌ی یاسا، ئه‌وكاته پێویسته له‌سه‌ری به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و كێشانه ببێته‌وه كه هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی تریش به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه، كه پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن: پێویستی فره‌یی كردنی سێكته‌ره‌كانی ئابووری، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری نوێ، ژیان له‌چوارچێوه‌ی توانای ئابوورییهكهیاندا تاكو خۆیان بپارێزن له ئاڵوگۆڕه‌كانی نرخی نه‌وت.
هه‌نگاوی دوای سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌م جه‌نگه له‌پێناوی پێگه‌یشتنی ئابووری و دیسپلین و شه‌فافیه‌تدا، خه‌باتێكه نه‌وه‌یه‌ك به‌ته‌واوی و به‌یه‌كسانی پێیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بن، به‌تایبه‌تی چونكه خه‌باتێكی سه‌خته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعشدا. به‌ڵام ته‌نها له‌ڕێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی كۆسپه سیاسیی وئابووریی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه، له‌یه‌ك كاتدا كوردستانی عێراق ده‌توانێت به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ بێت و، هه‌نگاوی داهاتوو ده‌ست پێ بكات بۆ سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی.
ژێده‌ر: به‌ده‌ستكارییه‌وه له”په‌یمانگای واشنتۆن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی/ شیكردنه‌وه‌ی سیاسی وه‌رگیراوه.
نوسینی :مایكڵ نایتس، گه‌وره توێژه‌ری په‌یمانگاكه‌و، هاوڕێی به‌رنامه‌ی” لیفه‌ر ئینته‌رناشناڵ، نوسیویه‌تی.
15/10/2015