د.چواس حەسەن
لێره‌وه، ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئاماده‌ین، نیشتیمان و نه‌ته‌وه و ئایین و ماڵ و حاڵمان به جێ بهێڵین، گشت یادگاری و خۆشه‌ویستان به جێ بهێڵین، ماڵ و منداڵمان بخه‌ینه گه‌رووی شێتیی ده‌ریاوە. هه‌موو شتێك بگۆڕینه‌وه به ته‌نیا گه‌یشتن به بستێك خاكی ئه‌ورووپا، به گه‌یشتن به زه‌ویی خه‌ونه‌كان.كه‌چی، تازه له‌وێ هه‌رێمێكی وه‌ك كاته‌لۆنیا بیر له جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ده‌كاته‌وه. كاته‌لۆنیایه‌ك كه سه‌دان ساڵه به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا. ئه‌و ئیسپانیایه‌ی كه دیموكراسییه، ئه‌ندامه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، حوكمڕانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره جیهانی و ئه‌ورووپاییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زرێندراوه. هه‌موو ئه‌وانه به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی فراوان له كاتهلۆنیاییهكان بڕوا پێ بهێنێت تا ته‌نها ئه‌ورووپایی‌بوون به‌س بێت و، بیریان لای كاته‌لۆنیایی‌بوونیان نه‌بێت.
ئه‌مه ته‌نها ویستی كاتهلۆنیاییهكان نییه، ئه‌وه‌تا هه‌ر پار بوو كه سكۆتله‌نداییه‌كان ڕیفراندۆمیان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له‌به‌ریتانیای زلهێزی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیی جیهان و، لانكه‌ی دیموكراسی و سیسته‌می په‌رله‌مانی پیاده کرد.
له كۆتاییی سه‌ده‌ی پێشوویش، كیبیكه‌كانی كه‌نه‌دا ڕێفراندۆمێكیان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له‌و وڵاته پیشه‌سازییه ئارامه پێشكه‌وتووه کرد. هه‌رچه‌نده هه‌ردووك ڕیفراندۆمه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی جیانه‌بوونه‌وه بوون، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانیان مایه‌ی تێڕامانه. ئه‌وه‌تا دوای پتر له 300 ساڵ له به‌ریتانیایی‌بوونی سكۆتله‌ندا، ته‌نها 55%ـی دانیشتووانه‌كه‌ی بڕوایان به مانه‌وه هه‌یه له‌ناو به‌ریتانیادا. یان ماوه‌ی پتر له سه‌ده‌ونیوێك كه‌نه‌دایی‌بوون نه‌یتوانی به ته‌واوی جێگه‌ی كیبیك‌بوون بگرێته‌وه، بۆیه له ڕاپرسییەکەی ساڵی 1995ـدا له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و جیانه‌بوونه‌وه‌ی كیبیك له كه‌نه‌دا، ته‌نیا 50.6%ـی كیبیكه‌كان له به‌رامبه‌ر 49.4%ـدا بڕیاری مانه‌وه‌یان له‌ناو كه‌نه‌دا دا.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌روهی‌ش تاك و ته‌را نین، به‌ڵكو ئه‌وه حاڵه‌ته گه‌ییو و ته‌قیوه‌كانن، ئه‌گه‌رنا هێشتا كۆرسییه‌كان خه‌ون به جیابوونه‌وه له فه‌ره‌نسا ده‌بینن، فلانده‌ره‌كان داوای ڕیفراندۆم له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له به‌لجیكا ده‌كه‌ن، باسكییه‌كان له ئیسپانیا، كانتۆنی ژورا له سویسرا و گه‌لێك نموونه‌ی تر. ئه‌و بیری سه‌ربه‌خۆییخوازیه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌ورووپا مه‌غزایه‌كی قووڵیان هه‌یه و، ئه‌و ته‌رحانه‌ی كه پێیانوایه له سه‌رده‌می جیهانگیریدا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت، ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. پێمان ده‌ڵێن هێشتا بیری نه‌ته‌وه‌خوازی و نه‌ته‌وه، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، بڕست و هێزی لێ نه‌بڕاوه. كاتهلۆنیاییهكان له كۆتاییی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ئۆتۆنۆمییان هه‌یه و خاوه‌نی ئابووریێكی به‌هێزیشن و، وه‌ك هاووڵاتیێ‌كی ئیسپانیایی و ئه‌ورواپاییش له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌می دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپاییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كه‌چی پێیانوایه ناكرێت چیدی وه‌ك ئیسپانیایی بمێننه‌وه و ئیسپانیایی‌بوونیان زیان به زمان و كو‌لتوور و ئابووریی كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی كاتهلۆنیاییهكان بێت و كه‌چی هێشتا داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، ئه‌ی ده‌بێت كورد داوای چی بكات و چی بڵێت؟! مه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ده‌یه‌ك نییه كه به نه‌وتی كوردستان عێراق دامه‌زرێندراوه، مه‌گه‌ر ئه‌وه داهاتی نه‌وتی خودی كوردستان نه‌بووه كه سوپای عێراقی پێ پڕچه‌ك ده‌كرا و به‌گژ گیانی منداڵ و پیر و لاوی كورد ده‌كران و، سه‌دان هه‌زاریان لێ ئه‌نفال كردین، كانی و ئاویان كوێر كردینه‌وه، له‌سه‌ر زێدی باب و باپیرانیشمانیان ڕاده‌گوازتین. ئه‌ی ده‌بێت كورد بڵێت چی؟! كه به‌پاره و نه‌وتی خۆی پێی ڕه‌وا نابینرێت ئاڵایه‌كی هه‌بێت تا له‌ژێر په‌رچه‌میدا، به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی خۆی، شه‌ڕی جانه‌وه‌ری وه‌ك داعش بكات.
هێشتایش پێیان زۆر و ناڕه‌وایه كه چه‌ك بدرێته ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه. ئه‌ی ده‌بێت كورد بڵێت چی؟! له‌كاتێكدا سوپای عێراقی تا ئێستا و له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا، داكۆكی له بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكو ڕێگه‌ی بۆ هه‌موو سوپا و ده‌سته و تاقمێكیش خۆش كردووه تا بێنه كوردستانه‌وه و چیان بوێت بیكه‌ن. ئه‌ی ده‌بێت كورد بڵێت چی و چی بكات؟! له‌كاتێكدا ئه‌وه بۆ دوو ساڵ ده‌چێت حكوومه‌تی عێراق بوودجه و قووتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه، كه‌چی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش مانگانه ده‌نێرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داوا ده‌كات كه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر عێراقیبوونماندا، نه‌وتی كوردستان ده‌ربێنین و بیفرۆشین و ته‌نیا له 17% بۆ ئێمه و باقییه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رانه بۆ به‌غدا بنێرین.
ئه‌ی ده‌بێت كورد بڵێت چی؟! له ماوه‌ی سه‌د ساڵ عێراقیبوونماندا، هیچمان له عێراق نه‌چنیه‌وه، جگه له‌وه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كانی ژیاریماندا باجی سیاسه‌ته گه‌مژه‌ییه‌كانی عێراق ده‌ده‌ین. باجی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ین، باجی سه‌رچڵییه بێ‌مانا و بێبنه‌ماكانی دیكتاتۆره‌كانیان ده‌ده‌ین، هه‌شت ساڵ شه‌ڕی عێراق و ئێران، شه‌ڕی داگیركردنی كوێت و ئابڵۆقه‌ی ئابووری، شه‌ڕی ڕووخاندنی سه‌ددام حوسێن و شه‌ڕی تایفی و شه‌ری تیرۆر. ئه‌ی ده‌بێت كورد بڵێت چی و چی بكات؟! له‌كاتێكدا كه به هه‌موو یاسا و عورفێك مافی سه‌ربه‌خۆبوونمان هه‌یه، كه‌چی هێشتا ئه‌و فیدراڵیه‌ته شه‌قوشڕه‌ی
عێراقیشیان پێ زۆره و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیوه‌یشیان لێ جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه‌چی رۆژانەیش له دزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌شدان كه خۆمان وه‌ده‌ستمان هێناوه.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كاتهلۆنیاییهكان مافی پیاده‌کردنی ڕیفراندۆمێكیان هه‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تی جیابوونه‌وه‌یان، ئه‌وا كورد پێویستی به‌ڕیفراندۆمیش نییه، ئه‌وه ته‌نیا بڕیارێكی به‌سه.
4/10/2015