فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

کارزان گلی

حكوومەتی توركیا لە نزیكەوە چاودێریی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەكات كە سوپای سووریا بە رێگەی زەمینی بۆ سەر گرووپی تودڕەوی داعش دەستی پێكردوە، هەروەها رووسیاش لە رێگەی فڕۆكەی ئێف 16ەوە داعش بۆردومان دەكات، بۆ گەڕانەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشە بۆ حكوومەتی سووریا.سوپاسالاری توركیا كۆبوونەوەی بە زۆرێك لە سەركردە سەربازییەكانی توركیا كردوە و پێیانی راگەیاندووە كە ئەگەر رووداوێكی نەخوازراو رووبەڕووی خاكی توركیا بووەوە بۆتان هەیە رووبەڕوویان ببنەوە، چونكە پشكی ئەو شەڕە لە ئێمەوە نزیكە.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەناڵی Atvی توركی بڵاوی كردوەتە، كە ئەو كەناڵە تا ئاستێك لە ئاكەپەوە نزیكە، سوپاسالاری توركیا فەرمانی كردووە بە رادار چاودێریی فڕۆكەكانی رووسیا بكەن، ئەگەر ئاسمانی توركیایان بەزاند بۆتان هەیە لێیان بدەن و رووبەڕوویان ببنەوە.


هەر بە گوێرەی زانیارییەكان فڕۆكەی رووسیا لە رێگەی دەریای ئیجەوە بۆ چەند جارێك ئاسمانی توركیایان بەزاندوە و توركیایش زۆر نیگەران بووە و نایەوێت جارێكی دیكە سیناریۆی لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە.

توركیا لە دوێنێوە و لە كاتی دەستپێكردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، بە شێوەیەكی زۆر هەستیار چاودێری ئەو شەڕ دەكات و نیگەرانە لەوەی سوپای ئازادی سووریای لێدەبێتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەو گوتانەی سەرۆك كۆماری توركیا بێت، كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە توركیا ئەنجامی دا، ئەوان ناتوانن تەماشای رووسیا بكەن كە چۆن لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەدات، چونكە ئەوان هەموو هەوڵێكیان نەمانی ئەسەدە و بۆ ئەمەشیان زۆر خەباتیان كردوە.

بۆیە نازانرێت ئاخۆ توركیا دەكەوێتە شەڕەوە لەگەڵ رووسیا بۆ بەرگریكردن لە سوپای ئازادی سووریان، كە پێشتر توركیا بۆ خۆی ئەو گروپەی بەخێو كردوە.

چاودێران پێیان وایە كە توركیا و رووسیا پەیوەندی ئابووری زۆر بە هێزیان لە نێواندا هەیە، بۆیە ئەستەمە ناكۆكی بكەوێتە نێوانیانەوە. هەروەها توركیا بە رێژەیەكی بەرچاو پێویستی بە رووسیایە بۆ بوژانەوەی ئابووری خۆی. بۆ نموونە 50% غازی سروشتی توركیا لە لایەن رووسیاوە ئامادە دەكرێت، كە ئەو گازەیش بۆ كارەبا و گەرم كردنەوەی هاووڵاتیانی توركیایە لە وەرزی زستاندا.

ئەگەرچی رووسیایش لەبەرامبەر ئەو گازە سروشتییەدا پارە وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر توركیایش نەبێت دەتوانێت ئەو رێژەیە بە وڵاتێكی دیكە بفرۆشێت.

بە درێژایی 25 ساڵی رابردووش توركیا و رووسیا پەیوەندی ئابووری زۆر بەهێزیان لە نێواندا هەبووە، كە ئابووریناسان بە درێژایی 25 ساڵ بە 300 ملیار دۆلاری دەخەمڵێنن. ئەمە جگە لەوەی پەیوەندی دیبلۆماسیش لە نێوان ئەو 2 وڵاتەدا زۆر بەهێزە، بۆ نموونە هاووڵاتیانی هەردوو وڵات بەبێ ڤیزا بۆیان هەیە سەردانی یەكتر بكەن و لەڕووی توریزمیشەوە توركیا قازانجێكی زۆری لە رووسیا كردووە.

لەلایەكی دیكەوە رووسیاش زۆر پێویستی بە توركیا هەیە، چونكە گازی سروشتی خۆی لە رێگەی توركیاوە دەنێرێتە بازاڕەكانی ئەوروپا و هەروەها سەوەزە و میوەی رووسیش هەر بە رێگەی توركیاوە بۆ ئەورووپا دەچێت. ئەمانە چەند نموونەیەكن كە ئەو 2 وڵاتە ناتوانن دەست بەرداری یەكتری ببن و شەڕ هەڵبگیرسێنن.

هەتا ئێستا روون نییە، كە ئاخۆ توركیا و رووسیا شەڕێكی قورس لەناوچەكە بەرپا دەكەن، یاخود لەبەر بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی خۆیان كێشەی سووریا نابێتە لەنگەر لەبەردەمیان؟. لە چەند رۆژی داهاتوو بە روونی وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەست دەكەوێت.

13/10/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان