له پێگه‌ی 'نیوز ڤۆیس'دا بابه‌تێكی هه‌ستیار ورژێنراوه، كه زومی بابه‌ته‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی گۆڕانكاریی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به دروستكردنی زۆنێكی ئارام له سووریادا، له رۆژنامه‌ی 'نیویۆرك تایمز'یشدا لكاندنی رۆژئاوای كوردستان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بابه‌تێكی گه‌رمه. زۆرنی ئارام، واته ناوچه‌یه‌كی دوورخه‌ره‌وه له شه‌ڕ، هه‌روه‌ك له رابردوودا ئه‌و كاته‌ی رژێمه ترسناكه‌كه‌ی به‌عس به‌ره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوو و، كورد له 1991 ناوچه كوردییه‌كانی ئازاد كردنه‌وه و هه‌رێمی ئێستای كوردستانی لێ پێك هێنرا، ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێمی كوردستان هێڵێكی كێشا، كه ئیدی هیچ هێزێك نابێ ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ و ناویان نا خه‌تی 36. ئێستایش به‌گوێره‌ی ئه‌و هێڵه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕینه و هێڵی سووره بۆ هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێ هێرشی بۆ بكات، هه‌ر بۆیه‌شه له‌كاتی هاتنی داعشدا ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانهێشت مه‌ترسیی داعش بگاته چه‌قی ئه‌و هه‌رێمه و،
به رێگه‌ی گورزی ئاسمانی، خێرا بۆ لێدانی داعش هاتنه سه‌ر هێڵ و، دڵنیاییان به (سه‌رۆك بارزانی)دا كه ئیدی هه‌رێمی كوردستان هێڵی سووره و نابێ مه‌ترسی له‌سه‌ر بێ.
له‌ئێستایشدا به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له 'سی ئای ئای' ئه‌مه‌ریكاوه نه‌خشه‌ی بۆكێشراوه و له مێدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆنێكی ئارام له سووریادا گرینگه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی ئۆباما به‌و كاره هه‌ڵسن، جا چ به رێگه‌ی سه‌ربازی بێ ناوچه‌كه پارێزگاری لێ بكرێ، یان به رێگه‌ی كێشانی هیڵێك كه ئیدی نه‌توانرێ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی سووریا پێشێڵ بكرێ. ئه‌م زۆنه هه‌ندێ له مێدیاكان وایان لێكداوه‌ته‌وه، كه ئیدی به‌شێكی خاكی سووریا ده‌ڵكێنن به هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌مه‌یش رێگه‌یه‌كه، ئامانج لێی، لكاندنی ناوچه كوردییه‌كانی سووریایه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چونكه ئه‌مه له‌پێشووتریشدا به نه‌خشه باسی لێ كراوه.
رۆژنامه‌ی 'نیویۆرك تایمز' پێشووتر دركاندوویه‌تی، 5 وڵاتی عه‌ره‌بی دابه‌ش ده‌بن، كه بریتین له سعوودیا، عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و لیبیا و، ئه‌و وڵاتانه‌ش 14 وڵاتی نوێیان لێ داده‌مه‌زرێت و، ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش باشووری كوردستان و رۆژئاوا ده‌گرێته‌وه و، وڵاتێكی نوی به ناوی كوردستان دروست ده‌بێت كه پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ولێره و ده‌كه‌وێته باكووری نه‌خشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه. به‌گوێره‌ی ئه‌م نه‌خشه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریکا بێت، سووریا ده‌بێته چوار پارچه‌وه، كوردستان، عه‌له‌وییه‌کان و سوننه‌کان كه به‌شێك له ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی سووریا و عێراق ده‌گرێته‌وه، له باشووری عێراقیش وڵاتێك به ناوی شیعه‌ستان پێكده‌هێنرێت و، له باشووری رۆژئاوای سووریایش وڵاتێك بۆ دوورزییه‌كان دروست ده‌بێت به ناوی (چیاكانی دوروز). له باره‌ی سعوودیاوه ئه‌و وڵاته دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر پێنج وڵات كه له عه‌ره‌بستانی رۆژهه‌ڵات به پایته‌ختی ده‌مام، عه‌ره‌بستانی سعوودیا یان وه‌هابستان به پایته‌ختی ریاز، عه‌ره‌بستانی باشوور، عه‌ره‌بستانی باكوور و عه‌ره‌بستانی خۆرئاوا به پایته‌ختی مه‌كه دابه‌ش ده‌بێت. هه‌ر له نه‌خشه‌كه‌دا وڵاتی یه‌مه‌نیش به سه‌ر 2 پارچه‌ی یه‌مه‌نی باكوور و باشووردا دابه‌ش ده‌بێت. لیبیایش ده‌بێت به 3 به‌شه‌وه كه بریتین له ته‌رابلوس، برێگه، وڵاتێك له باشووری رۆژئاوا.
رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان دركاندوویانه، كه ده‌وڵه‌تی كوردی بووه‌ته ئه‌مری واقع و، 'فۆكس نیوز'یش ئاشكرای كردووه، ئیدی ده‌وڵه‌تی كوردستان بووه‌ته ئه‌مری واقع و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ده‌بێ.
سوود وه‌رگیراوه له:
یه‌كه‌م: پێگه‌ی نیوز ڤۆیس.
دووه‌م: نیویۆرك تایمز.
شا‌و كوردی
27/9/2015