ئازا حەسیب قەرەداخی
له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان به دووی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی خوێناویی سووریا، ماوه‌یه‌که باس له سیناریۆی دابه‌شکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ سێ به‌ش ده‌کرێ.یه‌که‌م به‌ش له سووریای به‌شبه‌شکراو ئه‌وه‌یانه، که سەرۆكی توركیا، رەجەب تەییب ئەردۆگان، لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەی له دوای نوێژی جەژنی قوربان لە ئیستانبووڵ سازی کردبوو، باسی کردووه، گوایه ڕژێمی سووریا دەیەوێت "سووریای بچووك" دروست بكات له ناوچه‌یه‌کدا، له دیمەشقەوە دەست پێ بكات بە ناو حمس و حه‌مادا بڕوات تا دەگاتە لازیقییە. ئەو ناوچەیە رووبەری 15% خاكی سووریا پێك دەهێنێت.سووریای بچووک بۆ عه‌له‌وییه‌کان ده‌بێ، به سه‌رۆکایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه که دوای ساڵێک یا دوو ساڵ له‌و وه‌رگیرێته‌وه. له سه‌رینی ئه‌وه‌وه‌یه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتبووی؛ له چاره‌سه‌ردا مه‌رج نییه به‌شار ئه‌سه‌د یه‌کسه‌ر ده‌سه‌ڵات راده‌ست بکات. که‌واته ده‌شێ دواتر راده‌ستی بکات.
ئێران و رووسیا لایه‌نگری دروستکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تۆکه‌یه‌ن بۆ به‌شار، چونکه هه‌ردووکیان، وه‌کو دوو دۆستی سه‌رسه‌ختی ئه‌سه‌د و رکابه‌ری ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا، ده‌زانن تازه هه‌موو سووریایان پێ وه‌رناگیرێته‌وه، بۆیه به‌شێکیان بۆ بمێنێته‌وه باشتره له‌وه‌ی هه‌مووی له ده‌ست بده‌ن. ئه‌و پارچه‌یه، پێگه‌ی ئێران ده‌بێ بۆ نزیکی له لوبنان و حزبوڵڵا. بۆ رووسیایش پێگه‌یه‌ک ده‌بێ له ناوچه‌که‌دا، که هیچ شوێنپێی تێدا نه‌ماوه.
دووه‌م به‌ش بۆ سوننه‌کان. ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌وه‌یان ده‌وێ، به‌ڵام موشکیله‌ی زۆره، چونکه نازانن ته‌سلیمی کام گرووپ یان فه‌سیلی بکه‌ن. ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه پشتیوانی و هاوکاری ده‌کرێن، خودان هێزێکی راسته‌قینه و ده‌ستڕۆیشتوو نین له مه‌یداندا و، ته‌نانه‌ت زه‌وی و ناوچه و ده‌ڤه‌ری ئه‌وتۆیان له ژێر ده‌ستدا نییه، که حکوومه‌تێکی کاتیی تێدا راگه‌یه‌نن. تورکیایش، که ئه‌ندامی ناتۆیه، مه‌یلی له‌م چاره‌سه‌ره نییه و ئه‌ردۆگانیش باسی یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا ده‌کات. بێگومان له‌و یه‌کپارچه‌ییه‌دا، مه‌یلی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوننه‌یه. ئه‌وه‌ی هێشتا ناڕۆشنه ئه‌وه‌یه، له کام فه‌سیڵی سووریاوه نزیکه و وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤی رژێمی ئه‌سه‌د تێی ده‌ڕوانێ. به‌و هۆیه‌شه‌وه، ڕۆژانه تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کرێ به هاوکاریکردنی گرووپه تیرۆریسته‌کانی جه‌بهه‌ی نوسره و داعش و شتی دیکه‌ی له‌و جۆرانه.
سێیه‌م به‌ش بۆ کورد. ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی سووریادان و له‌وه‌یشدا پارچه‌یه‌ک بۆ کورد به باش ده‌زانن. حه‌زیش ده‌که‌ن ئه‌و به‌شه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی خۆمانی گرێ بده‌ن. هه‌رچه‌نده هێشتا ڕۆشن نییه ئه‌و گرێدانه یان په‌یوه‌ندییه چۆن ده‌بێت و به چی میکانیزمێک رێک ده‌خرێ، به‌ڵام گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌کرێ. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ئێران و رووسیا ئه‌گه‌رچی به‌شێک یان چه‌ند کانتۆنێکیان بۆ کورد قبووڵه، به‌ڵام نایانه‌وێ هیچ په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌بێ، به‌ڵکو ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له ڕێی په‌که‌که‌وه بیکه‌نه به‌شێک له میحوه‌ری خۆیان و درێژکراوه‌ی به‌شه‌که‌ی ئه‌سه‌د بێ و، دژی تورکیا بێ. له هه‌رێمی کوردستانیش، هه‌ن هه‌مان تێڕوانینیان هه‌یه بۆ رۆژئاوا، به‌ڵام له سۆنگه‌یه‌کی جیاوازه‌وه نه‌بادا دوو هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی باشوور و رۆژئاوا و لێکگرێدانیان به خێر بۆ بارزانی و پارتی بشکێته‌وه.
تورکیا له نیاز و پێویستیی ئێران و رووسیا له‌لایه‌ک و ئه‌مه‌ریکایش له‌لایه‌کی دی تێده‌گات، بۆیه هه‌ر له بناغه‌وه نایه‌وێ هه‌رێمی کوردان له رۆژئاوا دروست بکرێ، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ هه‌ر به‌شێک بێ له ده‌وڵه‌ته سوننه‌که. بۆیه سه‌یر نییه له‌م کاته‌دا دیسانه‌وه لە میانەی کۆنگره رۆژنامه‌نووانییه‌که‌یدا، ئه‌ردۆگان دوپاتی ئه‌وه بکاته‌وه، که وەزارەتی دەره‌وەی ئەمه‌ریكا هەڵه‌یه که یەپه‌گە و په‌یەده‌ی بە تیرۆریست دانه‌ناوه.
مادام ئه‌ردۆگان به‌و راشکاوییه هاته گۆ و، ددانی نا به‌وه‌دا که سووریایه‌ک بۆ به‌شار ئه‌سه‌د دروست ده‌کرێ، که‌واته سیناریۆی دوو به‌شه‌که‌ی دیکه‌یش راست و دروسته. واته قۆناغی خۆسازکردنی کوردانه بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانی ئاینده و، هه‌ڵبژاردنی بژارده‌کان. باڵاترین بژارده که خه‌ونی دێرینی کوردانه سه‌ربه‌خۆییه. دوو هه‌رێمی باشوور و رۆژئاوای سه‌ربه‌خۆ و خودان په‌یوه‌ندیی دریژکراوه له‌گه‌ڵ یه‌کدا، باشترینی باشه‌کانه له‌م قۆناغه‌دا. کوردان له باشوور و رۆژئاوا، به هاوکاریی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی ئیشی بۆ بکه‌ن، ته‌نانه‌ت با ئێران و رووسیا و تورکیایش نه‌یانه‌وێ.
29/9/2015