فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن لیهۆنی

ئایا لە خۆمان پرسیوە بۆچی ئەمریكا بێدەنگ بوو كاتێك گرووپی تیرۆریستیی داعش لایەك لە عێراقی داگیركرد و لە بەغدا نزیك بووەوە، بەڵام هەر نزیكی هەولێر بووەوە یەكسەر هێرشی ئاسمانی دەستپێكرد بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و دواتر پرۆسەكە بۆ هەموو عێراق و سووریاش فراوان كرا؟ئیدارەی ئۆباما كوردی پاراست لەبەر هۆكارێكی سەرەكی كە بریتییە لەو كیانە جوانەی لەم ناوچە جەنگڵستانە هەمانە و خاوەنی دیموكراسی و پێكەوە ژیانێكی باشین، ئەمانەش بە پێوەری ئەم ناوچەیە نەك بە پێوەری دیموكراسیی رۆژئاوا.نموونەیەكی جوانی پێكەوە ژیان و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان هەیەئەوەی وای لە واشنتن كرد لە 24 كاژێردا بێتە سەرخەت بۆ كورد، ئەو مۆدێلە دیموكراسییە بوو كە بە هەموو كەموكوڕییەكانییەوە لێرە هەیە و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگمەنە.

زۆر كەس هاوڕایە كە نموونەیەكی جوانی پێكەوە ژیان و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان هەیە و بەردەوامە و بێ كەموكووڕیی گەورەش نییە.

كورد ئەكتەریكی نادەوڵەتییە و لۆبی نییە لە واشنتن تا بێتە فریای و نوێنەرایەتییەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەرچەندە لە گرانترین شوێنەكانی واشنتنە، بەڵام زۆر لاوازە. كە هەواڵی نزیكبوونەوەی داعش لە

كورد، بەهۆی دیموكراسییەكەیەوە لۆبییەكی خۆڕسكی بۆ دروست بوو

هەولێر بڵاوبووەوە، لە واشنتن دەنگ بەرزبووەوە كە نابێ رێگە بدرێ تەنیا بەشی سەركەوتووی عێراق لەناوبچێ. بەبێ خەرجكردنی پارە وەك كوێت كە لە ساڵی 1990 كردی بۆ رزگاربوونی لە سوپای سەددام، كورد لۆبییەكی خۆڕسكی بۆ دروست بوو بەهۆی دیموكراسییەكەیەوە كە لە كۆنگرێسەوە بۆ میدیاكان بەشدارییان كرد.

دوو رۆژنامەنووسی ئەمریكی كە هاوڕێی نزیكی باراك ئۆبامان، رۆڵی باشیان هەبوو لە فشارخستنە سەر ئەمریكا بۆ پاراستنی كورد، ئەوانیش تۆماس فریدمان و فەرید زەكەریا بوون كە خەمیان پاراستنی نموونەی كوردستان بوو. هەردووكیان بە خێرایی داوایان لە ئۆباما كرد كە ئەركی ئیدارەكەیەتی كورد بپارێزێ، چونكە دۆستی راستەقینەی رۆژئاوان. بەبڕوای فریدمان، لە عێراقدا تەنیا كورد سوودی لەو پەنجەرە ئازادییە وەرگرت كە ئەمریكا بۆ ناوچەكەی كردەوە. فەرید زەكەریاش باسی لە زانكۆی ئەمریكی كرد لە سلێمانی كە بووەتە شوێنێكی گرنگ بۆ نەوەیەك لە عێراق كە باوەڕی بە پێكەوەژیان هەبێ.

بەهەمان شێوە بۆ ئیسرائیل. ئەوە تەنیا هێزی لۆبیی جولەكە نییە (ئایپاك) كە ئاسایشی ئیسرائیل لە واشنتن دەپارێزێ، بەڵكو دیموكراسیی ئیسرائیلە كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە هیوایەك و كەس ناتوانێ لەسەری نەیەتە دەنگ و زۆر جاریش هەڵەی ئیسرائیل دادەپۆشێ. ئەگەر بە لۆبی و پارە خەرجكردن بووایە، دەبوو رێككەوتنی ئێران سەرنەگرێ، چونكە ئەو لۆبییە بەهێزە شەو و رۆژ دژایەتی ئەو رێككەوتنەی دەكرد.

دیموکراسییەکەی کوردستان بەدڵی ئەمریکا نییە

بەڵام ئایا ئەم دیموكراسیەی كوردستان بەدڵی ئەمریكایە؟ وەڵامەكەی نەخێرە، بەڵام ئەوان نرخی ئەو دیموكراسیەی كوردستان دەزانن، چونكە لە ناوچەیەكدایە كە خەڵك لەسەر جیاوازی دەكوژرێ و سەردەبڕدرێت.

مانگی رابردوو لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتن، لە یەكێك لە ژوورەكانی كۆبووەنەوەی تایبەت چاومان بە دوو بەرپرسی باڵای وەزارەت كەوت بە مەرجی ئەوەی ناویان نەهێنرێ، هەردووكیان بەرپرسی گەورەن لە مەلەفی دیموكراسی و مافی مرۆڤدا. پێشتریش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كاریان كردبوو. یەكێكیان 30 ستافی هەیە و ساڵانەش بودجەكەی 80 ملیۆن دۆلارە بۆ نووسینی راپۆرت لەسەر مافەكانی مرۆڤ و كەمینە ئاینییەكان لە جیهاندا.

گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسە لەسەر پرۆسەی دیموكراسی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بوو. ئایا ئیدارەی ئۆباما ئێستا گرنگی بە سەقامگیری دەدات یان دیموكراسی. ئەوان گوتیان چەند شتێكی نەگۆڕ هەیە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكادا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە باوەڕیان وایە سەرچاوەی كێشەكانە لەم ناوچەیەی ئێمەدا و دەبنە هۆی ناسەقامگیریی درێژخایەن:

یەكەم، شەرعیەتی سیاسی: زۆربەی حكومەتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی شەرعیەتی سیاسی نین و لە رێگەی هەڵبژاردنێكی پاكەوە نەهاتوونەتە سەر حوكم، بۆیە خەڵك بە شەرعییان نازانن. لە دوایین دانیشتنی ئۆباماشدا لەگەڵ دۆستەكانی لە كەنداو، پێیگوتوون كە ناتوانن سەقامگیر بن هەتا خەڵك هەست بە شەرعیەتی سیاسیتان نەكات و خۆشگوزەرانی دادی ئەوە نادات.

دووەم، گۆڕانی دێمۆگرافی: زیادبوونی ژمارەی گەنج لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكان. بەپێی داتاكانی ئەوان 60%ی پێكهاتەی كۆمەڵگەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەنجن و 25%یان بێكارن. بەڕای ئەوان ئەو گەنجانەی كاریشیان هەیە زۆربەیان كارەكەیان راستەقینە نییە و كاری بێ بەرهەمە.

سێیەم، كێبڕكێی ئیقلیمی: سعودیە و ئێران بوونەتە هۆی ناسەقامگیریی سەرلەبەری ئەم ناوچەیە بەهۆی ناكۆكیی سیاسی و مەزهەبییانەوە.

چوارەم، نەبوونی دامەزراوەی مەدەنی: زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەناو دەوڵەتن و خاوەنی دامەزراوەی مەدەنی و سیاسی نین، بۆیە گۆڕانكاری سیاسی دەبێتە هۆی ناسەقامگیری.

پێنجەم، بەشداریی پارتە ئیسلامییەكان: بوونی پارتە ئیسلامییەكان هۆكارێكی دیكەی ناسەقامگیرییە نەك بەهۆی بوونیان بەڵكو بەهۆی نەدۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ بەشداركردنیان لە پرۆسەی سیاسی.

بەردەوام بووین لە گفتوگۆكان و لە میسرەوە هاتین بۆ لیبیا و عێراق، كە گوتم من خەڵكی كوردستانم. یەكێك لە بەرپرسەكان گوتی ئێوەش بێبەش نین لەو كێشانە، هاوكارمان برێت مەكگوێرك لە هەوڵدایە لەگەڵتان.

منیش پرسیارم كرد كە رۆڵی ئەوان چی دەبێ لە هەرێمی كوردستان، لە وەڵامدا گوتی: "ئێمە لایەنگری سەقامگیری و دیموكراسین".

راستە ئەمریكا داوا لە لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەكات لەگەڵ سەقامگیری بن و ئەولەوییەت بدەنە شەڕی داعش، بەڵام سەقامگیریی درێژخایەن لای ئەمریكا بریتییە لە دیموكراسیی زیاتر و ئەو چوار خاڵەی سەرەوە.

هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكدایە كە هەمیشە لە مەترسیدایە، بۆیە دەبێ مامەڵەی دامەزراوەیی بكات لەگەڵ ئەمریكا، شەخسەكان لەوێ دەڕۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ كورد بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەمریكا بێتە فریامان، بریتییە لە دیموكراسیی زیاتر و دروستكردنی دامەزراوە لەبەر خاتری خۆمان، پاشان دۆستەكانمان.
6/10/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان