حوسێن كوردنهژاد
بە گوێرەی دەنگوباس رۆژی 25ی ئەم مانگە، فرۆکەکانی رووسیا هێرشی داعشیان کردووە، لە حەوتووی رابردوودا، فروکە و سەرباز هێزێکی رووسیا لە سووریادا جێگیر بوون. جێی سهرنجە کە ئەم جارە شوێنی جێگیربوون شاری هەناری ئاوی لاتاکیا بوو، لە حاڵێکدا کە پێگەی عەسکەریی سەرەکیی هێزەکانی رووسیا، تارتوس(کە 80% دانیشتوانی عەلەوین) بووە.ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو لا بە باشی دەزانن، کە لاتاکیا خاڵی لاوازی ئهوانە لە رووی ستراتێژی و عەسکەرییەوە. بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم شارە 300 هەزار پەنابەری لێیە کە زۆربەیان سوننەن، لەم شارەرا بەرەو تورکیا زۆرینەی دانیشتوان سوننەن، رۆژهەڵاتی ئەم شارەش بەرەو جەبەللئهکراد زۆرینە سوننەن، جەبەللئهکراد خۆی لە دەستی دژبەراندایە.
لە رۆئاوای ئیدلیب و جیسر ئەلشوغور و ئهریحا، ئەوە خەتێکی بەردەوامی جیۆگرافیایی لە نێوان جەبەللئهکراد و ناوچەی بن دەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری رۆژئاوادا هەیە، کە مەترسییەکی گەورەیە بۆ کۆنترۆڵی رێژیم لە سەر لاتاکیا. ناوچە سوننەکانی ناو ئەم شارە، ئەلرامڵ و ئەلفهلهستینی لە 2011، ئەوە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گەمارۆ دراون، گشت ئەمانە مەترسیی سەرهەڵدانی سوننەکان کە چاوەروانیی فرسەتن، دەکاتە مەترسییەکی جیددی. گشت لایەنی شەڕ هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیهننە کەناری ئاو و بتوانن شۆێنێک بۆ خۆیان دابین بکەن. (سەرچاوی ئامار و زانیارییەکان، نووسراوی فابریک بالانش،23ی سێپتامبر، ئەنیستیتۆی واشینگتۆن).
هەروا کە گرێدانی کۆبانێ و عەفرین، خاڵی پهرچهكرداری تورکیا بوو و، بە گۆڕانێکی گرینگ لە نەخشە و پێکهاتەی مەیدانی شەر و سیاسەتدا بوو، ئێستایش جێگیربوونی رووسەکان لە شاری لاتاکیای ناسەقامگیردا، خاڵێکی گۆڕانە، بەم واتایە کە ئەم شارە نەک بۆ پەرەپێدانی دەستەڵاتی رێژیمە، بەڵکه وەک کارتی گوتووێژ دەبێ چاوی لێ بکرێت. مەبەستی رووسیا مسۆگەرکردنی شۆێنە سەرەکییەکانی عەلەوییەکانە ناوچەکانی تر کارتی گوتووێژین.
ئێستا رۆژئاوا خەریکە دەگاتە سەر ئەم باوەرە کە ئەسەد بمێنتەوە، رووسیا رۆژئاوای مەجبوور دەکات هەڵوێست نیشان بدات، لەگەڵیدا بکەوێتە گوتووێژ، سەرۆکی ناتۆ پهرچهكرداری تووند نیشان دەدات، بەڵام لە هەمان کاتدا داوا دەکات کە رووسیا خۆی لەگەڵ رۆژئاوا و بە تایبەت سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیدا رێک بخات، گشتی ئەمانە نیشانەی نێزیک بوونە لە کۆتایی دەستپێکی چارەسەری قەیرانی سووریا.
دەرهاویشتەی ئەم بارودۆخە بۆ سیاسەتی باشوور ئەمەیە کە، لەم ئاڵوگۆڕانەی ناوچەدا بە نیسبەت چارەنووسی کوردی باشوور و رۆژئاوای، ببێتە خاوەن قسە و لایەنێک لە گوتوێژەکاندا. بۆیە دەبێ بیری گشتیی کوردی روون بکرێتەوە لەسەر ئەمە، کە بۆ خۆشگوزهرانی و خزمەتی هەر تاقە دارێک(هاوولاتییەک) دەبێ لە پێشدا دارستانەکەمان بپارێزین و، سەقامگیر و مسوگەری بکەین. بۆیە دەبێ سەنگەری کوردی پتەو بێت، تا لەم قۆناغه مێژوویی و چارەنووسسازەدا سەرمان بێ کلاو نەمێنێت. ئەمە ئەولەوییەتی سیاسەت و ژیانی کوردییە.
27/9/2015