فازڵ میرانی
ئەمڕۆ كە یادی رۆژی جیهانی ئافرەتان دەكەینەوە، هەموو ئەو ئافرەتانەمان دێنە یاد كە ژیانی خۆیان كردە قوربانی بۆ بەدەستهاتنی مافە ڕەواكانیان، ئەمڕۆش دوای خەبات و تێكۆشانێكی دوور و درێژ ئافرەت لە كوردستان لە هەموو سەنتەرەكانی بڕیاردا بوونی خۆی هەیە .بەگەڕخستنی تواناكانی ئافرەتان و پاڵپشتیكردنی تەواویان لە بوارە جیاجیاكاندا بە بێ هیچ جیاوازیەك، هۆكارێكی گرنگە بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە و بەرزكردنەوەی ئاستیەتی،بۆیە لێرەدا ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێك دەقۆزمەوە بۆ یادكردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری ئافرەتان لەسەر ئاستی جیهان هەروەها بۆ تیشك خستنەسەر ئەو دەستكەوتە كۆمەڵایەتی وسیاسی وئابووریانەی ئافرەت لە كوردستان بە دەستی هێناوە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر رۆڵی مەزنیان لە هەموو بوارەكاندا.ئەوەتا لە كوردستان، چەندین كەسایەتی كاریگەری ئافرەتان لە دەزگا جیاوازەكاندا دەبینین جا چ لەو دەزگایانەی پەیوەست بن بە بواری ئافرەت یان دەزگای دیكە، بە رۆڵ وتوانایانەوە ئەم ئافرەتانە سوربوونی خۆیان لەسەر لادانی هەموو ئاستەنگ و تەحەددایەك دووپات كردۆتەوە
د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
به ئاوڕدانهوهیهكى خێرا له مێژووى ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنى (تالوك) كه به هێڵى تالوك ناو ده‌بردرێت، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكارى ههرهسهرهكیى نسكۆى شۆڕشى ئهیلوول له 6-3-1975 بۆ رێككه‌وتنى جه‌زائیر ده‌گه‌رێته‌وه، نه‌ك ته‌نیا بوونى كه‌موكوڕى ناوخۆیى نێو شۆڕشى كوردستان. ئهیلوول، ئه‌و شۆڕشه‌ى به ماناى وشه‌كه بۆ كورد مه‌زن بوو؛ بێگومان له كاتى سهركهوتنىدا هه‌مووان خۆیان لێ ده‌كرد به خاوه‌ن و قاره‌مانى و له شكستیشدا هه‌مووان په‌نجه‌ى كه‌موكوڕییان بۆ مسته‌فا بارزانى ڕابهرهكهى درێژ ده‌كرد، تا حاڵ به‌وه بگات خودى كور دخۆى، تا ئه‌وێ رۆژێ شكست یا نسكۆى شۆڕش به چه‌ندین ناو و ناتۆره ناوزه‌د بكه‌ن و نه‌ك ڕه‌خنه، به‌ڵكو قسه‌ى نه‌شیاویش بهۆننه‌وه.ئه‌مڕۆ كه41 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه شومهى جه‌زائیردا تێده‌په‌ڕێت، ناوچه‌كه به گشتى و نێوانى هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ى باڵاده‌ستى (تورك، فارس و عه‌ره‌ب) له‌لایه‌ك و كورد له‌نێوان خۆى له باشوورى كوردستاندا له‌نێو كیانى سیاسیى هه‌رێمى خۆیدا، تاڵاوى 6ى ئازار ده‌نۆشن كه ده‌رئه‌نجامى چاره‌سه‌رنه‌كردنى گرفتێكى دێرینى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى عوسمانلى و ئێرانى له دواى رێككه‌وتنى ئه‌رزه‌رۆم له ساڵى 1847ى زاینى به سه‌رپه‌رشتى رووسیاى قه‌یسه‌رى
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ستراتیژناسی به‌ناوبانگی ئه‌رده‌نی"دكتۆر ربحی حه‌لوم" له‌تازه‌ترین شرۆڤه‌ی خۆیدا، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ناوه" سیناریۆی هاوینێكی بهكڵپه كه‌له 100 ساڵه سایكس بیكۆدا دێته پێشه‌وه" تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌د ساڵه سایكس بیكۆدا، ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕووسیاوه دابه‌شكراوه.له‌ڕاپۆرته ستراتیژییه‌كه‌یدا كه میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به‌چڕی بڵاویان كرده‌وه، باس له‌وه كراوه‌كه هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ"ڕووسیا و ئه‌مریكا" بڕیاریانداوه په‌رده‌پۆشی كێشه‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن. ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌ره‌نساوه كه خاڵییه له‌هه‌ر جۆره تام و بۆنێك، ئه‌و كێشه‌یه به‌فه‌رامۆشی بسپێرن.ئه‌و ستراتیژناسه باس له‌وه ده‌كات كه سێ مانگی دادێ، شه‌ڕێكی بێ ئامان له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت كه سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی عه‌ره‌به‌كان و سه‌روه‌ت و سامانی عه‌ره‌ب ده‌بێت. له‌دوای ئه‌و جه‌نگه ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌باكوری عێراق و باكوری سوریادا دروست ده‌بێت.سنوره‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌گاته نۆكه‌ندی "ئه‌سكه‌نده‌رون" له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
فه‌رید زامدار
هه‌موو كه‌سێك شایسته‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سیاسى و حكوومى و به‌رپرسیاریه‌تى، یان هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و جۆره پۆستانه نییه، به‌تایبه‌تى پۆسته (سیادییه‌كان)، هه‌موو كه‌سێكیش ناتوانێ به‌ڕێوه‌ى ببات و ئه‌ركه‌كانى ڕابپه‌ڕێنێ. به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌رك و به‌رهه‌م و به‌خشش و خزمه‌تگوزارییه نیشتمانى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه بۆ چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه و پاراستنى ئه‌منى نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ك ته‌نیا چوونه سه‌ر كورسیى ده‌سه‌ڵات و هیچى تر نا!
له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، سه‌ركرده‌ى سیاسى كۆمه‌ڵێك سیفاتى سه‌ركرده‌یی و جیاوازى هه‌بووه و هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ كه‌سانى ئاسایی جیاى ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌و سیفات و جیاوازییانه‌شه واى لێ ده‌كات متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێ، كه بریتین له به‌رزیى ئاستى ڕۆشنبیریى گشتى و ڕۆشنبیریى سیاسى و هێز و هه‌یبه‌تى كه‌سایه‌تیى ئه‌و كه‌سه له‌ناو كۆمه‌ڵ و وڵات و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌شێ كه‌سێكى دیار و ناسراو بێت و له هه‌موو ئاسته‌كانى ژیانى سیاسى و دبلۆماسیدا كارا و شاره‌زا و پسپۆر بێت، خاوه‌نى خه‌بات و ئه‌زموونێكى شارستانى شیاو بێت.
د.چواس حه‌سه‌ن
كاتیك شه‌هیدان لە ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى 1991دا خوێنى خۆیان بە کوردستان به‌خشى، ته‌نها رۆحیان شك ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ى پیشكهشى ڕزگارکردنى وڵاتێكی وێران و نه‌ته‌وه‌یه‌كى ژێردهستەى بكەن. ئه‌وان له‌مێژه‌وه، له باوك و باپیرانیانەوە، فێر ببوون کە رۆح له به‌رانبه‌ر نیشتماندا هه‌رزانه، گه‌لێك چیرۆكى به‌رخۆدانى نەتەوەکەیان بیستبوو و بینیبوو. ئه‌وان له باوه‌شى نه‌ته‌وه‌یه‌كى شۆڕشگێردا په‌روه‌رده ببوون، بۆیه ده‌یانزانى چۆن و بۆچى شه‌هید دەبن.به‌ڵێ شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كان له ساتهوهختیكدا هه‌روا له خۆیانه‌وه ههڵناتۆقن، بەڵکو هەمیشە به‌رهه‌مى خه‌بات و به‌رخۆدانێكى دوورودرێژن. راپه‌رین پرۆسه‌یه‌كه تیایدا مرۆڤ ده‌یسه‌لمێنێت كه بوونه‌وه‌رێكه خۆى ته‌سلیمى قه‌ده‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو مرۆڤ له راپه‌ڕیندا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕى تواناى هزریی خۆى، تا ئەوەى به‌رنامه‌رێژى بۆ داهاتووى كۆمه‌ڵگه دەکات. بۆیە راپه‌ڕین به‌رهه‌مى كار و رێكخستنى به‌كۆمه‌ڵى مرۆڤه نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى تاکێک یان گەڕەک و شارێک.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ماوه‌یه‌كی زۆره، مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر دابه‌شكردن یان مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی له‌نێوه‌نده سیاسی و میدیایی و جه‌ماوه‌رییه‌كاندا ده‌كرێت.له‌ئاستی تیك تانكهكانیشدا، ئه‌و پرسه هه‌ڵسه‌نگاندنی جیدی بۆ ده‌كرێت.ئه‌وه‌ی كه له تینك تانكه‌كانه‌وه له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له‌باره‌ی عێراقه‌وه نووسراون و په‌خش كراون، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وان بۆ ئایندهی عێراق ته‌نها دابه‌شكردنه. به‌ڵگه‌ی ئه‌م بۆچوون و ئه‌نجامگیرییه‌ش، ئه‌و هه‌موو سیناریۆ و نه‌خشه جیاوازانه‌یه كه له‌و تینك تانكانهوه بۆ عێراق و ناوچه‌كه و شێوازه‌كانی دابه‌شبوون ده‌كێشرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه.لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی دابه‌شبوونی عێراق، له‌ئێستادا له‌حاڵه‌تی پراكتیزهبووندایه، هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو دێته پێشه‌وه، بۆیه گۆڕانێكی دراماتیكی به‌رهه‌م ناهێنێت كه هه‌مووان به‌بێ وردبین هه‌ستی پێ بكه‌ن. به‌ڵكو گۆڕانه‌كه زۆر هێواشه و پێویسته مرۆڤ به‌چاوێكی زۆر ورد سه‌رنج بدات، تاكو له هه‌قیقه‌تی كارابوونی نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی عێراق تێبگات.
سۆران کەریم
هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا پێشبینی ده‌كات، ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سەربەخۆیی هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندیی جیابوونه‌وه‌ی هەرێمی کوردستان له عێراق كۆتایی پێبێت. جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى و گۆڕان په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پارتى و سه‌رۆكى هه‌رێمی کوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌ماوه.“سه‌عد مەتهڵهبى”، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا و كه‌سى نزیكی “نوورى مالیكی”، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتییه‌كه، تایبەت بە (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئێمه دژ به‌و ڕیفراندۆمهین كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى ئه‌نجامدانى ده‌كات و هیواخوازین گه‌لى كوردستان وه‌كو به‌شێك له عێراق بمێنێته‌وه".ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمه‌كه بكرێت، زۆرینه‌ى ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وه‌دا بێت، كوردستان له عێراق جیا بكرێته‌وه، به‌ڵام دواجار گه‌لى كوردستان زیانیان پێده‌گات و له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه هه‌ڵناكه‌ن كه له‌گه‌ڵیاندا هاوسنوورن.
سەلام عەبدوڵڵا
لە رێککەوتننامەی سایکس پیکۆ کە سەد ساڵ لەمەوپێش بوو، حیساب تەنها بۆ بەرژەوەندیی ئابووری دەکرا نەک سیاسی، لای ئیمزاکەران گرینگ ئەوەبوو چۆن ئەو نەخشەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژن کە زیاتر سوودی ئابوورییان پێبگەیەنێت.راستە لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا، کەم یا زۆر، سوودمەند بوون لەو سنوورانە، بەڵام ئێستا کە دەزانن هێشتنەوەی سنوورەکان بۆ ئەوانیش لە بەرژەوەندییاندا نییە بەتایبەتی کە وڵاتی ناوچەیی بەهێزی وەک تورکیا و ئێران و لەمەودوایش سعوودیە وجودی لە ناوچەکەدا هەیە.بۆیە ئەوانیش بە ئەجێندای خۆیاندا چوونەتەوە و بەتایبەتی سەبارەت بە کورد کە ئێستا هێزێکە لە مەیدانی عەسکەری و سیاسی‌دا کاریگەرە، رۆڵی بەرچاو لە شەڕی داعش و تیرۆردا دەگێڕێت و دەبێ ئەمجارە ئیدی پشتگوێ نەخرێت. بۆیە ئێستا هەر ئەو وڵاتانەی کە هۆکاری ئەم دابەشبوونەی کورد بوون. ئەوان دەیانەوێ دەستکاری و دیزاینی ئەم سنوورانە بکەنەوە کە لە بەرژەوەندیی ئەوانیش بێت، چونکە بەم شێوەیەی ئێستا هیچ سوودی بۆ ئەو وڵاتانە نییە کە سایکس پیکۆیان ئیمزا کرد.
فه‌رید زامدار
گرفتى دره‌نگ ئاشنابوونمان به پره‌نسیپ و مه‌وداكان و چه‌مكه‌كانى ڕۆشنبیریى دیموكراسیگهرایی و جۆره‌كانى دیموكراسى، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نهڕهخسانى كه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاو له‌ناو بۆشاییه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كانى مێژوو كه له‌و بۆشاییانه‌دا ئازادىییهكانى تاك و كۆمه‌ڵ قه‌ده‌غه و دهمكوتراو بووه به‌هۆى زه‌بروزه‌نگى حوكمه تۆتالیتارییه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئه‌و ڕژێمانه‌ى له دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عیراقیه‌وه حوكمى عیراقیان كردووه ، تا گه‌یشتنمان به قۆناغى دواى ڕاپه‌رین، كه قۆناغێكى زۆر به‌په‌له و خێرا بوو بۆ تێگه‌یشتنمان له وانه‌كانى ڕۆشنبیریى دیموكراسى و چه‌مكه‌كانى ئازادى له كوردستانێكى له‌ناكاو سه‌ربه‌خۆدا، چونكه ئه‌و قۆناغه له بۆشاییه‌كى ئیدارى و ناسروشتیدا دروست بوو واته به حاڵه‌تێكى سروشتییانهى سیاسى و ئابوورى و مێژوویی له‌دایك نه‌بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیمان بتوانى به‌زوویی و به‌خێرایی هه‌زمى بكات. پێشینه‌یه‌كى فیكرى و سیاسى واش له ئارادا نه‌بوو بتوانین ده‌ستى ئه‌و پرۆسه نوێیه بگرین و له‌گه‌ڵ خۆماندا بیگونجێنین به
دانا مه‌نمی
نووسه‌ر و رووناكبیری ئه‌مه‌ریكایی پیته‌ر گالبرێت به‌م دواییه كتێبێكی له‌ژێر ناوی (كۆتایی عێراق) به چاپ گه‌یشت و له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توێژینه‌وه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه؛ گالبرێت له ناواخنی په‌رتووكه‌كه‌یدا باس له سێ ده‌وڵه‌ت ده‌كات، كه ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌تی سوننه و ده‌وڵه‌تی شیعه‌یه.نووسه‌ر له ده‌قێكدا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی كوردستان سه‌ر به ڕۆژئاوا ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی شیعه سه‌ر به ئێران و ده‌وڵه‌تی سوننه‌یش له بازنه‌ی خۆیدا ده‌خولێته‌وه و، به دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌دایه.له ساڵی 1920وه تاكو ئێستا، عێراق سه‌قامگیریی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، جگه له‌وه‌ی هاونیشتیمانیان به (كورد و شیعه و سوننه‌وه) خێروبێریان له عێراق وه‌چنگ نه‌كه‌وتووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عێراق بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت دراوسێكانیشی.جۆ بایدن كاتی خۆی پرۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێراقی بۆ سێ هه‌رێم پێشنیاز كرد، به‌ڵام
کارزان سەباح هەورامی
ماڵپه‌ری “ناشنال ئینترست”ی ئەمریکی، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەته‌وه، سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق و ده‌ڵێت، “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه كاتی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی کوردستان هاتووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا گوتوویه‌تی ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له هه‌مان كاتدا، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌په‌له ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو پیشاندانی ویستی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه بۆ چاره‌نووسی خۆیان له عێراقدا.ماڵپه‌ڕی ناشنال ئینترست باس له‌وه ده‌كات كه بارزانی له ساڵی 2014دا، داوای سازكردنی ریفراندۆمی كردووه و بڕیار بوو په‌رله‌مان واده‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام شه‌ڕی داعش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی دواخست. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە داوە: “شه‌ڕی داعش باشتر له هه‌ر ریفراندۆمێك وێنه‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی پیشانی هه‌موو لایه‌نێك دا و هه‌رێمی کوردستان به‌بێ به‌غدا و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد”.نه‌شنال ئینترست باس له چه‌ند نموونه‌یه‌كی ریفراندۆم له جیهان دەکات، وه‌ك كه‌ته‌لۆنیا و كیوبیك و سكوتله‌ندا كه له‌و نموونانه‌ن، به‌هۆی ئاستی دیموكراسییان، ئه‌و ریفراندۆمه‌یان قبوڵ
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
بۆ هه‌ر چاو‌دێر و شرۆڤه‌كارێكی ئاگادار له‌ئاڵوگۆڕه جیۆسیاسیییهكان، له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراقه‌وه تاكو ئێستا. خاڵێك كه‌زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وت ئه‌وه‌بوو كه نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌هه‌بوو له‌سه‌رده‌ستی سایكس –بیكۆدا ڕه‌نگ ڕێژی كرابوو، پاساوه‌كانی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه، بۆیه حه‌تمیه‌تی گۆڕینی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك خۆی نمایش ده‌كرد.دواجار ڕووداوه‌كانی ناسراو به‌به‌هاری عه‌ره‌بی هاتنه پێشه‌وه كه هیچ گومانێكیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌هێشته‌وه كه نه‌خشه‌كه توانای هه‌ڵمژینی گۆرانكارییه‌كانی نه‌ماوه، چونكه بچوكترین ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی –سیاسی، وه‌ك خۆپیشاندانی دانیشتوانی شاره‌دێیه‌كی تونس، وه‌ك ئاگری ناوكا هه‌موو سنوره‌كانی بڕی و، سنوره‌كان مه‌ناعه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بوو ڕێگری له‌گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌و دۆخه‌ی له‌تونس خۆپیشاندانه‌كانی بۆ داوای قووتی ڕۆژانه دروستكرد، ڕه‌نگه له‌وڵاته‌كانی تر به‌و شێوه‌یه نه‌بووبێت، كه‌چی خۆپیشاندانه‌كان په‌ڕینه‌وه. ئینجا پرسیارێك كه ئه‌وكاته و ئێستاش كردوومانه ئه‌مه‌یه: چۆن سنوره‌كان ئه‌و مه‌ناعه‌یان له‌ده‌ستدا؟ چۆن ڕووداوێكی ئابوری-كۆمه‌ڵایه‌تی –سیاسی له‌تونس، بونیادی نه‌خشه‌و سنوره‌كانی هه‌ڵته‌كاند؟.
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
وڵاتانی عه‌ره‌بیی خاوه‌ن دوو پێكهاته‌ی سیاسیی و كولتووریین، یه‌كیان نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات كه هه‌نووكه له هندێك له‌و وڵاتانه له گه‌شه‌دایه، ئه‌م نه‌وه خاوه‌ن ڕای نوێیه، به‌ڵام خاوه‌ن كولتووری نوێ نییه و توانای هه‌زمكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕای به‌رامبه‌ری نییه، كاتێ كه له تێڤێكانهوه بینه‌ری بهرنامهیهكیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی نێوان دوو ڕووناكبیری عه‌ره‌ب ده‌بین، له سه‌ره‌تادا به‌نه‌رمی باس له پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ و بنه‌مای دیموكراتیی ده‌كه‌ن، كه‌چی پاش كه‌مێك له دیالۆگ ماندوو ده‌بن و هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتر. ئه‌مه ئه‌و نه‌وه‌یه بوو كه پێمان وابوو به‌هاری عه‌ره‌بیی به‌ئاكام ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچوو.
كه‌واتا پێكهاته‌ی سیاسیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له كۆندوبهندی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی، فێئۆدالیی، دیكتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌یی پێك دێت و تێكڕای بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراتیی به‌هه‌موو چه‌شنێك ڕه‌فز ده‌كه‌نه‌وه و له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌و بنه‌ما نوێیانه ئیدانه ده‌كه‌ن و به كولتووری ڕۆژئاوا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن و له دژی ڕاده‌وه‌ستن، به‌ڵام كولتووری جڤاكیی پڕۆسه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی نییه و پێشتر له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و میزوپۆتامیادا باییخی هه‌بووه و ئایینی
ئامانج عەبدوڵا سوور
لە دواین لێدوان و گوتاری دا، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) مەرجی راگرتنی شەری لە باکور بەستەوە بە راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەروەک بە زمانێکی سادەگۆ ئەوەی بەیان کرد کە با دوای راگرتنی شەر نەوتی کوردستان ھەناردە بکرێت .ھەمیشە وابووە لۆژیکی خۆسەپاندن و سیاسەت بارگاوی کردن بەفەرزکردنی ئەجندای ئەوی تر تەرزی مەیدانی وفەرھەنگی پەکەکە وھەموو گروپانەبووە کەلەسەرچاوەی ئەم رەوتەوەوە ئیلھامی بەردەوامی وەردەگرن ،لێدوانێکی لەمجۆرە پتر ئەوە ساغ دەکاتەوە کەھەڵپەی ئەم رەوتە ئەوەندەی خەمخۆریە بۆ پرۆسەی خۆسەپێن ھێند لەمەراقی بیرکردنەوەدانیە لەپرسە ھەستیارە نیشتیمانیەکان ،پتردەبێت دیقەت بگرین لەم لێدوانە چونکە شیکاروشرۆڤەی زۆر بەدوی خۆی دا دەھێنێت رێگا دوورکانی تەفسیرکردنی میتۆدی سیاسی ئەم حزبە بۆ شیکارناسەکان نزیک دەکاتەوە ھەرئەم دێرەی ھەدەپەیەدەمانباتەوە بۆ سەلماندنی ئەوراستیەی کە گوتاری سیاسی ورەھەندی پەکەکە وھەدەپەش پراکتیزەکردنی ئەجندای وڵاتێکی ئیقلیمی دراوسێیەوھیچی تر ئاخر لەراوەستانی ھەناردەی ھەرێمی کوردستان دا دیارە کێ زەرەرمەندە کەبێگومان ھاونیشتمانیانی باشوری کوردستانن بۆتەواوکردنی ھاوکێشەکەش دیارە کێ سودمەندی یەکەمە کەوڵاتێکی ئیقلیمی دراوسێیە.
رێكان سه‌باح
پاش ئه‌وه‌ی ئۆجه‌ڵان و سه‌ركردایه‌تیی ئێستای كه‌جه‌كه، كه‌وتنه نێو ناكۆكییه‌كی قووڵ له‌ناوه‌خۆی په‌كه‌كه، ئۆجه‌ڵان بریاری دا، كه په‌كه‌كه ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵگرێت، ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆجه‌لان ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ میلی كاتژمێری سیاسی‌دا یه‌كانگیر بوو، به‌ڵام مهبهستداریش بوو، ئۆجه‌لان ویستی دوو هه‌نگاو به‌یه‌ك بڕیار بنێت، به درێژایی مێژووی چه‌كداریی په‌كه‌كه، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م پارته نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی ته‌واوی گرووپی چه‌كداریی په‌كه‌كه بكات، نموونه‌ش دانوستاندنه‌كانی په‌كه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا كه به‌رده‌وام هێزی چه‌كداریی په‌كه‌كه هۆكاری تێكچوونی ئه‌و دانوستاندانه بوونه، ئه‌گه‌رچی په‌كه‌كه سودمه‌ندی سه‌ره‌كی بووه له رووی سیاسییه‌وه. به نموونه دانوستاندنی نێوان تۆرگوت ئۆزال و ئه‌شره‌ف به‌تلیسی و ئۆجه‌لان، به‌ڵام له‌و دانوستاندنه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئۆجه‌لان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو په‌كه‌كه نییه، هه‌ر زوو ئه‌و دانوستاندنه‌ی ئۆجه‌لان له‌لایان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه شكه‌ستی پێهێنرا، بۆیه ئۆجه‌لان له بڕیاری چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌دا، هه‌م ویستی درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی